.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی چواره‌م
له خه‌وما به‌سواری ئۆتۆمۆبێل (پاص) سه‌فه‌رم ئه‌کرد ، له رێگا پاصه‌که لای دا‌و هه‌موومان چوینه ناو بینایه‌ك ، نه‌م زانی بیناکه چی یه ، به‌ڵام ئه‌ونده‌ی پێ نه‌چو خۆم بینی له‌ریزی نه‌فه‌ره‌کان راوه‌ستاوم و خۆم بۆ نوێژ کردن ئاماده ئه‌که‌م ، نی یه‌تی دوو رکه‌عه‌ت نوێژی جه‌نازه‌م هێناو پێڵاوه‌که‌شم هه‌ر له‌پێ بوو، نوێژه‌که‌م کرد‌و له‌جێی خۆم دانیشتم و خواردنیان هێناو هه‌موومان نانمان خوارد ، حه‌ز ئه‌که‌م بزانم خه‌وه‌که‌م مانای چی یه ؟
ئازیزم سه‌فه‌ر مانای ده‌ربڕینی ره‌وشتی خه‌ڵکی یه ، ئه‌گه‌ر هه‌ژار بیت ئه‌وه ده‌وله‌مه‌ند ئه‌بیت ،یان له حاله‌تێکه‌وه ئه‌چیته حاڵه‌تێکی تر ، نازانم گه‌رایته‌وه یان نا به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه تۆبه کردنه و دوور که‌وتنه‌وه‌یه له گوناه ، ئه‌و بینایه‌ی چویته ژووره‌وه‌و نوێژت تیا کرد ئه‌وه مزگه‌وته تۆ‌و ئه‌وانی تریش که نوێژتان ئه‌کرد هه‌ر که‌سه‌و به پێی هه‌وڵ و کاره‌که‌ی خۆی قازانج ئه‌کات وحه‌ڵاڵ و حه‌رامی خۆتان ئه‌زانن ، نوێژی جه‌نازه له خه‌ودا پاڕانه‌وه‌یه له‌خوا چونکه تۆ که نوێژ ئه‌که‌یت له هه‌ڵسان و دانیشتن واتا له ژماره‌ی ڕه‌کعه‌ت هه ڵه‌ت هه‌یه به‌م جۆره نوێژه‌که‌ت که‌م و کوڕی تیایه هه‌وڵده خۆت چاك که‌یته‌وه ، نان خواردنه‌که‌شت سه‌رکه‌وتنه به‌سه‌ر دوژمنان و رزقێکی حه‌ڵاڵه نازانم چیت خواردوه به‌ڵام خواردنی زۆر‌و خۆش و به‌تام ته‌مه‌ن درێژی یه ، ئه‌وه‌شمان له‌یاد نه‌چێت به پێڵاوه‌وه نوێژت کردوه ، له هاوسه‌ره‌که‌ت جیا نابیته‌وه هه‌رپێکه‌وه ئه‌مێننه‌وه ، واتا په‌یوه‌ندی نێوان تۆ و هاوسه‌ره‌که‌ت پته‌وه .
ئێستاش چه‌ند ووشه‌یه‌کی دیکه‌تان بۆ شی ئه‌که‌مه‌وه :
(1): ئاوریشم : بینینی ئاوریشم خۆشه‌ویستی یه ، ده‌سه‌ڵات دار یان پاشا جل و به‌رگی ئاوریشم له‌به‌ر کات پایه‌به‌رز تر‌و گه‌وره‌تر ئه‌بێت ، مردو ئاوریشمی له‌سه‌ر بێت له‌و دونیایه پایه به‌رزه ،ئاوریشمی زه‌ردو سور نه‌خۆشی یه ، هه‌روه‌ها کرده‌وه‌ی چاکی ئه‌و که‌سانه ده‌رده‌بڕێ که شایه‌سته‌ی ئه‌وه‌ن بچنه به‌هه‌شت ، یان بگه‌نه پله‌و پایه‌ی سه‌رۆکایه‌تی ، ئاوریشم خواستنی ئافره‌تێکی به ئابڕوو به شه‌ڕه‌فه ،هه‌روه‌ها ده‌روازه‌ی ده‌رچونه له خه‌م و خه‌فه‌ت وپه‌ژاره‌وه به‌ره‌و خۆشی و کامه‌رانی .
