❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ناپاکی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه‌ به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌.. به‌شی یه‌که‌م

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-01 20:21:42

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ناپاکی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه‌ به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌.. به‌شی یه‌که‌م

ناپاکی هاوسه‌ریی له‌زاری ئه‌نجامده‌رانییه‌وه‌
به‌سه‌رهاتێکی ڕاسته‌قینه‌.. تراژیدیایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونی تاڵ
به‌شی یه‌که‌م
توێژه‌ری ده‌روونی
سامان سیوه‌یلی
http://kurdzhin.info/up/do.php?img=848
خوێنه‌ری به‌ڕێز، ئه‌مه‌ به‌شی یه‌که‌می ئه‌م به‌سه‌رهاته‌یه‌، تکایه‌ وه‌ک خاوه‌ن ویژدانێکی زیندوو، وه‌ک دادوه‌رێکی دادپه‌روه‌ر، دوای ته‌واوبوونی ته‌واوی به‌سه‌رهاته‌که‌، کۆمێنت و بۆچوونی خۆت بنووسه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌شێوه‌ی وتارێکی کورتیشدا بێت، ئه‌م به‌سه‌رهاته‌‌ تراژیدیایه‌که‌ له‌ هه‌زاران تراژیدیای کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی. باپێکه‌وه‌ دیالۆگێکی ڕاسته‌قینه‌ بکه‌ین له‌سه‌ر ئه‌م هه‌موو قه‌یرانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌روونییه‌ی به‌رۆکی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی گرتووه‌.
هێشتا کوڕ بووم و له‌ قۆناغی پێنجه‌می ئاماده‌یی بووم، پاش ده‌وامکردن لای وه‌ستایه‌ک کارم ده‌کرد، ناوبه‌ناو ڕێکه‌وتی ژنێکم ده‌کرد که‌ هاوسه‌ری پیاوێک بوو که‌ درواسێ دوکانی وه‌ستاکه‌م بوو، جارناجارێک ڕێی ده‌که‌وته‌ لای هاوسه‌ره‌که‌ی، ئه‌م ژنه‌ که‌وتبووه‌ چاوه‌چاو له‌گه‌ڵمدا، زۆر لێی ده‌ڕوانیم و هه‌ستم ده‌کرد ده‌یه‌وێت سه‌رنجم ڕابکێشێت، منیش له‌وپه‌ڕی هه‌ڕه‌تی هه‌رزه‌کاریدا بووم، هه‌موو نیگایه‌کی ئه‌و ژنه‌ به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک ده‌یوروژاندم که‌ موچڕکه‌ به‌ سه‌رتاپای گیانمدا ده‌هات و ئارامیی لێهه‌ڵده‌گرتم… ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ئه‌م ژنه‌ زیاتر و زیاتر تێکه‌ڵ به‌ دنیای خه‌یاڵ و خه‌ونه‌ سێکسییه‌کانم ده‌بوو، کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی ڕۆژێک که‌ هات بۆ گوزه‌ره‌که‌مان دوای که‌وتم و کاره‌که‌م به‌جێهێشت، ئه‌و کاته‌ هێشتا مۆبایل نه‌هاتبووه‌ کوردستان، ناچار ده‌بوو ڕاسته‌وخۆ قسه‌ بکه‌ین، له‌ شه‌قامێک ئه‌ولاتر به‌یه‌کگه‌یشتین، به‌جۆرێک ئاخاوتنی له‌گه‌ڵ کردم وه‌ک ئه‌وه‌ی زۆر ده‌مێک بێت یه‌کتری بناسین، من زیاتر شڵه‌ژابووم چونکه‌ له‌لایه‌ک که‌م ئه‌زموون بووم، له‌لایه‌کی تره‌وه‌ ده‌ترسام له‌وه‌ی ئه‌م ژنه‌ و هاوسه‌ری هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و زۆر بێباکانه‌ قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کردم، ژماره‌ ته‌له‌فۆنی نۆرماڵی ماڵه‌وه‌یانی دامێ. ئیدی ڕۆژانه‌ چونکه‌ هاوسه‌ره‌که‌ی دراوسێ دوکانم بوو، به‌بێخه‌می ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌کرد و به‌ دوورودرێژی قسه‌مان ده‌کرد، ئه‌و به‌رده‌وام سکاڵای له‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌کرد، به‌وه‌ی پاکوخاوێنی خۆی ڕاناگرێت، گرنگی به‌ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ و گه‌ڕان نادات، له‌ سێکس کردندا زۆر ته‌مه‌ڵه‌، سۆز و خۆشه‌ویستی هه‌ر نازانێت، هه‌ر خه‌ریکی ئیش و کارکردنه‌ و ….تد.
