.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












هاورێ زۆر ئازیزه‌کان ئه‌م جاره حه‌زم کرد به هه‌ندێ پرسیاری فه‌لسه‌فی گفتۆگۆیه‌ک دابمه‌زرێنین
پرسیاره‌کان له روخسار دا زۆر ساده‌ن و ره‌نگه له ناوه‌رۆک دا وه‌لامه‌کانیان زۆر گرنگ بن له گۆرێنی رێچکه‌و رێره‌وی ژیانی ئێمه
هیوا خوازم به‌شداری بکه‌یت ئه‌گه‌ر به وه‌لامی یه‌ک پرسیاریش بووه ، ته‌نها بۆچونی خۆت به زمانی خۆت بنوسه
بێ ئه‌وه‌ی هه‌ول بده‌ی هه‌موو جوانی یه‌کان له وه‌لامه‌که‌ت دا زه‌غره‌فه بکه‌ی
فه‌رمون با بچینه لای پرسیاره‌کان
ئایا هه‌ر شتێک باش بێت ئیتر پێویسته ؟؟ یان هه‌رشتێک پێویست بێت ئیتر باشه ؟؟
کاتێک دوو شت وه‌ک یه‌ک باش بن چۆن بتوانین یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین ؟؟
تۆ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک شته‌کان هه‌لده‌بژێریت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشن ؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستن ؟؟
ئه‌گه‌ر باش سیفه‌تێکی ناوه‌کی شته‌کان بێت !!!! جوانی سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی شته‌کان بێت !!!
ئه‌ی پێویستی چ سیفه‌تێکی شته‌کانه ؟؟؟؟؟
به‌هیوای بهشداریتانم ئازیزانم
ئه‌گه‌ر له‌م ته‌وه‌ره‌یه‌دا سه‌رکه‌وت و بوین و خواستی هاورێیانی زۆر له‌سه‌ر بوو
ئه‌وا درێژه پێده‌ر ده‌بین و ده‌یکه‌ینه به‌رنامه هه‌رجاره‌و به کۆمه‌لێ پرسیاری فه‌لسه‌فی دێمه خزمه‌تان
له به‌شی یهوهرو گفتوگۆ هیوادارم سودێک بگه‌یه‌نین به یه‌کتر له‌رێگه‌ی وهلامهکانمان و تێروانینه‌کانمان


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده‌ستت خۆسبێت له‌نیا گیان
ئایا هه‌ر شتێک باش بێت ئیتر پێویسته ؟؟ یان هه‌رشتێک پێویست بێت ئیتر باشه ؟؟
به‌ڵی هه‌مو سته باسه‌کان پیویسته به‌ڵام به ڕێژه‌یه‌کی زۆر نا هه‌نێک جار ته‌نها خۆشیه‌کی بجوکه و ده‌رونت پێی ئارام ئه‌بێت
لێره‌یا ته‌نها بۆ ئه‌وه پیویسته که ده‌رونت ئارام ئه‌کات هه‌رجه‌نده زۆریش بجوک بێت
به‌ڵام هه‌نێک جاریس زۆر پیویسته که بۆساییهکی گه‌وره‌ت بۆ پر ئه‌کاته‌وه له ژیاندا که‌واته هه‌مو ستیکی باش پیویسته
وه هه‌مو ستیکی پیویستیس باشه به هه‌مان شیوه‌ی شته باشه‌که چه‌ند پیویست بو شته پیویستهکهش ئه‌وه‌نه باشه
کاتێک دوو شت وه‌ک یه‌ک باش بن چۆن بتوانین یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین ؟؟
هیج کات دوو شت وه‌ک یه‌ک باش نابن جیاوازیان هه‌ر ئه‌بێت ئه‌گه‌ر زۆۆۆۆۆۆۆریس جیاوازیه‌که بجوک بیت
ئه‌گه‌ر هیج جیاوازیه‌کیان نه‌بێت که‌واته هه‌ردوکیان یه‌ک شتن ئه‌گه‌ر یه‌ک ست نه‌بن بێگومان جیاوازی هه‌یه‌و
ئه‌و کاته له هه‌ڵبژاردنا ههرهکهسهو به بیر‌و بۆجونێکهوه هه‌ڵی ئه‌بژێرێت
تۆ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک شته‌کان هه‌لده‌بژێریت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشن ؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستن ؟؟
به پیی گونجان هه‌نێک کات ته‌نها بۆ پیوسیتیهکهی و هه‌نێک کاتیس ته‌نها بۆ باشیه‌که‌ی
ئه‌گه‌ر باش سیفه‌تێکی ناوه‌کی شته‌کان بێت !!!! جوانی سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی شته‌کان بێت !!!
ئه‌ی پێویستی چ سیفه‌تێکی شته‌کانه ؟؟؟؟؟
ئه‌م سێیه ریزبه‌ندی بۆ بکیهت ئاوا ده‌ره‌چێت
پێویستی ، باشی ، جوانی
که‌واته پیویستی لوتکه‌یه
دوباره ده‌ست خۆس سه‌رکه‌وتوبیت

له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستەکانت خۆشبێت لەنیا خان
ئایا هه‌ر شتێک باش بێت ئیتر پێویسته ؟؟ یان هه‌رشتێک پێویست بێت ئیتر باشه ؟؟
و/ بەڵێ / نەخێر
کاتێک دوو شت وه‌ک یه‌ک باش بن چۆن بتوانین یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین ؟؟
و/ وەڵا هەر دەبێت یەکێکیان لەویتریان باشتربێت
تۆ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک شته‌کان هه‌لده‌بژێریت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشن ؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستن ؟؟
و/ لەسەر ئەو بنەمای کە باشبن / بەڵێ / نەخێر
ئه‌گه‌ر باش سیفه‌تێکی ناوه‌کی شته‌کان بێت !!!! جوانی سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی شته‌کان بێت !!!
