.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













پێشکــەشە بە هـــــــەڵـــــــەبــــــــجــــــــە و پەپولەکانی ....
هەلەبجە
کە دەبینم
پەڵە هەورێکی خوێناوی
ئاسمانی ولاتەکەمی گرتووە
کە دەبینم
رەفتارێکی نامۆ
شادی و خۆشی
کۆشکی باڵندەکانی دامرکاندووە
وتەیەکی ئەفسووناویش
ئاوات و هیوای
سیزیف و گیڤاراکانی
بەرەو نائومێدی بردووە….
هەلەبجەم دێتەوە یاد …
خوشکە دەست بە خەنەکەم
تەنها و تەنها دەستێک
کۆترە سپیەکانی دەگریاند و
بە فرمێسکیان کردیانت بە رووبار
گەوارەی ئاسمانیش
وەک زارۆکی بێ دایکی ناو بێشکە
نووزەی دوا هەناسەی لێدەهات
چۆلەکەکانیشت
ئەشک لە چاوانیان دەباری
ئەو چاوەی ئەوێ شەوێ
ئەنفالچیەکانی دیوە..بۆ سەربرینت
هەلەبجەکەم..
براکانت ئەوسا
دڵیان لە مشتێ خوێنا بوو
کە ئەیان ویست
بتکەن بە بووکی کوردستان
دەستە خوشکەکانیشت
بەپێی پەتی
شاخەو شاخ هەڵدەگەڕان
بۆ ئەوەی بەربووکیت بکەن
بەڵام ئەفسوس بێنازەکەم
ئەمرۆ هەمان کەس و کارت
خیانەتیان لێت کرد
ئەمرۆ هەمان دەم و چاو
کە ئەوکات بۆت دەگریان
نووکە بە نامووست پێدەکەنن
بەلام تخوا خەم مەخۆ
خەم لە چاوانت نایەت
چونکە تۆ شاری گۆرانی
تۆ هێلانەی ئەحمەد موختاری
تۆ دایکی پێنج هەزار قوربانیی
تۆ..تۆ شا برینی کوردستانی….
ڕێگا شیاو
٢٨-١٠-٢٠٠٩
هەولێر
هیوادارم بە دڵتان بێت .....
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن Rega Shyaw (2011-03-15 22:48:07)
له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت هاورێێ به‌رێز کاکه ڕێگا شیاو
هه‌ر بژیت و هیوای به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم برا به‌رێزه‌که‌م

که ئه‌زانیت خودا له خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به گه‌وره ئه‌زانیت؟!

له‌سه‌ر هێڵ نییه







سوپاس هاوڕێ خەمە .. تۆش سەرکەوتو بیت حەیاتم....
له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh ...sarkautu bit

له‌سه‌ر هێڵ نییه









هەربژیت کاکە ڕێگا بۆ ئەو هۆنراوە جوانە ،
سەرکەوتووبیت برای ئەزیزم .


له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه ڕێگا شیاو
یاخوا هه‌ر سه‌ركه‌وتوو بیت


له‌سه‌ر هێڵ نییه







زۆر سوپاس بۆ ئێوەی خۆشەویست
کاکە هێمن نەقشبەندی...
کاکە خەڵات گیان ...
کاکە دلۆڤانی بەڕێز ...
سوپاس بۆ هەستی ئیوە
هاوڕێتان ڕێگا شیاو
له‌سه‌ر هێڵ نییه