.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












باسێكی نامۆیه له‌لای هه‌ندێ له خوێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی كه چاودێریی رۆژنامه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و گۆڤاره‌كان ده‌كه‌ن له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی راگه‌یه‌ندراو كه ژنێك ئامۆژگاریی پیاوێك بكات له هه‌مان كات ئه‌ركی سه‌ر شانی هه‌ردوو ره‌گه‌زه (نێرینه+مێینه) كه رێز له قسه‌و باسه‌كان و ئامۆژگارییه‌كانی یه‌كتر بگرن،
چونكه هه‌م ژن و هه‌میش پیاو هه‌ر له دێرزه‌مانه‌وه جێگه‌و پێگه‌ی له ناو كۆمه‌ڵگه‌دا دیار بووه و زۆربه‌ی هه‌ره زۆریشیان تائێستا جێگای شانازیین بۆ هه‌ر هه‌موومان، ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت، ناویان له نێو كۆمه‌ڵگه به زیندوویی ماوه‌ته‌وه، بۆیه پێویستیش ده‌كات كه ئێمه‌ش و ره‌گه‌زی پیاویش به تایبه‌تی گوێڕایه‌ڵی قسه‌و وته به‌نرخه‌كانی ژن ببین و به پێچه‌وانه‌شه‌وه، جا له‌ڕووی رۆمانسی بێت یان له‌ڕوانگه‌كانی تری (كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و بواره‌كانی كه‌ی ژیان كه هه‌موومان ده‌زانین ژن و پیاو تیایدا هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ریی یه‌كترن بۆیه ئه‌مجاره‌یان تۆی پیاو گوێبیستی چه‌ند ئامۆژگارییه‌كی رۆمانسی به له لایه‌ن ژنه‌وه چونكه ژن دایكه، ژن ژیانه، ژن بنچینه‌ی كۆمه‌ڵگایه، ژن مرۆڤه مرۆڤ...
ده‌سا تۆش دڵت له‌به‌رامبه‌ر ژن‌دا گه‌وره بێت و به سنگێكی فراوانه‌وه ئامۆژگارییه رۆمانسییه‌كانی وه‌ربگره بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌ك رێڕه‌و بگرێ ئه‌ویش جیهانی رۆمانسییه‌ته دوور له هه‌موو رق و دژایه‌تی كردنێك به تایبه‌تی نێوان خێزانان و هاوسه‌ران، چونكه به‌هۆی ناله‌باریی بارودۆخی وڵات زۆرینه‌ی خێزان و هاوسه‌ران له بارێكی ره‌قی هه‌ست و سۆز و رۆمانسییه‌تدا ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن بۆیه پێویستی به وه‌رگرتنی ئه‌م جۆره ئامۆژگارییانه هه‌یه:
1- به هیچ شێوه‌یه‌ك درۆ له‌گه‌ڵ ژن دا مه‌كه، چونكه ژن هه‌ستی گومان كردنی به‌هێزتره له پیاو.
2- به هیچ شێوه‌یه‌كیش ژن په‌راوێز مه‌خه چونكه هه‌میشه هه‌ردوولا پێویستی به یه‌كتر هه‌یه.
3- پرسیاری لێ مه‌كه كه چه‌نده تۆی خۆش ده‌وێ ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی كه تۆ ده‌ستپێشخه‌ر بووی له ده‌ربڕینی هه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆت بۆی.
4- دڵی مه‌شكێنه و یاری به هه‌ستی مه‌كه چونكه دڵ شووشه‌یه كه لێت شكا چاك نابێته‌وه.
5- ئه‌گه‌ر به‌ڕووتا پێبكه‌نێت ئه‌وا دیاره كه له‌گه‌ڵت به‌خته‌وه‌ره و هه‌ست ده‌كات كه تۆ سه‌رداری ئه‌وی.
6- له كاتی گرتنی په‌یوه‌ندی پێته‌وه بزانه كه تۆی له بیره‌و ئاره‌زووی گوێبیستنی ده‌نگت ده‌كات، تۆش شتێك مه‌كه كه دڵی لێت بڕه‌نجێ.
7- به‌شداری له بۆنه تایبه‌تییه‌كانی دا بكه ئه‌گه‌ر خۆش بن تۆش له‌گه‌ڵی كه‌یف خۆش به، ئه‌گه‌ریش ناخۆش بن ئه‌وا له هه‌وڵی دڵدانه‌وه‌ی به، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكات كه كه‌سێك هه‌یه هاوبه‌شی ژیانیه‌تی.
8- هه‌ستی دڵی ژن جۆره تایبه‌تمه‌ندییه‌كی خۆی هه‌یه زوو له بۆچوونه‌كانی پیاوان ده‌گات.
9- گریانی ژن ته‌نیا له‌و كاتانه‌یه كه هه‌ستی بریندار كرابێت، بۆیه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دابه كه هیچ كاتێك نه‌یخه‌یته بارودۆخێكی ناله‌باره‌وه.
10- هه‌وڵ مه‌ده دووره‌په‌رێز بیت چونكه جۆره ساردییه‌ك ده‌خاته نێوان تۆ‌و خێزانه‌كه‌ته‌وه.
11- له كۆتاییشدا بۆ ژن بۆ هه‌ستی ژن بۆ دڵی ژن ببه به هاوڕێیه‌كی دڵسۆز، ببه به باوك به برا به هاوسه‌رێكی به وه‌فا، چونكه ئه‌گه‌ر به تۆوه لكا ئه‌وا دڵنیابه كه هه‌ر تۆی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌موو سه‌روه‌تی ژیانت پێ بده‌ن نایگۆڕیته‌وه به ساتێك كه له‌گه‌ڵ وه‌فاداره‌كه‌ت به‌سه‌ری ده‌به‌یت.
ده‌با ئێمه‌ش تۆوی خۆشه‌ویستی و راستگۆیی له نێوان خێزان و خانه‌واده‌و هاوسه‌ران و خۆشه‌ویستاندا بڕوێنین و به‌جێبه‌جێكردنی ئامۆژگارییه‌كان ژیان خۆشترو خۆشتر ببه‌ین به‌ڕێوه، چونكه ژیان پێنج و دوو رۆژێكه و به كۆتا دێت.
س. میدیا puk
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن ته‌نکه (2011-02-15 14:40:34)


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه





dast xosh


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







دەستەکانت خۆشبێت هاوڕێ گیان بۆ ئەو ڕونکردنەوە جوانە هەر بژیت
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه