❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-08 20:09:34

ته‌نکه‌
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: DK
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-12-23
دواترین سه‌ردان: 2011-07-19
په‌یامه‌كان: 330
WindowsVistaMSIE7

قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_12996149481.gif


هاوڕێ، هاوڕێیەتی، هاوڕێی باش، هاوڕێی خراپ،هاوڕێی بەرژەوەندیخواز كۆمەڵە چەمكێكن لەهەموو سەدەیەك و سەردەمێكدا بیروڕای بیریاران و كۆمەڵناسانی بەخۆیەوە سەرقاڵكردووە، لەهەرسات و كاتێكدا و بە تێڕامان لە ئاستی رۆشنبیریی تاكەكانی كۆمەڵگەكان و هەڵسوكەوتیان لەگەڵ یەكتردا باس و خواستی تایبەتیان لەسەركردووە سەرەڕای ئەوەی ئەم چەمكانە بەرهەمی هەناوی هەڵسوكەوتی مرۆڤەكانە لەگەڵ یەكتردا، یەكێكە لەو پێویستیانەی كە مرۆڤ ڕۆژانە وەكو بوونێكی كۆمەڵایەتی سەروكاریی لەگەڵدایە، باسكردن لە هاورێیەتی كاتێك باسكردنێكی تەندروستانەیە كە ئاستی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتی كۆمەڵگە لەبەرچاو بگیرێت بەتایبەتیش كە ئێستا سەردەمی ئاوێتەبوونی كەلتورەكان و جیهانگەرایی و تەكنەلۆژیایە.

ئومێد عەلی قوتابی كۆلێژی كارگێڕی و ئابوری زانكۆی سلێمانی جۆرە هاوڕێیەتییەكی پێباشە كە توانای بیركردنەوەو ئەزموونكردنی هەبێت لەو رووداو و پێشهاتانەی كە لە ژیانی واقعیدا كەسەكان،كەسێكی زۆر راستگۆ بێت و لەو جۆرە كەسانە نەبێت كە هاوڕێیەتی پێقبوڵبێت تەنیا بۆ كات بەسەربردن، هەروەها پێیوایە كە دەبێت هاوڕێ توانای دەرككردنی هاورێیەتی هەبێت لەبەرامبەر هاورێكانیدا و پێیبزانێت لەبەرئەوەی ئەم سیفەتانە وادەكات كە مرۆڤ سەركەوتووبێت لە ژیاندا و كەمترین هەڵە بكات،هەروەها سەبارەت بە هاورێی بەرژەوەندیخوازیش باوەری وایە كە ئەو جۆرە هاورێیانە لەهەموو كاتێكدا تەنها بیر لە بەرژەوەندیەكانی خۆی دەكاتەوە بەبێ گوێدانە ئەو سوودە یان ئەو زیانەی بەر هاورێكەی دەكەوێت هەربۆیە تەمەنی ئەم جۆرە هاورێیەتیە زۆرنابێت و كورتخایەنە چونكە هەمیشە لەشكستدادەبێت و شتێك لەلای ئەو درووست نابێت بە مانای هاورێیەتی.

شەماڵ علی ئەحمەد قووتابی زانكۆی سلێمانی باسی لەوەكرد كە هاورێیەتی یانی هاورێی باش،هاورێی باشیش دەبێت كەسێكی كۆمەڵایەتی بێت لەبەرئەوەی سروشتی مرۆڤ وایە كە بوونەوەرێكی كۆمەڵایەتییەو ناتوانێت بە تەنیا بژێت و تەنیا بیر لەخۆی بكاتەوە لەبەرئەوەی تێكەڵاوبوون و كۆمەڵایەتیبوون وا لە مرۆڤ دەكات كە لە كۆمەڵگەكەی خۆی تێبگات و كەمترین كێشە بۆ خۆی بۆ هاوڕێكانی دروستدەكات، هەروەها بۆچوونی وابوو كە دەبێت هاوڕێ زۆر واقیعبین بێت لەبەرئەوەی ئەمە مەرجە بۆ سەركەوتنی هاوڕێیەتی و شتێكیش كە بەلای منەوە زۆر گرنگە ئەوەیە كە دەبێت ئینتیمای هەبێت بۆ پیرۆزیەكانی وەكو گەل و نیشتمان و خاك و هاوشێوەی ئەمانە لەبەرئەوەی ئەمەش وادەكات كە بەشێوەیەكی ناراستەوخۆ لەبەرژەوەندیخوازیی خۆی دووربكەوێتەوە چونكە هاورێی بەرژەوەندیخواز بیر لەبەرژەوەندیەكانی تاكەكانی دەرەوەی خۆی ناكاتەوە.