(2): پیاز :خواردنی پیاز باش نی یه ، ئه‌وه‌ی نه‌خۆش بێت و له خه‌ودا ببینێ پیاز ئه‌خوا ئه‌مرێ ،ته‌ڕه پیاز هه‌وڵ و کۆشش و کارکردنه بۆ به ده‌ست هێنانی قازانج ،ته‌ڕه پیازی زۆر ته‌ندروستی باش و خه‌م و خه‌فه‌ت و جیابونه‌وه‌یه ، خواردنی پیاز بۆ نه‌خۆش باشه ، ئه توانین بڵێین پیاز پاره‌یه .
(3): هێلکه : هێلکه له ناو قاپ دا بێت ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌وه‌ی ببینێ مریشکه‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕی ئه‌بێت ، خواردنی هێلکه به کاڵی خواردنی پاره‌ی حه‌رامه یان زینایه یان کاره‌ساتێکی گه‌وره‌یه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌یه هاوسه‌ره‌که‌ی وه‌ك مردوی لێ دێت یان ببینێ هاوسه‌ره‌که‌ی هێلکه‌ی کرد کوڕێکی کافر‌و بێ ئیمانی ئه‌بێت ، کڕ که‌وتنی مریشك له‌سه‌ر هێلکه‌و له‌پاشان دا ده‌رچونی جوچکه مانای زیندو بونه‌وه‌ی باس و کرده‌وه‌ی مردوێکه ،له‌وانه‌شه ئه‌وه‌نده‌ی ژماره‌ی جوچکه‌کان ئه‌و ماڵه منداڵیان ببێت ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ هێلکه‌ی زۆری هه یه ئه‌و که‌سه ده‌وڵه‌مه‌نده مه‌ترسی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌کرێت له رێ لا بدات ، هێلکه‌ی کوڵاو چاره‌سه‌ر بوونی کاروبارێکی ئاڵۆزاوه و ده‌ست که‌وتنی پاره‌یه و خواردنیشی ژن هێنانه‌و ژنه‌که‌ش ده‌وڵه‌مه‌نده ، ئه‌و که‌سه‌ی هێلکه‌یه‌کی بدرێتێ ئه‌وه کوڕێکی ئه‌بێت ئه‌گه‌ر هێلکه‌که بشکێ کوڕه‌که‌ی ئه‌مرێ ،ئه‌وه‌ی تۆکڵی هێلکه بخوات ئه‌وه کفن دزه ، به‌کورتی هێلکه مانای ژن هێنان و منداڵ بون وزێڕو زیو و گۆڕ و کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌و هاتنه‌وه‌ی که‌س و کاره .
(4): خۆشی و شادی : له‌خه‌ودا گریانه له‌وانه‌شه کۆتایی خه‌م و خه‌فه‌ت بێت ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ دڵخۆشه دڵته‌نگ ئه‌بێت .
(5):ژه‌هر:له خه‌ودا پاره‌یه ، یه‌کێك ژه‌هر بخوات و گیانی بئاوسێ ئه‌وه‌نده‌ی ئاوسانه‌که پاره‌ی بۆ دێت ، ئه‌گه‌ر هیچی لێ نه‌یه‌ت ئه‌وه خه‌م و خه‌فه‌ته ، ژه‌هری کوشنده مانای مردنه ، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ژه‌هر بخوات غه‌مبار ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ببینێ ژه‌هرئه‌خوات ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ، ئه‌وه‌ی ژه‌هر بداته خه‌ڵکی تر ئه‌وه زینا ئه‌کات .
(6): منداڵی ساوا :خه‌م و خه‌فه‌ت و ماندو بوونه له په‌روه‌رده کردنی منداڵ ، هه‌ڵگرتنی منداڵێکی ساوا زۆر باشه و ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ڵی ئه‌گرێ ئه‌گه‌ر له‌زیندان بێت به‌ڕه‌ڵڵا ئه‌کرێت یان هه‌ژار بێت ده‌وڵه‌مه‌ند ئه‌بێت ،له دایك بوونی منداڵ له ده‌مه‌وه مانای مردنه .
