❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ڕانی مریشک به‌ تامی هه‌نگوین

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-30 21:18:45

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

ڕانی مریشک به‌ تامی هه‌نگوین

پێویستیه‌کانی


6 ڕانی مریشک که‌ پێشتر ئێسکه‌کانی ده‌رهێنراوه‌
3 که‌وچکی چێشت هه‌نگوین
3 که‌وچکی چێشت سێنه‌پ sennep
1 میسکی
1 که‌وچکی چێشت سویت چیلی sweet chili
بیبه‌ری ڕه‌ش
خوێ
2 که‌وچکی چێشت ڕۆن
3 گلاس برنجی به‌سمه‌تی
3 گلاس ئاو
ڕۆن بۆ برنجه‌که‌


چۆنیه‌تی دروست کردنی
سه‌ره‌تا هه‌نگوینه‌که‌ له‌گه‌ڵ سێنه‌پ و ئاوی میسکیه‌که‌ تێکه‌ڵ ده‌که‌ین خوێ و ڕۆنی تێ ده‌که‌ین پاشان جوان تێکی ده‌ده‌ین تا ده‌بێت به‌ گیراوه‌یه‌کی شل
ڕانی مریشکه‌کان له‌ گیراوه‌که‌ هه‌ڵ ده‌کێشین و پاشان لولی ده‌که‌ین و له‌سه‌ر سینیه‌ک داده‌نێین بۆ ماوه‌ی نزیکه‌ی دوو کاتژمێر تا جوان تامه‌که‌ی هه‌ڵمژێت، پاشان ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر تێلبه‌ندێک و ده‌یخه‌ینه‌ ناو فڕنه‌که‌وه‌ به‌ پله‌ی گه‌رمی 200 وه‌ بۆ ماوه‌ی 45 ده‌قیقه‌ یا زیاتر ئه‌گه‌ر ویستت جوانتر سور بێته‌وه‌.


چۆنیه‌تی دروست کردنی برنجه‌که‌

برنجه‌که‌ بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه‌ ده‌خه‌ینه‌ ناو ئاوێکی شله‌تێنه‌وه‌
پاشان که‌ ڕۆنه‌که‌مان داخ کرد 50 گرام که‌ره‌ی زه‌رد ده‌که‌ینه‌ ناو ڕۆنه‌که‌وه‌ ئینجا ئاوه‌که‌ی تێ ده‌که‌ین پاشان خوێ یه‌که‌ ده‌که‌ینه‌ ناو ئاوه‌که‌وه‌ ، چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین تا ئاوه‌که‌ دێته‌ کوڵ پاشان برنجه‌که‌ ده‌ پاڵێوین و ده‌یکه‌ینه‌ ناو ئاوه‌ کوڵاوه‌که‌وه‌، له‌سه‌ر ئاگرێکی به‌هێز دای ده‌نێین له‌گه‌ڵ تێکدانی زۆر هێواش بۆ ئه‌وه‌ی بن نه‌ گرێت تا ئاوه‌کای جوان هه‌ڵ ده‌مژێت پاشا قه‌باگه‌که‌ی ده‌نیین و ئاگره‌که‌ی ته‌واو کز ده‌که‌ین ، لێ ی ده‌گه‌ڕێین بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه‌.
پێویستیمان به‌دروست کردنی سه‌ڵاتێکه‌ له‌گه‌ڵیدا چۆنیه‌تی دروست کردنی به‌ جێ ی ده‌هێڵم بۆ زه‌وقی خۆت

خه‌ندان

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net