❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تێبینی و پرسیار له‌ سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-19 19:55:55

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

تێبینی و پرسیار له‌ سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو

پێشه‌کی ده‌ستخۆشی له‌ کاکه‌ سیروان خۆشناو ئه‌که‌م بۆ ئاگاداریه‌که‌ی بۆ ئه‌ندامانی کوردژینی خۆشه‌ویست ... به‌ڵام من چه‌ند تێبینی و پرسیارێکم هه‌یه‌ بۆ کاکه‌ سیروان خۆشناو.
ئه‌وه‌ی که‌ ڕویان داوه‌ و ڕو ئه‌ده‌ن په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی هه‌یه‌ به‌ بارو دۆخ و چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مانه‌وه، که ( کوردژین ) و‌ به‌ڕێزتان و هه‌ر 16000 ئه‌ندامه‌که‌ش به‌شێکن له‌و گه‌له،‌ ئایا به‌ به‌ڕێزتان داوا ئه‌که‌ن که‌ خه‌ڵك خۆی بپارێزێت له‌ باسکردنی مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی و وه‌ك نه‌عامه‌ سه‌ری بکات به‌ ژێر خۆڵه‌وه‌ نه‌با هه‌ندێك به‌ڕێز ( له‌گه‌ڵ ڕێزم دا بۆیان ) دڵیان بڕه‌نجێت ؟.
ئایا ( کوردژین ) ئه‌توانێت خۆی دوره‌په‌رێز بگرێت کاتێ مێشکی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌ی بپژێت به‌ گوله‌‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر که‌س و لایه‌نێکه‌وه‌ بێت و له‌ ژێر هه‌ر پاساوێك دا بێت ؟، ئایا پێشه‌نگی له‌ ده‌ست نادات ؟ ئه‌ی چۆن ناوی ( کورد ) هه‌ڵبگرێت له‌و کاته‌دا ( کوردژین ) ؟
به‌ڕێزت نوسیوته‌ که‌ زۆرێك له‌ ئه‌ندامان هه‌ڵچونێکیان پێوه‌ دیاره‌ ...!!!!
به‌ڕێزم دڵنیابه‌ ئه‌و که‌سه‌ی به‌ پژانی مێشکی ڕؤڵه‌کانی گه‌له‌که‌ی و خه‌ڵتان کردنی سه‌ری منداڵه‌کانی گه‌له‌که‌ی له‌ خوێن دا ( له‌ لایه‌ن هه‌ر که‌س و لایه‌نێکه‌وه‌ بێت ) هه‌ڵنه‌چێت ئه‌وه‌ که‌سێکی بێ هۆش و مردووه‌ و دوره‌ له‌ ئێش و ئازاری گه‌له‌که‌ی.
به‌ڕێزم من پێموایه وه‌کو گه‌له‌ زیندوه‌کانی تری جیهان‌ پێویسته‌ نه‌ك ( کوردژین ) نه‌ك دڵی ڕه‌نجاوی چه‌ند به‌ڕێزێك ( له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی خۆشه‌ویست )، ئێمه‌ پێویسته‌ هه‌موو دار و نه‌دار و ته‌نانه‌ت بونی خۆشمان بخه‌ینه‌ خزمه‌تی مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مانه‌وه‌ ئینجا ئه‌گه‌ین به‌ سه‌رفرازی ڕاسته‌قینه‌ بۆ ئێستای خۆمان و دوا ڕؤژی ڕۆڵه‌کانمان تا نه‌بینه‌ جێی سه‌رزه‌نشتی مێژوو.
کاکه‌ سیروان پێت وایه‌ که‌ هه‌ر ئه‌دامێك له‌ به‌شێکی گونجاودا له‌ یانه بۆ نمونه‌ به‌شی ( هه‌واڵی سیاسی و ئابوری )‌ گوزارشت له‌ بۆچونی سیاسی خۆی، یان ڕایه‌ك له‌ سه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی وا گرنگ بکات ببێته‌ هۆی دڵ ڕه‌نجانی هه‌ندێ ئه‌ندامی تر، یان یانه‌ی کوردژین سه‌ربه‌خۆیی خۆی له‌ ده‌ست بدات له‌ کاتێکدا کوردژین ئه‌توانێت له‌و به‌شه‌دا ئاگاداریه‌ك بنوسێت که‌ ( هه‌ر نوسینێك له‌م به‌شه‌ دا بنوسرێت گوزارشت له‌ بیر و بۆچونی نوسه‌ره‌که‌ی ئه‌کات و کوردژین لێی به‌رپرسیار نییه‌ ) ؟، چونکه‌ به‌ڕێزم ئه‌و 16000 ئه‌ندامه‌ بیرو بۆچونی سیاسی و ڕای جیاوازیشیان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر بار و دۆخی نه‌ته‌وه‌ و گه‌له‌که‌یان.