په‌یوه‌ندی قسه‌ کردنمان ئه‌وه‌نده‌ دووباره‌ بووه‌وه‌ هۆگری یه‌کتر بووین، ناوبه‌ناو ئاگاداری ده‌کردم له‌ کات و شوێنی هاتنه‌ بازاڕیی، منیش له‌و کاته‌دا ده‌چووم بۆ بینینی، ئه‌وه‌نده‌ چاو قایم بوو هیچ ترس و خه‌مێکی نه‌بوو که‌ که‌سی نزیکی خۆی یان هاوسه‌ره‌که‌ی بمانبینێ، چوار جار له‌ بازاڕه‌وه‌ هه‌تا سه‌ری کۆڵانه‌که‌ی خۆیان به‌پیاسه‌ ڕۆیشتین.
ڕۆژگار هات و ڕۆیشت، په‌یوه‌ندییه‌که‌مان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک گۆڕانی به‌سه‌رهات که‌ بۆ من جێی مه‌ترسی بوو، ئه‌و داوای لێده‌کردم سێکسیی له‌گه‌ڵدا بکه‌م، منیش پێش هه‌موو ترسه‌کان ترسی ئه‌وه‌م هه‌بوو له‌ من منداڵی ببێت، ئه‌و هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌دا دڵه‌ڕاوکێ و ترسه‌کانم بڕه‌وێنێته‌وه‌، که‌وتمه‌ ژێر داواکه‌ی ئه‌وه‌وه‌، ئیتر ناوبه‌ناو ده‌چوومه‌ لای بۆ ماڵه‌وه‌ و سێکسمان ده‌کرد، کاتێک ده‌چوومه‌وه‌ بازاڕ و هاوسه‌ره‌که‌یم ده‌بینی تووشی حاڵه‌تێکی ده‌روونی خراپ ده‌بووم.
مۆبایل هاته‌ کوردستان، ئیتر په‌یوه‌ندییه‌که‌مان زیاتر و ئاسانتر بوو، منیش هه‌ر زوو وازم له‌ خوێندن هێنا و زیاتر ئیشم ده‌کرد، باری ئابوریم له‌بارتر بوو، ئۆتۆمبێلێکم کڕی، ئیتر ناوبه‌ناو له‌گه‌ڵما ده‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌، پیاسه‌مان ده‌کرد، نانمان ده‌خوارد له‌ ڕیستۆرانتێک و ده‌مبرده‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌، هه‌موو جارێک پێی ده‌گوتم، له‌وه‌ته‌ی شووم به‌و پیاوه‌م کردووه‌ بۆ یه‌کجاریش بێت وه‌کو تۆ نه‌یبردوومه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌. هه‌ندێ جار ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌کردم داوای هه‌ندێ پێویستی تایبه‌تی خۆی لێده‌کردم که‌ بۆی بکڕم، بۆم ده‌کڕی و بۆم ده‌برد، واملێهاتبوو ئه‌و هه‌سته‌م لا دروستبوو که‌ من هاوسه‌ریی ژیانی ئه‌وم. ته‌نانه‌ت شه‌وانیش که‌ هاوسه‌ره‌که‌ی ده‌خه‌وت به‌ته‌له‌فۆن قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌کرد هه‌تا دره‌نگانی شه‌و، زۆرجار په‌یوه‌ندییه‌کانی شه‌وان ده‌بوو به‌ (سێکس فۆن). ماڵی ئێمه‌ش نه‌یانده‌زانی که‌ من له‌گه‌ڵ ژنێکی هاوسه‌رداردام، به‌رده‌وام فشاریان له‌سه‌ر دروست ده‌کردم که‌ بچمه‌ ژیانی هاوسه‌رییه‌وه‌. منیش له‌به‌ر خراپی ئه‌و ڕه‌وشه‌ی تێیکه‌وتبووم و قێزه‌ونی جۆری په‌یوه‌ندییه‌که‌م، پێم شه‌رم بوو ڕاستی مه‌سه‌له‌که‌یان وه‌ک خۆی بۆ باس بکه‌م.