(7): بوك و زاوا :بینینی بوك و زاوا به رازاوه‌یی خۆشی و شادی یه ، ئه‌وه‌ی ببینێ زاوایه‌و بوکه‌که‌شی دیار نی یه ناویشی نی یه و ناسراویش نی یه ئه‌و که‌سه ئه‌مرێ یان یه‌کێك ئه‌کوژێ ، ئه‌گه‌ر بوکه‌که‌شی بینی ئه‌وه به پێی جوانی بوکه‌که‌و مانای ناوی ده‌رگای رزقی لێ ئه کرێته‌وه .
(8):باڵا : کور ت بونه‌وه‌ی باڵای به‌رز له خه‌ودا باش نی یه ، باڵای به‌رز له خه‌ودا فیتنه‌و دوو ڕووی یه ، باڵا له ڕاده‌ی ئاسایی زیاتر به‌رزبێته‌وه و بگاته ئاسمان یان زۆر کورت بێته‌وه‌و ئاسایی نه بێت مانای مردنه ، کورت بونه‌وه‌ی باڵا مانای لاچونه له پله‌و پایه ، باڵای به‌رزی ئاسای مانای به‌دی هاتنی نیاز‌و مه‌به‌سته .
(9):دان که‌وتن : دان که‌وتن له خه‌ودا ته‌مه‌ن درێژی یه ،ئه‌گه‌ریه‌کێك له خه‌ودا بینی هه‌مو دانه‌کانی که‌وت ئه‌و که‌سه زۆر ئه‌ژێ و ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر هه‌مو دانه‌کانی که‌وت نه‌یانی بینیه‌وه نزیکترین که‌س و کاری پێش خۆی ئه‌مرن یان نه‌خۆش ئه‌که‌ون، یه‌کێك ببینێ دانه‌کانی سه‌ره‌وه‌ی که‌وته ناوده‌ستی ئه‌وه پاره‌ی بۆ دێ ، ئه‌گه‌ر ببینێ که‌وته باوه‌شی ئه‌وه کوڕیان ئه‌بێ ، ئه‌گه‌ر بکه‌وێته سه‌ر زه‌وی ئه‌وه کاره‌ساتی مردنه ،ئه‌وه‌ی قه‌رزار بێت له خه‌ودا دانی بکه‌وێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، که‌وتنی دانه‌کانی خواره‌وه غه‌م و په‌ژاره و ئازاره ،که‌وتنی هه‌موو دانه‌کان مانای مردنی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له‌و ماڵه‌دا ده‌ژێن ،ئه‌گه‌ر یه‌کێك دانه‌کانی که‌وت و خۆی هه‌ڵیانی گرته‌وه ،مانای ئه‌وه‌یه منداڵه‌کانی ئه‌مرن ،ئه‌وه‌ی دانی بکه‌وێت و نانی پێ نه‌خورێ ئه‌وه ده‌ست کورت و هه‌ژار ئه‌بێت ،دان خزم و که‌س و کارمانه دانه‌کانی سه‌ره‌وه پیاوه‌کانن له خزم و که‌س و کاری باوك دانه‌کانی خواره‌وه‌ش ئافره‌تانن له خزم و که‌س و کاری دایك ، هه‌ر دانێك یه کێکه له که‌س وکارمان ،به کورتی دان ته‌مه‌ن درێژی و مردن وپاره‌و ژیان و نهێنی ده‌رده‌بڕێ ،دان جولانه‌وه نه‌خۆشی یه ،دانی دروستکراو له زێڕ باشه به‌ڵام له‌وانه‌شه ماڵ سوتان بێت ،دانی دروستکراو له زیو زیان و زه‌ره‌ره ، درێژ بوونی دان مانای شه‌ڕ و ناکۆکی و ئاژاوه‌ی ناو ماڵه .
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی پێنجه‌م
(1): لانك : کڕینی لانك یان نوستن له‌ناو لانك خێر‌و خۆشی یه و چاکه کردنه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ومن عمل صالحا فلانفسهم یمهدون}} سوره‌تی روم / 44 ، هه‌روه‌ها لانك بۆ پیاوان غه‌م و خه‌فه‌ت و زیندانه و بۆ کوڕی گه‌نجیش هاوسه‌ره و بۆ ئافره‌تیش کوڕه له‌وانه‌شه گریان و غه‌م و په‌ژاره‌و جێ ی گۆرانی ووتن و سه‌ما و خۆشی بێت ، هه‌ندێ جاریش به مانای داره مه‌یت دێت .