ئایا به‌شی هه‌واڵی سیاسی و ئابوری ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ کراوه‌ته‌وه‌ که‌ باسی هه‌واڵه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکه‌ین و کاره‌سات و بار و دۆخی کوردستان و مه‌سه‌له‌ گرنگه‌کانی گه‌لی کوردیان تیا باس نه‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ند ئه‌ندامێك دڵیان نه‌ڕه‌نجێت، ئایا ئه‌مه‌ مه‌نتیقیه‌ ؟؟؟.
به‌ڕێزتان ڕێگاتان داوه‌ که‌ بابه‌تێك بڵاو بکرێته‌وه‌ له‌ژێر ناوی (میسر: خۆپیشانده‌ران موباره‌كیان ناچار به‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ كرد ) له‌ گه‌ڵ ڕێزم بۆ بوسه‌ره‌که‌ی و ته‌نها وه‌ك نمونه‌ هێناومه‌ته‌وه‌ ... تۆ پێت وایه‌ هه‌مان سه‌ردێڕ نابێت له‌سه‌ر کوردستان بڵاو بکرێته‌وه‌ له‌ ( کوردژین ) دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باسی کوردستان ئه‌کات ئایا ئه‌مه‌ ناو نانێیت ئینکاری کردن له‌ گه‌ل و نیشتیمان و کوردستانی ئازیز و خۆ بێبه‌ری کردن له‌ کوردستان و کورد ؟؟؟
کاکه‌ سیروان گیان به‌ڕێزت نوسیوته‌ که‌ ئێمه‌ یانه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆین، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام هه‌موو یانه‌ و سایتێك به‌ ( کوردژین ) یشه‌وه‌ په‌یامێکی ( رساله‌ ) هه‌یه‌ بیگه‌یه‌نێت که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هه‌رگیز نابێت خاڵی بێت له‌ هه‌ست و نه‌ست و بار و دۆخ و مه‌سه‌له‌ چاره‌نوس سازه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی و گه‌له‌که‌ی، چونکه‌ ئه‌گه‌ر په‌یامێکی پڕ هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی نه‌بێت ئه‌وا ئه‌چێته‌ به‌ره‌یه‌که‌وه‌ که‌ دور ئه‌بێت له‌ ئێش و ئازار و ته‌نانه‌ت خۆشیه‌کانی گه‌له‌که‌یه‌وه‌، که‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ کوردژینی خۆشه‌ویست له‌وانه‌ نییه‌ و هه‌رگیز بڕوا ناکه‌م خوانه‌خواسته‌ به‌وه‌ ڕازی بێت، له‌ هه‌مان کاتیش دا بڕوا ناکه‌م هیچ یانه‌ و سایتێك ڕازی بێت له‌ ژێر هه‌ر پاساوێك و به‌ ناوی سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نیه‌وه‌ ببێت به‌ جێگای کات به‌ سه‌ر بردن.
به‌ڕێزم به‌ بۆچونی من به‌ هه‌موو هه‌ستێکی خۆشه‌ویستیه‌وه‌ و دوور له‌ هه‌موو رق و کینه‌یه‌ك با ده‌ست له‌ نیو ده‌ست که‌ین بۆ باشتر کردنی بار و دۆخ و گوزه‌رانی هاوڵاتیان و گه‌نجانی نه‌ته‌وی کورد و نه‌هێشتنی هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێ هیوایی و ڕه‌شبینیه‌کیان، دڵنیاش به‌ نابێته‌ هۆی ناخۆشی و دلڕه‌نجاندنی ئه‌ندامی تر و ئه‌و کاته‌ ( کوردژین ) یش سه‌ربه‌خۆیی و بێ لایه‌نی خۆشی له‌ ده‌ست نادات و پێشه‌نگ تریش ئه‌بێت.
له‌ کۆتاییدا ئه‌مانه‌ بۆچونی خۆمه‌ و حه‌ز ئه‌که‌م به‌ڕێزتان ڕای خۆتان و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له‌ سه‌ر ئه‌م بۆچونه‌م بزانم.
هیوای شادی و خۆشیت بۆ ئه‌خوازم چاوت ماچ ئه‌که‌م ئازیزه‌که‌ی باپیره‌.
    ‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-19 20:39:42

