.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه















سڵاو لە سەرجەم ئازیزان و خۆشەویستانی یانە .
هەروەک خۆتان ئەزانن کوردژین هەردەم پێشەنگی پێشکەوتنەکان بووە و هەردەم درێخی نەکردوە لە خزمەتی ئەندامان و پێشکەش کردنی بابەتی سوودبەخش ، یانەی کوردژین بەردەوام بوە لە تازەگەری و کردنەوەی بەشی گرنگ کە لەهیچ یانەو ماڵپەڕێکی کوردی نەبووە ، ئەوەش جێگای شانازیە بۆ هەموومان ، دیارە سەرکەوتنیشمان لە کارەکاندا تەنها هەوڵ و هیممەتی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی نەبووە بەڵکوو پشبەست بووە بە پشتیوانی ئەندامانی ئازیزی یانەو دڵسۆزیانەوە ، ئەندامان خۆیان توانیویانە ئەو بەشانە پەرە پێبدەن و بەبابەتە جوانەکانیان بیڕازێننەوە .
ئەمڕۆ (( ٣١ / ١ / ٢٠١١ )) لە تازەگەریەکی تردا دەستەی بەڕێوەبەرایەتی بڕیاری کردنەوەی (( ٢ )) بەشی تری گرنگی دا کە بریتیە لە ( بەشی مۆسیقا ) و ( بەشی خۆشنووسی ) ، دیارە کردنەوەی ئەو بەشانە گرنگیەکی تایبەتی هەیەو ئەتوانین لەو ڕێیەوە باشترین و جوانترین خزمەت پێشکەش بە ئەندامانی ئازیزمان بکەین ، ئەوەشمان لەیادنەچێ کە کارکردن لەو دووبەشەدا کارێکی ئاسان نیە و پێویستی بە هەوڵ و هیممەتی زۆر هەیە ، هیوادارم بە پشتیوانی هەموو لایەک بتوانین ئەم دووبەشەش وەک بەشەکانی تر بڕازێنینەوە و خزمەتێکی نوێ پێشکەش بە ئازیزانمان بکەین و کوردژین هەردەم لە پێشەنگ دا بمێنێتەوە .
سەربەرزی و سەرفرازی بۆ ئەندامانی ئازیزی یانەکەمان ، پێشەنگی بۆ کوردژین .
شاد و بەختەوەر بن .
تێبینی : نووسینی بابەت تەنها بۆ بەڕێوەبەران چالاکە و ئەندام ناتوانێ ڕاستەوخۆ بابەت بنووسێ ، هەر ئەندامێک بابەتی هەبوو ئەتوانێ لە ڕێگای بەڕێوەبەرانەوە پێشکەشی بکات و دوای پاڵاوتنی بابەتەکە بە ناوی خۆیەوە بڵاو ئەکرێتەوە .
له‌سه‌ر هێڵ نییه



ده‌ستتان خۆش بێت به‌شێکی پێویسته له یانه‌کاندا
به‌تایبه‌تی کوردژین
هیوادارم زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت..
له‌سه‌ر هێڵ نییه









زۆر جوانه والله ئه‌م دوو به‌شه شتکی گرینگه هه‌ر بژیت هه‌ر ساغ بن انشالله

ئاخۆ ئێستا وه‌ك چۆن من بير‌ى تۆ ئه‌که‌م
تۆش بير له من ئه‌که‌یته‌وه‌وه؟

له‌سه‌ر هێڵ نییه





تێبینی // دانانی لینك و سایتی كوردی له‌یانه ڕێگه پێدراو نیه ..... له‌گه‌ڵ ڕێزدا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوردژین
له‌سه‌ر هێڵ نییه









سوپاس ئازیزانم دەستی ئێەش خۆش و هەر بژین .
له‌سه‌ر هێڵ نییه