❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / سه‌ره‌رِای ناره‌زایی ئیسرائیل فیلمی میرال له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-31 08:20:59

nabaz azadi
خونچەی نوێ
شوێن: karkuk
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-17
دواترین سه‌ردان: 2011-04-12
په‌یامه‌كان: 147
WindowsXPMSIE7

سه‌ره‌رِای ناره‌زایی ئیسرائیل فیلمی میرال له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت

سه‌ره‌رِای ناره‌زایی ئیسرائیل به‌رامبه‌ر به‌ نمایشكردنی فیلمی "میرال" له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا، برِیار وایه‌ ئه‌و فیلمه‌ تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت.


"ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، ئه‌و فیلمه‌ كه‌ ئاماژه‌ به‌ جیاوازییه‌كانی نێوان ئێسرائیل و فه‌له‌ستین له‌ روانگه‌ی سێ ئافره‌تی فه‌له‌ستینی ده‌دات، تا ماوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ست به‌ نمایش ده‌كات. ماوه‌یه‌ك به‌رله‌ ئێستا نمایش كردنی ئه‌و فیلمه‌ له‌ كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بووه‌ هۆی ناره‌زایی نوێنه‌ری ئیسرائیل له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان.

ئه‌و فیلمه‌ كه‌ له‌ سه‌ر بنه‌مای ژیاننامه‌ی رۆژنامه‌نووسێك به‌ ناوی "رۆلا جێبرێئیل" به‌رهه‌م هێنراوه‌، به‌ نوێترین به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ری كاندید ئۆسكار "جولیان ئێشنابێل" دێته‌ هه‌ژمار.

له‌ ئه‌كته‌رانی به‌شداربوو له‌و فیلمه‌ ده‌توانین ئاماژه‌ به‌ "ویلیام دفۆ"، "فریدا پینتۆ"، "وه‌نسا رێدگریۆ"، "عومه‌ر مۆته‌والی" و "حییام عه‌باس" بده‌ین. ئه‌و فیلمه‌ ساڵی رابردووش له‌ چوارچێوه‌ی فیhttp://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13015596221.jpgستیڤاڵی فیلمی ڤینیسیا وه‌كو یه‌كێك له‌ فیلمه‌كانی هه‌ڵبژێردراوی ساڵ نمایش كرا.

سه‌ره‌رِای ئه‌وه‌ی كۆنگره‌ی جووله‌كه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و چه‌ندین ناوه‌ندی دیكه‌ ناره‌زایی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌ نمایشكردنی ئه‌و فیلمه‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ربرِیبوو و خوازیاری رێگه‌گرتن له‌ نمایش كردنی ئه‌و فیلمه‌ بوون، به‌ڵام رۆژی (25)ی مارس ژماره‌یه‌ك سینه‌ماكار له‌وانه‌ش "شۆن پێن" و "رۆبێرت دێنیرۆ" به‌شداریان له‌ رێورِه‌سمی نمایشكردنی ئه‌و فیلمه‌ كرد و پاڵپشتی خۆیان بۆ نمایشكردنی ئه‌و فیلمه‌ ده‌ربرِی.

ئه‌و فیلمه‌ چیرۆكی چوار ئافره‌تی فه‌له‌ستینی ده‌گێرێته‌وه‌ كه‌ "میرال" كاراكتێری سه‌ره‌كی ئه‌و فیلمه‌ یه‌كێك له‌و ئافره‌تانه‌یه‌ و زیاتر له‌وه‌ی قاره‌مانی ئه‌و فیلمه‌ بێت، هێمایه‌كه‌ له‌ هیوا. ئه‌و فیلمه‌ سه‌ره‌رِای جه‌خت كردن له‌ سه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی خراپی به‌رپرسانی ئیسرائیلی به‌رامبه‌ر به‌ فه‌له‌ستینییه‌كان، له‌ هه‌مان كاتدا ئاماژه‌ به‌ ناكۆكی نێوان ئیسرائیلییه‌كان و فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌دات.

ئه‌و فیلمه‌ برِیار وایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایش بكرێت. له‌ مێژووی ره‌وتی سه‌ره‌كی فیلمسازی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه‌ یه‌كه‌م جاره‌ فیلمێك به‌ناوه‌رۆكی دژایه‌تییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستین كه‌ به‌تایبه‌تی له‌ روانگه‌ی سێ ئافره‌تی فه‌له‌ستینی ئاماژه‌ی پێده‌رێت، له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مه‌ریكا نمایش ده‌كرێت

سةرجاوةى ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"

Kurdzhin
بو رويشتى ئيستا من جيبكةم بة تةنهايي
خوم بكوزم لة داخى دوورى تو!
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13018426291.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net