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: تێبینی و پرسیار له‌ سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو

دەست خۆش برای ئازیزمان (( باپیرە ))  بۆ تێبینی و بۆچونەکانتان .

بەڕێزتان ماوەیەکی زۆر نیە هاتوونە یانە و پێم وایە کەمتر ئاگاداری ڕابووردووی یانەن ، یانەی کوردژین وا بۆ چوارساڵ ئەچێت خزمەتی ئەندامان ئەکات و بەردەوام هەوڵی داوە ڕێزی هەموو ئەندامان بگرێ بە هەموو بیرو بۆچونە جیاوازەکانیشەوە .
لەم چەند ساڵەی ڕابوردوودا چەندین تاقیکردنەوەمان هەبووە لەسەر بیرو بۆچونی جیاواز و دەربڕینی ڕای جیاواز ، لە بڕگەی گفت و گۆ چەند جارێک بابەت دانرا دەربارەی هەڵبژاردنەکان و چەندین ڕووداوی تر لە هەرێمی کوردستان ، بەڵام بە داخەوە هەموو جارێک گفتوو گۆکە بەرەو ئەنجامێکی خراپ ڕۆیشتوەو و ئەندامان لەیەکتر عاجزبوون و نیگەرانی زۆری لێ کەوتۆتەوە ، خۆتان ئەزانن یانە ئێستا خاوەنی ١٦٠٠٠ ئەندامە و بە سەدان ڕاو بۆچونیان هەیە ، زۆر بەداخەوە گەنجانی ئێمە هێشتا نەگەیشتوونە ئەو ئاستەی کە بتوانن بە عەقڵ و بیرکردنەوەی خۆیان ڕای خۆیان دەربڕن ، بەڵکوو ئەمە بە گشتی کە سەرانسەری کوردستان دا وا باوە خەڵکانێکی زۆر بە عەقڵ و بۆچوونی ئەو لایەنەوە بیر ئەکەنەوە و بڕیار ئەدەن کە مەیلیان هەیە بۆی ، چاوی عەقڵی خۆیان ناخەنە کار و ئەوەش ئەبێتە هۆی گلانی گەنجانمان بەرەو هەڵدێر و ئەنجامەکەشی تەنها عاجزبوون و نیگەرانی لێ ئەکەوێتەوە .
منیش لەگەڵ ڕای بەڕێزتانم کە ئەبێ هەموومان هەڵوێستمان هەبێ بەرامبەر ئەو ڕووداوانەی ئێستای کوردستان ، بەڵام پێم وایە دەربڕینی ئەو هەڵوێستە واباشترە تایبەتمندی خۆی هەبێت و بیبەستینەوە بە خودی تاکەکانی کۆمەڵگاوە و بە کردار ئەو هەڵوێستەی خۆیان دەربڕن بە پێی ویژدان و هەستی مرۆڤایەتی خۆیانەوە .
نموونەیەک ئەخەمە پێش چاوی بەڕێزتان :
لە هەفتەی ڕابووردوودا بابەتێک نووسرابوو لە بەشی گفت و گۆ و ڕاپرسی ، بابەتەکە بریتی بوو لە دەربڕینی ڕاو بۆچوون دەربارەی ڕووداوەکانی میسر و کاریگەری لەسەر بارودۆخی ئەمڕۆی کوردستان ، یەکەم پەیام ئەندامێکی بەڕێزی یانە نووسی و بەشێوەیەکی پڕ لە تووڕەیی و هەڵچوونەوە ڕای خۆی دربڕیبوو ، پێم وایە ئەگەر بابەتەکەمان نەگواستایەوە بەشی ئەرشیف ، ئەنجامێکی زۆر خراپی لێ ئەکەوتەوە ، دڵنیاشت ئەکەم من وەک خۆم ئاواتەخوازی ئەوەبووم بتوانین لەم یانەیە بە ئازادانە بکەوتینایە گفت و گۆ و ڕای خۆمان دەربڕین بەرامبەر بارو دۆخی ئەمڕۆی کوردستان ، بەڵام دڵنیام ناتوانین ئارامی بپارێزین و ئەنجامێکی زۆر خراپی لێ ئەکەوێتەوە .

