.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











[center]
با سه‌رنه‌که‌وتن له کارێک‌دا ئاسایبێت! 
ئه‌وه کارێکی زۆر گرنگه که ئێمه بتوانین خه‌ڵك فێر بکه‌ین که له هه‌ڵه‌کانیان سود وه‌ربگرن، که ئه‌و هه‌سته له‌لایان ڕوونبێت که سه‌رنه‌که‌وتن و نه‌توانین به گه‌یشتن به‌ئه‌نجام ته‌نها کاتیه‌و نابێت هه‌ستکردن به شکست زاڵببێت به‌سه‌ریاندا و وازبهێنن له‌و شته‌ی ئامانجیان بۆداناوه. له‌باتی ئه‌وه‌ی که بڕیارێکی خێرا بده‌یت به‌سه‌ر که‌سێکدا که هه‌ڵه‌یه‌کی کردووه، ده‌توانین یارمه‌تی که‌سه‌که بده‌ین که هه‌ڵه‌که ببینێت و بزانێت که ده‌کرا ئه‌و هه‌ڵه‌یه نه‌کرایه. وه ڕێگه‌ی پیشانبدرێت بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خۆی ئاماده‌بکات و که ده‌بێت چی بکات بۆ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره کێشانه له داهاتودا.
ده‌توانین هه‌میشه ئه‌وه بڵێین که ئه‌وه شتێکی باش بوو که ئه‌و هه‌وڵیدا بۆ گه‌یشتن به ئامانجی کاره‌که‌ی، که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی درێژه‌پێدانی کارکردنی له‌باتی ئه‌وه‌ی که ئیتر هه‌رگیز هه‌وڵنه‌دات. باشترین شت ئه‌وه‌یه که ئێمه له‌م باره‌دا بتوانین نمونه‌یه‌کی تایبه‌ت به‌خۆمان بگێڕینه‌وه بۆ که‌سه‌که، که چۆن هه‌ڵه‌مان کردووه و سودمان له هه‌ڵه‌کان وه‌رگرتوه.
ڕابه‌رێك/ کاربه‌ده‌ستێکی باش نابێت هه‌ڵه‌کانی خۆی به‌ته‌واوی بشارێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌وانه‌یه ئه‌وه ببێته هۆی به نمونه‌بوونی بۆ که‌سانیتر که ئه‌و چۆن هه‌ندێ جار له‌شته‌کاندا سه‌رنه‌که‌وتوه به‌ڵام هه‌رگیز کۆڵینه‌داوه و بۆ ئامانجه‌کانی ڕۆشتووه، که له دوای خۆیشی زانیاری هێناوه.
هه‌ربۆیه زۆر گرنگه که له‌کاتێکدا که‌سێك که ڕۆڵی سه‌رۆکایه‌تی خێزانێك، به‌شێك، گروپێك، کارێك، شارێك...تاد ده‌کات خۆی بتوانێت به‌باشی کاربکات له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌کانیدا به‌شێوه‌یه‌کی گونجاو و به‌هێز بۆ به نمونه‌بوونی خۆی بۆ که‌سانیتر.
سه‌رکه‌وتوبن
باسی هه‌ڵه‌ی خۆت بکه! 
هه‌ر وه‌ك کورد ووته‌نی گوڵ بێ دڕك نابێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی پرسیاری منه ئه‌وه‌یه که بۆچی که‌سێکمان نه‌بینی له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا ڕۆژێك باس له هه‌ڵه‌کانی خۆی بکات. هه‌ڵبه‌ته من به‌تایبه‌ت باس له‌وانه ده‌که‌م که گه‌نجه‌کانمان ئه‌وانیان وه‌ك نمونه‌ی که‌سایه‌تی مه‌زن داناوه. جا هونه‌رمه‌ندبێت، سیاسی بێت، پزیشك بێت، له ڕاگه‌یاندنێکدا کاربکات، یان و یان و یان.....
