.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














سڵاو هاورێیان پێویستم به راپۆرتهكی ئابوریه بۆ برادهرهكمه جا هیوادارم یارمه‌تیم بده‌ن
كوردی بێت یا عه‌ره‌بی زۆر باشه


له‌سه‌ر هێڵ نییه









ئـــابووری جیهــان له2010دا
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاندوه: ئابووری جیهان خێراتر له‌وه‌ی كه‌پێشتر چاوه‌ڕوانی لێده‌كرا ده‌بووژێته‌وه، به‌وته‌ی (دۆمینگ شتراوس كان) سه‌رۆكی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی: سوودی ئابووری جیهانی له‌ساڵی 2010 له‌وانه‌یه پتر له3% به‌رزببێته‌وه، به‌مه‌ش ئاسۆی دوارۆژ به‌تایبه‌ت بۆ ولاتانی نیوه پێشكه‌وتوو دڵخۆشكه‌ره، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه باشبوونی دۆخی ئابووری ولاته پیشه‌ییه پێشكه‌وتووه‌كان خاوتر ده‌چێته پێشه‌وه‌و به‌ستراوه‌ته‌وه به‌پلانی ده‌وڵه‌ته‌كانیانه‌وه، به‌راورده پۆزه‌تیڤه ئابوورییه‌كان به‌پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ئیتالیایی (ئاسنا) سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی ده‌یه‌وێ رێژه‌ی پێشبینیكراوی ئابووری جیهان له‌مساڵدا له3/1% به‌رز بكاته‌وه بۆ 3/9، هه‌روه‌ها به‌پێی راپۆرتی دێرشپیگڵ ئۆنلاین، له‌مساڵدا به‌رهه‌می ناپۆختهی گشتی (نیشتمانی) له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێژه‌ی 2/7% و له‌چین %5 به‌رزبۆته‌وه، سسندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی پێشبینی ئه‌وه ده‌كات ئابووری جیهان بۆ ئه‌مساڵ4/2 % به‌رزببێته‌وه ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی خه‌ملاندنی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئابووری جیهان به‌ره‌و باشی ده‌ڕوات، به‌پێی راپۆرتی ئه‌و رێكخراوه‌یه پاش قه‌یرانی گه‌وره‌ی ئابووری جیهان له‌كۆتایی ساڵی 2008 و 2009 ئێستا له‌زۆربه‌ی ولاتانی جیهاندا دۆخی ئابووری به‌ره‌و باشی رۆیشتۆتهوهو پێیانوایه به‌رهه‌می ناپوخته‌ی گشتی له‌و ولاتانه‌دا جارێكی‌تر به‌رزبۆته‌وه، به‌مه‌ش بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی و به‌رهه‌می پیشه‌یی ولاتانی جیهان ورده ورده گه‌شه‌ی سه‌ندووه، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پرۆسه‌یه له‌هه‌موو ولاتهكاندا وه‌ك یه‌ك نییه‌و ئێستا هه‌لومه‌رجه‌كه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی نه‌گۆڕ زۆر سست و له‌رزۆكه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش نووسه‌رانی ئه‌و راپۆرته باس له‌وه ده‌كه‌ن كهبهرههم و ده‌سكه‌وتی ئابووری جیهان به‌ڕێژه‌ی 4/2% بۆ ساڵی 2010 به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی هێور به‌خۆوه ده‌گرێت، له‌ساڵی 2009ئابووری جیهان بۆ یه‌كه‌مجار له‌شه‌ڕی دووه‌می جیهانی به‌دواوه داته‌پینێكی به‌رچاوی به‌خۆوه دیوه، به‌پێی ئه‌و به‌راوردانه‌ی ده‌كرێن رێژه‌ی ئه‌و دادهپینه ده‌گاته 2/2% ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانه‌وه.
گه‌شه‌ی ئابووری ناڕێك
ئێستا له‌ولاتانی پێشكه‌وتووی پیشه‌سازی، گه‌شه‌ی ئابووری ئارامتر له‌ولاتانی روو له‌گه‌شه و هه‌ندێك ولاتی نیوه پێشكه‌وتوو پێش ده‌ڕوات، به‌پێی دادهپینی ئابووری له‌ساڵی رابردودا به‌كاربه‌رانی رۆژئاوا به‌هۆی زیادبوونی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری بێكاران له‌ئه‌مریكا رۆژئاوایه‌كان نزیك بهدووقاتی رابردوو خۆیان بواردووه لهبهكاربردن و سه‌رمایه‌گوزاری، زۆركهسیشیان هه‌وڵیانداوه ئه‌و زیانانه‌ی كه له‌ئاكامی دابه‌زینی نرخی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبووندا توشیان بووه بهپاشهكهوتكردنی زۆری دارایه‌كانیان قه‌ره‌بوو بكه‌نه‌وه، به‌پێی به‌راوردی پسپۆڕانی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناپوخته‌ی گشتی ولاته پیشه‌ییه پێشكه‌وتووه‌كان به‌ئه‌گه‌ری زۆر به‌شێوه‌ی مامناوه‌ندی ده‌گاته 1/3%، به‌مه‌ش له‌چاو ولاتانی روو له‌گه‌شه به‌شێوه‌ی ناوه‌نجی به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ 2009دا 3/5% گه‌شه‌یكردووه له‌كاتێكدا ولاتانی نیوهپێشكهوتوو به‌شێوه‌ی ناوه‌نجی له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا1/6%گه‌شه‌ی به‌خۆوه بینیوه.
وه‌رگیراوه .


له‌سه‌ر هێڵ نییه








dast xosh bet balam awa kama xalat gian
له‌سه‌ر هێڵ نییه