.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















ژه‌هری که‌ڕوو چیه ؟ چۆن پێناسه‌ی ئه‌که‌ین ! فه‌رموون
--------------------------------------------------------------------------------
سڵاو هاوڕیان
ژه‌هری که‌ڕوو بریتییه له به‌رهه‌می ناوه‌ندی میتابۆلیزمی، که که‌ڕوو دروستی ده‌کات و بڕێکی یه‌کجار که‌م له‌م ژه‌هره ده‌بێته هۆکاری کوشتنی ئاژه‌ڵه بڕبڕه‌ییه‌کان. وه‌ك ده‌زانرێت، ژه‌هری ناو قارچكی گه‌وره به قارچکی ژه‌هراوی ناوده‌برێت. ژه‌هرایبوون ده‌سته‌واژه‌یه‌که بۆ ئه‌وانه‌ی تووشی ژه‌هراویبوون به که‌ڕوو بوون.
نزیکه‌ی 200 جۆر له ژه‌هری ناسراو هه‌یه، که له‌لایه‌ن 300 جۆری که‌ڕووه‌وه وهبهرههمدههێنرێن، ئه‌مه‌ش له‌کاتێکدا جۆرێکی دیاریکراوی ژه‌هرێك په‌یوه‌ست ده‌بێت به جۆرێکی دیاریکراو له که‌ڕووه‌وه. بۆ دروستکردنی و گه‌شه‌کردنی ژه‌هری که‌ڕوو هیچ هاویهكچوونێك پێویست نییه. زۆربه‌ی ژه‌هره‌کانی که‌ڕوو توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رما و چاره‌سه‌رکردنی ترشی ده‌گرن.
دروستبوونی ژه‌هر په‌یوه‌ندی به شوێن و هه‌ڵچوون و داچوونی وه‌رزه‌کانی ساڵه‌وه هه‌یه، که تێیدا خۆراك، ئاستی ئاو، شیداری هه‌وا، پله‌ی گه‌رما، ئاستی ترشی و تفتی و کاریگه‌ری له‌گه‌ڵ جۆره‌کانی که‌ڕووی دیکه‌دا کاریگه‌ری ده‌که‌نه سه‌ر دروستبوونی ژه‌هر. بۆ دروستبوونی ژه‌هر که‌ڕوو سوود زیاتر له‌و خۆراکانه وه‌رده‌گرێت، که بڕێکی یه‌کجار له کاربۆهیدراتیان تێدایه.
مرۆڤ دووچاری ژه‌هراویبوون ده‌بێت، ئه‌گه‌ر خۆراکی ژههرایبوو به که‌ڕوو بخوات. هه‌موو خۆراکه کهڕووبووهکان ده‌کرێت بڕێکی یه‌کجار زۆریان له ژه‌هری که‌ڕوویان تێدا بێت:
- په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: دانه‌وێڵه له کێڵگه دووچاری ژه‌هری که‌ڕوو بۆته‌وه، بۆ نموونه له ده‌نکه گه‌نمی جۆ، گه‌نم، چاودار
- په‌یوه‌ندی ناوه‌ندی: که‌ره‌سه هه‌ڵگیراوه‌کان دووچاری کهڕووبوون ده‌بنه‌وه، به نموونه "Aspergillus" و "Penicillium"
- Carry over: ئاژه‌ڵه‌کان ئه‌و ژه‌هرانه ده‌خۆن و مرۆڤ له‌ڕێگای شیر، هێلکه و گۆشتیانه‌وه وه‌ریده‌گرێت
به‌پێی ئاماره‌کانی ڕێکخراوی خۆراکی نێونه‌ته‌وه‌یی ناسراو به "FAO" نزیکه‌ی له 25%ی خۆراکه وهبهرههمهاتووهکانی جیهان ژه‌هری که‌ڕوویان تێدایه. زۆرێك له خۆراکه وهبهرههمهاتووهکانیش به ژه‌هری که‌ڕووی ناسراو به "Fusarium" خراپبوون؛ که‌واته به "DON" و "ZEA"، ئه‌مانه‌ش به زۆری دووچاری گه‌نم و گه‌نمه‌شامی ده‌بنه‌وه. ئه‌و ڕووه‌کانه‌ی دووچاری ژه‌هری "Afla" ده‌بنه‌وه زۆربه‌یان ده‌که‌ونه ناوچه ستوونییهکانهوه، که تێیدا که‌ڕووی "Aspergillus flavus" سه‌ره‌تا له پله‌ی گه‌رمای 25 بۆ 40 پله‌ی سه‌دی باش گه‌شه ده‌کات. ئه‌م که‌ڕووه‌ش زیاتر دووچاری ڕووه‌کی گه‌نمه‌شامی، کونجی و گوێز ده‌بێته‌وه، به‌تایبه‌ت فسته‌ق، بادام و هتد.
ژه‌هری که‌ڕوو ده‌توانێت کاریگه‌ری هه‌مه‌چه‌شن له‌سه‌ر مرۆڤ و ئاژه‌ڵ به‌جێبهێڵێت، له زۆرێك له‌باره‌کاندا ده‌توانێت کاردانه‌وه‌ی ناهه‌موواری هه‌بێت، به‌تایبه‌ت ده‌توانێت ببێته هۆکاری:
- تووشکردنی به شێرپه‌نجه
- زیانگه‌یاندن به ناوه‌ندی سیسته‌می ده‌مارگیری
- زیانگه‌یاندن به سیسته‌می به‌رگری
- زیانگه‌یاندن به بۆماوه‌یی
- زیانگه‌یاندن به پزه
- زیانگه‌یاندن به کۆئه‌ندامه‌کانی له‌ش وه‌ك، جگه‌ره و گورچیله
- زیانگه‌یاندن به پێست
- سستکردنی پڕۆسه‌ی میتابۆلیزمی ئه‌نزیمی
- تووشکردن به هه‌ستیاری
ژماره‌یه‌ك له ژه‌هره‌کانی که‌ڕوو توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه، که گه‌شه‌کردنی به‌کتیریا بووه‌ستێنن. ئه‌مجۆره ژه‌هرانه‌ی کهڕووش ناوی "کاریگه‌ری ئه‌نتی بایۆتیک"یان لێده‌نرێت و ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش له زۆرێك له ده‌رمانه‌کانی چاره‌سه‌کردنی نه‌خۆشییه‌کاندا به‌کارده‌هێنرێت، که به‌هۆی بهکتیریاوه دووچاری زینده‌وه‌ر ده‌بنه‌وه.
س/خۆزگه


له‌سه‌ر هێڵ نییه










ده‌سته‌کان خۆش بێ ماڵه‌که‌م
سه‌رکه‌وتوو بیت ئه‌زیزم


له‌سه‌ر هێڵ نییه









زؤر زؤر سوباس كوله جوانه كه م ده ستى تؤش خؤشبيت هاورئ ئازيزه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه






ده‌سته‌کانت خۆش بێت
له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده ستى تؤ ش خؤش بيت خوشكه جوانه كه م
له‌سه‌ر هێڵ نییه