سارا فەتاح عوزێر كچە قوتابی قۆناغی چوارەمی زانكۆی سلێمانی بەسەرسوڕمانەوە باسی لەهاوڕێیەتی دەكرد و پرسیار و گومانی لەسەر هاوڕێیەتی لەقسەكانیدا دەردەكەوت و باوەڕی وابوو كە هاوڕێیەتی خەریكە مانای خۆی لەدەستدەدات و شتێكی تر جێگەی دەگرێتەوە كە لە فەرهەنگی هاوڕێیەتیدا جێگەی نابێتەوە لەبەرئەوەی هاوڕێیەتی یانی دۆستی گیانی بەگیانی و خۆشەویستی و هەمیشە هەواڵپرسینی یەكتر بەڵام ئەم جۆرە سیفەتانە خەریكە نامێنن یان ونن، بۆچوونیشی وابوو كە هاوڕێیەتی لەكەسێكەوە بۆ كەسێكی تر دەگۆڕێت بەڵام بەشێوەیەكی گشتی بوونی ئاستی رۆشنبیری و ئەو پەروەردەیەی كە كەسێك هەیەتی كارگەریی زۆری هەیە لەسەر درووستبوونی سیفەتی هاوڕێیەتی،ئەو دوو سیفەتەش كە هاوڕێیەتی لەبەرچاوی من ناشرین كردووە بریتیین لە حەسوودی و بەرژەوەندی تایبەتی و خۆخوێندنەوە نەك بەرامبەر خوێندنەوە و من بەم هۆیەوە باجی زۆرمداوە بەڵام ئەمەش مانای ئەوە نییە كە بەتەواوی واز لە هاوڕێیەتی بێنم.