ئه‌ی پێویستی چ سیفه‌تێکی شته‌کانه ؟؟؟؟؟
و/ داوای لێبوردن دەکەم ئەوە نازانم
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانی هه‌ردوو ئازیز
تینا گیان
کاکه کورد 2011
خۆش بێت سوپاس بۆ به‌شداریتان سوپاس بۆ په‌یامه‌کانتان بۆ سه‌رنج و تێروانین و وه‌لامه‌کانتان
وه‌لامه‌کانتان زۆر جوانه به هیوای به‌شداری هاورێ یان ئه‌گه‌ر زۆر رون نییه ده‌توانم نمونه‌یه‌کی ساده بهێنمه‌وه تا تێگه‌یشتن
له پرسیاره‌کان ئاسان تر بێت .
با من نمونه‌یه‌کی ساده بهێنمه‌وه تاکوو زیاتر رون بێت لای هاوری یان
رۆژێک کورێکی بچوک ته‌مه‌نی 8 ساله له خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تای یه ، کاتێک به‌یانی ده‌یه‌وێت بچێت بۆ مه‌کته‌ب
دایکی بانگی ده‌کات و قاپه میوه‌که ده‌هێنێت و ده‌لی کوره‌که‌م سێوێک به‌ره بۆ خوێندنگه له‌گه‌ل خۆت دا .
ئه‌ویش ئه‌لی من ئاره‌زوی سێ‌و خواردن ناکه‌م بۆ بیبه‌م ، دایکی ده‌ڵێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سێ‌و زۆر باشه میوه به گشتی زۆر باشه
زۆر پێویسته بۆ له‌شی مرۆڤ بۆ جالاکی ،
منالهکهش له وه‌لام دا ده‌ڵێ ماده‌م میوه هه‌مویان به‌سودن و باشن من له‌باتی سێ‌و هه‌نار ده‌به‌م له‌گه‌ل خۆم
دایکیشی ده‌لێت نابێت کورم هه‌نار بۆ مه‌کته‌ب نابێت ، له مه‌کته‌ب ناخورێت سێوه‌که به‌سود تره‌و ئاسانتره خواردنی
ئه‌م پرسیارانه رێک له‌وه دروست ده‌بێت
که ئه‌گه‌ر سێ‌و هه‌نار هردوکیان باشن و به‌سودن ئه‌ی بۆ دایکی به کوره‌که‌ی ده‌ڵی هه‌ر ده‌بێت سێ‌و به‌ریت ئه‌و زیاتر به‌سوده
ئه‌ی لا کاتێک دا سێ‌و هه‌نار هه‌ردوکیان باشن و به‌سودن بۆ مرۆڤ چۆن مناله‌که بتوانێت یه‌کێکیان هه‌لبژێرێت ،
بۆچی هه‌ندێ کات دایکان و باوکان و مامۆستا‌و که‌سه گه‌وره‌کان بریاری هه‌لبژاردنی شتێک بۆ ئێمه ده‌ده‌ن ، ؟ ئایا ئێمه توانای هه‌ڵبژراردنی دروستمان نی یه ؟
هیوادارم ئێستا رونکردنه‌وه‌یه‌کم دابێت له‌سه‌ر ته‌وه‌ره‌که . تاکو هاورێیانمان ئاسان تر بتوانن وه‌لام بده‌نه‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستت خۆش لەنیا گیان بابەتێکی جوانە هیوادارم بەردەوام بیت .....
ئایا هه‌ر شتێک باش بێت ئیتر پێویسته ؟؟ یان هه‌رشتێک پێویست بێت ئیتر باشه ؟؟
هەر شتێک باش بێت ئیتر پێویست نیە .. بۆ؟چونکە ئەگەر باش بێت لەوانەیە تۆپێویستت پێی نەبێت ..چونکەلەوانەیە تۆ حەزت لێی نەبێت ...
لەهەمان کاتدا هەر شتێک پێویست بێت هەمووی باش نیە ..بۆ ؟ چونکە لەوانەیەتۆ پێویستت پێێ بێت و باشنەبێت ..!! وەلەوانەیە پێویست بێت و تۆ نەتوانیت جێ بەجێی بکەیت یان پێت باش نەبێت ....
کاتێک دوو شت وه‌ک یه‌ک باش بن چۆن بتوانین یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین ؟؟
بەبیر و رای خۆم هیچ دوو شتێک وەکو یەک باش نیە چونکەهەمووی لایەنی سلبی و ئیجابی خۆی هەیە...
لەسەر ئیزنت من نموونەیەکت بۆدەهێنمەوە...
لەوانەیە تۆ دوو سەیارەت پێ جوان بێت نازانی کامەیان بکری ...چونکەهەردووکیان کوالێتی باشیان هەیە لە هەمان کاتدا هەندێک شتی خراپیان هەیە وەکو ئەوەی یەکیان بەنزین زۆر سەرف بکات بەڵام جۆرەکەی باش بێت... ئەوەی تریان جۆرەکەی خراپبێت بەڵامبەنزین کەمسەرف بکات.. ...!!
