❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-02-08 08:53:23

Eng-Xalat
کازیوەی یانە
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-16
دواترین سه‌ردان: 2014-01-04
په‌یامه‌كان: 3706
WindowsSafari

جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ دوورى 75 كم كه‌وتووه‌ته‌ خواروى رِۆژهه‌ڵاتى شارى سلێمانیه‌وه‌ و تا كاتى كیمیابارانه‌كه‌ ژماره‌ى دانیشتوانى پتر له‌ 70000 كه‌س ئه‌بوو 726 م له‌ ئاستى ده‌ریاوه‌ به‌رزه‌ و رِووبه‌رى خاكه‌كه‌ى 1532كم ئاو و هه‌واى مام ناوه‌ندى یه‌ ، ته‌نیا چله‌ى زستانى سارده‌ و چله‌ى هاوینى گه‌رمه‌ ئتر رِۆژه‌كانى ترى ساڵ كه‌ش و هه‌واى خۆش و له‌ بارى هه‌یه‌ و ناوچه‌یه‌كى باراناى یه‌ له‌ ساڵدا (750)ملم بارانى لىَ ئه‌بارێت. له‌ چله‌ى زستاندا چه‌ند جارێك به‌فرى لىَ ئه‌بارێت به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ نامێنێته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵك هه‌راسان بكات .

به‌پىَ ى هه‌ندێك شوێنه‌وارى كۆن وا ده‌رئه‌كه‌وێت كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ دێر زه‌مانه‌وه‌ مه‌ڵبه‌ندى ژیان بووه‌ ، به‌ڵام چه‌ندین جار وێران كراوه‌ دوا جار له‌ ده‌ور و به‌رى ساڵى 1650 دا ئاوه‌دان كراوه‌ته‌وه‌ و وورده‌ ووده‌ گه‌شه‌ى كردووه‌ و بووه‌ به‌ شار . به‌هۆى ئه‌و ئاو و هه‌وا خۆش و له‌ باره‌یه‌وه‌ جگه‌ له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ى خۆى خه‌ڵكى تریش له‌ ناوچه‌ و  مه‌ڵبه‌نده‌كانى تره‌وه‌ بۆى هاتوون و تیایدا گیرساونه‌ته‌وه‌ ، بۆیه‌ چه‌ندین بنه‌ماڵه‌ى تیابوو كه‌ له‌ كۆنه‌وه‌ دانیشتوى(قه‌ره‌اغى، پێنجوێنى، مه‌ریوانى ، بانه‌یى ، سلێمانه‌یى ، سنه‌یى ، جوانرِۆیى ، پاوه‌یى ، كامیارانى ، به‌رزنجى) بوون .

یه‌كه‌مین ئاوه‌دان كردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌بجه‌ دواى وێرانكردنى له‌ ده‌وروبه‌رى ساڵى 1650دا له‌ لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى حه‌مه‌ چاوه‌ش شیوه‌كه‌ڵیه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خۆى و كورِ و كورِه‌زاكانى  له‌ ناوچه‌ى خۆیان گرفتیان بۆ پێش هاتووه‌ سه‌رى خۆیان هه‌ڵگرتووه‌ و له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ گیرساونه‌ته‌وه‌ . (حه‌مه‌ چاوه‌ش)  سىَ كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى (پیرۆت،سڵێمان،عه‌بدوڵا) . سڵێمان چوار كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى (ئه‌مین ، محه‌مه‌د ، قادر ، فه‌ره‌ج) . عه‌بدوڵا شه‌ش كورِى هه‌بووه‌ به‌ ناوى ( حه‌مه‌ ساڵه‌ح ، عه‌بدوالره‌حمان ، ئه‌حمه‌د ، مه‌حموود ، سه‌عید ، ئه‌مین) . پیرۆتیش هه‌ر به‌ لاوى مردوه‌ ئیتر ئه‌م سیانزه‌ ماڵه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى مزگه‌وتى (ته‌كیه‌)دا نیشته‌جىَ بوون و بۆ خواردنه‌وه‌ و كشتوكاڵ سودیان له‌ سه‌رچاوه‌ى (كانى نه‌واڵه‌) وه‌رگرتووه‌ كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ سه‌راوێكى گه‌وره‌ بووه‌ و ئێستا ئه‌كه‌وێته‌ ناو (باخى گشتى) شاره‌وه‌ ، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ له‌ جێگه‌ى مزگه‌وتدا كانیه‌ك هه‌بووه‌ حه‌مه‌ى باول كه‌ خۆى له‌ نه‌وه‌ى (حه‌مه‌ چاوش)ه‌ به‌ ده‌ماو ده‌م بیستویه‌تى و ئه‌ڵىَ "ئه‌م سیانزه‌ ماڵه‌ ده‌ستێكى باڵایان هه‌بووه‌ له‌ به‌رهه‌م هێنانى كشتوكاڵ و باخ و بێستاندا ، گنم و جۆ و چه‌ڵتوكیان چاندووه‌ و داره‌ى هه‌ڵوژه‌ و قیسى و قۆخ و سێو و تویان رِواندوه‌ ، بم كاره‌ شوێنه‌كه‌یان ته‌واو بوژاندوه‌ته‌وه‌.

