.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














دوێنێ بوو هه‌ڵه‌بجه‌م بینى
ده‌ست به گۆچانى جه‌فاوه
چاو له ته‌فسیرى وه‌فاوه
خوێن له پێكه‌نینى ده‌كه‌وت
دوێنێ بینیم
به‌ده‌م گریانى قوڵه‌وه نه‌فره‌تى له ژیان ده‌كرد
هاوارى ده‌كرد تكایه تكایه خوایه تكایه
مهمبهرهوه لاى خۆت تاكو
به پێكه‌نینى لێوانى منداڵێكمدا رِائهگهم
تاكو جارێكى تر دڵم
له‌به‌رده‌م پێى
پیرهپیاوێكى شوانى سه‌ر شاخهكانما رائهخهم
دوێنێ بوو هه‌ڵه‌بجه‌م بینى رِهنگى تاعونى گرتبوو
له رٍوخساریا هه‌زاران خۆزگه مردبوو
له‌لاى كانى عاشقانه‌وه
گهردونێك ئه‌سرینى پێ بوو
هه‌نگاو هه‌نگاو به‌ره‌و لاى خوا لهسهرِێ بوو
به چاوه‌كانى خۆم بینیم
هه‌ڵه‌بجه‌كه‌م رِهشماڵى له خۆى به‌ستبوو
ده‌مى مه‌راق په‌نجه‌ى هۆنراوه‌ى گه‌ستبوو
شه‌رابێكى ده‌خوارده‌وه تامى سێ‌و بوو
دۆزه‌خ له رِوخساریدا بوو بهلاَم هێشتا
سرودهكهى ئه‌ى رِهقیبى له‌سه‌ر لێو بوو
وه‌كو خونچهیهكى وه‌ریوو
وه‌ك رِێبوارێكى هیچ نه‌دیوو
به‌م لاو لادا هاتوچۆى بوو
به‌ڵێ به چاوى خۆم بینیم
هه‌زار جار دڵنیام خۆى بوو
به دواى لانكه‌یه‌ك دهگهرِا بۆ كۆرپه‌كه‌ى
عومه‌رى خاوه‌رى بێنێ
تا به هه‌زار ئاواته‌وه
خه‌وى مه‌رگى تیا بشكێنێ
هه‌ڵه‌بجه بوو به چاوێكى بێ هه‌سته‌وه
پێنج هه‌زار چه‌پكه نێرگزى به ده‌سته‌وه
به‌ڵێ سلاَوم لێ كردوو
به دڵێكى پرِ گله‌یی وهلاَمى منى دایه‌وه
ئه‌یوت به‌ره‌و لاى خوا ئهرِۆم
دره‌نگه رِێگام لێ مه‌گره
هیچ له لامدا نه‌مایه‌وه
ماڵئاوایی لێ كردم و
ده‌نگه پرِ له غهریبیهكهى رِژایه ناو ئه‌وینمه‌وه
شه‌و پرسیارم له خۆم ده‌كرد
ئه‌موت تۆ بڵێی جارێكى تر
خه‌نده‌ى ئه‌و شاره بێ كه‌سه ببینمه‌وه ؟؟؟؟
ئارام عبدالله ( باران )

له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆۆۆر جوانە دەست خۆشی بۆتۆی ئەزیز و بۆ کاکە ئارام ی شاعیر ،
هەربژیت کاکە سۆران گیان.


له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسووپاس بۆپه‌یامه‌كه‌ت كاكه خه‌لات ده‌ستی تۆی به‌ڕێزیش خۆشبیت هه‌ربژیت
له‌سه‌ر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez honraweke jwana zorrr hewa darm sar kawtw brdawam bet

له‌سه‌ر هێڵ نییه








زۆرسووپاس كاكه KURE_KOYE برای ئازیزی منیت هه‌ربژی
له‌سه‌ر هێڵ نییه