تۆدەتەوێت ئەو سەیارەیە بکری کە بەنزین کەم سەرف بکات بەڵام جۆرەکەی خراپە ..بەڵام لە هەمانکاتدا حەز دەکەیت جۆرەکەیشی باش بێت ....
لێرەیا سەر لێ تێک دەچێت نازانیکامەیان بکری بۆیە برۆ بۆجۆرێکی تر و هەڵبژاردنێکی تر هەڵبژێرە ....
ئەوە وەلامی منە بۆ ئەم پرسیارە ....
تۆ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک شته‌کان هه‌لده‌بژێریت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشن ؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستن ؟؟
ئەگەر پێویست بکات باش بێت لەهەمان کاتدا پێویستیش بێت ... چونکەوەکو ئاماژەم پێیا من شتێک هەڵنابژێرم کەتەنها باش بێت وە شتێکیش هەڵنابژێڕم کە تەنها بە سوود بێت ...
ئه‌گه‌ر باش سیفه‌تێکی ناوه‌کی شته‌کان بێت !!!! جوانی سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی شته‌کان بێت !!!
ئه‌ی پێویستی چ سیفه‌تێکی شته‌کانه ؟؟؟؟؟
بەرای من پێویستی سیفەتێکی ناوەکیە لەهەمان کاتدا دەرەکیشە چونکە کە پێویستت بە شتێک بوو دەبێت جێ بەجێی بکەیت بەڵام لەسەر بنەمای جۆرایەتی و چەندایەتی.....
هیوادارم وەڵامێکم دابێتەوە کەپڕ بە پێستی پرسیارەکە بێت ...
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستت خۆشبیت بەرێزم بۆ دانانی ئەم بابەتە بەڕاستی شتێکی جوانە و شایستەی بەشداری کردنە، ئەم پرسیارانە زیاتر ئایدیالیستەکان وابەستەن پێوەی و ماتریالەکان هەوڵی کاری پراکتیکی دەدەن بۆیە هەر یەکەو لە دیدگای قوتابخانەی هزری خۆتەوە وەڵام گەلیکی پییە بۆ ئەم مەبەستە دواجار کۆبیزمەکان و ئانارشیزمەکان قوتابخانەی فەلسەفی و بنەمای ژیانیان لەسەر داڕشتوە.بۆیە منیش وەک بڕوای خۆم هەوڵی وەڵامۆچکەی ئەم شاکارە فکریانە دەدەمەوە نەک وەک بیر اری بیرمەندەکان
*ئایا هه‌ر شتێک باش بێت ئیتر پێویسته ؟؟ یان هه‌رشتێک پێویست بێت ئیتر باشه ؟؟
مەرج نیە هەموو باشێک پێویست بێت یان بەپێچەوانەوە وەک دەرمانی نەخۆشی هەیە زۆر باشە بۆ چارەسەر بەڵام کەسێکی ساغ پێویستی پێی نیە. هەموو پێویستیەکیش باش نیە وەک داواکردنی ماف لە کەسێکی دیکتاتۆر باشنیە ئەگەر مەترسی بۆ ژیان دروست بکات بەڵام لەهەمان کاتدا پێویستە مافت هەبێت
کاتێک دوو شت وه‌ک یه‌ک باش بن چۆن بتوانین یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرین ؟؟
ئەمە بڕیار دانێکە وابەستەی دەرونی کەسەکانە و بەپیی هەلو مەرج و قۆناغ و خواستی پێداویستیەکانی ژیان دەگۆڕیت
*تۆ له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک شته‌کان هه‌لده‌بژێریت ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باشن ؟ یان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پێویستن ؟؟
پر کردنەوەی هەموو پێویستیەک باشیە، هەموو باشیەکیش پەیوەستە بە پێویست بوون
*ئه‌گه‌ر باش سیفه‌تێکی ناوه‌کی شته‌کان بێت !!!! جوانی سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی شته‌کان بێت !!!
ئه‌ی پێویستی چ سیفه‌تێکی شته‌کانه ؟؟؟؟
باشی و جوانی لە شتەکەدایە هەردووکیان شتەکە کامڵ دەکەن ، بەڵام پێویستی گرنگی هەبوونی ئەو شتە نیشان ئەدات وەک ئەوەی موبایلێک لەیەک کاتدا جوانە و باشیشە بەڵام ئەو کارە گرنگانەی بە موبالەکە ئەکرێت ئەچێتە سنوری مانای پێویستیەوە


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر سوپاس بۆ به‌شداری هه‌ردوو هاورێی زۆر به‌رێز و ئازیز
کاکه رێگا شیاو / ده‌سته‌کانت خۆش به‌ریزه‌که‌م بۆ په‌یامه‌که‌ت بۆ به‌شداریت بۆ وه‌لامه‌کانت
زۆر زۆر جوان و سه‌رنج راکێش و مانادار بوو ، نمونهکهت زۆر شیاو مانادار بو بۆهه‌مان بابه‌ت
وه‌لامه‌که‌ت بێگومان پر به پێستی پرسیاره‌که‌یه برا ئازیزه‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رێک بۆچونی خۆته
خۆی گرنگترین شت له هه‌ڵبژاردنی به‌ینی پێویست و باش دا ته‌نها بریاره بوێری یه‌که‌ی ناخه
دواتر له‌به‌ر جا‌و گرتنی کات و شوێنی گونجاو . هه‌ندێ کات ، کات و شوێن و بۆ لوان هه‌لبژاردنه‌که ده‌گۆرن و له ده‌ستی ئێمه‌دا نامێنیت
له %100 بۆ نمونه مه‌رجه هه‌موو شتێکی جوان و باش و تازه مۆدێلی بازار بکرین ؟؟ بێگومان نا چونکه ناتوانین ، یان پێویستمان پێی نی یه
دوباره سوپاس ئازیزم بۆ به‌شداریت .