(2): ته‌زبیح : بینینی ته‌زبیح له خه‌ودا مانای ئافره‌تێکی چاکه یان ژیانێکی حه‌ڵاڵه یان سه‌ربازی سود به‌خشه بۆ خاوه‌نی ته‌زبیحه‌که‌و ئه‌وه‌ی به ده‌ستیوه‌یه‌تی .
(3): مژیین : یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ یه‌کێك ئه‌ی مژێ ئه‌وه پاره‌ی لێ وه‌رئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر سینگی بمژێ پاره له‌ژنه‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ ، ئه‌گه‌ر لوتی بمژێ پاره له گیرفانی ده‌رئه‌کات یان رانی بمژێ پاره له عه‌شره‌ته‌که‌ی وه‌ر ئه‌گرێ .
(4):صابون : له خه‌ودا پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆش له خه‌ودا به سابون جل و به‌رگی بشوات چاك ئه‌بێته‌وه ، ئه‌وه‌ی سابون له خه‌ودا ببینێ ئه‌گه‌ر قه‌رزار بێت قه‌رزه‌که‌ی ئه‌داته‌وه ، ئه‌گه‌ر دڵ ته‌نگ بێت له دڵ ته‌نگیه‌که‌ی ده‌رده‌چێ و دڵ خۆش و کامه‌ران ئه‌بێت ،سابون چڵك لا ئه‌بات و چڵکیش غه‌م و خه‌فه‌ته .
(5): کلیل : کلیل له خه‌ودا رزق و یارمه‌تی و کردنه‌وه‌ی ده‌رگای زانسته ، یان منداڵه یان سیخۆر (جاسوس) ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{نصر من الله و فتح قریب }} سوره‌تی الصف /13 ، واتا به یارمه‌تی خوا سه‌رکه‌وتن و کردنه‌وه نزیکه ،ئه‌و که‌سه‌ی کلیلێکی بێ دانی به‌ده‌سته‌وه بێت زوڵم له منداڵی هه‌تیو یان بێ باوك و دایك ئه‌کات ،کلیلی به‌هه‌شت ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه له بواری ئابوری وزانست دا ، هه‌روه‌ها کلیل قه‌بول بوونی دوعا‌و پاڕانه‌وه‌یه لای خوای گه‌وره ، له‌وانه‌شه کلیل چوونه حه‌ج بێت ،کلیلی ئاسن پیاوێکی به هێزو توانایه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا بێ کلیل ده‌رگایه‌ك یان قفلێك بکاته‌وه به‌سه‌ر دوژمنه‌که‌یدا زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌گه‌ر به کلیل بیکاته‌وه ئه‌وه‌ی له دڵیه‌تی و ئه‌یه‌وێ به یارمه‌تی خوای گه‌وره بۆی به‌دی دێت ، ئه‌و که‌سه‌ی نه‌توانێ ده‌رگایه‌ك بکاته‌وه ئیش و کاره‌که‌ی ئاڵۆزتر‌و زه‌حمه‌ت تر ئه‌بێت ، هه‌ندێ جاریش کلیل ته‌رمه و کونی قفڵه‌که یان ده‌رگاکه‌ش گۆڕه .
(6): ئاشت بوونه‌وه : له خه‌ودا دوژمنایه‌تی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا له‌گه‌ڵ دوژمنه‌که‌ی ئاشت بێته‌وه ئه‌وه زیاتر دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ دا ده‌کات ، هه‌روه‌ها ئامۆژگاری کردنی یه‌کێکه که له رێ لای داوه و داوای لێ ئه‌کرێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ڕێ ی ڕاست .
(7): په‌یمانی شه‌ڕ نه کردن : هه‌سانه‌وه‌و خۆشی و کامه‌رانی و ئاسایش وچاك بونه‌وه‌ی نه‌خۆش و ده‌ست که‌وتی رزقی حه‌ڵاڵ و پاره و ئه‌نجام دانی کرده‌وه‌ی چاکه ، هه‌روه‌ها بۆ کوڕی گه‌نج ژن هێنانه و بۆ کچی گه‌نچ شوکردنه .