هاتووچۆکردنم بۆ لای ئه‌م ژنه‌ و گه‌ڕان له‌گه‌ڵیدا و تێپه‌ڕین به‌ گه‌ڕه‌که‌یاندا، سه‌رنجی هه‌ندێک له‌ دراوسێکانی ماڵی ئه‌وانی ڕاکێشابوو، من خرابوومه‌ ژێر چاودێری وردی چه‌ند گه‌نجێکی گه‌ڕه‌که‌یانه‌وه‌.
ڕۆژێک دوو گه‌نج هاتنه‌ لام له‌ شوێنی کاره‌که‌م، داوایان لێکردم له‌ شوێنێکی وه‌ک چایخانه‌یه‌ک دابنیشین و هه‌ندێ قسه‌یان هه‌بوو، زۆر ترسام یه‌کسه‌ر دڵم لێیدا هاتنی ئه‌م دوو گه‌نجه‌ په‌یوه‌ندی به‌ په‌یوه‌ندییه‌که‌مه‌وه‌ هه‌یه‌، له‌گه‌ڵیاندا ڕۆیشتم و پێشنیارم کرد که‌ له‌ چایخانه‌که‌ی گوزه‌ری خۆمان دابنیشین، ئه‌وانیش ڕازی بوون. کاتێک دانیشتین یه‌کێکیان ده‌ستی کرد به‌ قسه‌ کردن و په‌یامه‌که‌یان به‌کورتی به‌مجۆره‌ بوو:
(ئێمه‌ هاتووین وه‌ک برای خۆمان قسه‌ت له‌گه‌ڵ بکه‌ین، ئاگادارت ده‌که‌ینه‌وه‌ که‌ مه‌ترسی گه‌وره‌ چاوه‌ڕوانی تۆ ده‌کات، تۆ له‌ خراپی و قێزه‌ونی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی خۆت ئاگاداریت؟ ئایا تۆ قبوڵ ده‌که‌یت گه‌نجێک له‌گه‌ڵ خوشکێکی تۆدا که‌ شووی کردبێت و مێردی هه‌بێت ڕابوێرێت؟ ئێمه‌ چه‌ند خێزانێکی گه‌ڕه‌ک ئاگاداری ئه‌م ڕه‌فتار و هه‌ڵسوکه‌وته‌ی تۆ و فڵانین، به‌داخه‌وه‌ که‌ ئه‌و براده‌ره‌ (مه‌به‌ستیان هاوسه‌ری ژنه‌که‌ بوو) له‌به‌ر خاتری پاره‌ په‌یداکردن و ئیش کردن ئاگای له‌ ماڵ و منداڵی نه‌ماوه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ناکاته‌ ئه‌وه‌ی تۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ خراپه‌ بگێڕیت و ئه‌و ژنه‌ دووچاری ئه‌م ده‌رده‌ بکه‌یت و له‌ ناپاکیدا نوقمی بکه‌یت. به‌کورتی و به‌کوردی هاتووین پێت بڵێین ئه‌گه‌ر ده‌ست له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ هه‌ڵنه‌گرن ئه‌وا جگه‌ له‌وه‌ی وه‌ک دانیشتووی گه‌ڕه‌ک مه‌زبه‌ته‌ له‌و ماڵه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌ چونکه‌ که‌س ئه‌مه‌ قبوڵ ناکات گه‌ڕه‌که‌که‌ی خه‌ڵکی ئاوای تێدابێت، که‌سوکار و مێردی ئه‌و ژنه‌ش ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه‌، ئه‌وسا چی ڕووبدات تۆ و ئه‌و ژنه‌ ناپاکه‌ به‌رپرسیار ده‌بن).
