❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / پ . که‌ر له‌ سه‌ر ئاو.........

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-09 10:24:59

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

پ . که‌ر له‌ سه‌ر ئاو.........

سلام العلیک

مامۆستای کۆشه‌ویست من پرسیارێکم هه‌یه‌

له‌چه‌ند که‌سێکم بیستوه‌ وتیان گه‌ر له‌ سه‌رئاو ناوی خودا بێنیت حه‌رامه‌

ئایا ئه‌مه‌ ڕاسته‌؟

Kurdzhin
ویســــــــــــتم ژیان هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنم
چۆنـــــــــــــــم بوێ وا خۆم بژیێنم
که‌چی ژیان هه‌ڵی خه‌ڵه‌تـــــــاندم
چۆنی ویســــــــــــت ئاوای ژیاندم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-11 10:42:22

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsXPMSIE

Re: پ . که‌ر له‌ سه‌ر ئاو.........

به‌ناوي خوداى گه‌وره‌
یه‌کێک له‌ گه‌وره‌ییه‌کانی ئایینی ئیسلام ئه‌وه‌یه‌ ‌که ‌گشت بواره‌کانی ژیان ده‌گرێته‌وه ‌بۆیه‌ باسى هیچ ڕه‌وشتێکى ژیانى فه‌رامۆش نه‌کردووه،و‌ یه‌کێک له‌وشتانه ‌که‌ ئادابى تایبه‌تى بۆداناوه ‌‌بریتیه ‌له ‌‌ئادابى چونه ‌‌سه‌‌رئاو، و ‌‌یه‌کێکه‌ له‌‌به‌‌خششه‌کانی خواى گه‌وره‌ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه، ‌چونکه ‌رزگاربوونه ‌له‌ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که‌ ئازارده‌ر و زیان ‌به‌خشن به‌‌له‌شى مرۆڤ، هه‌تا له‌ش ته‌ندروستبێت له‌ هه‌ موو نه‌خۆشی و ئازارێک.
پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست له‌کاتى هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ى له‌سه‌رئاو ده‌یفه‌رموو(سوباس بۆئه‌ وخوایه‌ ى که‌ له‌ زه‌ تى خواردن وخواردنه‌ وه‌ ی پێ چه‌ شتم وه‌ ووزه‌ وتواناکه‌ ی تیاهێشتمه‌ وه ‌ئازاره‌که‌ شی له‌سه‌رلابردم ((الحمدلله الذی أذاقنى لذته‌ وأبقى فى قوته‌ ودفع عنى أذاه))
ره‌وشته‌ کانى چوونه‌سه‌رئاو:
1- پێی چه‌پت پێش بخه وبڵێ (بسم الله‌ اللهم انى أعوذبک من الخبث والخبائث) به‌ر له‌وه‌ی بچێته‌ سه‌رئاو.
2-‌ وریای پاک و خاوێنی جله‌کانت به‌.
3- هه‌ر نوسراوێک که‌ ناوی خوای گه‌وره‌ له‌سه‌ر بێت یان ئایه‌تێکی قورئانی تیابوو له‌گه‌ڵ خۆتا مه‌یبه‌ره‌ ژوره‌وه‌.
4- خۆت بپارێزه‌ (له‌ده‌شت و بیاباندا) له‌ڕووکردنه‌ قیبله‌ و پشت تێکردنی. ابو أیوبی أنصاري (رضي الله‌ عنه) له‌ پێغه‌مبه‌ری ئازیزه‌وه‌ (د.خ) ده‌گێڕێته‌وه‌ که‌ فه‌رموویه‌تی ( هه‌رکاتێک یه‌ێک له‌ ئێوه‌ ده‌ستی به‌ئاو گه‌یاند با ڕوونه‌کاته‌ قیبله‌ و پشتی تێنه‌کات).
5- به‌پێوه‌ میز مه‌که‌ن هه‌تا پڕشکت به‌رنه‌که‌وێت.
6- مه‌ڕوانه‌ عه‌وره‌تت.
7- خۆت بپارێزه‌ له‌ قسه‌کردن و وه‌ڵامی سه‌لام نه‌ده‌یه‌وه‌. ابن عمر (رضي الله‌ عنه‌) ده‌ڵێت: پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌ستی به‌ئاو ده‌گه‌یاند پیاوێک به‌لایدا ڕۆیشت سه‌لامی لێکرد، وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه‌.
8- ده‌ستی چه‌پت بۆ خۆ پاککردنه‌وه‌ به‌کار بهێنه‌، وه‌دڵنیابه‌ که‌ به‌ته‌واوی خۆت پاک کردۆته‌وه‌.
9- پاش خۆ پاککردنه‌وه‌ و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ ده‌ستت بشۆ، تاکو میکرۆب به ‌ده‌سته‌کانت نه‌مێنێ.
10- شوێنی سه‌رئاوه‌که‌ دوای ته‌واو بوون پاک بکه‌وه‌.
11- که‌ هاتیته‌ ده‌ره‌وه‌ بڵێ: (غفرانک، الحمدلله‌ الذي أذهب عني الأذا و عافاني) واته‌: داوای لێخۆشبوون له‌تۆ ده‌که‌م خوایه‌، سوپاس بۆ ئه‌وخوایه‌ی که‌ ئازار و ناڕحه‌تی له‌کۆڵ کرده‌وه‌ و ته‌ندروستی کردم.
12- ده‌رگای سه‌رئاوه‌که‌ داخه‌ و به‌کراوه‌یی به‌جێی مه‌هێڵه‌.

له‌وه‌وه‌ دیاره‌ که‌ نه‌ک ناوی خوا، به‌ڵکو هه‌موو جۆره‌ وتن و قسه‌یه‌ک له‌کاتی میز و پیسایی (له‌سه‌ر ئاودا) ڕێگه‌ پێدراو و درووست نیه‌. والله‌ أعلم.
والسلام علیکم ورحمة الله‌ وبرکاته‌..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-12 11:08:14

bahoz
ناچالاک کراوه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-01-26
دواترین سه‌ردان: 2011-05-04
په‌یامه‌كان: 377
WindowsXPFirefox

Re: پ . که‌ر له‌ سه‌ر ئاو.........

زۆر سوپاس بۆ جه‌نابت مامۆستای خۆشه‌ویست

وه‌ڵامه‌که‌ت سود به‌خش بوو

خودا پاداشتت بداته‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net