❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تكاية رابؤرتيكم ئةوئ دةربارةى جكةرةكيشان

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-02 19:28:50

shaml6
خونچەی نوێ
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2011-04-29
په‌یامه‌كان: 26
WindowsXPFirefox

تكاية رابؤرتيكم ئةوئ دةربارةى جكةرةكيشان

تكاية رابؤرتيكم ئةوئ دةربارةى جكةرةكيشان مةمنونم كةربووم بنيرن

Kurdzhin
هةرجةند زؤرداربيت   زةبروزةنكت بئ     جوتياروهةزارخزمةت كارتبئ     لةداوى مردن رزكارتنابئ

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-02 19:37:38

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: تكاية رابؤرتيكم ئةوئ دةربارةى جكةرةكيشان

جگه‌ره‌كێشان له‌سه‌ر زۆربه‌ی ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ داده‌نێت‌و زیانبه‌خشه‌،

http://zhwan.net/all/uploads/2011/01/165352_131760390219416_100001563676376_203205_162577_n1-300x240.jpg

سه‌رباری ئه‌وه‌ش جگه‌ره‌كێشان یه‌كێكه‌ له‌باوترین خووه‌كان. ئه‌مڕۆكه‌ په‌یوه‌ندی جگه‌ره‌ له‌گه‌ڵ شێرپه‌نجه‌‌و ده‌نگه‌ ژێ‌و كاریگه‌ری نێگه‌تێڤی جگه‌ره‌ له‌سه‌ر دڵ‌و كۆئه‌ندامی هه‌رس ‌و …تد، دیاریكراوه‌. جگه‌ره‌ كێشان له‌ناو ته‌مه‌نه‌ جۆراوجۆره‌كان‌و چین‌و ره‌گه‌زی جیاواز هه‌ر له‌گه‌وره‌‌و بچۆك‌و ژن‌و پیاو بگره‌ هه‌تا هه‌ژار‌و ده‌وڵه‌مه‌ند، خوێنده‌وار‌و نه‌خوێنده‌وار له‌به‌ر چاودایه‌. ره‌نگه‌ به‌هۆی گشتگیر بوونی جگه‌ركێشان‌و كاریگه‌ری نێگه‌تیڤ‌و زیانبه‌خشی كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت.

به‌ پێی بیر‌و ڕای پزیشكه‌كان، ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ نابێ جگه‌ره‌ بكێشن، چونكه‌ جگه‌ركێشان ده‌بێته‌ هۆی گرژبوونی ئه‌و مۆلوولانه‌ی له‌پێست نزیكترن‌و ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دڵ بۆ هێنان‌و بردنی خوێن‌و رۆیشتنی له‌ده‌ماره‌ ته‌نگه‌كانه‌وه‌ دژوارتر بكات‌و له‌ئه‌نجامدا دڵ گوشارێكی زیاتری بخاته‌ سه‌ر. جگه‌ له‌وه‌ش خودی نیكۆتین بۆ دڵ زۆر زیانبه‌خشه‌. بۆیه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی دڵیان هه‌یه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕانی ئه‌و كاره‌وه‌ زۆر جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه‌ جگه‌ره‌ نه‌كێشن.

باشتر وایه‌ بزانین: بۆ یه‌كه‌مین جار نه‌شته‌رگه‌ری په‌یوه‌ندی دڵ له‌لایه‌ن دكتۆر كریستییه‌ن برنارد له‌شاری كاپ (ئه‌فریقای باشوور) له‌ساڵی 1967 به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێ بوو. دكتۆر برنارد به‌هاوكاری 30 كه‌س‌و له‌ماوه‌ی 5 سه‌عاتدا نه‌شته‌رگه‌ری له‌سه‌ر كه‌سێكی 55 ساڵان ئه‌نجامدا. نه‌خۆشه‌كه‌ ته‌نها بۆ ماوه‌ی 18 رۆژ زیندوو مایه‌وه‌