(8): وێنه گر : شعر و زانست و ئه‌ندازیاری و دانای یه ، هه‌روه‌ها مه‌ی خواردنه‌وه‌و گوناه و درۆ کردنه له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره و چونه ناو کاری مه‌ترسی داره .
(9): شه‌پۆڵ : توند‌و تیژی و ژان و ئازاره ، خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه فه‌رموێ {{ واذا غشیهم موج کالظلل دعوا الله مخلصین له ا‌لدین }}سوره‌تی لقمان/32 واتا که ئه‌که‌ونه ناو شه‌پۆڵه‌وه به دڵێکی پاك له خوای گه‌وره ئه‌پاڕێنه‌وه ، هه‌روه‌ها شه‌پۆڵ مه‌ترسی خنکانی به دواوه‌یه هه‌ر وه‌ك خوای گه‌وره له ئایه‌تێکی تری قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{وحال بینهما الموج فکان من المغرقین }} سوره‌تی هود /43 ،واتا شه‌پۆڵ سه‌رو بنیانی کرد‌و خنکاندیانی ، له‌م دوو ئایه‌ته ده‌رده‌که‌وێ که بینینی شه‌پۆڵ له خه‌ودا باش نی یه .
(10): قوڕگ : ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مووێك یان ده‌زوێك له قوڕگی دێته ده‌ره‌وه نه پچڕێت و بن بڕیش نه‌بێت هه‌ر به‌رده‌وام بێت ئه‌و که‌سه ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت یان شه‌ڕو ناکۆکی له‌گه‌ڵ سه‌رۆکه‌که‌ی به‌رده‌وام ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر شالیار واتا وه‌زیر بێت باری زانستی پته‌وتر ئه‌بێت .
(11): برنج : برنجی کاڵ پاره‌یه‌و به هیلاکی و به خه‌فه‌ت و به زۆر کۆکراوه‌ته‌وه ، برنجی کوڵاویش قازانجه .
(12): ووشه‌ی ئۆف : ووشه‌یه‌کی ناره‌زایی ده‌ربڕینه ، ئه‌وه‌ی له‌خه‌ودا بڵێ ئۆف ئه‌و که‌سه سوودی بۆ باوك و دایکی نابێت ،خوای گه‌وره له قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ولا تقل لهما اف ولا تنهرهما }} سوره‌تی الاسرا‌ء / 23 .
(13): شێت بوون : له خه‌ودا سه‌ربه‌رزی وشکۆمه‌ندی وده‌وڵه‌مه‌ندی و خۆشی و کامه‌رانی یه ، ئه‌گه‌ر له‌خه‌ودا به‌هۆی ده‌ست لێ وه‌شانه‌وه تێك چێت ئه‌وه پاره به فایز ئه‌داته خه‌ڵکی ، هه‌روه‌ها شێت بوون مانای چوونه به‌هه‌شته یان ده‌سکه‌وتی پاره‌یه‌و زوو خه‌رج ئه‌کرێت ، شێت بوونی منداڵ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی باوکی یه‌تی ، شێت بوونی ئافره‌ت ساڵێکی خۆش و به به‌ره‌که‌ته .
