.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه









ئه‌م شه‌و وشه‌ی ڕازی چرپه‌م
له‌گه‌ڵ گیانی {دوعا}که‌م
بوو به هاوڕێ
خولیای لێوی ڕازه‌کانم
ئۆقره‌ی نه‌ما
له باوه‌شی گۆشه‌ی خه‌ما
که‌وته وتن:
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به ئاشکرا دڵی خه‌ڵکی داگیر ده‌که‌ن
وا ده‌زانن....هه‌موو جارێ
هه‌رده‌توانن.....عه‌شق و خه‌ونه‌کانمان
بسوتێنن....؟!
وا ده‌زانن.... هه‌موو جارێ
هه‌رده‌توانن... هیواو ئاواتمان
بخنکێنن.......؟!
هاژه‌ی ده‌ریای بێ زاریمان
بووه‌ستێنن.......؟
نه‌ء ناتوانن.... ده‌نگمان کپ که‌ن
ئێمه پاکین.....عاشق و مه‌ردین
بۆ گه‌یشتن به خۆمان
بوینه نیشانه‌ی ڕق و تۆڵه
ئالێره‌دا
له‌ناو گه‌رمه‌ی ڕازوخهما
گیانی گه‌وره‌ی {دوعا}
ئۆقره‌ی نه‌ما
وشه‌ی خه‌می دڵی
هاته وتن
ئێمه پاکین......ده‌روونمان پاک و بێ گه‌رده
مێژووه‌که‌مان....داستانی جوامێری و مه‌رده
له‌م کاته‌دا
داستانی شه‌و....هه‌ر وه‌ک شه‌پۆلی دنیای خه‌و
ده‌ردی دڵی هه‌ڵڕشت و هاته وتن:
من که به{شه‌و} نانراوم
له‌و کاته‌وه گه‌ردوون هه‌یه
دڵ سوتاوم.....دڵ سوتاوم
له خاکێکا دڵم سووتا
به {کوردستان} ناویان لێنا......
منیش پێم ووتن:
هۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ک{دوعا}....
لهبیلبیلهی چاوی دڵما
ئه‌تانبینم
ئه‌ی ئه‌وانه‌ی....له‌قووڵایی خواستهکانما
هه‌ر وه‌کو خوێن.....دێن و ده‌چن
خۆشم ده‌وێن........خۆشم ده‌وێن......
توانا برزنجى
له‌سه‌ر هێڵ نییه