برای ئازیزم (( باپیرە )) :
کاک سیروان کاتێک ئەو بابەتەی نووسیوە دڵنیابە لەسەر تاقیکردنەوەی ڕابووردوومان گەیشتۆتە ئەو ڕایەی کە لەم کاتەدا پێویستە لە یانە خۆمان بە دوور بگرین لەو جۆرە گفت و گۆیانە بۆ ئەوەی ناخۆشی نەکەوێتە نێوان ئەندامانەوە .
لە کۆتاییدا ئەڵێم : هەزاران هەزار سڵاو لە گیانی پاکی شەهید ڕێژوان و هەموو ئەو شەهیدانەی خوێنی خۆیان کردە قوربانی لە پێناوی گێڕانەوەی سەروەری بۆ گەلی کورد و ڕیشەکێش کردنی گەندەڵی لە کوردستان دا .

هیوای بەختەوەریتان بۆ ئەخوازم .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-19 20:56:33

₰ sîrwan ₰
به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕ
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: ★ شـه‌قلاوه‌★
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-10-22
دواترین سه‌ردان: 2025-02-17
په‌یامه‌كان: 3739
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تێبینی و پرسیار له‌ سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو


سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆح هاوکاری به‌رێزم کاکه‌ هێمن گیان

سه‌ره‌تا ده‌ست خۆش بۆ به‌رێزتان باپیره‌ گیان ده‌ست خۆشیت لێده‌که‌م بۆ خستنه‌ رووی چه‌ند پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌ ئاگادارییه‌کی من که‌ دوێنێ خستمه‌ روو

حه‌زم کرد له‌وه‌ ده‌ست پێبکه‌م که‌ رووداونی هه‌ر کاره‌ساتێک یان بارودۆخێکی نائاسایی په‌یوه‌سته‌ به‌ خودی مرۆڤه‌کان جا ئه‌گه‌ر له‌ ژورێک بێت یان له‌ مالێک یان له‌ شارێک یان له‌ ولاتێک ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌ و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ناخ و ده‌روون و هه‌ستی هه‌موو که‌سێک هه‌یه‌ که له‌م شوێنه‌دا ده‌ژیت به‌لام لێره‌ بیروبۆچوونه‌کان وه‌ک یه‌ک نین و له‌ هه‌موو ئاراسته‌کانه‌وه‌ گۆڕانکاری به‌سه‌ر دا دێت بۆیه‌ ناکرێت من یان تۆ یان هه‌ر ئه‌ندامێکی تر له‌ ئاراسته‌یه‌که‌وه‌ سه‌یری شته‌کان بکه‌ین که‌ هه‌مووی یه‌ک ره‌هه‌ند و ئاقاری هه‌بێت به‌لکو سه‌رچاوه‌کانی رووانین گۆڕانکاریان به‌سه‌ردا دێت مه‌به‌ستم بیروبۆچوونی سیاسی یان هه‌ر بارێکی تره‌ .. ناشتوانین خۆمان بپارێزین له‌ باسکردنی راستیه‌کان به‌لام ئه‌کرێت ئێمه‌ به‌شێوه‌یه‌ک باس له‌ راستیه‌کان بکه‌ین که‌ له‌گه‌ل بیروبۆچوونی تاک بگونجێت ئه‌مه‌ش ره‌نگه‌ تۆزێک ئه‌سته‌م بێت بۆ هه‌ندێک لایه‌ن