قسه‌کانیان به‌ئه‌ندازه‌یه‌ک ڕایچڵه‌کاندم وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌خێرایی له‌ خه‌وێکی قووڵ به‌ئاگا کرابێتمه‌وه‌، نه‌متوانی هیچ به‌رگرییه‌ک له‌خۆم بکه‌م، خۆم وه‌ک تاوانبارێکی گه‌وره‌ ده‌هاته‌ پێش چاو له‌به‌رده‌میاندا، ته‌نانه‌ت نه‌متوانی یه‌ک قوم له‌ پیاڵه‌ (چا)که‌ بده‌م، سڕ بووم، خێرا خێرا وێنه‌ی سه‌یر سه‌یر ده‌هاتنه‌ به‌رچاوم، هه‌موویان وه‌ک دیمه‌نی سینه‌مایی ترسناک به‌به‌رچاوما یه‌ک له‌دوای یه‌ک ده‌هاتن و ده‌چوون. ئه‌و کوڕه‌ گه‌نجه‌ی که‌ هێشتا قسه‌ی نه‌کردبوو که‌وته‌ قسه‌ کردن و گوتی: (ده‌کرێت له‌م ساته‌وه‌ ژیانی خۆت و ئه‌و ژنه‌ش بکڕیته‌وه‌ و ده‌ستبه‌رداری ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ ناشه‌رعییه‌ ببن، ئه‌وه‌ی چوو، چوو). ئه‌وان هه‌ستان بڕۆن من هێشتا ته‌نها وشه‌یه‌کم بۆ نه‌هات، پێش ڕۆیشتنیان به‌پێوه‌ گوتیان: (حه‌زمان ده‌کرد ته‌نها وشه‌یه‌کمان له‌ تۆ ببیستایه‌، وه‌ڵامت پێیه‌ بۆ ئێمه‌؟). منیش به‌ده‌نگێکی له‌رزۆک و پڕ له‌ شه‌رم و خه‌جاڵه‌تییه‌وه‌، گوتم: ته‌واو دڵنیابن ته‌واو، بڕواتان بێت ده‌ڵێیت مه‌ست بووم و ئێستا مه‌ستییه‌که‌ به‌ریداوم، ئێوه‌ بڕۆن ماڵتان ئاوا. جه‌سته‌ سڕ بووه‌که‌م زیاتر به‌پێوه‌ خۆی نه‌گرت، یه‌کسه‌ر دانیشتمه‌وه‌ له‌سه‌ر کورسییه‌ ته‌خته‌که‌، داوای (ئاو)م کرد و ده‌ستم کرد به‌گیرفانمدا پاکه‌ت و چه‌رخه‌که‌م ده‌رهێنا، کاتێک جگه‌ره‌که‌م ده‌برد بۆ لای لێوم هه‌ستمکرد ده‌ستم ده‌له‌رزێ، له‌مێشکی خۆمدا که‌وتمه‌ قسه‌کردن و لێپرسینه‌وه‌ له‌خۆم، ئاااای ئابڕووچووم خۆم، چیم به‌خۆم کرد؟ باشه‌ من کچ نه‌مابوو له‌م شاره‌ گه‌وره‌یه‌دا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵدا بکه‌م ته‌نها ئه‌و ژنه‌ هاوسه‌رداره‌ نه‌بێت؟ چۆن سه‌یری که‌سوکاری خۆم بکه‌م؟ ئه‌ی ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی بزانێت، ده‌بێت چی ڕووبدات؟ ئاااای خوا بتگرێت ژنه‌که‌ تۆ منت خسته‌ داوی ئه‌م کێشه‌یه‌وه‌، ئێستا له‌به‌رده‌ستما بوویتایه‌ خۆم ده‌زانم چیت لێده‌که‌م، تۆ بۆ وات له‌من کرد؟ بۆ وات له‌خۆت کرد؟ باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ سه‌ری خۆم هه‌ڵبگرم و بڕۆم به‌ره‌و ئه‌وروپا. ئا له‌م جه‌نجاڵییه‌دا بووم له‌پڕ زه‌نگی مۆبایله‌که‌م لێیدا، که‌ سه‌یرم کرد ژماره‌ی ژنه‌که‌یه‌، له‌داخاندا خه‌ریک بوو مۆبایله‌که‌ بکێشم به‌زه‌ویدا، زۆر توڕه‌ بووم و هه‌ڵچووبووم، هاوسه‌نگی ده‌روونی خۆمم له‌ده‌ستدا دابوو. وه‌ڵامم دایه‌وه‌ و بێ هیچ پێشه‌کییه‌ک گوتم: به‌سه‌ خانم، خوێنی خۆت و منیش کردۆته‌ کاسه‌وه‌، ئابڕوو و شه‌ره‌فمان چوو له‌م شاره‌دا، ئیتر ته‌واو، نه‌په‌یوه‌ندیم پێوه‌ بکه‌ و نه‌ بمناسه‌. ئه‌و بێئاگا بوو له‌م مه‌سه‌له‌یه‌، به‌شڵه‌ژانێکه‌وه‌ پرسی چی ڕوویداوه‌؟ چی بووه‌؟، منیش به‌کورتی هاتنه‌که‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه‌ و په‌یامه‌که‌ی ئه‌وانم پێگه‌یاند. پێم گوت هه‌مووی خه‌تای تۆ بوو، خه‌ریکی ماڵ و مێرده‌که‌ی خۆت به‌، به‌سه‌ ئیتر، من ئاماده‌ نیم یه‌ک چرکه‌ نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵت بم به‌ڵکو یه‌ک چرکه‌ش به‌ مۆبایلیش قسه‌ت له‌گه‌ڵ ناکه‌م، چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌وم نه‌کرد و دامخسته‌وه‌ به‌سه‌ریدا.
ترس و دڵه‌ڕواکێیه‌کی زۆر له‌و ماوه‌یه‌دا دایگرتبووم، خه‌وم زۆر که‌مبووبۆوه‌، تاقه‌تی هیچ شتێکم نه‌مابوو، ماڵی ئێمه‌ نه‌یانده‌زانی چی ڕوویداوه‌، نه‌مده‌وێرا به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی بکه‌م.
شه‌وێک باوکم و دایکم دوور له‌چاوی خوشک و براکانم بانگیان کردم، پێیان گوتم که‌ ئه‌وان زۆر نیگه‌رانن له‌هه‌ڵسوکه‌وتم، پێشنیاریان بۆ کردم که‌ هاوسه‌رگیریی بکه‌م، دایکم گوتی: کوڕم هه‌موو شتێک ئاماده‌یه‌، قاتی سه‌ره‌وه‌ بۆ تۆ، فڵانه‌ کچیشم بۆ دۆزیویته‌وه‌. باوکیشم له‌ولاوه‌ گوتی: منیش هه‌موو تێچوونێکی ئه‌م کاره‌ت له‌ئه‌ستۆ ده‌گرم و خۆشت سوپاس بۆ خوا خاوه‌ن پیشه‌یت و خوا په‌ک ناخات. هه‌ستم ده‌کرد من له‌دنیایه‌کی تردا ده‌ژیم و ئه‌وان له‌دنیایه‌کی تر، به‌ڵام پێمگوتن، باشه‌ قسه‌ی لێده‌که‌ین.
سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ به‌یانییه‌ک خۆم ئاماده‌کردبوو بچم بۆ سه‌ر کاره‌که‌م، دایکم گوتی: کوڕم ئه‌مڕۆ نیوه‌ڕۆ بۆ نان خواردن وه‌ره‌وه‌ و پاش نیوه‌ڕۆش به‌یه‌که‌وه‌ ده‌چین بۆ ماڵی فڵان، کچه‌که‌یان ببینه‌.
هه‌ستم به‌ نابه‌دڵییه‌ک ده‌کرد له‌ناخمدا، نه‌مده‌زانی چی بڵێم و چی بکه‌م.
پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ دایکم چووین بۆ ماڵه‌ ئاشناکه‌ی دایکم، دیاربوو پێشتر قسه‌یان له‌باره‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌ کردبوو، کچه‌که‌یان خۆی گۆڕیبوو، به‌سیمایه‌وه‌ دیاربوو چاوه‌ڕێی منی ده‌کرد تا یه‌کتری ببینین. هه‌ندێ قسه‌ی ئاسایی کرا و چا و شیرینیمان خوارد و گه‌ڕاینه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.
له‌ڕاستیدا من هێنده‌ له‌گێژاوی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی پێشوومدا ده‌ژیام، هێنده‌ خه‌ونم به‌ ژنهێنانه‌وه‌ نه‌ده‌بینی، نه‌‌بووبووه‌ خولیام. دوای ئه‌وه‌ی لای خۆمه‌وه‌ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م زۆر شه‌ن و که‌و کرد، بڕیارمدا ژن بهێنم به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ ده‌گه‌ڕام له‌خودی خۆمدا ئیحساسێکی بچووکیشم به‌ دی نه‌ده‌کرد به‌رامبه‌ر ئه‌م کچه‌، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌که‌ی پێشوومه‌وه‌. به‌ڵام هاوڕێیه‌کم هه‌بوو هه‌موو جارێک ده‌یگوت خۆشه‌ویستیی له‌پاش چوونه‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌ ده‌ستپێده‌کات. دایکم هه‌موو ڕۆژێک ڕایده‌گرتم و ده‌که‌وته‌ دواندنم تاکو وه‌ڵامێکی کۆتایی له‌ من ده‌ستبکه‌وێت تا ببێته‌ هێمایه‌کی سه‌وز بۆ ده‌ستبه‌کاربوونی هه‌نگاوه‌کانی پێکهێنانی خێزان بۆ من، منیش هێمای سه‌وزم بۆ داگیرساندن به‌ڵام له‌ناخمدا له‌ململانێیه‌کی سه‌یردا ده‌ژیام.