ئێمه که له ئه‌وروپادا ده‌ژین ڕۆژانه له مێدیاکاندا چاوپێکه‌وتنی که‌سه ناوداره‌کانی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌بینین. ئه‌وان له‌و چاوپێکه‌وتنه‌که‌یاندا باسی کێشه‌و هه‌ڵه‌کانی خۆیان ده‌که‌ن به‌بێ هیچ تێکچونێک و سه‌ربه‌رزانه ده‌یگێڕنه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان ده‌زانن که ئه‌وان له‌و کێشه‌یه هاتونه‌ته ده‌ره‌وه‌و ئێستا ئه‌وان بۆ نمونه چیتر ماده هۆشبه‌ره‌کان ناکێشن، خواردنه‌وه‌ی ئه‌لکهولیان که‌م کردوه‌ته‌وه، ئێستا زیاتر کات به هاوسه‌رو منداڵه‌کانیان ده‌ده‌ن، که‌متر توڕه ده‌بن، یان نه خۆشیه‌کی خراپیان هه‌بوه وتوانیویانه به هه‌رشێوه‌یه‌ك بێت زاڵ‌بن به‌سه‌ریدا،..... تاد.
باسکردنی ئه‌م کێشانه ئه‌گه‌ر که‌سێکی ناودار بیکات نابێته هۆی ئابڕوچوونی، به‌ڵکو به پیچهوهانهوه تۆ خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مرۆڤه‌کان پیشان ده‌ده‌یت و له هه‌مان کاتیش‌دا تۆ ئاگاداریان ده‌که‌یت که ئه‌و هه‌ڵانه ده‌توانێت ژیانی که‌سێك و ده‌وروبه‌ره‌که‌شی تێك و پێك بدات و شتی خراپتریشی لێببێته‌وه. زۆر له‌و که‌سانه‌ی که بوێرانه باس له و ئه‌زمونه سه‌خته‌ی خۆیان ده‌که‌ن زۆرجار ئه‌وان بانگهێش ده‌کرێن که وانه بڵێنه‌وه یان سیمینار بگێڕن. به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌ندێ خه‌رجیشیان ده‌ست ده‌که‌وێت.
من زۆر جار چاوپێکه‌وتنی که‌سانی ناوداری بواره جیا جیاکانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردیم بینیوه، ئه‌وه‌ی من سه‌رنجم داوه که ئه‌وان باسی خۆیان ده‌که‌ن هه‌میشه له چوارچێوه‌ی سنورێك تێناپه‌ڕێت. ئه‌وان بۆ نمونه ده‌ڵێن: به‌ڵێ به‌ڕاستی من به منداڵی زۆر ئازا‌و شه‌ڕانی بووم، یان زۆر چه‌قاوه سو‌و بووم، به‌ڵێ هه‌ندێجار تووڕه‌م.....
من چاوه‌ڕێ ده‌که‌م که که‌سانێك بووێرانه ئه‌م سنوره ببه‌زێنن و بتوانن باس له‌و کارانه بکه‌ن که تونیویانه وازیلێبهێنن. با خواردنه‌وه‌ی زۆر بێت، کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان ، جگه‌ره کێشانی زۆر بێت، خویه‌کی خراپ بێت، ڕه‌فتارێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ناشرین بێت، نه‌خۆشیه‌ك بێت، ئیره‌ی بێت، دڵپیسی بێت ...تاد.
هه‌موو ئه‌زانین که زۆر شت هه‌یه که زۆر تایبه‌تیتره له‌م هه‌ڵانه که زۆر که‌س ناتوانێت ته‌نانه‌ت به‌بیر خۆشی بهێنێته‌وه ، به‌ڵام من له‌و بڕوایه‌دام شاردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵانه که زۆرێك ده‌یکات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ترس له ئابڕوچون و بیرکردنه‌وه‌ی خه‌ڵك گۆڕان به‌رامبه‌ر به‌و که‌سه. له ڕاستیدا ناکرێت ئێمه له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وادا بژین که که‌س نه‌بینین به ئاشکرا بڵێ من به‌و هه‌ڵه‌دا چووم به‌ڵام ئێستا مرۆڤێکیترم و شانازی به گۆڕانی خۆیه‌وه بکات.