بۆیه‌ سه‌باره‌ت به‌ دووره‌ په‌رێز بوونی کوردژین له‌ رووداو و به‌سه‌رهاته‌کان ئه‌مه‌ ئه‌سته‌مه‌ باپیره‌ گیان هیچ که‌سێكی خاوه‌ن ویژدان ئه‌مه‌ی پێ قبول ناکریت به‌لام ئێمه‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ له‌ کوردژینین ئه‌زانین کاتێک رووداوێک دێته‌ پێشه‌وه‌ چۆن ئه‌م رووداوه‌ به‌ئاراسته‌ جیاوازه‌کان ئه‌روات باوه‌رت بێت زۆر جار له‌سه‌ر بارودۆخی کوردستان راپرسی دانراوه‌ که‌چی چۆته‌ نێو دنیایه‌کی تر باسی له‌م بارودۆخه‌ هه‌ر نه‌کردووه‌ و چه‌ندین ئه‌ندام دلیان له‌ یه‌کتری ئێشاوه‌ و دلیان لێک ره‌نجاوه‌ چونکه‌ هه‌موو که‌سێک لێره‌ یه‌ک بیرو باوه‌ری سیاسی نیه‌ هه‌ر یه‌که‌و ئاقارێکی هه‌یه‌ بۆیه‌ ئێمه‌ که‌ ئه‌م ئاگاداریه‌مان نوسیوه‌ مه‌به‌ستمان یانه‌ بووه‌ ئه‌گیان له‌ مالپه‌ر به‌و په‌ری سانازیه‌وه‌ ته‌واوی ئه‌و هه‌والانه‌ی که‌ پێمان ده‌گات بلاوی ده‌که‌ینه‌وه‌

سه‌باره‌ت به‌ هه‌لچوونی ئه‌ندامان
راستیه‌ک هه‌یه‌ ناتوانین خۆامن لیی به‌ دوور بگرین ئه‌ویش ئه‌و هه‌لجوونه‌یه‌ که‌ لای ئێمه‌ش دروست بووه‌ نه‌ک ئه‌ندامان به‌لام کیشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئێمه‌ وه‌ک خۆمان ناتوانین به‌ شێوه‌یه‌کی دوور له‌ ناوزراندن و ناوهێنان راوبۆچوونی خۆیان ده‌رببڕن به‌لام من رێگری له‌ هه‌وال ناکه‌م ئێمه‌ زیاتر مه‌به‌ستمان راپرسیه‌ چونکه‌ باپیره‌ گیان هه‌موو ئاسته‌نگێک دروست ده‌بێت له‌ به‌رده‌م قسه‌ی نه‌شیاو ئه‌بێته‌ هۆی به‌ ئاقارچوونێکی تر ره‌نگه‌ ئه‌مه‌ش ره‌نگدانه‌وه‌یه‌کی ناخۆذشی هه‌بێت له‌سه‌ر ئێمه‌ و ئه‌ندامان بۆیه‌ خۆپاراستن له‌م جۆره‌ کرده‌وانه‌ باشترین رێگه‌یه‌

سه‌باره‌ت به‌ بلاوکردنه‌وه‌ی ئاگاداری که‌ باس له‌ به‌رپرسیاره‌تی بکات
کێشه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌ندامان خۆیان بابه‌ت نانوسن به‌لکو له‌ سوێنی تر وه‌ری ده‌گرن و بلاوی ده‌که‌نه‌وه‌ ئه‌مه‌ش راوبۆچوونی نوسه‌ره‌که‌ خۆیه‌تی بۆیه‌ ره‌نگه‌ ئه‌و ئه‌ندامه‌ی که‌ ده‌یهێنی باش بابه‌ته‌که‌ش نه‌خوێنێته‌وه‌ راسته‌وخۆ دایبنێت و ئیدی ئه‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌ندامان وا بیربکه‌نه‌وه‌ که‌ ئه‌مه‌ نوسه‌رێکه‌ و قسه‌ی بۆ ئه‌که‌ن به‌لام له‌ لایه‌نێکی تر به‌لایه‌نی تر گوزه‌ر ئه‌کات و ئه‌چێته‌ خانه‌ی دلره‌نجان هه‌ر بۆ نمونه‌ پیشتر دووبابه‌ت هه‌بووه‌ که‌ چی دروست کرد به‌لام زوو بابه‌ته‌کان داخران ئه‌گه‌ر پێویستی کرد لینکه‌کان داده‌نێم

