❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / عه‌بدولخالق مه‌عروف (1935-1985).

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-20 11:51:34

hanna_rock
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-20
دواترین سه‌ردان: 2011-03-20
په‌یامه‌كان: 7
WindowsFirefox

عه‌بدولخالق مه‌عروف (1935-1985).

نووسه‌ری‌ خاوه‌ن هه‌ڵوێست و روناكبیری‌ ناسراوی‌ كورد شه‌هید عه‌بدولخالق مه‌عروف، یه‌كه‌مین رۆژی‌ مانگی‌ كانوونی‌ دووه‌می‌ ساڵی‌ 1935 له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌كی‌ نیشتمانپه‌روه‌ری‌ شاری‌ هه‌ولێر له‌دایكبووه‌.
پاش ته‌واوكردنی‌ قۆناغه‌كانی‌ سه‌ره‌تایی‌ و ئاماده‌یی‌، ساڵی‌ 1958 بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن له ‌زانكۆی‌ ئه‌زهه‌ر چۆته‌ قاهیره‌.
عه‌بدولخالق مه‌عروف هه‌ر له‌تافی‌ لاوێتییه‌وه‌ خولیای‌ خوێندنه‌وه‌و خۆ رۆشنبیركردن بووه‌و له ‌ناوچه‌كه‌ی‌ خۆیدا وه‌ك خوێنده‌وارێكی‌ هاوچه‌رخ ناوی‌ ده‌ركردبوو.
ساڵی‌ 1963 په‌یوه‌ندی‌ به‌شۆڕشی‌ ئه‌یلول-ه‌وه‌ كردووه‌و به‌وپه‌ڕی‌ توانا فیكريی‌ و رۆشنبیريی‌ و هونه‌رییه‌كانی‌ خۆیه‌وه‌ له‌خزمه‌تی‌ شۆڕش دا بووه‌.
ئه‌م پیاوه‌ هه‌ڵكه‌وتووه‌، جگه‌ له‌وه‌ی‌ كه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ رووناكبیرو نووسه‌رێكی‌ به‌توانابووه‌ شاره‌زاییه‌كی‌ زۆریشی‌ له‌ بواری ئه‌ليكترۆن دا هه‌بوو، ئه‌م تواناو به‌هره‌یه‌شی‌ ته‌رخانكرد بۆ خزمه‌تی‌ گه‌له‌كه‌ی‌ و له ‌سه‌رهه‌ڵدانی‌ شۆڕشی‌ نوێی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان دا ده‌زگای‌ رادیۆی‌ (ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستان)ی‌ دامه‌زراند.
عه‌بدولخالق مه‌عروفی‌ نووسه‌رو رووناكبیرو نیشتمانپه‌روه‌ر، شه‌خسییه‌تێكی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ هێنده‌ خۆشه‌ویست بوو كه‌ له ‌سه‌رتاسه‌ری‌ كوردستان دا و به‌تایبه‌ت له‌ناو ئه‌دیبان و نووسه‌ران و هێزه‌ سیاسییه‌ پێشكه‌وتنخوازه‌كان دا به‌ڕێزه‌وه‌ ناوی‌ ئه‌برا.
ئه‌م خه‌مخۆره‌ی‌ كوردو كوردایه‌تی‌ له‌گه‌لێ‌ بواری‌ ئه‌ده‌ب و فیكرو زانست دا هه‌وڵی‌ پێشخستنی‌ كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واری‌ داوه‌و له‌ ساڵی‌ 1977ه‌وه‌ تا ساڵی‌ 1985 پێنج به‌رهه‌می‌ گرنگی‌ به‌كتێبخانه‌ی‌ كورد به‌خشی‌، له‌وانه‌ كتێبی‌ (ته‌كنیكار) كه‌ ساڵی‌ 1980 چاپكراوه‌و كتێبی‌ (ئاده‌میزاد له ‌كۆمه‌ڵی‌ كورده‌واریدا).
سه‌باره‌ت به‌ بابه‌ته‌ زانستییه‌كانی‌ فیزیاو ئه‌ليكترۆنیش ساڵی‌ 1979 نامیلكه‌یه‌كی‌ به‌زمانی‌ عه‌ره‌بی‌ به‌چاپ گه‌یاندو كتێبێكی‌ تریشی‌ ده‌رباره‌ی‌ (ترانزستۆر) به‌ده‌ستنووسی‌ ماوه‌ته‌وه‌.
شه‌هید عه‌بدولخالق مه‌عروف رۆژی‌ 10ی‌ مانگی‌ نیسانی‌ ساڵی‌ 1985 به‌ده‌ستێكی‌ چه‌په‌ڵی‌ تیرۆریست له‌ شاری‌ هه‌ولێر شه‌هیدكرا.






سه رجاوه: مالبه رى كوردسات.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-03-30 06:07:08

kurdi kurdan
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-29
دواترین سه‌ردان: 2012-03-18
په‌یامه‌كان: 101
WindowsXPMSIE

Re: عه‌بدولخالق مه‌عروف (1935-1985).

دةستةكانت خؤش بيت

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013848261.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net