کاکه سورێنی ئازیز / ده‌سته‌کانت خۆش بێت له وه‌لامه‌که‌ت باشتر و خیراتر کاک سورێنم ناسی
ئه‌ویش به‌و ئایدیایه‌ی یان له ژێر رۆشنای ئه‌و وهلامانهدا ، لانی که‌م بۆم ده‌رکه‌وت خوێنه‌ری بواری فهلسهفهیت
ئه‌مه‌ش به‌شێکی گه‌وره‌یه بۆ کامل بونی مهعریفهکانت له‌ژیان و فکرت دا ..
ده‌سته‌کانت خۆش بێت وه‌لامه‌کانت وهلامۆچکه نه‌بون ، به‌لکو وه‌لامێکی زۆر شیاو له‌جێ بوون
بۆ ئه‌و پرسیارانه ، به‌جۆرێک که تێری پرسیاره‌کانیان کردووه ،
هه‌ر لیره‌وه ده‌مه‌وێت پێناسه‌یه‌کی کورتی ئه‌و سێ چه‌مک و زاراوه‌یه بکه‌م که به‌رێزتان به‌کارتان بردوه له وهلامهکاتان دا
بۆ به‌رچاو رونی هاوری یان یان بۆ شیکردنه‌وه‌و زانیاری و تێ گه‌یشتن له مانای ئه‌و ووشه‌و زاراوانه
ماته‌ریالیزم و ئایدیالیزم : ماته‌ریالیزم به مانای مادییه‌ت یان مادده په‌رستی دێت..
ئه‌مه‌ش به‌و که‌سانه ده‌وترێت باوه‌ڕیان به شتێ هه‌یه بوونی هه‌بێت وه‌ک مادده‌یه‌ک ..
ئایدیالیزم: به‌و که‌سانه ده‌وترێت که باوه‌ڕیان به خه‌یاڵ هه‌یه و ده‌ڵێن هه‌رشتێک مرۆڤ قه‌ناعه‌تی پێی هه‌بێت با به خه‌یاڵیش بێت ئه‌و شته بوونی هه‌یه .
ئانارشیزم : ڕێبازێکی سیاسی ئاژاوه چیانهیه که له‌گه‌ڵ ئاوات و قازانجی چینی کرێکار و زه‌حمه‌ت کێشدا ناگونجێ تابعێکی بۆرجوازی کۆنه په‌رستانه‌ی هه‌یه حه‌زیان به تاک ڕه‌وی هه‌یه له ئیش و کاردا ..
ئه‌مه‌ش له ووشه‌ی ( ئانارخیا ) ی یۆنانی وه‌رگیراوه که به‌مانای نه‌بوونی حکومه‌ت یان ڕابه‌ر دێت .
یاخوا دهستو جاوانت خۆش بێت کاک سورێن گیان ئه‌گه‌ر به‌شدارو هاوکاری وه‌ک به‌رێزتان و هاورێ یانی به‌شدار بوو
کاک رێگا شیاو تینا خان و کاک سیڤان هه‌بێت بێگومان منیش به‌رده‌وام ده‌بم . لانی که‌م ده‌توانین هه‌ندێ بیر‌و را ئال‌و گۆر بکه‌ین
سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه‌ی ئازیز به‌هیوای به‌شداری زیاتری هاوری یان
له‌سه‌ر هێڵ نییه







سڵاو دەستت خۆش کاکە سورێن گیان وەڵامێکی زۆر جوان بوو..
بەڵام لەسەر ئیزنی لەنیا خان تێبینیەکم لەسەر یەکێک لە وەڵامەکانی کاک سورێن هەیە ..
کاکە سورێن گیان داواکردنی ماف لە دیکتاتۆر بۆ پیویست نیە ؟ بەڵام ئا‌یان ناتوانین ئەو دیکتاتۆرە تێکبشکێنین ؟
چونکە ئێمە مرۆڤانێکین هەردەم لە ناخۆشیا بووین . ئەشزانم وەڵامی بەڕێزتان لەژێر ڕۆشنایی و مێژووی ئەو هەموو ساڵەی میللەتی کوردە..
بەڵام مانای ئەوە نیە ئێمە ناتوانین مافی خۆمان داوا بکەین لە کەسانێکی دیکتاتۆر یان گەندەڵ .. چونکە هەر کەسێک دیکتاتۆر بێت گەندەڵیشە وەکو بە ئینگلیزیەکەی پێی دەڵێن Corruption.....