نه‌خێر من له‌گه‌ل ئه‌وه‌ نیم که‌ باس له‌ خۆمان نه‌که‌ین و باس له‌ وه‌ نه‌که‌ین که‌ رۆژانه‌ چی رووده‌ده‌ن به‌لام من مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌ خۆیان بپارێزن باشتره‌ له‌وه‌ی که‌ لێک بره‌نجێن ئه‌گیان وه‌ک باسم کرد ئه‌م دوو رۆژه‌ چه‌ندین بابه‌تی ئه‌م بارودۆخه‌ دانراوه‌ له‌ مالپه‌ر چونکه‌ ئه‌مه‌ راستیه‌که‌ خستومانه‌ته‌ روو نه‌ک بێن بێ ده‌نگ بین له‌ ئاست بیرکردنه‌وه‌ی خۆمان و که‌سی به‌رامبه‌ر ئه‌گه‌ر که‌ سه‌ربه‌ هیچ لایه‌نێک نین به‌لام بۆ ئه‌م بارودۆخانه‌ زیاتر گڕو تینێکمان ئه‌بێت بۆ باسکردن له‌ چه‌ندین بابه‌تی وا که‌ ره‌نگه‌ زۆر مالپه‌ری تر ئه‌م کاره‌ نه‌که‌ن به‌لام ئه‌مه‌ رای گشتیه‌ و ئاره‌زووکردنی مایه‌ی خۆشحالیه‌

به‌لێ باپیره‌ گیان راسته‌ هه‌موو مالپه‌رێک ده‌بێت گه‌یه‌نه‌ری نامه‌یه‌ک بێت بۆیه‌ ئێمه‌ ش به‌پێی پیویست ئه‌م نامه‌یه‌مان گه‌یاندووه‌ به‌لام ئه‌وه‌ ئاگاداریه‌ زیاتر مه‌به‌ستمان له‌ یانه‌ بووه‌ نه‌ک کوردژین به‌ گشتی جونکه‌ مالپه‌ر وه‌ک ده‌ستپێکی کوردژین جێگه‌ی هه‌موو بابه‌تێکه‌ که‌ سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌رپێکراوی هه‌بێت و شیاو بێت بۆ دانان

باپیره‌ گیان سه‌د له‌سه‌د له‌گه‌ل قسه‌کانی به‌رێزتانم به‌لام ئه‌وه‌ی ئێمه‌ به‌ستمانه‌ ته‌نها ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ ئه‌ندامێک دلی له‌ یه‌تر نه‌ره‌نجێت ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ش باوه‌رمان وایه‌ ده‌ست له‌ ناو ده‌ست بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌لی و بارودۆخی وا نا ئاسایی رێگه‌یه‌که‌ بۆ به‌خته‌وه‌ر بوون و ئاسوده‌ بوونی تاکه‌کانی ئێمه‌ ئێمه‌ش باوه‌رمان به‌ ئازادی راده‌ربڕین هه‌یه‌ به‌لام له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی شیاو و دوور له‌ هه‌موو هه‌لچونێک ئه‌گه‌ر وا نه‌بێت ئه‌وا ئاخۆ ئه‌بێت ئێمه‌ چیمان کردبێت له‌ گه‌یاندنی راستی بۆ تاکی خۆامن

به‌لێ بۆ ئازادی و ده‌ست له‌ ناوده‌ست یه‌کتری بۆ گه‌یشتن به‌ ئامانج و خۆزگه‌کان

دووباره‌ ده‌ستت خۆش باپیره‌ گیان به‌راستی زۆر خۆشحال بوو به‌ ره‌خنه‌که‌ت و جێگه‌ی خۆشحالی من بوو که‌ به‌رێزتان به‌ شیوه‌یه‌کی تر بیرت کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ش دلسۆزی خۆته‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌ل و نیشتمان و کوردژین

هه‌ر بمێنی بۆمان باپیره‌ گیان

Kurdzhin

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-cb44b44495.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-02-19 21:11:52

