.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














كاوه ئیبراهیم به‌بێ به‌رانبه‌ر بووه راهێنه‌ری گۆڵچی یانه‌ی بروسك
PNA - یه‌كه‌مین راهێنه‌ری پیشه‌گه‌ری كۆڵچی كورد (كاوه ئیبراهیم) به‌بێ هیچ بۆند و مووچه‌كه‌یه و به خۆبه‌خشی بووه راهێنه‌ری گۆڵچییه‌كانی یانه‌ی بروسك.
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر (كاوه ئیبراهیم) وتی: "من وه‌ك پاڵپشتییه‌ك بۆ یاریزانانی یانه‌ی بروسك و وه‌ك چاكهدانهوهیهك برِیارم دا كه ئه‌م دوو مانگه‌ی له خولی كوردستاندا ماوه، خۆبه‌خشانه و به‌بێ هیچ بۆند و مووچه‌یه‌ك بچمه ریزه‌كانی یانه‌ی بروسك و ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی گۆڵچییه‌كانی ئه‌و یانه‌یه له ئه‌ستۆ بگرێت.
كاوه وتیشی: من برِوام به پێشكه‌وتوویی خولی نایابی كوردستانه، بۆیه ئه‌م ئه‌ركه‌م خسته سه‌ر شانی خۆم و له رۆژب شه‌ممه‌ی داهاتووه‌وه ده‌ست به یه‌كه مهشقییهكانم ده‌كه‌م.
له لای خۆیه‌وه سكرتێری یانه‌ی بروسك (كاروان عه‌بدولكه‌ریم) سوپاسی هه‌ڵوێستی كاوه ئیبراهیمی كرد و پشترِاستی كرده‌وه كه تا كۆتایی ئه‌م وه‌رزه له ریزه‌كانی یانه‌ی بروسكدا ده‌بێت.
بۆ زانین، كاوه ئیبراهیم یه‌كێك بوو له كۆڵچی ناسراوه‌كانی شاری هه‌ولێر و بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر له ریزه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێردا وه‌ك كۆڵچی خزمه‌تی كرد، پاشان بووه راهێنه‌ری گۆڵچییه‌كانی هه‌مان یانه، پاشتر بووه راهێنه‌ری گۆڵچییه‌كانی یانه‌ی (وه‌حدات)ـی ئه‌رده‌نی و ئینجایش هه‌مان پۆستی له یانه‌ی تیلالی یه‌مه‌نی پێ درا.
دوای ته‌واوبوونی بۆنده‌كه‌ی، كاوه به هۆی باری كۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رقاڵیی خۆیه‌وه، بۆنده‌كه‌ی تازه نه‌كرده‌وه و گهرِایهوه هه‌ولێر، هه‌رچه‌نده‌یش له ماوه‌كانی رابردوودا نزیك بوو له‌وه‌ی بچێته یانه‌ی دهۆك و ببێته راهێنه‌ری كۆڵچییهكانی ئه‌و یانه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بۆنده سه‌ری نه‌گرت.
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ریز
زۆر به‌سووده


له‌سه‌ر هێڵ نییه