❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ‫بۆنی ناخۆشـــی قاچه‌کان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-30 02:33:30

هاوده‌نگ
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-07-17
دواترین سه‌ردان: 2013-12-16
په‌یامه‌كان: 946
WindowsSafari

‫بۆنی ناخۆشـــی قاچه‌کان

بۆنی ناخۆشــی قاچ ته‌نیا به‌ شــتنی به‌ ئاو ته‌واو نابێت و زۆر جار ئه‌و که‌ســه‌ی که‌ بۆنی قاچی ناخۆشــه‌ نه‌ک ته‌نیا خۆی وه‌ڕه‌س ده‌بێت به‌ڵکو که‌ســانی ده‌وروو به‌ریشــی وه‌ڕس ده‌کات و خۆیشــی توشــی شــه‌رمنده‌یی ده‌بێت وێڕای ئه‌و کێشــانه‌ی که‌ له‌گه‌ڵ خێزانه‌که‌یدا به‌هۆی ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشــه‌وه‌ بۆی دروســت ده‌بێت ،بۆ چاره‌ســه‌ر کردنی ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشــه‌ ده‌توانیت یه‌کێک له‌م ڕێگایانه‌ په‌یڕه‌و بکه‌یت :


یه‌که‌م/شــتنی قاچ به‌ چا: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چا مادده‌ی تانینی زۆر تێدایه‌ ئاره‌ق کردنه‌وه‌ که‌م ده‌کاته‌وه‌ که‌ هه‌ر ئه‌و ئاره‌قه‌یه‌ ده‌بێته‌ هۆی دروست بوونی ئه‌و بۆنه‌ ناخۆشــه‌ .ده‌توانیت چایه‌کی لێنراوی مامناوه‌ند واته‌ نه‌ خه‌ست نه‌ ڕوون بکه‌یته‌ ناو ته‌شــتێکی قوڵه‌وه‌و قاچه‌کانتی تیادا دابنێیت ،یان چوار کیسی چا واته‌ چوار چای سه‌فه‌ری بکه‌یته‌ ناو چوار لیتر ئاوه‌وه‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ ده‌قیقه‌ بیکوڵێنیت وبۆ ماوه‌ی نیو سه‌عات قاچتی له‌ ناودا دابنێیت ،ڕۆژی یه‌ک جار ئه‌م کاره‌ دوباره‌ بکه‌ره‌وه‌ تاکو له‌و بۆنه‌ ناخۆشــه‌ ڕزگارت ده‌بێت .به‌ڵام ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ قاچیان زۆر بۆنی لێ دێت ده‌توانن ڕۆژی دوو جار ئه‌م کرداره‌ دوباره‌ بکه‌نه‌وه‌ .


ڕێگای دووه‌م/بێکاربۆناتی سۆداو سرکه‌: بڕێک له‌ سرکه‌ یان بێکاربۆناتی سۆدا بکه‌ره‌ لیترێک ئاوه‌وه‌و هه‌فته‌ی دوو جار قاچتی پێ بشــۆ .


ڕێگای ســـێهه‌م /گه‌ڵای گوێز: گه‌ڵای گوێز له‌ نیو لیتر ئاودا بۆ ماوه‌ی یه‌ک چاره‌که‌ ســه‌عات بیکوڵێنه‌و پاشــان بیپاڵێوه ،دواتر بڕێک خوێی زبر و ئاوی ساردی تێبکه‌و بۆ ماوه‌ی ده‌ ده‌قیقه‌ قاچه‌کانت بخه‌ره‌ ناو ئه‌م تێکه‌ڵه‌یه‌وه‌ ،پاشــان به‌ جوانی وشــکی بکه‌ره‌وه‌ و به‌ ئاوی لیمۆ بیانشــۆ .


ڕێگای چواره‌م / گه‌ڵای ســالڤیا: ده‌توانیت گه‌ڵای ســالڤیا بکه‌یته‌ ناو پێڵاوه‌کانته‌وه‌ ،ئه‌م ڕووه‌که‌ ئاره‌قی پێیه‌کانت هاوسه‌نگ ده‌کات و ناهێڵێت بۆنی ناخۆشــیان لێ بێت ،هه‌روه‌ها ده‌توانیت گه‌ڵاکه‌ی بکه‌یته‌ ناو ئاوه‌وه‌ و بیکوڵێنیت و دواتر به‌ هه‌مان ڕێگاکانی پێشــو به‌کاریان بێنیت .


ڕێگای پێنجه‌م /به‌کارهێنانی جاتره‌: دوو که‌وچک له‌ جاتره‌ بکه‌ره‌ ناو نیو لیتر ئاوه‌وه‌ و بۆ ماوه‌ی ده‌ ده‌قیقه‌ بیکوڵێنه‌و دوای سارد بوونه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی نیو سه‌عات قاچه‌کانت بکه‌ره‌ ناوی و ڕۆژانه‌ ئه‌م کاره‌ دوباره‌ بکه‌ره‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌کی دیار تێبینی که‌مبونه‌وه‌ی بۆنی ناخۆشــی قاچت ده‌که‌یت .‬


s,xende

Kurdzhin
ماڵ ئاوا هاوڕێکانم بۆ هه‌میشه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net