.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













هەر لەگەڵ چوونە ژوورەم بۆ ناو هۆڵی دادگا چاوم پێی كەوت و فرمێسكەكانی سەرنجی منی رۆژنامەنووسیان بۆخۆیان راكێشا، تالێی نزیك بوومەوەو بینیم كە چاوەڕێی شتێكی ناخۆشی دەكرد ئەویش جیابوونەوەی بوو لەمێردەكەی. لێرەوە بەسەرهاتێكی ناخۆش دەستپێدەكات كە یەكێكە لەبەسەرهاتەكانی ناو هۆڵی دادگای هەولێر كە كەژاڵی تەمەن بیست و نۆساڵ بەم شێوەیە بۆی گێڕامەوە.
لەقۆناغی چوارەمی كۆلێژبووم كوڕێكی هاوپۆلم كەناوی ئەحمەد بوو زۆر خۆی لێ نزیك دەكردمەوە و هەمیشە هەوڵی دەدا كەخۆی بكاتە برادەرم، بەڵام منیش نەمدەزانی چۆنەو چی دەوێت تا رۆژێكیان پێیوتم كەمنی خۆشدەوێت و دێتە داوام، ئەوەبوو دوای تەواوكردنی كۆلێژ ئەحمەد دوكانی جلوبەرگ فرۆشتنی ئافرەتانی دانا‌و منیش لەیەكێك لەفەرمانگەكاندا دامەزرام و هەر پێوەندی خۆشەویستی لەنێوانماندا هەبوو، پاش ماوەیەك لەسەر رێككەوتنی هەردوولامان هاتە داوام و كاتێكی زۆر خۆشمان لەژیانی دەستگیرانی بردە سەر كە بەڕاستی ماوەیەكی هەنگوینی بوو لەژیانمدا، بەڵام نەمدەزانی لەدوای ئەم
رۆژە رووناكە شەوێكی تاریك دەستپێدەكات و رۆژیش هەڵنایەت.
من و ئەحمەد پێكەوە دەژیاین، بەڵام وردە وردە ئەحمەد كەوتە گوشار خستنەسەرم بەتایبەتی لەكاتی ئەوەی كە دچووینە دەرەوە بە ئارەزووی خۆی جلوبەرگی بۆ دەستنیشاندەكردم و دەیوت من دەزانم دەبێت چی لەبەر بكەیت، چونكە تۆ نازانی دوایی پیاو سەیرت دەكەن پاش ماوەیەك دەیوت نابێت بچیت بۆ پارك و بازاڕ و هەندێك لە شوێنە گشتییەكان بەتایبەتی ئەگەر قەرەباڵغ بێت لەبەر ئەوەی كە پیاوان دەچنە ئەو جێگایانە بۆسەیری ئافرەتان، بەڵام من هەر قبوڵمكرد بۆ ئەوەی كە ژیانمان تێكنەچێت، بەڵام ئەو بیانوی دەدۆزیەوە بۆ ئەوەی كەئازارم بدات، رۆژ لەدوای رۆژ ئازادییەكانی منی بەرتەسك دەكردەوە بەئارەزووی خۆی بڕیاری دەدا، تا لەئەنجامدا بەتەواوی كەسایەتی منی داپۆشی بوو، كاتێك كەبەیانیان دەچووم بۆ دەوامی فەرمانگە دەبوو بەئارەزووی ئەو جلوبەرگی درێژ لەبەر بكەم و تەنانەت دوای ماوەیەك هەموو مووچەكەمی لێ دەسەندم و نەیدەهێشت پارەم پێبمێنێت بەبیانوی ئەوەی كە بۆ كڕینی خانوو كۆی دەكاتەوە، پاشان بەئارەزووی خۆی كاتی چوونە دەرەوەی بۆدادەنام، بەڵام من هەر رازیبووم و داوای تەڵاقم نەدەكرد لەبەر ئەوەی نەمدەویست ببم بەبێوەژن.
دوای ماوەیەك زۆر لە رۆژەكان كە لەدەوام دەهاتمەوە دەمبینی كە جێگەی نووستنەكەم تێكچۆتەوە و بەجۆرێك من بەیانیان كەدەچووم بۆدەوام زۆر بە شێوازێكی جوان جێگەی نووستنەكەم رێكدەخست، بەڵام كەدەهاتمەوە دەبینم تەواو تێكچۆتەوەو هیچی بەسەر هیچەوە نەماوە، بۆیە شكم كرد كە مێردەكەم خیانەتم لێبكات.
رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر هەستم بەوەدەكرد كە ئەحمەد لێم بیزارەو دەیەوێت من بڕۆم، بەتایبەتی دوای شەش مانگ بەئاشكرا كەوتە ئازاردان و قسەپێوتنم و تەنانەت لێدانیشم، تارۆژێكیان من لەدەوام بووم هەستم بەوەكرد كەئەحمەد كەوتۆتە داوی خۆشەویستیەوە لەگەڵ كچێكی فەرمانبەردا، منیش كەوتە لێكۆڵینەوە هەستم كرد كەئەو كچە هەموو رۆژێك لەكاتژمێرێكی دیاریكراودا دەوام بەجێدەهێڵێت و هەرهەمان كاتژمێرەكە ئەحمەدیش دەڕوات. بۆیە من و براكەم كەوتینە دوایان تاگەیشتینە ماڵەوە بینیم كە ئەحمەد و كچەكەی هاوڕێم لەسەر جێگای نووستن بوون كاتێك كەئەمە روویدا ئەحمەد هێرشی بۆ كردم وپێی وتم كەتۆ نا‌توانیت رێگە لەمن بگریت، چونكە من پیاوم و بەئارەزووی خۆم رادەبوێرم و بەمەش من داوای تەڵاقم كرد و ئەحمەدیش لەخوای دەویست كە تەڵاقم بدات.
ئێستا من كەسێكی تەڵاقدراوم لەناو كۆمەڵگەدا، وەك هەموومان دەزانین كە كۆمەڵگەی ئێمەش كۆمەڵگەیەكی تاراددەیەك تەقلدیەو هەمیشە دژی ژنەكە دەوەستێت و لایەنی پیاوەكان دەگرێت، بۆیە ئێستا من تاوانبارم و ئەحمەد بێتاوانە، من لەهەموو هەڵسوكەوتێكمدا كارتی سوورم بۆدانراوە و وەك دیلێكی دابونەریتەكان دەژیم.
من تەنیا داوام لەكۆمەڵگا ئەوەیە كەچیتر هێرش نەكەنە سەر ئافرەت منیش، بۆیە تووشی ئەم هەڵە میژووییە بووم، چونكە نەمدەزانی چیبكەم كچ هەتا شووی نەكردووە گەنجە كۆمەڵگا قسەی پێوەدەنێت و بوختانی پێدەكات و هەمیشە بۆتە سەرنجی هەموو كۆمەڵگا بە ژن و پیاویشەوە، دواتر كاتێك دەچێتە تەمەنەوە كۆمەڵگا بەقەیرەكچ ناوی دەبات و دەبێتە شوێن قسەی باسی ئەم و ئەو، باشە بۆچی ژنان لەجیاتی ئەوەی كە مافیان پاریزراوبێت تووشی كێشە نەبن هەتا كچن قسەیان بەدواوەیە دواتر بەقەیرە ناودەبرێن خەڵكی دەڵێن كچی ئەو ماڵە قەیرەیە باشە بۆ من لەترسی نەبوون بەقەیرە خۆم تووشی ئەو دڕندەیە كردوو بوومە قوربانی و ژیانم وەك زیندانی لێهات ئێستا من نازانم دوای تەڵاقدانیشم ئینجا بەتەلاقدراو وەسف دەكرێم باشە من چیبكەم روو لەكوێ بكەم ئەگەر ژیانم بكەمە دۆزەخ بۆ پیاوێكی دڕندە ئەوە كۆمەڵگا پیم دەلێت ژنێكی باشەوە مێردەكەی خۆشدەویست ئێستا من روو لە كامە یاسا بكەم ئایە یاسایەك هەیە كە مافی منی تەڵاقدراوبپارێزێت ئایە ئەم هەموو رێكخراوانەی كەباسی مافەكانی ئافرەت و مرۆڤ دەكەن چی دەكەن بۆ ئافرەتێك كەتەڵاقدراوە ئامادەن لەرووی مەعەنەوی ماددیەوە هاوكاری بكەن یان هەر كارەكانیان دروشمی بریقەدارەوە هیچی تر نییە، دوای تەڵاقدانم دەبێت لەماڵەوە دانیشم تەنانەت خۆم پیشانی خزم و كەس نەدەم لەبەر تیروتوانجی خەڵكی و قسەو باسیان ئایە من چیبكەم باشە بۆچی ئەو هەموو ژنانەی كە لەناو پەرلەماندان بیر لەئافرەتی تەڵاقدراو ناكەنەوە هەوڵێك نادەن هەتا ئافرەتانی ئەڵاقدراو رێزی بۆ بگەڕێتەوە
سةرجاوة كولان

