.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه






پهڕهكان: 1





شانۆكاری كورد بێهروز غه‌ریب پوور، وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی پازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی پراگ له وڵاتی چیك هه‌ڵبژێردرا.
به پێی راپۆڕتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ده‌رهێنه‌ر و شانۆكاری لێهاتووی شانۆی بووكه‌ڵه بێهروز غه‌ریب پوور، ئه‌مساڵ له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌رانی پازده‌یه‌مین خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی پراگ، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئه‌م فیستیڤاڵه ده‌كات.
ئه‌ندامانی لێژنه‌ی ناوبژیوانانی ئه‌م خوله‌ی فیستیڤاڵه‌كه بریتین له: ژێری بیكل له وڵاتی ئه‌مه‌ریكا، مه‌داح سه‌یدئه‌حمه‌د له وڵاتی جه‌زائیر و یێری كریۆ له وڵاتی چیك.
غه‌ریب پوور پێشتر وه‌كو سه‌رۆك یا ئه‌ندامی لێژنه‌ی ناوبژیوانان له 4 خولی فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌ی پراگ له وڵاتی چێك به‌شداری كردووه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به‌هۆی به‌شداریی و ئاماده‌بوونی بێهروز غه‌ریب پوور هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی باش بۆ ناساندنی گرووپه‌كانی شانۆی ئێران له‌م فیستیڤاڵه‌دا پێكهات.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی پراگ یه‌كێكه له هه‌ره پڕبایه‌خترین فیستیڤاڵه‌كانی بواری هونه‌ری شانۆ له‌سه‌ر ئاستی جیهان، هه‌موو ساڵێك له رۆژانی 30ی ئایار/ مای تا 5 حوزه‌یران/ ژۆن له شاری پراگ له وڵاتی چیك به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م فیستیڤاڵه هونه‌رییه ساڵانه به شێوه‌ی ناحوكمی له لایه‌ن ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی
شانۆی بووكه‌ڵه "واپ" به‌ڕێوه‌ده‌چێت و هونه‌رمه‌ندانی شانۆكاری سه‌رتاسه‌ری جیهان
ركابه‌ری تێدا ده‌كه‌ن.
فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی پراگ به‌هۆی پێگه‌ی فه‌رهه‌نگی وڵاتی چیك و مێژووی بووكه‌ڵه‌یی شاری پراگ كه وه‌كو شاری بووكه‌ڵه‌كان ناسراوه، هه‌موو ساڵێك له ئاستێكی به‌رزی هونه‌رییدا میوانداریی زیاتر له 100 تا 150 گرووپی بووكه‌ڵه‌یی ده‌كات.
غه‌ریب پوور ساڵی 2007 وه‌كوو سه‌رنووسه‌ری ماڵپه‌ڕی ئینته‌رنێتی رێكخراوه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه "واپ" كه ده‌زگایه‌كی نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه‌یه له وڵاتی چێك هه‌ڵبژێردرا.
هه‌روه‌ها تا ئێستا چه‌ندین جار وه‌كوو سه‌رۆكی لێژنه‌ی راوێژكارانی "واپ" واته ده‌زگای نێونه‌ته‌وه‌یی شانۆی بووكه‌ڵه بۆ به‌شداریی كردن له كۆبوونه‌وه‌كانی ساڵانه‌ی ئه‌و رێكخراوه‌یه سه‌ردانی شاری پراگی كردووه.
س/ سؤزى دل


له‌سه‌ر هێڵ نییه
پهڕهكان: 1