(14): مردن : گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئامانه‌ته یان چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه یان رزگار بوونه له زیندان یان گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌سێکی دووره ، هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا ئه‌گه‌ر گریانی له گه‌ڵ دا بێت و ناشتنی له گه‌ڵ دا نه‌بێت که‌م و کوری و خراپه‌کاریه له ئایین و پله و پایه ی به‌رزی دونیایه ، مردنی بێ گریان و بێ ناشتن و بێ ته‌رم ڕووخانی خانوه یان چاو کوێر بوونه یان ته‌مه‌ن درێژی یه ،هه‌روه‌ها مردن له خه‌ودا سه‌فه‌ره یان ده‌ست کورتی یه یان ژن هێنانه چوونکه مردو وه‌ك زاوا ده‌شۆردرێ و بۆنی خۆش ده‌کرێت ، ئه‌وه‌ی بمرێ وته‌رمه‌که‌ی له‌سه‌ر شان هه ڵگیرێ و به‌ڵام نه‌خرێته ژێر خاکه‌وه ئه‌و که‌سه به‌سه‌ر دوژمنانی زاڵ ئه‌بێت مردن و زیندو بونه‌وه له خه‌ودا ده‌وڵه‌مه‌ند بوونه یان تۆبه کردنه ، مردوێك له خه‌ودا بڵێ من نه مردووم ئه‌و مردوه پله‌و پایه‌ی شه‌هیدی هه‌یه ، ئه‌گه‌ر مردوو نه‌خۆش بێت خوی به‌رپرسیاره له کرده‌وه‌کانی ، مردوه‌کان له گۆڕه‌کانیان ده‌رچن نان و خواردنی خه‌ڵکی بخۆن گرانی ئه‌بێت ، مردو له خه‌ودا هه‌ر چی بڵێ ڕاسته ، ئه‌گه‌ر مردو پێ بکه‌نێ له‌و دونیایه کاروباری باشه ،ئه‌توانین بڵێین مردن په‌شیمان بوونه‌وه‌یه له گوناهێکی گه‌وره ، ئه‌وه‌ی ببینێ له خه‌ودا مردوه‌و جل وبه‌رگی له‌به‌ر نی یه هه‌ژارو ده‌ست کورت ئه‌بێت ،مردو له‌سه‌ر فه‌رش و مافور بێت کاروباری دونیای باشه ، مردنی کوڕ له خه‌ودا ڕزگار بوونه له دوژمن ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له خه‌ودا ببینێ مردو ناشترا ئه‌و که‌سه ئه‌گه‌ر له زیندان دا بێت به‌ره‌ڵڵا ئه‌کرێت ، ئه‌گه‌ر هاوسه‌ری نه‌بێت ئه‌وه ژن دێنێ کچیش بێت شوو ئه‌کات ، نه‌خۆش له خه‌ودا ببینێ ژنی هێناوه ئه‌وه ئه‌مرێ ،مردن بۆ ئه‌و که‌سانه باشه که ئه‌ترسن یان دڵ ته‌نگن ، مردنی برا مانای مردنی دوژمنه ، ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ چه‌ن مردوێێکی له گه‌ڵه ئه‌وه چه‌ند که‌سێکی دوو ڕووی له گه‌ڵه ،هاوڕێیه‌تی کردنی مردو سه‌فه‌رێکی دوور‌و درێژه ،ئه‌و که‌سه‌ی خۆی له‌سه‌ر ته‌ختی مردو شۆرین ببینێ له خه‌فه‌ت و قه‌رز رزگاری ئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مردو له‌خه‌ودا زیندو ببێته‌وه باسی ئه‌و مردوه ئه‌کرێت ، دڵ ته‌نگی و دڵ خۆشی و ڕووخۆشی مردو باری ئه‌و دونیایه‌ی تری ده‌رده‌بڕێ ،مردو ده‌م و چاوی ڕه‌ش بێت ئه‌و مردوه به کافری مردوه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك مردوێك زیندو بکاته‌وه ئه‌وه گاورێك یان جوله‌که‌یه‌ك ئه‌کاته موسڵمان ،مردو چیت بداتێ باشه‌ه چیشت لێ وه‌ر گرێ خه‌راپه ، ماچ کردنی مردوێکی ناسراو ده‌ست که‌وتی پاره‌یه ، ئه‌گه‌ر نه‌خۆشێك مردوێك ماچ کات ئه‌مرێ ،مردو له زیندو بدات مانای ئه‌وه‌یه زیندوه‌که له دونیادا کرده‌وه‌ی خه‌راپ و ناپه‌سه‌ندی زۆره ، یه‌کێك ببینێ مردو لێ ی ئه‌دا سه‌فه‌ر ئه‌کات و به خۆشی ئه‌گه‌ڕێته‌وه ، نوستنی مردو هه‌سانه‌وه‌یه‌تی له‌و دونیایه ، نوستنی زیندو له‌گه‌ڵ مردو ته‌مه‌ن درێژیه بۆ زیندوه‌که ، ده‌رچونی مردو له‌گۆڕه‌کانیان مانای به‌ڕه‌ڵڵا کردنی زیندانیه‌کانه ،مردنی باوك و دایك له‌خه‌ودا ده‌ست کورتی و هه‌ژاری یه ، مردنی کت وپڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوونی هه‌ژاره ، نوێژ کردن له‌سه‌ر مردو کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو ناهه‌قه ،خنکانی مردو له‌ناو ده‌ریا مانای خنکانیه‌تی له ناو گوناهه‌کانی دا .