چوومه‌ ژیانی هاوسه‌رگیرییه‌وه‌، له‌ قاتی سه‌ره‌وه‌ی ماڵی باوکم نیشته‌جێبووم، دایکم و باوکم و خوشکه‌کانم زۆر دڵیان به‌م ژن هێنانه‌ی من خۆشببوو، به‌ڵام من هیچ تروسکاییه‌که‌م له‌ ناخی خۆمدا نه‌ده‌بینی.
هه‌رچه‌نده‌ ده‌مویست ئه‌و کۆت و به‌نده‌ بشکێنم که‌ له‌ناخمدا هه‌بوو و ڕێگه‌ی لێده‌گرتم چێژ له‌ گه‌نجێتی خۆم و ژیانی تازه‌ زاوایی خۆم ببینم، به‌ڵام نه‌مده‌توانی و نه‌مده‌زانی چۆن و چیبکه‌م، بۆیه‌ هه‌میشه‌ وه‌ک که‌سێکی نامۆ له‌م ژیانه‌ خێزانییه‌مدا ده‌رده‌که‌وتم. هاوسه‌ره‌که‌م تێنه‌ده‌گه‌یشت بۆچی من به‌مجۆره‌ هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌م. ئه‌و زوو زوو ده‌یدا به‌گوێمدا که‌ منداڵمان بوو ئه‌وه‌ی بۆ ده‌که‌ین و وای له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین، زۆر به‌په‌رۆشه‌وه‌ بوو بۆ منداڵ، به‌ڵام من له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ستم ده‌کرد هێشتا خۆم ساغ نه‌کردۆته‌وه‌ ئایا هه‌تا که‌ی من ده‌توانم به‌مجۆره‌ ڕایکێشم، بۆیه‌ نه‌مده‌ویست منداڵ دروست بکه‌ین، به‌ڵام ده‌مخسته‌ قاڵبی ئه‌وه‌ی با جارێ چێژ له‌سه‌ره‌تای ژیانی هاوسه‌ریی ببینین دواتر منداڵ دروست ده‌که‌ین، هه‌موو جارێک له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ تووشی ده‌مه‌قاڵێ ده‌بووین له‌گه‌ڵ یه‌کتر.
که‌سوکاری خۆم به‌رده‌وام سه‌رزه‌نشتیان ده‌کردم له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌م به‌رامبه‌ر به‌ دروستکردنی منداڵ، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژیش هاوسه‌ره‌که‌م زیاتر نیگه‌ران ده‌بوو.
ناوبه‌ناو ئه‌و ژنه‌ی پێشتر په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵیدا هه‌بوو ده‌که‌وته‌وه‌ یادم، ده‌تگوت کۆت و به‌ندێکه‌ له‌ گه‌ردنم ئاڵاوه‌، به‌ڵام که‌ سه‌یری ژیانی خێزانی خۆمم ده‌کرد، هه‌وڵم ده‌دا له ‌بیر خۆمی به‌رمه‌وه‌ و زاڵبم له‌سه‌ر خۆم.
ڕۆژگارێکم به‌م شێوه‌یه‌ برده‌ سه‌ر، تاڕاده‌یه‌ک خۆم گونجاندبوو له‌گه‌ڵ ژیانی خێزانیمدا. هاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی منداڵ دروستکردن بوو به‌خواستی منیش، بۆیه‌ کاتێک به‌هاوسه‌ره‌که‌م گوت ده‌تگوت مژده‌یه‌کی گه‌وره‌م داوه‌تێ، پاش ماوه‌یه‌ک هاوسه‌ره‌که‌م دووگیان بوو، ئیتر که‌وتینه‌ دابینکردنی که‌لوپه‌ل و پێداویستی له‌دایکبووه‌ چاوه‌ڕوانکراوه‌که‌.
ڕۆژێک له‌ناو زه‌نگی مۆبایله‌که‌م لێیدا، که‌ ڕوانیم ژماره‌ی ژنه‌که‌ بوو، خورپه‌یه‌کم پێکه‌وت، له‌دڵی خۆمدا گوتم خێر؟ ده‌بێت چی بووبێت؟ چی ڕوویدابێت؟ زۆر ده‌ترسام وه‌ڵام بده‌مه‌وه‌، به‌ڵام خۆم به‌ناچار زانی و وه‌ڵامم دایه‌وه‌:
- گیانه‌که‌م بۆ وا بێڕه‌حم بوویت؟ پیرۆزت بێت زانیم ژنت هێناوه‌، دڵم هه‌ر لاته‌.