ئایا ئێمه هه‌میشه که‌سه‌کانمان به هه‌ڵه‌وه خۆشده‌وێت؟ بۆ خۆشه‌ویستیان زیاتر نه‌بێت کاتێک ده‌ڵێن من ئێستا گۆڕاوم به‌ره و باشتر.
ده‌بێت یه‌که‌مین که‌س کێبێت ئه‌و سنوره ببه‌زێنێت وبه‌ئاشکرا و بوێرانه باسی ئه‌و که‌لێنانه‌ی خۆی بکات که هه‌یبووه و ئێستا سه‌ربه‌رزبێت که هه‌موشته‌کانی ڕێکخستوهتهوه.
- سه‌رۆکی پارتێکی گه‌وره‌ی سویدی گودرون شیما باسی له‌وه‌کرد که له دیسکۆدا بووه و زۆری خواردوه‌ته‌وه. ئه‌مه‌ی به‌هه‌ڵه زانی و داوای لێبووردنی کرد و وتی ئیتر کاری واناکه‌مه‌وه.
- گۆرانی بێژێکی به‌ناوبانگی سویدی دوای کێشانی ماده هۆشبه‌ره‌کان و پاشان چوونه به‌ندینخانه‌وه و ئازادبوونی له‌وێ، دوای چه‌ند ساڵێ له‌سه‌ر ته‌له‌ڤزێۆن باسی ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ی خۆر کرد‌و گۆرانیه‌کی ووت به‌سه‌ر ماده‌هۆشبه‌ره‌کاندا.
- لاسێ گوستاڤسۆن که له تیپی ئاگرکوژیهنهوهکان بوو هه‌موو گیانی سوتا و دوای چه‌ندین نه‌شته‌رگه‌ری که ئێستاش ناتوانی سه‌یری ده‌موو چاو ده‌ستی بکه‌یت، ئه‌و سیمینار ده‌گێڕێت و باس له به‌هێزی متمانه به خۆبوونی ده‌کات.
- چه‌ندین که‌سی تر که به هۆی ڕوداوی جیا جیاوه بێ ده‌ست و قاچ بوون باسی خۆیان ده‌که‌ن و ده‌توانن خۆشیه‌کانی ژیان هه‌ست پێ بکه‌ن و ئێمه فێر ده‌که‌ن که سوپاسی هه‌موو چرکه‌یه‌ك بکه‌ین که ئێمه له‌شمان ساغه‌و ده‌توانین زۆر شت به ئه‌نجام بگه‌یه‌نین.
ئایا تۆ که‌سێکی که بتوانیت بوێربیت له قسه‌کردندا و ده‌ته‌وێت سنوره‌کان تێكبشکێنیت و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی تر ببه‌یت. بێگومان تۆ ده‌بیته نمونه‌ی ئازایه‌تی و پاکی بۆ مرۆڤهکانیترو فێریان ده‌که‌یت که هه‌موو هه‌ڵه ده‌که‌ین به‌ڵام قسه‌نه‌کردن له‌و باره‌یه‌وه درێژه‌دانه به هه‌ڵه‌کانمان.
بۆ ئه‌وه‌ی بوێرتربیت له‌وه‌ی که‌هه‌یت ڕاهێنانێك به ده‌روونت بکه.
- ستراتیجیه‌ك بۆ گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ت دابنێ و خۆت ئاماده‌ی پرسیاری خه‌ڵك بکه.
- هه‌میشه ئاماده‌ی ده‌روونیت تیابێت و هیچ پرسیارێک به خراپ مه‌زانه و ئه‌وه بزانه که وه‌ڵامی خراپ هه‌یه نه‌ك پرسیاری خراپ.
- زاڵبه به‌سه‌ر بهسهرهاتهکهتداو ئه‌وه دوپات بکه‌ره‌وه که ئه‌وه‌ی ڕۆی ناگه‌ڕیته‌وه به‌ڵکو ده‌بێته ئه‌زمونێک بۆ سه‌رکه‌وتن.
- ده‌بێت بزانیت ئامانجت له گێڕانه‌وه‌ی به‌سه‌رهاته‌که‌ت چیه.