خه‌ونامه‌ی کوردی
به‌شی شه‌شه‌م
(1): مشك : مشك له‌خه‌ودا ئافره‌تێکی ڕه‌وشت خراپه ، یان ئافره‌تێکی نه‌فره‌ت لێ کراوی جوله‌که‌یه ، یان پیاوێکی جوله‌که‌یه یان دزه ، مشکی زۆر رزقه ئه‌وه‌ی له خه‌ودا ببینێ مشکێکی زۆر له ماڵیدایه رزقی فره‌وانترئه‌بێت ،ئه‌گه‌ر مشك له ماڵی ده‌رچێت رزقی که‌م ئه‌بێ ،ئه‌وکه‌سه‌ی ببێته خاوه‌ن مشکێك خزمه‌ت کارێکی ئه‌بێ ،مشکی ڕه‌ش و سپێ مانای شه‌و و ڕۆژه ، مشك ئه‌گه‌ر ڕه‌نگیان وه‌ك یه‌ك بێت ئافره‌تن ،هات و چۆی مشکی ڕه‌ش و سپی ته‌مه‌ن درێژیه سپی ڕۆژه‌و ڕه‌شیش شه‌وه ، هه‌روه‌ها ووتراوه مشك که‌س و کار‌و منداڵی ناو ماڵن ، ئه‌و که‌سه‌ی له خه‌ودا مشکێ بکوژێ به‌سه‌ر ئافره‌تێکی خراپه کار زاڵ ئه‌بێت ، ئه‌وکه‌سه‌ی به تیر یان به به‌رد له مشکێك بدات ئافره‌تیکێ خراپه کار به نهێنی هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنێ ، بینینی مشکی زۆر له جێیه‌کی لار یان له ناو بیرێك مانای ته‌مه‌ن کورتی یه ، ئه‌و که‌سه‌ی مشکی زۆر له ماڵی دا ببینێ چه‌ند ئافره‌تێك ئه‌چنه ماڵی و ئه‌و ئافره‌تانه بێ سوودن ، وه‌رگرتنی پێستی مشك پاره‌یه‌کی که‌مه له ئافره‌تێکی خراپه‌کار.
(2): میوه : له خه‌ودا ژن هێنانه یان شوو کردنه ، وه‌ك خوای گه‌وره له‌قوڕئانی پیرۆزدا ئه‌فه‌رموێ {{ ان اصحاب الجنة الیوم فی شغل فاکهون. هم وازواجهم فی ظلال علی الارائك متکئون }} سوره‌تی ی‌س// 55 و 56 ، میوه‌ی ته‌ڕ ڕزقێکی کاتی یه چونکه زوو تێك ئه‌چێت ، میوه‌ی ووشك رزقێکی زۆر و هه‌میشه‌ی یه ، میوه بۆ هه‌ژار ده‌وڵه‌مه‌ند بونه و بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندیش پاره‌ی زیاتره ، ئه‌وکه‌سه‌ی ببینێ میوه فڕێ ئه‌درێته سه‌ری ئه‌و که‌سه به خێر خوازئه‌ناسرێ و به ناو بانگ ئه‌بێت .
(3):خه‌ڵوز : له خه‌ودا پیاوێکی ترسناکه ، هه‌روه‌ها ووتراوه پاره‌ی حه‌رامه ،یان رزقێکه له سولتانه‌وه‌یه ،ئه‌و که‌سه‌ی ببینێ خه‌ڵوز ئاگری گرت ئه‌و که‌سه له‌لایه‌ن سولتان یان کاربه‌ده‌سته‌وه تاقی کراوه‌ته‌وه و زوڵمیشی لێ کراوه و به‌زۆر پاره‌ی لێ سه‌ندراوه ، خه‌ڵوز له زستان پاره‌یه ئه‌و که‌سه‌ی خزمه‌ت کارێکی ڕه‌ش پێستی بدرێتێ ئه‌وه چه‌ند کیسه‌یه‌ك خه‌ڵوزی بۆ دێت ، ئه‌و شته‌ی له ناو ئاگر بسوتێ بینینی باش نی یه .