سوپاس
له‌سه‌ر هێڵ نییه







کاکە سورێن گیان داواکردنی ماف لە دیکتاتۆر بۆ پیویست نیە ؟ بەڵام ئا‌یان ناتوانین ئەو دیکتاتۆرە تێکبشکێنین ؟
داواکردنی ماف لە کەسێکی دیکتاتۆر باشنیە ئەگەر مەترسی بۆ ژیان دروست بکات بەڵام لەهەمان کاتدا پێویستە مافت هەبێت
زۆر سوپاس بۆ ئەو پەیامەت برای ئازیزم......
براگیان من لەژێر ڕۆشنای لێکدانەوەم بۆ هەموو هزرە داپڵۆسێنەرەکان ئەم قسەیەم کردوە ،نەک کورد بەڵکو هەموو دکتاتۆرێک ئەگەر سۆڕشی فەرەنسات خوێندبێتەوە باش لەمەبەستم دەگەیت ،کە ئەوان بە فراوانی و جوانی جیاوازیان لە نێوان پێویست و باش کرد وەک ئازادی و یەکسانی و برایەتی ماف یان بە پێویست دەزانی بەڵام پێیان باش نەبوو لویسی 16 بمێنێت یان پێیان باش نەبوو وڵات لەقەیرانی ناوخۆ بپەڕێتەوە بۆ ژێر قەیرانی سەڕە مەزهەبیەکان
من دەڵیم هەبوونی ماف پیویستە بەڵام ئەگەر ژیانت بخاتە مەترسیەوە ئەبێت ڕێگاچارەو هۆکارێکی تر بگریتەبەر بۆ بەدەستهێنانی ئەو مافە نەک وازی لێبهێنیت نە بەوڕێگایەش کە مەترسیت بۆ دروست دەکات
له‌سه‌ر هێڵ نییه










سلاو و رێز
ده‌ستت خۆش بێت له نیا خان بۆ وروژاندنی ئه‌م چه‌ند پرسیاره بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامان به پێی هه‌لومه‌رجی بیری خۆیان و تێگه‌یشتنیان وه‌لامێک بده‌نه‌وه و قالبێکی تر دروست بکه‌ن بۆیه منیش حه‌زم کرد به‌شداریه‌کی بچوک بکه‌م و چه‌ند سه‌رنجێک و وه‌لامێکم هه‌بێت بۆ پرسیاره‌کان ره‌نگه ئه‌مه له ئاقاری مێشکی که‌سێک بێت که بنه‌مایه‌کی فه‌لسه‌فی که‌می هه‌بێت یاخود به‌پێی پێویست کاره‌کانی خۆی نهگهینێته ئامانج
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌کانت
1- ئه‌گه‌ر که‌مێک هه‌لوه‌سته بکه‌ین له‌سه‌ر پێویستی و باشی ئه‌وا ده‌بێت ئاقارێکی گه‌وره‌تر دروست بکه‌ین له‌وه‌ی که باسی ده‌که‌ین و وه‌لامێکمان ئه‌بێت بۆی چونکه هه‌موو کات ئه‌و پرسیاره‌ی به‌رێزتان دوو ئاراسته‌یی هه‌یه و په‌یوه‌ستن به یه‌که‌وه ئه‌گه‌ر له هه‌ندێک رهههندو روانگه‌وه سه‌یری بکه‌ین چونکه کاتێک [[ باشیه‌کان پێویستن که مرۆڤ له بنه‌مایه‌کی تره‌وه یاخود له روانگه‌ی تره‌وه پێویستی پێ ده‌بێت ]] که‌واتا شته باشه‌کان هه‌موویان پێویستن بۆ مرۆڤ چونکه ره‌نگه له هه‌ندێک کات مرۆڤ هیچ پێویستی به شتێک نه‌بێت که باش بێت وه‌ک کاکه سورێن باسی کردووه نمونه‌ی به ده‌رمان هێناوه به‌لام [[ جاری وایه مرۆڤ له کاتێکدا پیویستی به‌و ده‌رمانه هه‌یه که باشترین شته ]] بۆ ئه‌و ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه ده‌گه‌ینێت که هه‌موو ئاراسته باش و پیویسته‌کان له دوو روانگه‌ی جیاواز ده‌سته‌به‌ری کاته‌کانی مرۆڤ ده‌که‌ن دیاره پێویستیه‌کانیش باشترین سه‌رچاوه‌ن بۆ مرۆڤ چونکه ره‌نگه ئه‌مه‌ش هه‌ندێک جار شتێک زۆر پیویست بێت بۆ مرۆڤ به‌لام مرۆڤ به باشی نه‌زانێت [[گه‌رانه‌وه بۆ سه‌رجاوه‌یه‌کی به سود پیویستیه‌کی زۆر به‌سوده به‌لام ره‌نگه مرۆڤ له هه‌ندێک کاتدا به‌باشی نه‌زانێت و ئاورێک له دوای خۆی