سامان مەولود كەریم وەكو قوتابیەكی تری زانكۆی سلێمانی پێیوایە كە هاوڕێ ئەو كەسەیە كە لەكاتی تەنگانەدا زیاتر لەكاتەكانی تر لەگەڵتدایە و پشتیوانی لەكارە باشەكانت دەكات و ئاگادارت دەكاتەوە لە كارە هەڵەكانت، هەروەها دەبێت هاوڕێ كارە نهێنیەكانت بپارێزێت و راستگۆبێت و مافی هاوڕێیەتی بە بەرامبەرەكەی بدات، هەروەها باوەڕیشی وابوو كە دەبێت قوتابی لە پێوەندی هاوڕێیەتیدا عەقڵانیانە بیربكاتەوە نەك بە عاتفی و سۆزدارانە و تەنیا بەیەك چاو سەیری هاوڕێكانی بكات و سنووری هاورێیەتی ببەزێنێت، پێوەری هاوڕێیەتیش ئەوەیە كە نابێت نیگەرانی لای هاوڕێكەی بەرامبەری دروستبكات لەبەرئەوەی هاوڕێیەتی بە گرنگترین پەیوەندی كۆمەڵایەتی دادەنرێت ئەمە جگە لەوەی بوونی خۆشەویستی و متمانەبوون لە سیفەتە گرنگەكانی هاوڕێیەتیەو دەبێت هەمیشە لە هاوڕێیەتیدا هەبن، هەروەها بۆچوونی وابوو كە نابێت جیاوازیی لە بیركردنەوەو جیاوازی لە بژێوی ژیان كاریگەری سلبی بكاتە سەر پێوەندی هاورێیەتی لەبەرئەوەی پێوەندیی هاوڕێیەتی پیرۆزە و نابێت سنوورەكانی ببەزێنرێت.
دەشنێ عەزیز محەمەد قوتابی قۆناغی دووەمی زانكۆی سلێمانی سەبارەت بە هاوڕێی راستەقینە پێیوابوو كە راستگۆیی و خۆشەویستی هاوڕێیەتی لەسەرەكیترین پێوەندی هاورێیەتین و دەبێت لەلای هەموو قووتابیەكی زانكۆ بوونی هەبێت و ببێتە سیفەتێكی سەرەكی لەلایان،هەركاتێكیش هاوڕێ بەنییەتێكی بەرژەوەندیخوازانە مامەڵەی لەگەڵ هاوڕێكەی تریدا نەدەكرد ئەوا دەتوانین بڵێین هاورێیەكی باشە و شایانی ئەوەیە تەنانەت نهێنیەكانیشتی لەلا باسبكەیت بەڵام بەداخەوە ئێستا ئەم سیفەتە زۆرەو لەنێوان هاوڕێیاندا كێشەی دەروونی دروست كردووەو پاشان بۆتە هۆی ئەوەی كە پێوەندی كۆمەڵایەتی و پێوەندی هاوڕێیەتیش بشێوێنێت.
فەرهاد سەعید جەمالیش وەكو قوتابیەكی زانكۆ باوەڕی وابوو كە هاوڕێیەتی چۆنێتییە نەك چەندێتی واتا باشی و خراپی لە هاوڕێیەتیدا نییە بەڵكو پلەكانی هاورێیەتی هەیە، هاوڕێیەتییەك كە وابكات كەسەكان هیچ شتێكی شاراوەیان نەبێت لەنێوان یەكترداو لەقووڵترین و تاریكترین خاڵی ناخی یەكتر بگەن كە جیاوازە لە هاودەمی بوون كە تەنیا كۆمەڵێك باس و بابەت پێكیانەوە دەبەستێتەوە، هەروەها بۆچوونیشی وابوو كە هەر كاتێك هاوڕێیەتی ئامانج بوو نەك هۆكار ئەوا دەبێتە هۆی ئەوەی كە لەپێوەندی هاوڕێیەتیدا سەركەوتن بەدەستبێنێت،هەروەها وتیشی ئەگەر هاوڕێكان متمانەیان بە بوونی نیەتێكی باشی بەرامبەرەكانیان نەبێت یان بە مانایەكی تر كە دەمامك لەبەرامبەر یەكتر بەكارهێنن ئەوا هەرگیز مانای راستەقینەیی هاوڕێەتی نایەتەدی و بەرجەستە نابێت ئەگەر هاوڕێیەتی ئامانجی خۆی لەدەستداو بوو بەهۆكارێك بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندیەكان ئەوا مانای هاوڕێیەتی ناگەیەنێت و بە جوانی بەرهەم نایەت.

س / گوڵان

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13032183243.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-09 10:05:04

Danger~Boy
جوانی کوردژین
شوێن: دەربەندیخان
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-02
دواترین سه‌ردان: 2011-08-30
په‌یامه‌كان: 742
WindowsFirefox

Re: قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

دەستخۆش تەنکە خان سەرکەوتوو بیت

Kurdzhin


http://www.kurdup.com/uploads/e2729f0949.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-09 10:16:54

نازیله‌
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
شوێن: Germany
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-10-23
دواترین سه‌ردان: 2011-08-11
په‌یامه‌كان: 516
WindowsSafari

Re: قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

ده‌سته‌کانت خۆش بێت گیان

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-03-18 20:28:42

جاوشين90
:: دڵسۆزی یانه::
شوێن: HAWINA HAWARE DUKAN
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-05-10
دواترین سه‌ردان: 2013-01-29
په‌یامه‌كان: 779
WindowsXPFirefox

Re: قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

dastu panjat xosh bet

Kurdzhin
مؤميكم نارد تاريكت بؤ روناك بكات بةلام مؤمةكة بةغةمبارى كةرايةوة
كوتى جؤن من ئةنيرى بؤلاى كةسيك كةئةو خؤى روناكى لةمانك ئةجيت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-03-19 06:58:07

Ashqi_Mn
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: رِانيـــــــــه
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-05-31
دواترین سه‌ردان: 2013-12-03
په‌یامه‌كان: 539
WindowsSafari

Re: قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

dast  xosh har  bji    ............

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-03-19 08:32:29

leza
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-04-04
په‌یامه‌كان: 47
WindowsXPFirefox

Re: قوتابییانی زانكۆ چ هـاورێتیەكیان پێ قبوڵە؟ .

dastakant xosh bet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net