(4): ته‌ڵه : پیاوێکی که‌م ئیمان و ده‌ست بڕو فێڵ بازه ، ئه‌و که‌سه‌ی ته‌ڵه بۆ چۆله‌گه‌یه‌ك دانێته‌وه پیاوێکی گه‌وره هه‌ڵئه‌خه‌ڵه‌تێنێ ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له خه‌ودا بینی ته‌ڵه دائه‌نێته‌وه که باڵنده‌یه‌ك ئه‌گرێ باڵنده‌که یه‌ك سه‌ر ئه‌فڕێ ،ئه‌و ئافره‌ته حه‌ز ئه‌کات له مێرده‌که‌ی منداڵی بێت به‌ڵام منداڵه‌که له ناو سگی نا چه‌سپێ ودروست نابێ .
(5): چه‌ك : له خه‌ودا سه‌رکه‌وتنه ، یان لاچونی نه‌خۆشی یه ، ئه‌گه‌ر یه‌کێك له ناو خه‌ڵکێکی زۆری بێ چه‌ك دا چه‌کی هه‌ڵگرتبێ ئه‌و که‌سه به گوێره‌ی چۆنیه‌تی جۆری چه‌که‌که ئه‌بێته سه‌رۆکی ئه‌و خه‌ڵکه ، ئه‌گه‌ر بینی خه‌ڵکی ته‌ماشای ئه‌که‌ن و ئه‌ویش چه‌کی هه‌ڵگرتوه ئه‌و خه‌ڵکه حه‌سودی پێ ئه‌به‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکه‌که هه‌موویان پیرو به ته‌مه‌ن بوون ئه‌وانه دۆست و هاورێن ،ئه‌گه‌ر گه‌نج بوون ئه‌وانه دوژمنن ، ئه‌وه‌ی ببینێ چه‌کی هه‌ڵگرتوه‌و ئه‌توانێ به‌کاریشی بێنێ نیاز‌و مه‌به‌ستی به‌دی دێت ،چه‌ك بۆ نه‌خۆش مردنه ، له‌وانه‌یه چاك سازی ئایین بێت ،ئه‌گه‌ر ترسی له‌گه‌ڵ بێت بۆ نه‌خۆش چاك بونه‌وه‌یه ،ئه‌گه‌ر سه‌فه‌ری کردبێت به سه‌لامه‌تی ئه‌گه‌ڕێته‌وه .
(6): شه‌کر : شه‌کر له‌خه‌ودا خۆشی و شادی و چاك بوونه‌وه‌ی نه‌خۆش و نه‌مانی خه‌م و خه‌فه‌ت و به دی هاتنی هیواو ئامانجه ، ئه‌گه‌ر ئافره‌تیش بێت ئافره‌تێکی خانه‌دانه ، ئه‌گه‌ر کوڕیش بێت ئه‌و کوڕه زیره‌ك و دانا‌و زانیاره‌و به‌شداری له به‌هره‌و هونه‌ری خه‌ڵکی دیکه ده‌کات ، ئه‌گه‌ر پاره‌ش بێت پاره‌یه‌کی حه‌ڵاڵه ، شه‌کر له خه‌ودا پاره‌یه ، شه‌کری زۆر ئاژاوه‌یه ، شه‌کر فرۆشتن باش نی یه .
(7): ماسی : ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بزانی ئه‌وه ئافره‌ته ، ئه‌گه‌ر


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






بة ريزم من دةميكة بة دواى خةونامةى كورديدا دو كة ريم دةستت خؤش بيت..بة لام بة شى يةكة م دووةم لة كوى ية؟؟بلشان ئة كةر بة بيى حروفى ئة بجةدى بينوسى باشترة بةريزم...دةست خؤش
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه