❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ زنجیره‌فیلمی‌ مه‌وداكان (فاصله‌ها) .....

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-14 07:21:58

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ زنجیره‌فیلمی‌ مه‌وداكان (فاصله‌ها) .....

رووداوه‌كانی‌ زنجیره‌ی‌ كۆتایی‌ (فاصله‌ها):

1ـ باوكی‌ سه‌عید له‌یلا خان ماره‌ ده‌كات، له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا ته‌له‌فونێكی‌ بۆ دێت كه‌ میهرانه‌ و ئاشكرا ده‌بێت كه‌ هیچ دوكانێك له‌ئارادا نه‌بووه‌ و ته‌نها سه‌عید و ساسان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنراون.

2ـ پوری‌ سه‌عید له‌سه‌ر داوای‌ براكه‌ی‌ داوا له‌ فه‌رهادی‌ مێردی‌ ده‌كات كه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌، چونكه‌ پێشتر له‌یه‌ك تۆرابوون.

3ـ سه‌عید سه‌ردانی‌ شوقه‌كه‌ی‌ بیتای‌ كرد، به‌ڵام بیتا له‌وێ‌ نه‌بوو، بۆیه‌ به‌ پورزاكه‌ی‌ وت كه‌ پاره‌ی‌ بۆ ئاماده‌ كردووه‌ و بۆ چاره‌سه‌ری‌ گرفتی‌ باوكی‌ و ئازاد بوونی‌، به‌ڵام دواتر بیتا هاوكارییه‌كه‌ی‌ سه‌عیدی‌ ره‌ت كرده‌وه‌.

4ـ ساسان چوو بۆ خواردنگه‌كه‌ی‌ له‌یلا خان تا دڵنیابێت كه‌ میهران هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندون و دوكانێك له‌ گۆڕێدا نه‌بووه‌، دانی‌ به‌وه‌شدا نا كه‌ پێشتر ئه‌و دزیی‌ له‌ دوكانه‌كه‌یان كردووه‌، دواتر ساسان ته‌له‌فونی‌ بۆ سه‌عید كرد و وتی‌ ده‌چم بۆ گیانی‌ میهران، دێم به‌ دواتدا.

5ـ باوكی‌ سه‌عید چوو بۆ كۆمپانیاكه‌ی‌ میهران و له‌ به‌رده‌رگا رووبه‌رووی‌ یه‌ك بوونه‌وه‌، بوو به‌ ده‌نگه‌ ده‌نگیان و میهران كه‌له‌یه‌كی‌ له‌ لووتی‌ موحسین دا و زۆری‌ لێدا تا كه‌وت، پاشان میهران گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ناو كۆمپانیا وتی‌ ئه‌مرۆ ده‌وام نییه‌.

6ـ موحسین گوازرایه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌ و خه‌وێنرا، بڕیاردرا عه‌مه‌لیاتی‌ ئه‌و پارچه‌یه‌ بكرێت كه‌ له‌ له‌شیدایه‌، پێشتر له‌شه‌ڕدا بریندار بوو بوو.

7ـ بیتا رۆیشت بۆ خواردنگه‌كه‌ و یاوه‌ر و كچه‌كه‌ی‌ له‌یلا خان و منداڵه‌كه‌ (هه‌ستی‌) له‌وێ‌ بوون، به‌ قسه‌ی‌ خۆش كچه‌كه‌ی‌ له‌یلا خانی‌ هه‌ڵخه‌ڵه‌تان بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌، تا له‌وێ‌ میهران منداڵه‌كه‌ به‌رێت، به‌ڵام یاوه‌ر گوێی‌ له‌ ته‌له‌فونێكی‌ بیتا بوو له‌ گه‌ڵ میهران و پیلانه‌كه‌ی‌ ئاشكرا كرد و نه‌یهێشت بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و منداڵه‌كه‌ بدزرێت.

8ـ عه‌مه‌لیاته‌كه‌ی‌ باوكی‌ سه‌عید سه‌ركه‌وتوو بوو.

9ـ میهران چوو بۆ ماڵی‌ بیتا، پورزاكه‌ی‌ بیتای‌ به‌ بارمته‌ گرت و ته‌له‌فونی‌ بۆ بیتا كرد، كه‌ ئه‌گه‌ر نه‌گه‌ڕێته‌و و پاره‌كه‌ی‌ نه‌داوه‌ته‌وه‌، ئه‌وا پورزاكه‌ی‌ ده‌كوژێت، به‌ڵام بیتا گه‌ڕایه‌وه‌ و چه‌ند پیاوێكی‌ دراوسێیانی‌ له‌گه‌ڵ خۆی‌ برد، گوایه‌ ئه‌وه‌ برایه‌تی‌ و تلیاك كێشه‌، هه‌ڕه‌شه‌ی‌ بانكردنی‌ پۆلیسی‌ لێكرد، به‌و هۆیه‌وه‌ میهران ترسا و رۆیشت، دواتر له‌ به‌رده‌م بیناكه‌دا له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستگیر كرا.

10ـ بیتا پاره‌كه‌ی‌ هه‌ڵگرت و پاش ده‌نگه‌ده‌نگێكی‌ زۆر له‌گه‌ڵ پورزاكه‌ی‌، رۆیشت و شوێنه‌كه‌ی‌ به‌جێ‌ هێشت.

11ـ پاش ماوه‌یه‌ك بیتا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا تێكه‌ڵ بوو، رۆژێكیان له‌گه‌ڵ دوو كوڕی‌ خراپدا سواری‌ سه‌یاره‌یه‌ك بوو رۆیشت، ویستی‌ دزییان لێبكات، به‌ڵام ئه‌وان چه‌قۆیان لێ‌ راكێشا و بردیان بۆ بینایه‌ك، پاش ماوه‌یه‌كیش به‌ برینداری‌ له‌ژێر پردێكدا فڕێیاندا.

12ـ عه‌لی‌ هاوڕێی‌ سه‌عید ژن ده‌هێنێت
يانه‌ي هه‌لاتني گه‌وره‌

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-15 16:57:40

mamayara
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-13
دواترین سه‌ردان: 2013-03-04
په‌یامه‌كان: 74
WindowsFirefox

Re: ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ زنجیره‌فیلمی‌ مه‌وداكان (فاصله‌ها) .....

dastt xosh bit hawry aziz

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-03-16 15:03:26

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

Re: ئه‌نجامی‌ كۆتایی‌ زنجیره‌فیلمی‌ مه‌وداكان (فاصله‌ها) .....

zor supas dasti tosh xosh beet

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net