❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئةكةر دةتةوئ نينؤكةكانت جوان بيت........وةرة

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-03-31 18:46:34

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

ئةكةر دةتةوئ نينؤكةكانت جوان بيت........وةرة

ئةكةر دةتةوئ نينؤكةكانت جوان بيت........وةرة

سلاو هاوريان


سةرةتا
یه‌كێك له‌لایه‌نه‌ جوانكارییه‌كانی‌ كچان په‌یوه‌ندی‌ هیه‌ به‌جوانی‌ په‌نجه‌و نینۆكه‌كانیان، لێره‌دا بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ خاوه‌نی‌ نینۆكێكی‌ جوان بیت چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خرێنه‌ روو كه‌ باشتره‌ پابه‌ند بیت پێیانه‌وه‌.

پێش هه‌موو شتێك ئه‌وه‌ بزانه‌ لاوازی‌‌و شكانی‌ نینۆك به‌رێژه‌ی‌ یه‌كه‌م په‌یوه‌ندی‌ به‌كه‌می‌ كالیسیۆمه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌له‌شی‌ مرۆڤدا، زه‌ردبوونی‌ نینۆك نیشانه‌ی‌ نه‌خۆشی‌‌و په‌یدابوونی‌ هه‌ڵاوسانه‌، ئه‌گه‌ر نینۆكه‌كانیشت زۆر سپی‌ بووه‌ ئه‌وه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ كه‌م خوێنی‌.

ده‌زانرێ‌ كه‌نینۆك به‌شێوه‌یه‌كی‌ زۆر هێواش‌و به‌رێژه‌ی‌ یه‌ك ملیمه‌تر بۆ هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك زیاد ده‌كات، ئه‌م رێژه‌یه‌ش له‌حاڵه‌تی‌ توشبوون به‌نه‌خۆشی‌‌و به‌دخۆراكیی‌ داده‌به‌زێت، به‌هه‌مان شێوه‌ دودڵی‌‌و ناجێگیری‌ ده‌روونی‌ ده‌بێته‌ هۆی‌ لاوازبوونی‌ نینۆك، بۆیه‌ هه‌میشه‌ رێنمایی‌ كچان ده‌كرێت ئاگاداریی‌ ته‌ندروستی‌ نینۆكه‌كانیان بن، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام له‌شی‌ مرۆڤ كۆمه‌ڵێك لایه‌نی‌ پێویسته‌، وه‌ك:

كالیسیۆم:
پێویستی‌ هه‌ره‌ سه‌ره‌كییه‌ بۆ مانه‌وه‌و درێژبوونی‌ نینۆك، ئه‌مه‌ش به‌زۆری‌ له‌فاسۆلیاو شیرو پێكهاته‌كانیدا هه‌یه‌.

ئاسن:
هۆكاری‌ هه‌ره‌ گرنگه‌ بۆ ته‌ندروستی‌ نینۆك، ئه‌مه‌ش له‌گۆشت‌و هێلكه‌و ناندا هه‌یه‌.

ڤیتامین A
ئه‌م ڤیتامیه‌نه‌ له‌سه‌وزه‌و میوه‌و رۆنی‌ ماسیدا هه‌یه‌

ڤیتامین B
ڤیتامینێكی‌ پێویسته‌ بۆ مانه‌وه‌ی‌ نینۆك، ئه‌مه‌ش له‌سۆیاو سه‌وزه‌و ماسی‌‌و گۆشتی‌ سپیدا هه‌یه‌.


ڤیتامین C
به‌شێوه‌یه‌كی‌ گشتی‌ بۆ هه‌موو له‌شی‌ مرۆڤ‌و به‌تایبه‌تیش بۆ نینۆكه‌كان پێویسته‌، ئه‌مه‌ش له‌ته‌ماته‌و لیمۆو پرته‌قاڵدا هه‌یه‌.


ڤیتامین E
بوونی‌ ئه‌م ڤیتامینه‌ رێگه‌ ده‌گرێت له‌دروستبوونی‌ په‌له‌ له‌سه‌ر پێست‌و نینۆك، ئه‌مه‌ش له‌رۆنی‌ روه‌ك‌و گوێزو فسته‌قدا هه‌یه‌.


ئاو:
زۆرجار لاوازی‌ نینۆك په‌یوه‌ندی‌ هه‌یه‌ به‌كه‌میی‌ ئاو له‌له‌شی‌ مرۆڤدا، بۆیه‌ پێویسته‌ رۆژانه‌ لانی‌ كه‌م لیترو نیوێك ئاو بخۆیته‌وه‌.


خانمی‌ ئازیز، بۆ ئه‌وه‌ی‌ هه‌میشه‌ نینۆكێكی‌ جوانت هه‌بێت په‌یڕه‌وی‌ ئه‌م خاڵانه‌ بكه‌:


1- ئه‌وه‌ بزانه‌ كه‌ ئاو دوژمی‌ سه‌ره‌كی‌ نینۆكه‌و ته‌ڕبوونی‌ به‌رده‌وامی‌ ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ ناسكبوونه‌وه‌و شكانی‌، بۆیه‌ ده‌ستت زۆر ته‌ڕمه‌كه‌و له‌كاتی‌ پێویستیشدا ده‌ستكێش به‌كار بهێنه‌.

2- هه‌رگیز به‌ده‌ست به‌شی‌ زیاده‌ی‌ نینۆك لێ‌ مه‌كه‌ره‌وه‌.

3- نینۆكه‌كانت به‌ددان بریندار مه‌كه‌، چونكه‌ هه‌ر رووشانێك ده‌بێته‌ مایه‌ی‌ شكانی‌.

4- به‌رده‌وام نینۆكت به‌درێژییه‌كی‌ گونجاو بهێڵه‌ره‌وه‌، چونكه‌ زۆر درێژبوونی‌ دواتر لاوازیی‌ لێ‌ ده‌كه‌وێته‌وه‌.

5- هه‌رگیز نینۆكه‌كانت له‌كاتی‌ ته‌ڕبوونیاندا پاك مه‌كه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و كاته‌ لاوازنۆ ئه‌گه‌ری‌ شكانیان زۆره‌.




كوردماكس

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net