❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پ . ئایا قورئان خوێندن بێ ده‌ست نوێژ دروسته‌...؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-03 14:46:51

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

پ . ئایا قورئان خوێندن بێ ده‌ست نوێژ دروسته‌...؟

السلام علیک

مامۆستای به‌ڕێز

ئایا ئه‌گه‌ر قورئان بخوێنین بێ ده‌ست نوێژ دروسته‌ یان گوناحه‌؟

به‌هیوای وه‌ڵام دانه‌وه‌ی

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-04 17:14:31

yado
ئه‌ندامی چالاک
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-02-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-18
په‌یامه‌كان: 387
ویبگه‌
WindowsSafari

Re: پ . ئایا قورئان خوێندن بێ ده‌ست نوێژ دروسته‌...؟

تێبینی // به‌ڕێز یادو

7- هیچ ئه‌ندامێک بۆی نیه‌ وه‌لامی پرسیاره‌کان بداته‌وه‌ چونکه‌ شاره‌زا و مامۆستای تایبه‌ت به‌ بواره‌که‌ هه‌یه‌ و له‌لایه‌ن مامۆستای ئاینی " باوکی دروود " وه‌لام ده‌درێنه‌وه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ وه‌لامه‌کانی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی وه‌لامی پرسیاره‌که‌ ده‌داته‌وه‌ لاده‌برێت .





ده‌سته‌ی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی كوردژین

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-06 18:15:47

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsXPMSIE

Re: پ . ئایا قورئان خوێندن بێ ده‌ست نوێژ دروسته‌...؟

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
     سوپاس و ستایش بۆ په‌روردگاری جیهانیان، دروود و ڕه‌حمه‌ت بۆ سه‌ر گیانی پێغه‌مبه‌ری ئازیزمان هه‌روه‌ها بۆسه‌ر ئال و یاران و شوێنکه‌وتوانی...

     وه‌ڵامی پرسیاری به‌ڕێزتان:
     قورئانی پیرۆز وته‌ی خوایه‌، فه‌زڵ و گه‌وره‌یی قورئان له‌به‌رامبه‌ر قسه‌ و که‌لامی خه‌ڵکی تردا وه‌ک فه‌زل و گه‌وره‌یی خوا وایه‌ له‌ به‌رانبه‌ر دروستکراوه‌کانیدا، باشترین  ووته‌یه‌کیش له‌ زمان بێته‌ ده‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ قورئانی پێ بخوێندرێ.
     وه‌ به‌خوێندنی هه‌رپیتێک ده(10) ‌خێر و چاکه‌ت بۆ ده‌نووسرێت هه‌روه‌ک له‌ فه‌رمووده‌ی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) هاتووه‌، هه‌ر له‌به‌ر که‌وره‌یی و پیرۆزی ئه‌م قورئانه‌یه‌ که‌ چه‌ند ئاداب و یاسایه‌کی تایبه‌تی بۆ دانراوه‌ له‌ کاتی خوێندنیدا.
     ابن کثیر (رحمه‌ الله‌) ژماره‌یه‌که‌ ئاداب باس ده‌کات بۆ قورئان خوێندن و ئه‌ڵێت:"پێویسته ده‌ست له‌قورئان نه‌دات و قورئان نه‌خوێنێته‌وه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ست نوێژی نه‌بێت، ئه‌بێ (واباشه‌) پێش قورئان خوێندنه‌وه‌ سیواک بکات و جوانترین جل و به‌رگی خۆی له‌بردا بێت و ڕووبکاته‌ قیبله‌ و قورئان خوێندنه‌که‌ی نه‌بڕێت بۆ قسه‌ی پێویست نه‌بێت، ئه‌بێ زه‌ین و بیری لای قورئان خوێندنه‌که‌ی بێت له‌سه‌ر ئایه‌ته‌کانی مژده‌ بووه‌ستێت و داوای خێر له‌خوا بکات و له‌سه‌ر ئایه‌ته‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ بووه‌ستێت و په‌نا به‌خوا بگرێت، نابێت قورئانه‌که‌ به‌کراوه‌یی به‌جێ بهێڵێت، نابێ هیچ شتێکیش بخاته‌ سه‌ر قورئانه‌که‌ی، نابێ له‌شوێنی ناشایسته‌دا قورئان بخوێنێت". خوێندنی قورئان که‌ده‌ستی لێ نه‌ده‌یت به‌بێ ده‌ست نوێژ درووسته‌ و حه‌ڕام نیه‌، به‌ڵام بۆ زیاتر ڕێز و حورمه‌تی قورئان واباشه‌ ده‌ستنوێژت هه‌بێت.
     به‌ڵام ده‌ست لێدانی قورئان و هه‌ڵگرتنی حه‌ڕامه‌. خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێت: (لا یمسه‌ إلا المطهرون). واته‌: نابێ ده‌ست له‌ قورئان بده‌ن ته‌نها به‌ده‌ست نوێژه‌وه‌ نه‌بێت. ئه‌مه‌ش کۆڕای زانایانه‌ (جمهور الفقهاء).
     وه‌ پێغه‌مبه‌رمان (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: "لایمس القرآن إلا طاهر". واته‌: ته‌نها ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست نوێژن بۆیان هه‌یه‌ ده‌ست له‌ قورئان بده‌ن و هه‌ڵی بگرن.
والله‌ أعلم.
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-09 10:11:26

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

Re: پ . ئایا قورئان خوێندن بێ ده‌ست نوێژ دروسته‌...؟

زۆر سوپاست ده‌که‌م مامۆستا گیان

وه‌ڵامه‌که‌ت زۆر به‌سود و به‌ نرخ بوو

خودا پاداشتت بداته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net