❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / کۆمەلگە داخراوەکان بروایان بە ئەقل نییەو تیا یاندا ئەقلی زانستی ئاویتەی ئەقلی سیاسی بوە

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  

  •  » مــــــێژوو
  •  » کۆمەلگە داخراوەکان بروایان بە ئەقل نییەو تیا یاندا ئەقلی زانستی ئاویتەی ئەقلی سیاسی بوە


#1 2011-02-21 14:32:58

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

کۆمەلگە داخراوەکان بروایان بە ئەقل نییەو تیا یاندا ئەقلی زانستی ئاویتەی ئەقلی سیاسی بوە

هاورئ یان ، ئەمە  گفتو گۆیەکە لەگەل  ، دکتۆر فەتحی  ئەلتریکی، کە رەزا  ئەلمەلولی سازیداوە ،


            فەلسەفەی  هەمەرەنگ


--لەکۆتایی حەفتاکانەوە بانگەوازی فەلسەفەی  فرە رەنگ رادەگەیەنی ،مەبەستت لەم فەلسەفەیە جیە?

لەراستیدا  کاتئ لەکۆتای حەفتا کاندا کتیبیکم سەبارەت بە فەلسەفەی فرەرەنگ نووسی، خەمی سەرەکیم داکۆکیکردن بوو  لەفەلسەفەیەکی کراوە،

کەمافی جیاوازبون و فرە رەنگی بۆ فیکر  بجەسپینئ، لەبنجینەدا رەخنەی من ئاراستەی تیۆری مارکسیزم کرابوو ،بەو شیوازە دیکتاتۆرییە لەیەکیتیی سۆفیەت جئ بەجئ کرابوو،

هەروەها ئەوەم روونکردبوەوە  کەفەلسەفەی مارکس، تەواو دژی مارکسیزمە جونکە مارکس بروای بەتاک و کاری رۆژانەی تاک هەبوولەکۆمەلگەدا.....

فەلسەفەی هەمەرەنگ داخران قبول ناکات،بەلکو  کرانەوەی فیکرە بەروی خەمەکانی خەلک و هەولدانە بۆ راهینانی کۆمەلگە لەسەر قبول کردنی جیاوازی،

بۆیە ئەم فەلسەفەیە دژی سەرتاپاگیری و ناسنامە جیتی بوو،مەبەست لەبەکارهینانی تەکنیکە نویکانە لەکۆمەلگەدا، بەمەبەستی ملکەجکردنی تاک بۆ دەسەلاتیکی ناوەندی،

(بۆنموونە ئەمریکا) .


              جەمکی دەولەت

--لە نووسینیکدا بە ناو نیشانی ( جەمکی دەولەت لە بواری فەلسەفەی هاو جەرخدا  لەگۆفاری الفکر  العربی المعاصر)  ژمارە  ٢٤ سال ١٩٨٣  جەخت لەسەر ئەوە ،

دەکەیتەوە نابئ دەولەت  بکەینە شتیکی ئەبستراکتی رووت کە هیج پەیوەندیەکی بە واعیقی تیا ژیاوەوە نییە، واتا تەنیا بەویناکردنیکی کۆمەلایەتی یان پیودانکیکی ،

یاساکان و مافەکانی دانەنیین،هەروەها نابئ تەنیا لەرووی واقیعی بابەتی و مادییەوە  تیبروانین و بەکۆمەلیک فرمان و دامو دەزگای دابنیین....پیدەجئ ئەوە رەتدەکەیتەوە،

جەمکی دەولەت لەنیو جوار جیوەی بابەتیخوازی هەست پیکراودا  قەتیس بکەیت....کەواتە  لە ج جوارجیوەیەکدا ئەم جەمکە دیاری دەکەین?!

---دەبئ جیاوازی بکەین لەنیوان مانای وشەی دەسەلات و   وشەی دەولەتدا... جونکە دەسەلات مانای توانای تاکیک یان گروپە کەسیکە بۆ ئەوەی بەهۆی فرمان دەرکردن ،

ریگە گرتن ،یاساخکردن و سزادانەوە  هەموو ئەو مەسەلانە جلەو بکات کەپەیوەندی بەژیانی کۆمەلایەتی  خۆیەوە هەیە.... بەم پئ یە وشەی دەسەلات لەدەوری ،

دوو مانای بنجینەی  دەخولیتەوە:

مانای یەکەم توانای کارکردنە لە دنیای سروشتی و بواری پەیوەندی یە کۆ مەلایەتیە  مرۆییەکاندا بۆ هینانەدی خواس تەکانی مرۆف.

مانای دووەم ئەو دامودەزگایانە دەگریتەوە کە هاوسەنگیەکی پیگەیشتوو بۆ کۆمەلگە مسۆگەر دەکەن، ئەو هاوسەنگییەی بەر ژەوەندیەکانی خەلک گرئ دەداتەوە ،

بە ئامانجەکان وپیداویستیەکانی  گروپەکەوە.

کەجی دەولەت  پیویستی بەقەوارەیەکی تەواوی دەسەلات هەیە بە هەردوو مانای(توانا و هیز) کە کۆمەلیک دەستورو یاسا  جلەوی دەکات،

ئەم قەوارەیەش لەو دامەزراوە شارستانیانەدا بەر جەستە دەبئ کەپشت بە دووجۆر کار دەبەستن، کاری رۆشنبیریی  ئایدۆلۆژی و کاری ئاسایش و سەربازی ،

کەپەنا بە توندو تیژی  رەوا دەبات.



                    کۆمەلگەی سیاسی

پ---هەندیک بیریار وەک  (عەبدولا ئەلعەرەوی ) هەن پئ یان وایە ناتوانین میکافیلیەت رەتکەین  ، لەو کاتەدا نەبئ کە رزگارمان بوو بئ لەو کۆمەلگەیەی  سیاسەت ،

بەرهەم  دینئ ... پیتان وایە ئەم بیرو رایە راستە?  بە دەر برینیکی تر ،  ئا یا دەشئ کۆمەلگەیەک هەبیت لەبەرهەمهینانی سیاسەت بکەویت?!

وەلام،،         هەر گیز ناتوانین وینای گرتبونەوەیەکی خەلک بکەین بەبئ ئەوەی تاکەکانی سیاسەت بکەن، جونکە سیاسەت بەواتا  گریکییە سەرەتاییەکەی ،

لە هەموو کۆمەلگەیەکدا هەیە...... بۆجی?!

لەهەر کۆمەلگەیەکدا کۆمەلیک  دەستوورو  هیما هەن  کەژیان بەهەموو  رەهەندە جۆراو جۆرەکانیەوە (  ئابووری ، رۆشنبیری ، کۆمەلایەتی، دامەزراوەکان) ریک دەخەن....

هاو کات هەموو کۆمەلگەیەک بەشیوەیەکی سروشتی هەول دەدات رەوایەتیەکی تایبەت بە خۆی بەرهەم بینئ، کەجاریک رەهەندیکی کەلەپووری دەبیت و جاریکی ،

دیکەش رەهەندیکی کاریزمایی و لەدەوری سەرکردەی خۆشەویست  ، تاکە سەرکردە کۆدەبیتەوە،  بە بەر هەمهینانی ئەم رەوایەتیەش کۆمەلگە هاو سەنگییەکی

یایبەت بەخۆی دینیتە ئاراوە  کە بەرژەوەندی تاکەکان گرئ دەداتەوە  بەبرژەوەندی و ئامانجە گشتیە کانەوە...





                      رۆلی رۆشنبیر



پ،،، زۆر جار بەو جۆرە مامەلە لەگەل رۆشنبیر دەکرئ کەرۆلیکی پیشرەوانەی هەیە  لەکۆمەلگەداو  ئەرکی بلاو کردنەوەی ،هۆشیاری و  وەبرەوخستنی رۆحی ئازادیخوازانەی

دەکەویتە سەر شان.......سنووری رۆلی رۆشنبیر لەکوئ دایە?!  ئایا بە راستی ئەو رۆلەی پئ سپیردراوە?!

