.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1









ليڤێرپوول 3-1 مانچێستێر یونایتد:ڕێدز به كه‌ڵبه تیژه‌كانی ڕێد دێڤڵزی بریندار كرد
له یاری كلاسیكۆی ئینگلته‌را یانه‌ی لیڤه‌رپوول هیواییهكانی زیندوو كرده‌وه بۆ گه‌یشتن به خوولی چامپیۆنزلیگ له وه‌رزی داهاتوو دوای گه‌یشتنی به پله‌ی پێنجه‌م و زیاتر نزیك بوونه‌وه‌ی له پله‌كانی پێشه‌وه ئه‌مه‌ش دوای سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی مانچێستێر یونایتد به ئه‌نجامی سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر یه‌ك گۆڵ.
له یاری لووتكه‌ی گه‌ڕی 29ـدا ڕێدز له‌سه‌ر یاریگای ئانفێڵد ڕۆد میوانداری ڕێد دێڤڵزی كرد وه یارییه‌كه به ئاماده بوونی زیاتر له 42 هه‌زار هانده‌ر و به ناوبژیوانیه‌تی فیل داود به‌ڕێوه‌چوو.
مانچێستێر له شه‌ش یاری ڕابردوو سێ دۆڕانی تۆمار كردووه ئه‌مه‌ش زنجیره‌یه‌كی په‌مه‌یی له سه‌ره‌تایی ئه‌م وه‌رزه تا مانگی ڕابردوو وه ئه‌مجاره‌یان بووه نێچیری كه‌تیبه‌ی كێنی دالگلیش.
ئه‌ستێره‌ی هۆڵه‌ندی دێرك كاوت توانی هاتریك تۆمار بكات له‌م یارییه كاتێك سێ گۆڵی له خووله‌كه‌كانی 24 و 29 و 65 تۆمار كرد كه‌چی تاكه گۆڵی یانه‌ی مانی‌و له ڕێگه‌ی یاریزان خاڤیێر هێرناندێز له خووله‌كی 90+1 تۆمار كرا.
یارییه‌كه ئاست به‌رزی یاریزان لویس سوارێز ـی به‌خۆیه‌وه بینی هه‌روه‌ها ئه‌ستێره‌ی لاو ئاندی كاڕۆل یه‌كه‌م یاری فه‌رمی خۆی له‌گه‌ڵ یانه تازه‌كه‌ی ئه‌نجامدا.
به‌م بردنه‌وه‌یه‌ش ڕێدز كۆی خاڵه‌كانی به‌رز كرده‌وه بۆ 42 خاڵ و خۆی گه‌یانده پله‌ی پێنجه‌م كه‌چی مانی‌و له پله‌ی یه‌كه‌م مایه‌وه به كۆكردنه‌وه‌ی 60 خاڵ به جیاوازی سێ خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاڕسینال،جێگه‌ی ئاماژه پێدانه كه‌وا ئه‌مه دووه‌م دۆڕانی له‌سه‌ر یه‌كه بۆ مانچێستێر.





یاریگا


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه







دەستخۆش بەڕێز کاکا سەرکەوتوو بیت
تێبینی: بەڕێز کاکا کاتێک بابەتێک دەهێنی بۆ کوردژین سەرچاوە یان نوسەرەکەی بنووسە لەگەڵ ڕێزمدا
له‌سه‌ر هێڵ نییه








سوپاس به‌رێز کورد
به‌رێزم له خواره‌وه سهرجاوهکهیم نوسیوه !!!
له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
