.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه












سلام العلیک
پ . ئایا ده‌ست نوێژ به‌م شیوه‌یه دروسته
سه‌ره‌تا نیه‌ت هێنان
پاشات 3 جار ده‌موو چاو شوشتن
ئینجا مه‌سحی سه‌ر
ئینجا ئاو له‌ناو ده‌م کردن
ئینجا 3 جار ده‌ستی ڕاست شوشتن و 3 جار ده‌ستی چه‌پ شوشتن
ئینجا 3 جار لاقی ڕاست شوشتن و 3 جار لاقی چه‌پ شوشتن
پاشات شه‌هاده هێنان و پاشان صه‌له‌وات له گیانی پاکی پێغه‌مبه‌ر
به‌هیوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه




بسم الله الرحمن الرحیم
السلام علیکم ورحمە الله وبرکاته... له‌دوای سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خودای جیهانیان وه‌ناردنی دروود و سڵاو بۆ گیانی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی حه‌زره‌تی محمد (صلی الله علیه وسلم) و یارو یاوه‌ران و شوێنکه‌وتوانی تاڕۆژی دوایی..
وه‌ڵامی پرسیار:
چۆنیه‌تی ده‌ستنوێژگرت
پێویستیه‌کانی (فه‌رزه‌کانی) ده‌ستنوێژ ئه‌مانه‌ن: 1- نیه‌ت هێنان، واته نیازی لابردنی بێ ده‌ستنوێژی له‌کاتی شۆردنی ڕووخسار ده‌یهێنیت، چونکه هه‌رکرده‌وه‌یه‌کی خوا په‌رستی به‌بێ نیازی ناودڵ دانامه‌زرێ.
2- شۆردنی ڕووخساره له نێوان هه‌ردوو گوێیه‌کان له‌گه‌ڵ کۆتایی مووی پێشه سه‌ر هه‌تا کۆتایی چه‌ناگه.
3- شۆردنی هه‌ردوو ده‌سته‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکه‌کان.
4- مه‌سحی سه‌ر، واته هێنانی ده‌ستی ته‌ڕ به‌سه‌ر نه‌ختێکی پیستی سه‌ری یان مووی سه‌ری که له‌سنووری سه‌ر ده‌رنه‌چووبێت.
5- شۆردنی هه‌ردوو قاچه‌کانه له‌گه‌ڵ گۆزینگه‌کانی.
6- به‌جێانی ئه‌م ڕیزه‌یه به‌وشێوه‌ی گوتمان یه‌ک له‌دوای یه‌ک.
خوای گوره ئه‌فه‌رمووێ: (إژا قمتم إلی الصلاە فاغسلوا وجوهکم وأیدیکم إلی المرافق وامسحوا برۆسکم وأرجلکم إلی الکعبین) واته: کاتێک ویستتان هه‌ڵسن نوێژ بکه‌ن ڕووخسارتان بشۆرن و ده‌ستتان له‌گه‌ڵ ئه‌نیشکتان بشۆرن و سه‌رتان مه‌سح بکه‌ن و قاچه‌کانتان له‌گه‌ڵ گوێزینگه‌کانتان بشۆرن.
سوننه‌تکانیش به‌کورتی: 1- گوتنی (بسم الله الر حمن الرحیم).
2- ئاو له‌ده‌م وه‌ردان.
3- ئاو له لووت وه‌ردان.
4- مه‌سح کردنی هه‌موو سه‌ر.
5- مه‌سح کردنی هه‌ردوو گوێیه‌کان (لای ده‌ره‌وه و لای ژووره‌وه به ئاوێکی تازه) واته: نه‌ک به‌ته‌ڕایه‌تی مه‌سحی سه‌ر.
6- هه‌گوشینی ڕیشێک ئه‌گه‌ر پڕبوو به په‌جه‌ی ده‌ستی.
7- پێشخستنی شۆردنی لای ڕاسته له‌سه‌ر لای چه‌په.
8- شۆردن و مه‌سح کردنی ئه‌ندامه‌کانه سێ جار سێ جار.
9- ئه‌ندامه‌کانی له‌یه‌کشوێندا به‌دوای یه‌کدا بشۆرێ به‌جۆرێ یه‌که‌میان وشک نه‌بێته‌وه کاتێک ده‌ست به‌دووه‌میان ئه‌کات.
10- سوننه‌ته له‌دوای ده‌ست دوعای تایبه‌ت بخوێنیت (دواتر باسی ده‌که‌ین ئینشێ‌والله).
ڕیزبه‌ندی و ته‌رتیبی ئه‌مانه:
چۆنیەتی شۆردنی دەست نویژبەم ریزبەندیه ی خوارەوەدەبیت
1-نیەت هێنان
2- وتنی (بسم الله) ئەگەرلەیەكەم جارلەبیری چوولەناودەست نوێژهاتەوەبیری بڵێ (بسم الله أولە واخرە)
3-شۆردنی هەردوولەپی دەست
4-ئاولەدەموەردان
5-ئاولەلوت وەردان
6-شوردنیڕوخسار
7-شۆردنی هە ردوو دەستەكانەلەگەل ئەنیشكەكان
8-مەسحی سەر
9-مەسحی هەردووگوێیە كانە بە ئاویكی نوئ
10-شۆردنی هەردووقاچەكانە لەگەڵ گۆزینگەكان
11-زیكری دوای دەست نوێژخوێندنە()
*دوعا و زیکری دوای ده‌ست نوێژ گرتن ئه‌مه‌یه: "أشهد أن لآ إله إلا الله وحده لا شریک له وأشهد أن محمدا عبده ورسوله اللهم اجعلني من التوابین واجعلني من المتطهرین".
والسلام علیکم ورحمة الله وبرکاته.
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه






زۆر سوپاس بۆ وه‌ڵامه‌که‌ت
وه‌ڵامه‌که‌ت سودی هه‌بوو
خوا پاداشتت بداته‌وه
له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه