❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ده‌شنێ موراد مه‌رجی شووكردنی وتی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-05 12:36:11

((شارؤخ))
جوانی کوردژین
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-07-17
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 737
ویبگه‌
WindowsXPMSIE

ده‌شنێ موراد مه‌رجی شووكردنی وتی

http://www.kurdzhin.info/up/do.php?img=45
كچه‌ هونه‌رمه‌ندی لاو ده‌شنێ موراد له‌ دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ی ئاسۆدا، ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تای  كاره‌ هونه‌رییه‌كانم بۆ ساڵی 2007 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، هه‌وڵ و ماندووبوونی زۆر هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو تا دروستبوو".
له‌باره‌ی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن بۆ كار هونه‌رییه‌كان: "میدیا له‌ كوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆ نییه‌،  ئه‌وه‌ی كه‌یفی پێت بێت، هاوكاریت ده‌كات. ده‌بێت میدیا به‌ گوێ و چاوی بینه‌ر بڕوات به‌ڕێوه‌و كه‌ ئایا تا چ ڕاده‌یه‌ك  هونه‌رمه‌ند لایه‌نگری هه‌یه‌و به‌پێی ئه‌وه‌ گرنگیی پێبدات".
بۆ په‌خشی گۆرانی شیكاواوا له‌ كه‌ناڵی ڕۆتانا، ده‌شنێ ئاشكرایكرد "گۆرانی شیكاواوا، گۆرانییه‌كی به‌هێزه‌و ده‌رهێنه‌رێكی به‌توانا و ناودار كاری له‌سه‌ر كردووه‌ له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵكه‌وت زاهیره‌وه‌ له‌گه‌ڵ ڕۆتانا ڕێككه‌وتووه‌، ئه‌وانیش وتیان ئێمه‌ سه‌یری كلیپه‌كانی ده‌كه‌ین ئه‌گه‌ر باش بوو په‌خشی ده‌كه‌ین و دواتریش په‌خشكرا، به‌داخه‌وه‌ كه‌ میدیا له‌ سلێمانی وتیان پاره‌ دراوه‌ به‌ ده‌شنێ له‌جێگه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ شاره‌كه‌م پشتگیریی كاره‌ هونه‌رییه‌كانم بكات".
ده‌شنێ بۆ كچانی گۆرانیبێژ له‌ شاشه‌كان و بوونیان به‌ پاڵه‌وان ده‌ڵێت: "نه‌مبینیووه‌ یه‌كێك ببێته‌ پاڵه‌وان و یه‌كسه‌ر دیار نه‌مێنێت، مه‌گه‌ر چه‌ند ناوێك، منیش به‌خۆمدا ده‌چمه‌وه‌و له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكی بواری هونه‌ری زانیاری له‌سه‌ر وه‌ربگرم، ئێمه‌ له‌ناو میدیادا زۆر به‌ ئاسانی قسه‌ له‌سه‌ر یه‌ك ده‌كه‌ین و زۆر به‌ په‌له‌ بڕیار ده‌ده‌ین و هونه‌رمه‌ندان ده‌خه‌ینه‌ گۆشه‌گیرییه‌وه‌، به‌ڵام به‌ چ ڕاستییه‌كه‌وه‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ین، ئایا بڕوانامه‌ی چ ئه‌كادیمیایه‌كی هه‌یه‌ ئه‌و كاته‌ بڕیار ده‌دات، ئه‌وه‌ی بڕیار ده‌دات ئاستی چه‌نده‌ له‌ناو میدیادا، ده‌بێت كۆمه‌ڵناس بێت و ڕاپرسی بكات، هونه‌رمه‌ندێك كه‌ بڕیار ده‌دات چه‌نده‌ له‌ناو میدیادا ده‌بێت كۆمه‌ڵناس بێت، ڕاپرسیی سه‌رانسه‌ری هونه‌ردۆستان بكرێت و ئاگاداری هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بێت و مێژووی هونه‌ری كۆن و ئێستا بناسێت".
ده‌شنێ له‌سه‌ر شوونه‌كردن و مه‌رجی شووكردنی وتی: "شووم نه‌كردووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو كاته‌كانم بۆ هونه‌ر داناوه‌، ئه‌گه‌ر شوو بكه‌م، ده‌بێت ڕۆشنبیر بێت و كه‌سێكی كۆمه‌ڵناس بێت و ئاگای له‌ ته‌ندروستیی خۆی بێت و گرنگیی زۆر به‌ من بدات، من حه‌زم به‌ وشه‌ی شووكردن نییه‌، كه‌س ناتوانێت من بهێنێت بۆ پیاو، ئێمه‌ ناتوانین پیاو بهێنین، مادام وایه‌ من قبوڵی ناكه‌م ده‌بێت وشه‌یه‌كی ستاندارد دروستبكرێت كه‌ بۆ هه‌ردوو لا به‌كاربێت و به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ردوولادا مانای یه‌كسانی هه‌بێت، وه‌ك marry  به‌ ئینگلیزی.
ده‌شنێ بۆ خه‌ونه‌كانی وتی: "ئه‌و شتانه‌ی كه‌ خه‌ونی پێوه‌ ده‌بینم وه‌ك كه‌سێكی ئاسایی نییه‌، خه‌ونه‌كانی من ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌ن، مادام خه‌ونه‌كانم زۆره‌ ژیانیش خۆشتره‌ و ده‌بێت پلانت هه‌بێت بۆ به‌ده‌ستهێنان له‌ ژیاندا".
له‌سه‌ر دواپڕۆژه‌ی، ده‌شنێ ده‌ڵێت: "ئه‌لبوومێكی تازه‌م به‌ڕێوه‌یه‌ كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ 15 تراك و به‌ناوی فریشته‌ی میهره‌بانه‌.





خه‌ندان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-05 18:08:01

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: ده‌شنێ موراد مه‌رجی شووكردنی وتی

دەسخۆش کاک شارۆخ سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net