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-02 20:01:41

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

Re: تكاية رابؤرتيكم ئةوئ دةربارةى جكةرةكيشان

PUKmedia ئا / گوڵڤین موزه‌فه‌ر

شاره‌زایانی بواری پزیشكی و ده‌روونناسی له‌ نوێترین راپۆرتیاندا كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ " مرۆڤه‌كان" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌ كه‌ جگه‌ره‌ كێشان رۆژانه‌ له‌لایه‌نه‌ مرۆڤه‌كانه‌وه‌ كاریگه‌ری زۆری هه‌یه‌ بۆ بیركردنه‌وه‌و توانای ئاستی بیركردنه‌وه‌و وردبینیان و زیره‌كیان كه‌ زۆرجار كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و توانای هه‌سته‌كانی مرۆڤ كه‌مده‌كاته‌وه‌.به‌پێی دواین لێكۆڵینه‌وه‌یان گه‌یشتوونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ جگه‌ره‌كێشان جگه‌ له‌وه‌ی زیانێكی زۆری هه‌یه‌ بۆ سه‌ر جه‌سته‌ی مرۆڤ و تووشبوون به‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی و سووتانه‌وه‌ی سییه‌كان و ره‌قبوونی ده‌ماره‌كان هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ ده‌ورووبه‌ری ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه‌ زانایانی بواری پزیشكی ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ جگه‌ره‌كێشن و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌پێش هه‌موو شتێك پێویسته‌ مرۆڤ كێشانی جگه‌ره‌ كه‌مبكاته‌وه‌و خۆی رابهێنێت به‌ نه‌كێشانی جگه‌ره‌و ئه‌گه‌ریش توانای ئه‌وه‌ی نییه‌ كه‌ واز له‌ جگه‌ره‌كێشان بهێنێت پێویسته‌ له‌سه‌ر كه‌سی جگه‌ره‌كێش له‌ شوێنێكی دوور له‌ خه‌ڵك جگه‌ره‌ بكێشێت و رۆژانه‌ له‌ یه‌ك جگه‌ره‌ زیاتر نه‌كێشێت.هه‌روه‌ها (مارك وایزه‌ر) مامۆستا له‌ كۆلیژی زانسته‌ ده‌روونییه‌كان له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌م لێكۆڵینه‌وه‌ وتی: ئێمه‌ له‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ماندا كه‌ زیاتر له‌سه‌ر 10 هه‌زار خوێندكارو گه‌نجانی ئه‌و وڵاته‌ ئه‌نجاممانداوه‌ كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌رووی 19 تا 25 ساڵه‌وه‌یه‌ به‌پێی تاقیكردنه‌وه‌كه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن ئاستی بیركردنه‌وه‌یان و توانای زیره‌كیان زۆر جیاوازتره‌ له‌و كه‌سانه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ ناكێشن و له‌ كه‌شێكی ئارامدا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.مارك وایزه‌ر مامۆستای كۆلیژی زانسته‌ ده‌روونییه‌كان و سه‌رپه‌رشتیاری لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ له‌ لێدوانێكیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری (به‌ره‌و ته‌ندروستییه‌كی باش) كه‌ گۆڤارێكی ئه‌مریكی یه‌ ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه‌: كه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن هه‌میشه‌ له‌ڕووی ده‌روونییه‌وه‌ هه‌ست به‌ ئارامی ناكه‌ن و باری ده‌روونیان به‌ره‌و خراپی ده‌ڕاوت زۆرجار به‌هۆی شتێكی بچووكه‌وه‌ زوو توڕه‌ ده‌بن تووشی هه‌ڵچونه‌ ده‌روونییه‌كان ده‌بن كه‌ ئاكامێكی خراپیان ده‌بێت.مارك وایزه‌ر باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ به‌رده‌وامی جگه‌ره‌ ده‌كێشن واته‌ له‌ رۆژێكدا 30 تا 40 جگه‌ره‌ ده‌كێشن ژیان زۆر به‌ زه‌حمه‌ت به‌سه‌ر ده‌به‌ن و له‌ ئه‌نجامدا زیانه‌كانی جگه‌ره‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر سییه‌كانیان و هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه‌و توانای زیره‌كیان لاواز ده‌كات.هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌و قوتابیانه‌ی جگه‌ره‌ ده‌كێشن له‌ ئاستی زیره‌كیاندا زۆر لاوازن و هه‌رگیز به‌ سه‌ركه‌وتوویی له‌ هه‌موو وانه‌كانیاندا ده‌رناچن.له‌ كۆتایدا وتیشی: جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ جگه‌ره‌ كێشان ئه‌م هه‌موو زیانه‌ زۆره‌ی هه‌یه‌ به‌ڵام زۆرجار له‌ هه‌موو وڵاتێكدا مامۆستایان و پزیشكان و قوتابیان و ژنان و فه‌رمانبه‌ران و سه‌ركرده‌كان و گه‌وره‌پیاوان روو له‌ كێشانی جگه‌ره‌ ده‌كه‌ن.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net