- خۆشه‌ویستی خۆت بۆ مرۆڤه‌کان پیشان به و بڵێ من ئه‌مه ده‌ڵێم بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه‌ش به‌و هه‌ڵه‌یه‌دا نه‌ڕۆن.
- باسی ئه‌و یارمه‌تیانه بکه که تۆ وه‌رت گرتووه له هاوڕێ، خێزان، پزیشك ..تاد.
- ئه‌گه‌ر خۆت هه‌ندێ ته‌کنیك و شێوازی ترت تاقی کردووه‌ته‌وه ئه‌وا باسی بکه هه‌تا خه‌ڵکیتر سودی لێببینن.
- ڕزیلی مه‌که له زانیاری به‌خشین.
به‌م شێوه‌یه تۆ ده‌بیته که‌سێکی لێهاتوو له گێڕانه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌تدا و کۆڕگێڕێکی به‌ناوبانگ.
ئه‌و هه‌موو بیرکردنهوهخراپانهلهکوێوهدێن؟ 
هه‌موو مرۆڤێك هه‌ڵگری کۆمه‌ڵێ بیرکردنه‌وه‌ی خراپه/ نێگه‌تیڤ. ههرچهندهخۆت هیلاك بکه‌یت نا‌توانیت خۆت له‌و بیرکردنهوهخراپانه بهتهواویدهرباز بکه‌یت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنانی دهروونیهوهتۆ ده‌توانیت ڕێگا له‌و بیرکردنهوانهبگریت کهژههراویت ده‌کات و ناهێڵێت تۆ تواناکانی خۆت بخه‌یته‌گه‌ڕ. ئه‌و بیرکردنهوانهچین و لهکوێوهسهرههڵدهدهن؟. ئه‌وان لهلهخێزانهکهتهوه، لههاوڕێکانتهوه، لهخوێندنگاکهتهوه، لهکارهکهتهوه، لهمامۆستاکهتهوه، له‌ڕاگه‌یاندنه‌کانه‌وه..... ، وهئاسیتریان ئهوهیهکهلهخۆتهوهدێن. له‌ڕاستیدا تۆ خۆت زۆربه‌ی بیرکردنهوهخراپهکان بۆ خۆت دروست ده‌که‌یت، ئه‌ویش هۆکاره‌که‌ی دهگهڕێتهوهبۆ ئه‌وه‌ی که‌تۆ ڕاهێنانت نه‌کردووه‌و بیرکردنه‌وه‌ی باشت/پۆسه‌تیڤ پڕۆگرام نه‌کردووه‌و بڕوات به‌تواناکانی خۆت دروست نه‌کردووه. ڕاتیهکهشی ئهوهیهکهتۆ کۆمه‌ڵێك بیرکردنه‌وه‌ی خراپ ڕۆژانهدهبارێت به‌سه‌رتا به‌هۆی ته‌له‌فزیۆن، ڕادیۆ وڕۆژنامهکانهوه. ئینجا بڕوام پێده‌که‌یت یان نا؟ ئه‌گه‌ر پێت ده‌کرێت یه‌کێك له‌و ڕۆژنامانهسهیرکهو بخوێنهرهوهبزانهههواڵهکان چی ده‌ڵێن، ئهوکاتهلهمن تێده‌گه‌یت! ڕاپۆرت و هه‌واڵه‌کان که‌باسی ڕوداوه‌کان و شه‌ڕ و ناخۆشیه‌کان ده‌که‌ن.
بیرکردنهوهناخۆشهکان وه‌ك ئه‌و گژو گیا‌و گوڵانهیهکهبهویستی تۆ ناڕوێن و ههمیشهزیاد ده‌که‌ن به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی تۆوهکانیانهوه له‌هه‌وادا. که‌ئه‌گه‌ر ده‌ستت پێیانهوهنهبێت و لهڕیشکا ده‌ریان نه‌هێنیت زۆر زیاد ده‌که‌ن و باخ و مێشکت بێزار ده‌که‌ن.
بهئاگابهلهوهی که‌بیری لێده‌که‌یته‌وه- ئهوهبزانهکهههموو خانه‌یه‌کی مێشکت بهدزیهوهگوێ لهبیرکردنهوهکانت ده‌گرێت!
هه‌روه‌ك مناڵ که‌چۆن بێخهمهلهباخچهکهی ماڵه‌وه‌یان که‌چه‌ند گژو گیای بێسهرو بنی تیا بێت، هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش که‌گه‌وره ده‌بێت ده‌بینێت که‌نابێت وابێت و هه‌ست به‌و بێزاریهدهکات. بیرکردنه‌وه‌کانیش لای مناڵ جێی سه‌رنجێکی ئه‌وتۆ نیه، به‌ڵام کهگهورهبوو هه‌ستیان پێده‌کات و ده‌زانێت که‌چۆن له‌مێشکیدا بڵاوبونه‌ته‌وه‌و کاریگه‌ری له‌سه‌ر خوێندن و کار‌و په‌یوه‌ندیه‌کان و چالاکیه‌کانی به‌جێده‌هێڵێت. به‌ڵام به‌هۆی ڕاهێنان کردنتهوهدهتوانیت بیرکردنه‌وه خراپهکهنت بگۆڕیت به‌باش، وێنهخراپهکان به‌باش و ههستهخراپهکانیشت به‌باش بگۆڕیت. ته‌نها به‌دۆزینه‌وه‌ی شێوازێکی نوێ بۆ بیرکردنه‌وه‌کانت تۆ ده‌توانیت ژیانێکی نوێش بۆ خۆت دروست بکه‌یت. کاتێك کهبیرکردنهوهیهکی خراپت ده‌بێت که ده‌ڵێت: من ناتوانم ئه‌م کارهبهئهنجام بگه‌یه‌نم. له‌باتی ئه‌م بیرکردنهوهیهتۆ خێرا به‌خۆت بڵێ که: بۆچی من ئه‌توانم ئه‌م کارهبهباشی بکه‌م. تۆ خێرا پێچهوانهباشهکهی به‌کار ئه‌هێنیت له‌و بارهداو ڕێگهدهگریت له‌و بیرکردنه‌وه‌ی که‌گوایا تۆ نا‌توانیت ئه‌و کاره‌بکه‌یت، ئه‌و کاتهتۆ دڵنیایه‌ك دروست ئه‌که‌یت که‌ده‌ڵێت ئه‌توانیت.
ههوڵبدهزۆرترین ته‌کنیکی ڕاهێنانهدهروونیهکان تاقی بکهیتهوهوهك: ده‌سته‌واژه‌ی باش به‌خۆدان، خه‌یاڵی باش دروستکردن، بیرکردنه‌وی خراپوهستان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو ئه‌و گژوگیایهلابهریت و تۆوی نوێ بچێنیت. ئهمانهبههێز بکهلهشێوهی ڕاهێنانی ڕۆژانهبهوێنهو هه‌سته‌کانت به‌هۆی بیرکردنه‌وه‌ی بهئاگایانهکههانت ئه‌دات بۆ وه‌رگرتنی چێژ له‌ژیان. مۆسیقایه‌ك گوێ لێبگرهکهدهبێتهمایهی وزه‌و هاندانت بۆ بیرکردنه‌وه‌ی باش، له‌گاڵ ئه‌وانه‌دا تێکه‌ڵ ببهکهمانایهك ئه‌ده‌ن به‌ژیان و وزه‌ت ئه‌ده‌نێ له‌باتی هاوڕیه‌تی ئه‌وانه‌ی کهوزهت پێناهێڵن و لێتی ده‌دزن.
ئه‌و ژیانهبۆخۆت دروست بکهکهخۆت ئه‌ته‌وێت نه‌ك ئه‌و ژیانه‌ی که‌خه‌ڵك بڕیار بدات که‌وابێت!.
له ڕێنمایه‌کانی عه‌بدوڵا تۆفیق
ڕاهێنه‌ری ده‌روونی/سوید
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن marko zangana (2011-03-03 09:27:14)


له‌سه‌ر هێڵ نییه