.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









چێڵسی ٢-١ مان یونایتد:بلوز شکۆی خۆی بۆ میوانەکەی نمایش کرد و تاڵاوی دووەمین دۆڕاندنی بە ڕێد دێڤڵز چێشت
لەمیانەی یارییەکی دواخراوی خولی ئینگلیزییدا یانەی چێڵسی بریندار میوانداری مانچستەر یونایتدی پێشەنگی ڕیزبەندی کرد لە یاریگای ستامفۆرد بریچ و پاش یارییەکی بەچێژ ئەنجامەکەی ئاوەژوو کردەوە و دۆڕاندنی بە بردنەوە گۆڕی…
نیوەی یەکەمی یارییەکە وەک چاوەڕوان دەکرا بە گڕوتینێکی زۆر دەستی پێکرد و چەند هێرشێک لەلایەن هەردوو یانەوە کرایە سەر گۆڵی یەکتر،تاکو واین ڕوونی لە خولەکی ٣٠ پاش ئەوەی تۆپێکی لە نانی وەرگرت گۆڵێکی جوانی لە دەرەوەی ناوچەی سزاوە تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بەو ئەنجامە تەواو بوو.
ئەنچیلۆتی هەروا ئاسان دەستبەرداری یارییەکە نەبوو،لە نیوەی دووەمدا لە خولەکی ٥٤ داڤید لویز بە لێدانێکی ئێجگار بەهێز لە ناوچەی سزای شەیتانە سوورەکان گۆڵی بەرامبەربوونی تۆمارکرد،ئەوە ئاهێکی کردەوە بە بەر یاریزانانی خاوەن یاریگادا.دواتر جڵەوی یاریگایان گرتە دەست و لە خولەکی ٧٩ یۆری ژیرکۆف لەلایەن کریس سمایڵین ـەوە درا بە زەویدا و ناوبژیوان لێدانێکی سزای گوماناویی بۆیان هەژمارکرد و فرانک لامپارد چووە سەری،جێبەجێی کرد و گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی یانەکەی تۆمارکرد.خولەکەکانی دواتر چێڵسی هەوڵێکی زیاتری بۆ تۆمارکردنی گۆڵی سێیەمین-دا،لە یەکێک لە هێرشەکاندا لە خولەکی ٩١ بەهۆی پاڵنان بە ڕامیرێز ـەوە،نیمانیا ڤیدیچ کارتی زەردی دووەمی وەرگرت و چووە دەرەوەی یاریگا،بەوەش لە یاری داهاتوودا بەرامبەر لیڤەرپوول یاری ناکات.
پاش خستنەسەری چوار خولەک کاتی زیادکراو،چێڵسی توانی تاڵاوی دووەمین دۆڕاندن لەم وەرزەدا دەرخواردی مانچستەر یونایتد بدات و بۆ خۆیشی گەڕانەوە بە هەمووان ڕابگەیەنێت.
یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
لهسهر هێڵ نییه








دەست خۆش بۆ ئەم بابەتە وەرزشییە
وێنەکان.
لهسهر هێڵ نییه








سوپاس ئیشواریا خان
دهستی تۆش خۆش بێت
لهسهر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
