.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












مێژووی ڕۆژی ژنانی جیهان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1857 كه هه‌زاران ژن له شاری نیو یۆرك هاتنه سه‌رشه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره‌و كۆمه‌ڵێك داواكاریان پێ‌بوو تا بیگه‌یه‌ننه ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، له‌به‌رامبه‌ریشدا وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی نه‌شیاو له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه، به‌ڵام ئه‌و خۆپیشانده‌رانه توانیان كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیاسه‌تمه‌داران دابنێن تا داواكارییه‌كان بخه‌نه به‌رنامه‌ی كاری سیاسی‌و كۆبوونه‌وه ڕۆژانه‌كانیان له‌سه‌ر داواكارییه‌كانی ژنان ئه‌نجامبده‌ن كه داواكارییه‌كان خۆی له‌به‌رزكردنه‌وه‌ی كرێی كار‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاردا ده‌بینییه‌وه، به‌رده‌وامی گرنگیدانی به‌شێك لهسیاسییهكان دوای دوو ساڵ به‌و ئاكامه گه‌یشت كه یه‌كه‌م سه‌ندیكای تایبه‌ت به‌ژنان له‌كارگه‌ی ڕستن‌و چنین بێته كایه‌وه.
دواتر‌و له‌ساڵی 1908 دا ژنانی ئه‌مریكا بۆ جارێكی دیكه به نانی وشك‌و گوڵه‌وه ڕژانه‌وه نێو شهقامهكانو كۆمه‌ڵێك داواكاری دیكه‌یان پێشكه‌شكرد كه بریتی بوون له (كه‌مكردنه‌وه‌ی كاتی كاركردن‌و دوورخستنه‌وه‌ی مناڵان له‌ناوه‌نده‌كانی كار‌و مافی ده‌نگدان)، ئه‌م خۆپیشاندان‌و مانگرتنانه‌ی ژنانی ئه‌مریكا بووه هۆی دروستبوونی بزاوتێكی گشتگیری ژنانی جیهانو به‌شداریی ژنانی چینه مامناوه‌نده‌كانی ژنانی ئه‌مریكاشی گرته‌وه‌و داواكارییه‌كان گه‌یشته ئه‌وه‌ی كه داوای یه‌كسانی ژن‌و پیاو بكرێت ئه‌و بزاوتهش ناوی (سۆفرا گیستس) لێ‌نرا.
رۆژی (8ی مارس) یش كه وه‌ك رۆژی ژنان ناسرا زیاتر ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و خۆپیشاندان‌و ڕێپێوانه‌ی ساڵی 1909 كه له (نیو یۆرك) ی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو، خۆپیشاندانه‌كانی ژنانی ئه‌مریكاش بووه پاڵنه‌رو پشتیوانییه‌ك بۆ ژنانی ئه‌وروپا تا ئه‌و ڕۆژه به‌ڕۆژی ژن بناسن، هه‌رچه‌نده ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان تا ساڵی (1977) به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دانی به‌و رۆژه‌دا نه‌نا وه‌ك ڕۆژی ژنانی جیهان، به‌ڵكو وڵاتانی سه‌رپشك كرد له‌وه‌ی كه ڕۆژێك ده‌ستنیشان بكه‌ن وه‌ك ڕۆژی ژن له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانداو وه‌ك وه‌فایه‌ك بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌وڵانه‌ی كهژنانی كارگه‌ی ڕستن‌و چنین‌و ژنانی گیان به‌ختكردووی ڕووداوه‌كه‌ی كارگه‌ی ڕستن‌و چنینی (نیو یۆرك) زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهان ڕۆژی (8 ی مارس)یان ده‌ستنیشانكردو به‌مه‌ش ئه‌مرۆ وه‌ك ڕۆژی ژنانی جیهان دیاریكراوه‌و ڕۆژی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ژنانه بهنایهكسانیو نوێكردنه‌وه‌ی داوای مافه زه‌وتكراوه‌كانی ژنان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان.
س . هه‌واسان


له‌سه‌ر هێڵ نییه






پیرۆزه پیرۆزه پیرۆزه



له‌سه‌ر هێڵ نییه





پیرۆزمان بێت ده‌ست خۆش ئازیزه‌که‌م.
له‌سه‌ر هێڵ نییه








بيرؤزبيت له سه رجه م ئافره تان وكجاني جيهان به كشتي وكوردستان وكوردزين به تايبه تي

له‌سه‌ر هێڵ نییه







له‌سه‌ر هێڵ نییه