.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





له‌لایه‌ن پۆلیسى هاتوچۆى که‌لاره‌وه باندێکى چوار که‌سى ده‌ستگیر کران که به بڕى 600هه‌زار دینار مۆڵه‌تى شۆفێریی ساخته‌یان بۆ هاوڵاتى دروست ده‌کرد و هه‌روه‌ها له کاتى تاقی کردنه‌وه‌ى تراشدا چوار که‌س ده‌ستگیر کران که بۆ ده‌رچوواندنیان پاره‌یان به‌و بانده دابوو.
له‌م باره‌یه‌وه "رزگار عه‌دنان" ئه‌فسه‌رى پله دووله پۆلیسى هاتوچۆى که‌لار به په‌یامنێرى راگه‌یاند، دواى ئه‌وه‌ى زانیاری‌یان به ده‌ست گه‌یشت له‌باره‌ى چه‌ند که‌سێک که پاره‌یان داوه که ته‌نها دێنه تاقیکردنه‌وه‌ى ترا و له تاقیکردنه‌وه‌که ده‌ربچن، ئه‌وا له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سانێکه و مۆڵه‌تى شۆفێرییه‌که‌یان بۆ ده‌بردرێته‌وه ماڵه‌وه، به‌پێى زانیارییه‌کان له رۆژى تاقیکردنه‌وه‌ى که‌سه‌کان توانیویانه ده‌ستگیریان بکه‌ن.
رزگار عه‌لی گوتى: ئه‌وانه‌ی پاره‌یان دابوو چوار که‌س بوون و له رێگه‌ى ئه‌مانیشه‌وه توانیومانه ئه‌ندامانى ئه‌و بانده ئاشکرابکه‌ین که ئه‌وانیش بریتین له چوار که‌س و له به‌رامبه‌ر هه‌ر مۆڵه‌تێکى شۆفێرى بڕى 600هه‌زار دیناریان وه‌رگرتووه.
مولازم رزگار راشیگه‌یاند: ئه‌و چوار هاوڵاتییه‌ى که پاره‌یان دابوو بۆ ده‌رکردنى مۆڵه‌تى شۆفێرى له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى پاره‌که‌یان وه‌گرتووه له ئاسایشى گه‌رمیان دسته‌به‌سه‌ر کراون، به‌ڵام ئێستا به که‌فاله‌ت ئازاد کراون تا رۆژى دادگایى کردنیان.
په‌یامنێر بۆ زانیاریى زیاتر په‌یوه‌ندیى به به‌ڕێوه‌به‌رى راگه‌یاندنى ئاسایشى گشتیى گه‌رمیان "عوسمان عه‌بدولکه‌ریم" کرد و ناوبراو رایگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ى به تۆمه‌تى مۆڵه‌تى شۆفێرى ساخته ده‌ستگیر کراون به که‌فاله‌ت ئازاد کراون تا رۆژى دادگایى کردنیان.
له‌باره‌ى چۆنیه‌تیى ئازادکرنیان ناوبراو گوتى، هیچ زانیارییه‌کى له‌وباره‌وه نی‌یه و پێی نه‌گه‌یشتووه.


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه







dastakant xosh bet azezm

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه
پهڕهكان: 1