- تکات لێده‌که‌م بابه‌س بێت، ئه‌گه‌ر جاران یه‌ک ماڵ کاول ده‌بوو، ئێستا دوو ماڵ کاول ده‌بێت.
- من نامه‌وێت ژیانی خێزانیت تێکبچێت، به‌ڵام ده‌مه‌وێت تۆ وه‌ک جاران ئاگات لێم بێت .. خۆشم ده‌وێیت.
- من پێم باشه‌ هه‌ریه‌که‌مان به‌ ژیانی تایبه‌تی خۆیه‌وه‌ سه‌رقاڵ بێت، ئه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌کانی جارانت له‌بیرچوو؟
- هیچ نییه‌، چه‌ند ماڵێک له‌و ماڵانه‌ی ئه‌و کاته‌ لێره‌ نه‌ماون، ده‌توانین له‌مه‌ودوا شێوازه‌کان بگۆڕین بۆ ئه‌وه‌ی چاومان له‌سه‌ر نه‌بێت.
- ماوه‌یه‌کی تر قسه‌ ده‌که‌ینه‌وه‌.
- تکات لێده‌که‌م …
به‌مجۆره‌ کۆتاییم به‌ قسه‌کردنه‌که‌ هێنا، به‌ڵام ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی سه‌ر له‌نوێ خستمیه‌وه‌ سه‌ر که‌ڵکه‌ڵه‌ی جاران، ئیتر شه‌وانه‌ به‌ نامه‌ی مۆبایلمان ده‌گۆڕیه‌وه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ مه‌یلم که‌متر ده‌بووه‌وه‌ به‌رامبه‌ر هاوسه‌ره‌که‌ی خۆم، شه‌وان زیاتر ده‌چوومه‌ ژورێک به‌ته‌نها و له‌گه‌ڵ ئه‌و دانه‌ده‌یشتم، مۆبایلێک و سیم کارتێکی ترم کڕی و ئه‌مه‌یانم ته‌نها بۆ په‌یوه‌ندییه‌ نهێنییه‌که‌م دانابوو، به‌دزییه‌وه‌ به‌کارم ده‌هێنا، بۆئه‌وه‌ی ئاشکرا نه‌بم، مۆبایله‌ کۆنه‌که‌شم به‌ئاسایی له‌به‌رده‌ستی هاوسه‌ره‌که‌مدا داده‌نا بۆئه‌وه‌ی هیچ گومانێکم لێنه‌کات.
هه‌رچه‌ند سه‌یری دووگیانیی هاوسه‌ره‌که‌م ده‌کرد هه‌ستم به‌په‌شیمانییه‌کی زۆر ده‌کرد.. بۆ هێشتم منداڵمان ببێت؟.
پێشتر که‌ سه‌ردانی ماڵی باوکی ده‌کرده‌وه‌ ڕێگه‌م پێنه‌ده‌دا یه‌ک شه‌و زیاتر بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ئیتر حه‌زم ده‌کرد هه‌فته‌یه‌ک یان زیاتر بمێنێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌وانه‌ به‌دڵی خۆم قسه‌ له‌گه‌ڵ ‌ دۆسته‌که‌مدا بکه‌م چونکه‌ ئه‌ویش به‌جیا ده‌خه‌وت و له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی نه‌ده‌خه‌وت.
هاوسه‌ره‌که‌م چیدی نیگه‌رانی خۆی له‌م ڕه‌فتارانه‌ی من نه‌ده‌شارده‌وه‌، که‌وته‌ گومانێکی زۆر له‌ من، به‌ڕاشکاوی قسه‌ی له‌گه‌ڵ دایکم و خوشکه‌کانمدا کردبوو. جارێک له‌ماڵی باوکی بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ نه‌هاته‌وه‌، ماڵی باوکیشی له‌ ڕه‌فتاره‌کانی من تێگه‌یاندبوو، خۆم و دایکم چووین هێنامانه‌وه‌ دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ به‌ڵێنم دا که‌ واز له‌ ڕه‌فتاره‌کانم بهێنم.