دواى ئه‌م سیانزه‌ نزیك به‌ بیست ماڵ جووله‌كه‌ى تىَ هاتووه‌ كه‌ به‌ ته‌نیشتى ئه‌وانه‌وه‌ ماڵیان دروست كردووه‌ پاشان له‌ سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى (محمد پاشاى جاف)دا ژماره‌یه‌ك ماڵه‌ به‌گزاده‌ى جافى تىَ هاتووه‌ و له‌ شوێنى خۆیاندا كه‌ئێسته‌ش پىَى ئه‌وترێت گه‌رِه‌كى پاشا رِه‌شماڵیان هه‌ڵداوه‌ و چه‌ند ماڵێكیشیان دروست كردووه‌ " دواى ئه‌مانه‌ له‌ سه‌رده‌مى ژیانى مه‌لا عه‌بدوڵاى خه‌رپانیدا گه‌رِه‌كى (پیر محمد)یش كه‌ ناوه‌نده‌كه‌ى (مزگه‌وتى جامیعه‌) بووه‌ ، ئاوه‌دان ئه‌كرێته‌وه‌ .

ئیتر وورده‌ وورده‌ خه‌ڵكى ده‌وروبه‌ر رِووى تىَ ئه‌كه‌ن و گه‌وره‌ ئه‌بێت میسته‌ر رِیچ له‌ گه‌شت نامه‌كه‌یدا كه‌ ساڵى (1920) نوسیویه‌تى واى دیارى ئه‌كات كه‌ ئه‌و ده‌مه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ شار بووه‌(برِوانه‌ لاپه‌رِه‌ 124) كه‌چى سه‌یر ئه‌وه‌یه‌ هه‌ر نزیك به‌م مێژووه‌ى رِیچ مێژوویه‌كى ترمان هه‌یه‌ كه‌ مێژووى كۆچى یه‌ نه‌ك زاینى واى دیارى ئه‌كات كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌و ده‌مه‌ دىَ بووه‌. له‌ سه‌ر نوسراوى ( حاشیه‌ السید شریف الجرجانى على كتاب المگول فى البلاغه‌)دا نوسراوه‌: كتبه‌ السید رسول ابن السید محمد سنه‌ 1240 بقریه‌ حلبجه‌ واته‌ : سید رسوڵى كورِى سید محمد له‌ ساڵى1240ه ئه‌مه‌ى نوسى له‌ گوندى هه‌ڵه‌بجه‌ ، من پێم وایه‌ مێژووه‌كه‌ى رِیچ راسته‌ ، چونكه‌ رِیچ گه‌شته‌وه‌رێكى شاران دیده‌ بووه‌ به‌ڵام كۆلكه‌ مه‌لاكه‌ى لاى خۆمان هه‌ر به‌ یادى پێشتر كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ دىَ بووه‌ كه‌ بووه‌ به‌ شاریش هه‌ر به‌ دىَى داوه‌ته‌ قه‌ڵه‌م. شایانى باسه‌ له‌ ساڵى 1889دا له‌ (كوه‌یت)دا پێكه‌وه‌ ده‌كرێنه‌ قه‌زا.


گه‌رِه‌كه‌كان:
1- كانى شێخ
2- مۆردانه‌3- گوڵان
4- كانى عاشقان
5- شێخ سمایل
6- پیر محمد
7- جووله‌كان
8- پاش
ا9- سه‌را
10- شه‌هیدان
11- مامۆستایان
12- تۆوشك
13- كانى قوڵكه‌
14-قه‌سابخانه‌   


هه‌ڵه‌بجه‌.

Kurdzhin
له‌ 01-01-2011 ه‌وه‌ http://cb.amazingcounters.com/counter.php?i=2929747&c=8789554 جـــــار بابه‌ت و په‌یامه‌كانم بینراوه‌!
http://kurdzhin.org/up//uploads/images/kurdzhin-b19ac2cfbc.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-10 10:29:44

داناجبار
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: ناحيه ى رزگارى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-18
دواترین سه‌ردان: 2013-12-19
په‌یامه‌كان: 217
WindowsXPMSIE7

Re: جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

دەست خۆش

Kurdzhin
گه‌وره‌ترين ئاواتم ئه وه يه......
بچووكترين ئاواتم بێته دى.........

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-10 14:06:42

jwanmer
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-11-22
دواترین سه‌ردان: 2014-02-12
په‌یامه‌كان: 1245
WindowsFirefox

Re: جوگرافیای گشتی هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید

ده ستت خوش بيت زانياري كه ليك به سووده

Kurdzhin
به كوردى ده‌ژیم به كودى ده مرم
به كوردى ده‌یده‌م وه‌ڵامی قه برم
به كوردى ديسان زيندوو ده بمه وه
له و دنیاش بۆ كورد تێ هه‌ڵده‌چمه‌وه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net