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: تێبینی و پرسیار له‌ سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ هێمن گیان، کاکه‌ سیروان گیان
زۆر شادمانم که‌ ئه‌ندامێکی بچکۆله‌ی یانه‌یه‌کی وا مه‌زنم که‌ به‌ ئازادی ڕێگام پێ ئه‌دات بیر و بۆچونه‌کانم ده‌رببڕم و وه‌ڵامێکی دڵنیا که‌ره‌وه‌شم ئه‌درێته‌وه‌ له‌ لایه‌ن که‌سی یه‌که‌می ئه‌و یانه‌ مه‌زنه‌و که‌سی یه‌که‌می ماڵپه‌ڕه‌ خۆشه‌ویسته‌که‌ی ( کوردژین ) ه‌وه‌.
من قه‌ناعه‌تم کرد به‌ وه‌ڵامه‌کانی به‌ڕێزتان ...
ڕاسته‌ کاکه‌ هێمن گیان، کاکه‌ سیروان گیان ئازیزه‌کانی باپیره‌ من له‌م یانه‌ مه‌زنه‌دا ته‌جروبه‌ی پێشترم نیه و ئاگام له‌و نوسینانه‌ی پێشتر نه‌بووه‌.
که‌واته‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ( کوردژین ) ی خۆشه‌ویستیش دا به‌ ئاقارێکی خراپ دا نه‌ڕوات‌ ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو له‌ جێی خۆیه‌تی.
چاوی کاکه‌ سیروان خۆشناو و کاکه‌ هێمن زانکۆ ماچ ئه‌که‌م ئێوه‌ دڵسۆزی کوردژین و باپیره‌ی خۆتانن

تێبینی ئه‌گه‌ر به‌ڕێزتان به‌ باشی ئه‌زانن ئیتر ئه‌م بابه‌ته‌ با دابخرێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-02-19 18:56:55

♫ Hemn Zanko ♫
به‌ڕێوه‌به‌ری یانه
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-12-29
دواترین سه‌ردان: 2026-11-18
په‌یامه‌كان: 2039
WindowsOpera

Re: تێبینی و پرسیار له‌ سه‌ر ئاگاداریه‌که‌ی کاکه‌ سیروان خۆشناو

دەستەکانت خۆش (( باپیرە )) ی ئازیزمان ، دڵنیابە ئەوپەڕی ئازادی ئەبەخشین بە هەموو ئەندامان کە ڕاوبیرو بۆچوونی خۆیان دربڕن بەڵام دوور لە گرژی و گلان بەرەو ئاکاری خراپ و ناخۆش ، بڕوابکە لەم یانەیە چەندین جار ڕەخنەیان گرتووە و قسەی ناشیرینیان ئاراستەمان کردوە بەڵام ئێمە بابەتەکەشمان دانەخستووە و ئەندامانیشمان سەربەست کردوە وەڵامی خۆیان بدەنەوە و ڕای خۆیان دربڕن ، ماوەیەک پێش ئێستا هیرشێکی باشیان کردە سەرمن و چەندین قسەی ناڕەوا و ناشیرینیان ئاراستەکردم کە هەموو ئەندامان ئاگادارن هههههه ، ئاگاداریان کردم کە خێرا ئەو بابەتە دابخەم و ئەندامان نەیبینن ، بەڵام بابەتەکەمان دانەخست و دەرگامان خستە سەرپشت بۆ ئەندامان کە بە ئارەزووی خۆیان و بە سەربەستی ڕای خۆیان دەربڕن .
بەڵام کاتێک کە بابەتێک ببێتە هۆی ڕەنجانی دڵی چەندەها ئەندامی یانە ، بەش بەحاڵی خۆم پێم باش نیە ڕێگا خۆش بکەین و چاکتر وایە خۆمان بە دووربگرین ، بڕوابکە چەندین جار تەنها لەسەرئەوەی لەو جۆرە بابەتانەمان لابردوە ، تاوانبار کراوین بەوەی کە دەستەی بەڕێوەبەرایەتی هەموومان سەر بە لایەنێکین !!!! ئەگەرچی ئەو ڕایە دووربوە لە ڕاستیەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا مافی خۆمانە و ئێمەش مرۆڤین و خاوەنی هەست و نەستی خۆمانین و هیچ گومانی تیا نیە ، ئەوەش شەرم نیە و عەیبە نیە کە لایەنگری لایەنێک بین وەک تاکە کەس و لە دەرەوەی یانە سەربەستانە ڕەفتار بنوێنین و هەڵوێستمان هەبێ بەرامبەر هەر ڕووداو و بەسەرهاتێک لە ژیانا .

دووبارە چاوەکانت ماچ ئەکەم و دڵنیابە هەموو کات سەربەستن لە دەربڕینی هەموو ڕاو بۆچونێک کە هەتانبێت ، هیوای سەرکەوتنتان بۆ ئەخوازم .

بابەت داخرا .

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net