.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه











که‌سێك، که دووچاری سترێس ده‌بێته‌وه و دواتر به ته‌له‌فون یان هه‌ر ڕێگایه‌کی تر گوێبستی ده‌نگی دایکی ده‌بێت، ناخی ئارام ده‌بێت - له‌و ساته‌دا په‌یڤی دایك هه‌مان کاریگه‌ری له ئامێزگرتنی هه‌یه، هه‌روه‌ك ئێستا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی زانستی سه‌لماندوێتی. ده‌نگی دایك هۆکارێکه له‌پشت ده‌رهاویشتنی هۆرمۆنی هه‌ستکردن به شادی، که ئاستی سترێس که‌مده‌کاته‌وه.
به ده‌رهاویشتنی هۆرمۆنی "Oxytocin" مرۆڤ هه‌ست به دڵخۆشی ده‌کات، ئه‌و دهرهاویشتنهش به گوێبیستن له ده‌نگی دایك دوای هه‌ر تهنگهژییهك له‌مێشکدا ڕووده‌دات. ئه‌م زانیارییه‌ش زاناکان له‌ئاکامی پشکنینی 61 کچی ته‌مه‌ن 7 بۆ 12 ساڵ دوای که‌وتنه بارێکی ده‌روونی ناههمووارهوه پێیگه‌یشتوون.
له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کاندا داوا له کچانی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه کرا، که له‌به‌رده‌م کۆمه‌ڵێك که‌سدا وته‌یه‌ك پێشکه‌ش بکه‌ن و چه‌ند لێکدانه‌وه‌یه‌کی ژمێریاری جێبه‌جێبکه‌ن. پاشان به‌شێکیان له‌لایه‌ن دایکیانه‌وه له ئامێزگیران و به‌شێکی دیکه‌یان دایکه‌کانیان ته‌له‌فونیان بۆ کردن و گروپی سێیه‌م ته‌ماشای فیلمێکیان کرد. هه‌ر له‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌دا زاناکانی زانکۆی "Wisconsin-Madison" پشکنینی ئاستی هۆرمۆنی سترێسی ناسراو به "Cortisol"یان له‌ناو لیكی به‌شداربوواندا کرد و هه‌روه‌ها له میزی به‌شداربوواندا پشکنین بۆ ئاستی هۆرمۆنی "Oxytocin" کرا.
هۆرمۆنی "Oxytocin" له‌ناو مێشک‌دا دروست ده‌بێت و وه‌ك هۆرمۆنی خۆشه‌ویستیش ناوده‌برێت. کاریگه‌ری ده‌کاته سه‌ر دروستکردنی باوه‌ڕبوون و په‌یوه‌ندی دروستکردن له‌نێوان دایك و کۆرپه‌ی ساوادا و هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکاری پارسهنگکردن له‌کاتی سترێسدا. لێکۆڵینه‌وه‌کانی سه‌ر ئاژه‌ڵه قرتێنه‌ره‌کان ده‌ریانخستبوو، که هۆرمۆنی "Oxytocin" له‌کاتی په‌یوه‌ندی جه‌سته‌یی نێوان دایك و به‌چکه‌که‌ی زیاتر ده‌رده‌هاوێژرێت.
"Leslie Seltzer" و هاوه‌ڵه‌کانی له‌ڕێگای ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه‌وه ویستیان بزانن، ئایا به‌ته‌نها بیستنی ده‌نگێك هۆمرمۆنی "Oxytocin" زیاتر له له‌شدا ده‌رده‌هاوێژرێت. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش توێژه‌ران ئاستی "Corisol" و "Oxytocin"یان پێش تێست و چه‌ند جارێك دواتریش پشكنی. هه‌ر 61 کچی به‌شداربووی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه له‌کاتی ئه‌نجامدانی فه‌رمانه‌کاندا ئاستی "Corisol" له‌ناو لیکیاندا به‌رزبوو، هه‌روه‌ك توێژه‌ران له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "Proceedings of the Royal Society B"دا نووسیویانه. به‌ڵام ئاستی "Corisol" هه‌ر زۆر زوو ڕووی له‌نزمبوونه‌وه کرد، کاتێك هه‌ردوو گروپی کچان په‌یوه‌ندییان به دایکیانه‌وه کرد - جا چ به له ئامێزگرتن یان ئاخافتن به ته‌له‌فون -، به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ کچه‌کانی دیکه‌دا، که ته‌ماشای فیلمێکیان کردبوو.
ئه‌و کچانه‌ی دوای سترێس په‌یوه‌ندی باوه‌ش یان ته‌له‌فونیان به دایکیانه‌وه کردووه، ئاستی هۆرمۆنی "Oxytocin" له میزهکانیاندا ڕووی له به‌رزبوونه‌وه کردووه. ئه‌م به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ش له‌و کچانه‌دا ڕووینه‌داوه، که دوای سترێس ته‌ماشای ته‌له‌ڤزیۆنیان کردووه.
ئێستا و له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م ئه‌نجامه زانستییه‌وه توێژه‌ران بۆیان ده‌رده‌که‌وێت، که بۆچی قوتابییه‌کانیان دوای هه‌ر تاقیکردنه‌وه‌یه‌ك خێرا ته‌له‌فون هه‌ڵده‌گرن و په‌یوه‌ندی به که‌سێکه‌وه ده‌که‌ن. له‌میانه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌کانی داهاتوودا توێژه‌ران ده‌یانه‌وێت، کاریگه‌ری ڕێگاکانی دیکه‌ی په‌یوه‌ندیکردن وه‌ك ناردنی کورته‌نامه (=SMS) له‌سه‌ر که‌مکردنه‌وه‌ی سترێس بزانن.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
خؤزكه

له‌سه‌ر هێڵ نییه









ده سته كانت خؤش بيت كوله جوانه كه م


له‌سه‌ر هێڵ نییه






Dastakant Xosh Bet Gulakam
له‌سه‌ر هێڵ نییه





دةستى ئيوةش خؤش سوباس بؤ بةيامةكانتان هاوري ئازيزةكانم (ناسكة و نازيلة)
له‌سه‌ر هێڵ نییه