کات هاته‌ سه‌ر کاتی منداڵبوونه‌که‌ی، به‌بیانووی ئیش و کاری پێویسته‌وه‌ هه‌رچۆنێک بێت ئه‌و ڕۆژه‌ خۆم دزییه‌وه‌ و نه‌چووم له‌گه‌ڵیدا بۆ نه‌خۆشخانه‌ی منداڵبوون، دوو خوشکم له‌گه‌ڵیدا نارد‌، ئه‌و پێویستی به‌نه‌شته‌رگه‌ری هه‌بوو بۆ منداڵبوونه‌که‌، وتیان دوو سێ ڕۆژێک له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌مێنێته‌وه‌، وامدازانی سه‌ربه‌خۆییم وه‌رگرتووه‌، به‌خه‌یاڵمدا نه‌ده‌هات ته‌ندروستی چۆن ده‌بێت و منداڵ چیمان ده‌بێت خوشکه‌که‌م له‌نه‌خۆشخانه‌وه‌ زه‌نگی بۆ لێدام و ئاگاداری کردم که‌ کوڕمان بووه‌. یه‌که‌م شه‌و که‌ ئه‌و له‌نه‌خۆشخانه‌ بوو هه‌تا کاتژمێر چواری به‌یانی خه‌ریکی نامه‌ ناردن و قسه‌ کردنم بووم له‌گه‌ڵ دۆسته‌که‌م، ئاگاداریشم کرد که‌ کوڕمان بووه‌، ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا وتی (جا بۆ دڵت پێی خۆشه‌، خۆ له‌ من نییه‌)، به‌ره‌به‌یان خه‌وم لێکه‌وت. هاوسه‌ره‌که‌م هێنده‌ که‌وتبووه‌وه‌ گومانه‌وه‌ لێم بڕیاری دابوو له‌نه‌خۆشخانه‌ نه‌مێنێته‌وه‌ و له‌سه‌ر به‌رپرسیارێتی خۆی نه‌خۆشخانه‌ی جێهێشتبوو، به‌هۆی ئه‌وه‌ی کلیلی ماڵه‌وه‌ی پێبوو، دوای ئه‌وه‌ی منداڵه‌که‌ی له‌ خواره‌وه‌ لای دایکم و خوشکه‌کانم دانابوو، هاتبووه‌وه‌ سه‌ره‌وه‌ و خۆی کردبوو به‌ژووردا، له‌کاتێکدا من له‌پرخه‌ی خه‌ودا بووم، که‌بینیبووی دوو مۆبایل له‌ته‌نیشت سه‌رمه‌وه‌یه‌، دووچاری شڵه‌ژانێکی زۆر بوو بوو، به‌بێ ده‌نگی مۆبایله‌ تازه‌که‌می پشکنی بوو، چه‌ندین نامه‌ی من و دۆسته‌که‌می تێدا بووبوو ، ته‌نانه‌ت ئه‌و نامه‌یه‌شی به‌رچاو که‌وتبوو که‌ دۆسته‌که‌م له‌هه‌واڵپێدانی له‌دایکبوونی منداڵه‌که‌ماندا نووسیبووی (بۆ دڵت پێی خۆشه‌، خۆ له‌ من نییه‌). له‌پڕێکدا ده‌ستی کرد به‌هاوار هاوار و گریان، ده‌ستبه‌جێ ڕاچڵه‌کیم له‌ خه‌وه‌که‌م، حه‌په‌سام و له‌چوار ده‌وری خۆم ده‌ڕوانی، بینیم ده‌گری و مۆبایله تازه‌که‌ی منی به‌ده‌سته‌وه‌یه‌. ده‌ستبه‌جێ هه‌ستام و به‌ره‌و ڕووی چووم و باوه‌شم پێداکرد.
- ها به‌قوربان به‌خێر بێیته‌وه‌، منداڵه‌که‌مان چۆنه‌؟ خۆت چۆنی؟ …
- (به‌گریانه‌وه‌ مۆبایله‌که‌ی به‌رز کرده‌وه‌) هه‌ی ناپاک، هه‌ی نامه‌رد، ئه‌مه‌ چه‌ند وه‌خته‌ خه‌ریکی ناپاکیت له‌من؟ ئه‌مه‌ بۆیه‌ حه‌زت نه‌ده‌کرد منداڵمان ببێت؟ من هه‌ر زوو دڵم لێیدا، هه‌

دواترین جار ده‌ستكاری كراوه‌ له‌لایه‌ن marko zangana (2011-04-01 20:22:43)

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net