وەلام....من خاوەن میتۆدیکی ئەفلاتونیانەم ، جونکە پیم وایە  رۆشنبیر رۆلیکی بنجینەی هەیە ، ئەویش بەر لەهەر شتیک  دۆزینەوەی راستی و سەر قال بوونە بە

کاری فیکریەوە ، بەلام  لەهەمان کاتدا  ناتوانئ ئەو بەو راستیانە ئاشنا بیت ، ئەگەر گوئ هەلنەخات  بۆ خەمەکانی خەلک و نەتوانئ مامەلەیان لەگەلدا بکات و ،

دوسانتی وتەنی  نە توانیت خۆراکی مەعریفەو زانست و فیکریان بداتئ ، جونکە پرۆسەی هو شیار کردنەوە  بەر لەهەر شتیک  ژیانە لەگەل مەسەلە کۆمەلگەییەکاندا و ،

ئەوەیە  رۆشنبیر بجیتە سەر شەقامەکان  بۆ داهینان و بەشداریکردنی رۆژانە لە خەمو مەسەلە و کیشەکانی خەلکدا، ئەمە مەسەلەیەکە ئیمە زۆر پیویستمان پییەتی،

جونکە مانای جەسپاندنی جەمکی بنەرەتی ئازادی و مەشقکردنە لەسەر کار پیکردنی ئەو جەمکە ، لەبەر ئەوەی ئازادی لەبیر کردنەوەی مندا لەهەموو شتیکدایە،

ئاین ،، ئەدەب،،فەلسەفە ،، پیشەسازیو ،، سیاسەت.

مەبەستم لەئازادی مافی ملکەج نەبوونی تاکە لەکۆ مەلگەدا بۆ هیج شتیک جگە لەیاسا گشتیەکان.

ئازاد بوونی تاک لەسەردەمەکەماندا مانای ئەوەیە مافی دەر برینی  ئاشکرای بئ  پەردە پۆش کردنی بیرو را ، فەلسەفە، ئاین و بروای خۆی هەبیت،

هەروەها مانای مافی هەلبژاردنی شیوازی ژیان و ئازادی گواستنەوە و تیکەل بوونە  لەگەل خیزانەکەو کۆمەلگەی خۆیدا.
 



                                                                                                           سەرجاوە

                                                                                        ئەم بابەتە لەکتیبی ( فی الحداثە والتقدم) ی نووسەر

                                                                                           رەزا ئەلمەلولی وەرگیراوە لە تونس بلاوی کردۆتەوە

کاتتان شاد

لەگەل ریزی Dawin.

Kurdzhin
http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-698ba5fd48.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-02-22 11:16:02

HemN_94
جوانی کوردژین
شوێن: kurdistan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-06
دواترین سه‌ردان: 2025-10-30
په‌یامه‌كان: 680
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: کۆمەلگە داخراوەکان بروایان بە ئەقل نییەو تیا یاندا ئەقلی زانستی ئاویتەی ئەقلی سیاسی بوە

دەستت خۆش بێت .. بەس پێم وابێت شوێنی بابەت گونجاو نیە.. سەرکەوتو بیت

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/RUm8gz1350399533/wazhw.jpg

ئه‌مڕۆ ده‌ستپێكی هێنانه‌دی ئامانجه‌كه‌مه‌ ، به‌یانی  ...... !

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-02-24 21:22:05

dawin
خۆشەویستی کوردژین
شوێن: almanya-köln
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-21
دواترین سه‌ردان: 2026-10-24
په‌یامه‌كان: 710
WindowsVistaSafari

Re: کۆمەلگە داخراوەکان بروایان بە ئەقل نییەو تیا یاندا ئەقلی زانستی ئاویتەی ئەقلی سیاسی بوە

دەستی بەریزیشت خۆش سەرکەوتو بیت ،

بەریز من هەلەم بەداوای لیبوردن راستە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 
  •  » مــــــێژوو
  •  » کۆمەلگە داخراوەکان بروایان بە ئەقل نییەو تیا یاندا ئەقلی زانستی ئاویتەی ئەقلی سیاسی بوە


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net