له‌سه‌ر هێڵ نییه






dast xosh bo gwastnaway am basarhata
ba daway leburdnawa wam le hatwa blem
gar am dunyaya pyawy tya nabwaya
dunya abu ba bahasht
bmbaxshn brayany barezm ka wa alem

له‌سه‌ر هێڵ نییه








ڕووداوێكی زۆر ناخۆش بوو ،رۆژانه كاڕهساتی زۆر له‌مه ناخۆشتر ڕوو ئه‌ده‌ن ،
ئه‌گه‌ر چی ژیانی خۆی به ڕادیهكی گه‌لێك زۆر زه‌حمه‌ته ،له ئێستاشدا په‌یوه‌نده‌ی هاوسه‌ری وا زهحهته بووه ،به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌م په‌یوه‌ندیه شكست دێنێ و سه‌ركه‌وت و نابن ،
ده‌ستت خۆش بێت بۆ هێنانی ئه‌م به‌سه‌رهاته كاك چاوشین ،
خاتوو ئه‌فسانه :منیش ئه‌م ڕای خۆمه له‌سه‌ر قسه‌كانت ،به‌ڕای خۆم ژیان هه‌ر "دۆزه‌خ "ــه هیچ كات نابێته به‌هه‌شت ،نه‌ك به‌هه‌شت هیچ كاتێ وای لێنه‌یات تا پێی بڵێن دۆزه‌خ نیه ، جا ئه‌گه‌ر پیاوی تیا نه‌بێ یاخود ئافره‌ت ،ژیان هه‌ر دۆزه‌خه ،
منیش رۆژانه ئه‌م كێشانه‌ی كه به‌رچاوم ئهكوێی زۆرینه‌ی تاونباری كێشه‌كان پیاون ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئافره‌ت"یشی تێدایه ،به‌ڵام كه‌متر له پیاوان ،
بۆیه ناتوانین بڵین به‌گشتی پیاو خراپه ،یا به گشتی ئافره‌ت خراپه ،بڵێن ئه‌گه‌ر پیاو نه‌بوایه ژیان خۆشتر ئه‌بوو ،یان ئه‌گه‌ر ئافره‌ت نه‌بوایه ژیان خۆشتر ئه‌بوو ،
چونكه پیاو ئافره‌ت تاوكهریی ژیانن ،نابێ به‌سه‌یر كردنی چه‌ند كه‌سانێكه‌وه بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو پیاوانی دونیا بده‌یت ،وا به هه‌مان شێوه بۆ ئافرت"یش ،
رێزم بۆت هه‌یه خووشكێ گیان ،به هــیوای دڵگران نه‌بوونت له قسه‌كانم .
دواترین جار ده‌ستكاری كراوه له‌لایه‌ن D I L M A N (2011-03-21 06:54:03)


له‌سه‌ر هێڵ نییه







dastakantan xosh bet hawre yan
له‌سه‌ر هێڵ نییه