نه‌داته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌یانیه‌کی روگهشی هه‌بێت و هه‌له‌کان تیا دووباره نه‌بنه‌وه ]] که‌واتا ئه‌مه‌ش پێویستیه و باشه به‌لام ره‌نگه هه‌ندێک جار پێویستی پێوه‌رێک نه‌بێت بۆ باشی [[ زۆر جار مرۆڤ په‌نا ده‌باته به‌ر خواردنه‌وه‌ی ماده کهولیه‌کان یاخود په‌نا ده‌باته به‌ر ماده‌هۆش به‌ره‌کان بۆ ئه‌مان پێویسته به‌لام شتی باشیش نین ]] که‌واتا هه‌موو کات ئه‌بێت گونجانێک دروست بکه‌ین له نیوان ئه‌م دوو ئاراسته‌یه که هه‌ردووکیان رێچکه‌ی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه به‌لام له هه‌مان کاتدا په‌یوه‌ستن پێکه‌وه
2- دوو شتی وه‌ک یه‌ک باش
ره‌نگه ئه‌مه تۆزێک ئه‌سته‌م بیت که دوو شت یه‌ک باشیان هه‌بێت ررهنگه هه‌شبێت که هه‌مان باشی یه‌کتریان هه‌بێت ئه‌مه‌ش دیسان ره‌نگه بیروبۆچوونه‌کانی مرۆڤ ییه‌ک لایی نه‌کاته‌وه له هه‌لبژاردنی کامیان جونکه مرۆڤ کاتێک بریار له‌سه‌ر هه‌لبژاردنی شتێک ده‌دات ئه‌مه بیروبۆچونێکی تایبه‌تی هه‌یه به‌م شته بۆ یه بریاره‌که ده‌دات [[به‌لام بریاردانیش بۆ دوو شت که هه‌مان باشیان هه‌یه لای تۆ ئه‌مه ئه‌سته‌مێکه روو له میشکی مرۆڤ ده‌کات که ره‌نگه زۆر جار په‌شیمانی له دوا بێت ]] په‌شیمانی ئه‌بێته هۆکارێک که هه‌موو جوانیه‌کان ره‌نگه له‌ناوبه‌رێت ... [[زۆر جار که‌سی نه‌خۆش که‌سه‌ردانی دکتۆر ده‌کات بۆ جاره‌سه‌ر دکتۆر بۆ جاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌که‌ی دوو جۆر حه‌بی بۆ ده‌ست نیسان ده‌کات و ده‌لێت ئه‌مانه هه‌ردووکیان وه‌ک یه‌ک باشن به‌لام ره‌نگه یه‌کێک ببێته هۆی دروست کردنی کێشه‌یه‌کی بجوکی گه‌ده ]] ئه‌و کات ده‌ببینین ئه‌مه نابێته ئه‌وه‌ی که ئه‌م دوو حه‌به وه‌ک یه‌کن بۆ مرۆڤه‌که که‌واتا هه‌لبژاردن ده‌گه‌رێته‌وه ب ۆ سه‌ر بیرورایه‌کی دروست له ده‌ست نیشان کردنی ئه‌و شته‌ی که له بنه‌مایه‌که‌وه له‌لای مرۆڤ باشتره له‌وی تر
3- هه‌لبژاردنی شتێک له‌سه‌ر بنه‌مای پیویستی یان باشی
زۆر جار مرۆڤ کاتێک که پێویستی به شتێکه به‌لام ره‌نگه ئه‌م شته بۆ ئه‌و باش نه‌بێت هه‌ندێک جاریش ئاراسته‌که پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه کاتێک مرۆڤ شتێکی لا باشه به‌لام له‌و کاته‌دا پیویستی پێ نیه که‌واتا ئه‌مه‌ش ئاراسته‌کان جیاوازتر ده‌کات وه‌ک له‌وه‌ی که بۆچوونی بۆ هه‌یه ئهمهکش ده‌بێت به ره‌هه‌ندێک دا بچێته‌وه که له چ کاتێک و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ک ئه‌م شتانه به‌کارده‌هێنێت یاخود بلێین له‌سه‌ر بنه‌مای پێویستی یان باشی هه‌لیان ده‌بژێرێت چونکه زۆر جار شتێکی پیویست مه‌رج نیه باش بێت و به پێجهوانهوهشهوه [[ ئه‌مه کاتێک رووده‌دات که مرۆڤ له بارێکی نائاسایی یان ئاسایی دایه به‌لام بریاره‌کانی یه‌ک لایی نابنه‌وه له‌سه‌ر کرداره‌کان و گونجانی له‌گه‌ل شته‌کانی ده‌وروبه‌ری ]] ئیتر ئه‌بێت له کاتی گونجاو بریاره‌کان یه‌ک لایی بکرێنه‌وه تا ئاراسته‌یه‌کی راسته‌قینه‌و پڕ ئامانج وه‌رگرێت ..
4- ئه‌مه پرسیارێکی تابلێی قورسه چونکه بریارێکی یه‌ک لایی که‌ره‌وه وه‌رده‌گرێت
چونکه ره‌نگه ئه‌وه‌ی باست کردووه هه‌ندێک جار پێجه‌وانه ببێته‌وه به‌رای من مه‌رج نیه هه‌موو کات پێویستی سیفه‌تێک بێت که نه‌توانین دابه‌شی بکه‌ین به‌سه‌ر شته‌کان ره‌نگه زۆر جار ببێته سیفه‌تێکی ناوه‌کی یان رووکه‌شی و جوانی ببێته سیفه‌تێکی ناوه‌کی یان رووکه‌شی و باشی به‌هه‌مان شیوه که‌واتا ره‌نگه ئه‌مه تێکه‌لاو بکه‌ین و باشترین شت دروست بکات نمونه [[ کچێکی باش جوانیه‌که‌ی سیفه‌تی ناوه‌کیه ره‌نگه رووکه‌شی نه‌بێت پێویستیه‌که‌ی بۆ ژیانه ره‌نگه ئه‌مه‌ش ببێته رووکه‌شی ]] بۆیه ئه‌مه قورسه ئێمه بریارێکی ناکاو بده‌ین و بلێین باشی روخساریه و جوانی ناوه‌کی یان به پێچه‌وانه‌وه
نمونه‌یه‌ک ده‌هێنمه‌وه که ره‌نگه جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌یڤانه‌ی که به‌کار ده‌هێنرێن زۆر ئه‌سته‌م بێت و سیفه‌ته‌کانیشی به‌هه‌مان شیوه
دادایزم یه‌کێکه له رێبازه ئه‌ده‌بیه جیهانیهکان ..زۆرێک له ولاته ئه‌رووپیه‌کان په‌یره‌ویان کرد ئه‌گه‌ر سه‌یری بکه‌ین ده‌بینین رێبازێکی زۆر گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی بوو به‌لام کورد وه‌ری نه‌گرت بۆ ؟ چونکه سیفه‌ته‌کانی ئه‌م رێبازه له‌گه‌ل کورد نه ده‌گونجا به‌لام ئایا بۆ کورد کلاسیزم و رۆمانتیک و سیمولیزمی وه‌رگرت به‌لام دادایزمی له قالبێکی تر وه‌رگرت له سالی حه‌فتایه‌کان ؟ ئه‌مه جیاکردنه‌وه‌یه‌کی زۆر قورسه
با زیاتر روون بکه‌مه‌وه
رێبازی دادایزم رێبازێک بوو باسی یاخیبوون و هه‌لگه‌رانه‌وه‌ی ده‌کرد دادا به مانایه‌کی نه‌شیاو دێت واتا [[رهشهولاخ ]] به زمانی فه‌ره‌نسی ئه‌و کات ئه‌مه ئه‌گه‌ر سه‌یری وشه‌ی [[دادا ]] بکه‌ین ره‌نگه رووکه‌شێکی جوانی هه‌بێت و لای ئێمه پڕ مانای جوان بیت به‌لام پێچه‌وانه ده‌بێته‌وه له ناوه‌رۆکه‌وه له پێویستیش پێیان وابوو که هه‌موو دنیا ئه‌بێت دادایزم په‌یره‌وه بکات بۆ ئه‌وه‌ی دووربن له هه‌موو شته‌کان و ههلگهرێنهوه جا ئه‌مه‌ش ده‌بێته ئه‌سته‌مێک ئه‌گه‌ر جوانی بده‌ینه پال رووکه‌ش و باشی ناوه‌کی و پێویستیش به ته‌نیا یان به شتێکی تر [[ به‌لام ئه‌توانین پێویستی بکه‌ینه سیفه‌تێک به پێی گونجان و کات و ساته‌وه بیکه‌ین به باشترین سیفه‌تی ناوه‌کی و له‌هه‌مان کاتیش سیفه‌تێکی ده‌ره‌کی و رووکه‌شی بۆ شته‌کان ]]
ببوره ئه‌گه‌ر درێژه‌م دا به قسه‌کانم
ئه‌مه رای منه و ره‌نگه په‌یوه‌ست نه‌بێت به هیچ رایه‌ک به‌لام بیرکردنه‌وه‌کانم وا بۆ پرسیاره‌کانی به‌رێزتان چوو
له‌گه‌ل رێزمدا دووباره ده‌ستت خۆش بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه






زۆر زۆر ده‌ست خۆش بۆ په‌یامی هاورێ خۆشه‌ویسته‌کان
به‌رێز کاکه سورێن و کاکه رێگا شیاو بۆ دوباره به‌شدار بونتان و رونکردنهوهکانتان
زۆر ئازیز برا شازهکهم کاکه سیروان گیان
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاک سیروان به‌راستی وه‌لامه‌که‌ت زۆر جوان و ووردو به‌پێز بوو رونکردنه‌وه‌و سه‌رنجه‌کانت زۆر له جێی خۆی بوو
سوپاس بۆ به‌شداریت ، راو بۆچونی به‌رێزتان بابه‌ته‌که ده‌وله‌مه‌ند ده‌کات ، من خۆم که لهوهڵامهکانتان زۆر خۆشحال ده‌بم .وه هه‌ر بۆچونێک و ئایدیایهکتان له وه‌زیفه‌ی ئهقلتانهوه ده‌بینم کاتێک ده‌ر بری راکانتانن
ده‌مه‌وێت زۆر به کورتی ئاماژه به ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه بده‌م بۆ زیاتر رونکردنه‌وه‌و ئاشنابوون
تاکو هه‌موومان بزانین ئه‌م پرسیارانهوئهم گفتوگۆ‌و ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه له بۆچونی کام له فه‌یله‌سوفه‌کانه‌وه نزیکه
به‌پله‌ی یه‌که‌م / په‌یوه‌ندی به یاسای لۆجیکی ئهریستۆتێلیسهوه هه‌یه وه پله‌ی دووه‌م / بۆچونه‌کانی پێرۆنی ئێلیس
ئه‌ریستۆتێلیس / یه‌کێکه له فه‌یله‌سوفه به‌ناو بانگه‌کانی یۆنان شاگردی پلاتۆن بووه
به‌بروای ئه‌ریستۆتێلیس { بۆئه‌وه‌ی ببیته مرۆڤێکی ئاسای و ره‌وشت به‌رز و به‌هێز ،ته‌نها زانینی راستی و باشی شته‌کان به‌س نی یه
به‌لکو ههلبژاردنیشی گرنگه } لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و بریاره‌ی هه‌لبژاردنی شته‌کان له‌سه‌ر بنه‌مای باش یان پێویست بریارێکی گرنگه و پێویستی به ووریای ته‌واو هه‌یه ..
به بۆچونی ئه‌ریستۆتێلیس : بیرکردنه‌وه له شته‌کان سێ مه‌به‌ست یان سێ چاکه‌ی هه‌یه 1
1- ئاگامه‌ندی / ئامانجه‌که‌ی گه‌یشتنه به‌راستی
2- زانین / ئامانجه‌که‌ی به‌رهه‌م هێنانه
3- ژیرێتی / ئامانجه‌که‌ی ره‌فتارکردن و دانوستاندنه
بۆ هه‌بوونی هه‌ر شتێکیش چوار هۆکاری ده‌ست نیشان کردووه ، که به‌ته‌واوی هاوکاری یه‌کی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌م ته‌وه‌ره‌یه‌ی ئێمه
بۆ هه‌لبژاردنی شته‌کان ، له‌سه‌ر بنه‌مای پیویست یان باش له ریگه‌ی ئه‌م چوار بنه‌مایه‌وه ده‌توانین شته‌کان بخوێنینه‌وه و بریاری دروست بده‌ین
* هۆکاری ماته‌ری / (ئه‌وشته له‌چی دروست کراوه )
*هۆکاری ئه‌فراندن‌و خوڵقاندن / (ئه‌و شته چی یان کێ ده‌ی ئه‌فرێنێ و ده‌یخوڵقێنێت )
*هۆکاری خه‌سله‌تی / (ئه‌وشته چ خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی هه‌یه بۆچی دروست کراوه )
*هۆکاری هۆی / (ئه‌وشته به چ هۆیه‌ک دروست کراوه‌و خوڵقێنراوه )
کاتێک شتێک له‌به‌رده‌مان دایه ئه‌گه‌ر به‌م چوار هۆکاره هه‌لی بسه‌نگێنین ره‌نگه زۆر ئاسان بتوانین ده‌ست نیشان بکه‌ین کامیان هه‌لبژێرین
به بروای ئه‌رستۆتێلیس (هه‌رچی شت هه‌یه له‌سروشت دا بۆمه‌به‌ستێک دروست بووه ،، که‌واته ره‌نگه هیچ دوو شتێک مه‌رج نه‌بێت وه‌ک یه‌ک باش بن ) وه‌ک هاورێ یانی ئازیز له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌یان پی داوه که هیچ دوو شتێک وه‌ک یه‌ک باش نی یه ره‌نگه جیاوازی یه‌کی بچوکیش بێت هه‌بێت له باشی یان دا .
بروای پێر ڕۆنی ئێلیس //
پوخته‌ی بۆچونه‌کانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه ئه‌وه‌یه کهدهرک به دووجیاوازی له‌هه‌رشتێک دا یان هه‌ر بابه‌تێک دا بکه‌ین
1- ئه‌و شته ، بابه‌ته / چۆنه بۆ خۆی له‌ناو خۆی دا
2- ئه‌و شته ، بابه‌ته / چۆنه بۆ من کاتێک که‌ده‌که‌وێته به‌ر هه‌سته‌کانم (ئاگامهندیم )
که‌واته ئێمه ناتوانین هیچ زانیاری یه‌ک ده‌رباره‌ی شته‌کان له‌سروشتی خۆیان دا به‌ده‌ست بهێنین تانهکهونه به‌ر هه‌سته‌کانمان
بۆیه هه‌رکاتێک ده‌مانه‌وێت باشی و پێویستی شته‌کانی ده‌ورو به‌رمان بزانین ده‌بێت رێک په‌یره‌وی ئه‌م دوو بۆجونه‌ی پێر رۆنی بکه‌ین
ئه‌گه‌ر لیره‌دا بێینه‌وه سه‌ر هه‌مان نمونه‌ی دایک و مناله‌که
مناله‌که حه‌زی له سێ‌و نی یه ، دایکیشی پێی وایه سێ‌و بۆ له‌ش پێویسته ، له‌م باره‌دا ئه‌م دوو که‌سه ناکۆکن هه‌ردوکیشیان راستن
بابه‌تی سێ‌و راسته خۆی له‌ناو خۆی دا بهکهلکهو باشه‌و پێویسته ، به‌لام کاتێک مناله‌که حه‌زی له سێ‌و نی یه ، ئیدی لێره‌وه بۆمان ده‌رده‌که‌وێت
که سێ‌و ئه‌و بابه‌ته نی یه که له‌ناو خۆی دا باشه لای مناله‌که
هاورێ یان به‌راستی زۆر خۆشحال بوم به‌م گفتۆگۆیه به به‌شداریتان ، هیوادارم بتوانین ته‌وه‌ری گفتۆگۆکانمان زیاتر فکری و زانستی و فه‌لسه‌فی بێت
له‌پال دیارده کۆمه‌لایه‌تی یاکان دا ، بتوانین به هه‌ندێک پرسیار هاورێ یانمان وا لی بکه‌ین که‌مێک بیر کردنه‌وه‌کانیان بجولێنن
ده‌ستی به‌شدار بوان خۆس بێت و چاوی خوێنه‌رانیش گه‌ش
له‌سه‌ر هێڵ نییه