❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / په‌یوه‌ستکردنی مێشک به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-19 23:35:42

evar
خونچەی نوێ
شوێن: raniya
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-03
دواترین سه‌ردان: 2011-03-23
په‌یامه‌كان: 49
WindowsFirefox

په‌یوه‌ستکردنی مێشک به‌ کۆمپیوته‌ره‌وه‌

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin_13005768191.jpg
له‌ گرنگترین به‌جهێنانه‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی‌ ته‌كنۆلۆژیای‌ (BCI) به‌رهه‌مهێنانی‌ ئامێرێكه‌ كه‌ ده‌توانرێت كۆنترۆڵی‌ به‌سه‌ردا بكرێت به‌هۆی‌ كرداری‌ ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ی‌ كه‌ له‌مێشكدا ڕووده‌دات. ڕه‌نگه‌ هه‌ندێك له‌م به‌جێهێنانه‌ نامۆ بن هه‌روه‌كو هه‌ڵسان به‌ كرده‌وه‌كردنی‌ یاری‌ ڤیدیۆیی‌ به‌ بیركردنه‌وه‌. هه‌روه‌ها یاخود هه‌ڵسیت به‌گۆڕینی‌ كه‌ناڵه‌كانی‌ ته‌له‌فیزیۆن به‌ به‌كارهێنانی‌ بیركردنه‌وه‌.

به‌جێهێنانی‌ گرنگتر له‌مه‌ش كه‌ ئه‌م ته‌كنۆلۆژیایه‌ له‌ توانایدایه‌ ده‌سته‌به‌ری‌ كات بۆ كه‌سێكی‌ كه‌مئه‌ندام ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ جوڵاندنی‌ باڵه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كه‌ یارمه‌تی‌ ده‌دات بۆ جێبه‌جێكردنی‌ چه‌ند كارێك یاخود ئیشپێكردنی‌ كۆمپیوته‌ر ئه‌ویش ته‌نیا به‌ بیركردنه‌وه‌ له‌و شته‌ی‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بیكات.

كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كانی‌ سه‌ر ڕێگه‌:
سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ گه‌ورانه‌ی‌ زاناكان بڕیوویانه‌ له‌ ئاست تێگه‌یشتنی‌ پرنسیپی‌ بنچینه‌یی‌ له‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ مێشك به‌ كۆمپیوته‌ره‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاره‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ورد به‌ڕێوه‌ناچێت به‌پێی‌ پێشبینیه‌ گریمانییه‌كان ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ هۆیه‌ك بۆ نموونه‌ وه‌ك:

1. مێشك زۆر ئاڵۆزه‌ به‌جۆرێك كه‌ هه‌موو كردار و بیركردنه‌وه‌كانمان بریتین له‌ نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ كه‌ مێشك به‌رهه‌میان ده‌هێنێت، به‌ڵام بوونی‌ 100 بلیۆن خانه‌ی‌ ده‌مار له‌مێشكی‌ ئاده‌میزاددا، هه‌موو خانه‌یه‌كیش نیشانه‌ی‌ كاره‌بایی‌ وه‌رده‌گرێت و ده‌بینێرێت له‌ڕێی‌ تۆڕێكی‌ ئاڵۆزی‌ گه‌یاندنه‌وه‌. ئه‌مه‌ سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌و كرداره‌ كیمیایانه‌ی‌ كه‌ په‌یوه‌ستن به‌ كرداری‌ بیركردنه‌وه‌ و به‌بیرداهاتن و هه‌ست و سۆز هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایان كردووه‌ كرداری‌ مێشك زۆر ئاڵۆز بێت.

2. نیشانه‌ كاره‌باییه‌كان لاوازن و گۆڕانكاریش له‌ جیاوازی‌ په‌ستاندا زۆر بچووكه‌ به‌جۆرێك وایكردووه‌ چاودێریی‌ ئه‌و نیشانه‌ كاره‌باییانه‌ی‌ به‌هۆی‌ مێشكه‌وه‌ ده‌رده‌چن پێویستی‌ به‌ ئامێری‌ زۆر هه‌سته‌وه‌ر هه‌یه‌.

3. ئه‌و ئامێرانه‌ی‌ له‌كرداری‌ په‌یوه‌ستكردنی‌ نێوان كۆمپیوته‌ر و مێشكدا به‌كارده‌هێنرێن له‌ زۆركاتدا ئامێری‌ وه‌هان كه‌ گواستنه‌وه‌یان له‌شوێنێكه‌وه‌ بۆ شوێنێكی‌ دی‌ ئاسان نییه‌، چونكه‌ پێویستی‌ به‌ به‌كارهێنانی‌ كۆمپیوته‌ر و وایه‌ری‌ گه‌یاندنه‌.

ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی‌ له‌ بواری‌ (BCI) كارده‌كه‌ن
ئه‌وانه‌ كۆمه‌ڵه‌ كۆمپانییه‌كی‌ كه‌من و هێشتا له‌ بواری‌ توێژینه‌وه‌ی‌ زانستیدان، له‌م توێژینه‌وانه‌شدا چه‌ند به‌رهه‌مێكی‌ زانستی‌ به‌ده‌ستهاتوون له‌وانه‌ش:

1. كۆمپانیای‌ (Neural Signal) ته‌كنۆلۆژیایه‌كی‌ په‌ره‌پێداوه‌ كه‌ ده‌توانێت ئه‌وانه‌ی‌ لاڵ‌ بوون، توانای‌ قسه‌كردن په‌یدابكه‌نه‌وه‌.

پارچه‌یه‌كی‌ ته‌نكی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ له‌و شوێنه‌ی‌ كه‌ به‌رپرسه‌ له‌ قسه‌كردن له‌مێشكدا ده‌ڕوێنن و ئه‌م ناوچه‌یه‌ش به‌ (Broca) ناسراوه‌، ئه‌م پارچه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ش هه‌ڵده‌ستێت به‌ناردنی‌ نیشانه‌كان بۆ كۆمپیوته‌ر و له‌وێوه‌شه‌وه‌ بۆ ئه‌و بیستۆكانه‌ی‌ كه‌ پێوه‌ی په‌یوه‌ستن، به‌ ڕاهێنانی‌ به‌رده‌وامی‌ كه‌سه‌كه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی‌ ئه‌م جۆره‌ ته‌كنۆلۆژیایه‌ وا ده‌كات له‌ توانای‌ كه‌سه‌كه‌دا بێت بیر له‌و وشه‌یه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ ده‌یه‌وێت بیڵێت به‌مجۆره‌ش كۆمپیوته‌ره‌كه‌ هه‌ڵده‌ستێت به‌ وه‌رگرتنی‌ ئه‌و نیشانانه‌ی‌ كه‌ له‌مێشكه‌وه‌ ده‌رده‌چن و ده‌یانگۆڕێت بۆ وشه‌ی‌ بیستراو.

2. ئاژانسی‌ ناسا بۆ توێژینه‌وه‌ی‌ فه‌زا به‌كارێكی‌ له‌و جۆره‌ هه‌ڵساوه‌، به‌ڵام له‌ڕێگه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ ئه‌و نیشانه‌ كاره‌باییانه‌ی‌ كه‌ له‌و ده‌مارانه‌وه‌ ده‌رده‌چن كه‌ له‌سه‌ر قوڕگ و ده‌م هه‌ن له‌جیاتی‌ ئه‌وه‌ی‌ په‌یوه‌ندی‌ ڕاسته‌وخۆ بكات به‌مێشكه‌وه‌. تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی‌ سه‌ركه‌وتوویان به‌كارهێناوه‌ كه‌ تیایدا كه‌سێك خراوه‌ته‌ ژێر تاقیكردنه‌وه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ له‌ پرنتكردنی‌ (چاپكردنی‌) وشه‌ی‌ ناسا (NASA) له‌ مۆتۆڕی‌ گه‌ڕان له‌ گوگڵدا به‌كرده‌وه‌ش ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ سه‌ركه‌وتوو بووه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ كۆمپیوته‌ره‌كه‌ وه‌ڵامی‌ داوه‌ته‌وه‌ و كه‌وتۆته‌ گه‌ڕان.

3. كۆمپانیای‌ (Cyberkinetics Neurotechnology System) ته‌كنۆلۆژیایه‌كی‌ په‌ره‌پێداوه‌ كه‌ به‌ (Brain Gate) ناسراوه‌ و یارمه‌تی‌ پارچه‌ی‌ ئه‌لیكترۆنی‌ كه‌مئه‌ندامه‌كان ده‌دات تا جوڵه‌ بكه‌ن ئه‌ویش له‌ڕێی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ كورسییه‌كی‌ بزۆكه‌وه‌ و ئاڕاسته‌كردنی‌ بۆ بیركردنه‌وه‌ به‌ ته‌نها، هه‌روه‌ها كۆنترۆڵكردنی‌ قاچێكی ئامێریی‌ یاخود نیشانه‌ی‌ ماوس و جوڵاندنی‌ بۆ كردنی‌ چالاكی‌ دیاریكراو له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر به‌ته‌نها بیركردنه‌وه‌یه‌ك لێی‌.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net