❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / بۆ ئه‌وه‌ی‌ "تۆڵه‌" له‌مێرده‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌، خیانه‌تی‌ لێده‌كات

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-10 21:50:08

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

بۆ ئه‌وه‌ی‌ "تۆڵه‌" له‌مێرده‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌، خیانه‌تی‌ لێده‌كات


بۆ ئه‌وه‌ی‌ "تۆڵه‌" له‌مێرده‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌، خیانه‌تی‌ لێده‌كات
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13024721171.gif

هێرش محه‌مه‌دی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و یه‌ك ساڵ، كه‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ ژنێكدا هه‌یه‌‌و خاوه‌نی‌ دوو منداڵه‌، پاساویشی‌ بۆ ئه‌و كاره‌ی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدا خراپه‌‌و ناتوانێت پێداویستی‌ رۆژانه‌ی‌ بۆ دابین بكات، هێرش وتی‌ "ئه‌و ژنه‌ مێرده‌كه‌ی‌ پاره‌ی‌ لێده‌گرێته‌وه‌و جارجاره‌ش ئازاری‌ جه‌سته‌یی‌ ده‌دات، منیش به‌زه‌یم پێیدا دێته‌وه‌و پێویستیه‌كانی‌ بۆ دابین ده‌كه‌م"، هه‌روه‌ها وتیشی‌ "به‌هۆی‌ خراپی‌ په‌یوه‌ندی‌ ئه‌و ژنه‌ له‌گه‌ڵ‌ هاوسه‌ره‌كه‌یدا‌و وه‌ك تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ك لێی‌، په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ مندا هه‌یه‌".


هه‌ندێك له‌و گه‌نجانه‌‌ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی‌‌و هه‌ندێكجاریش "سێكسی‌"یان له‌گه‌ڵ‌ ئه‌و ژنانه‌دا هه‌یه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كانیان مامه‌ڵه‌ی‌ خراپیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن‌و له‌ڕووی‌ ده‌روونی‌‌و جه‌سته‌ییه‌وه‌ ئازاریان ده‌ده‌ن. به‌شێكی‌ دیكه‌ش له‌گه‌نجان روونیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی‌ بوونی‌ "كه‌پتی‌ سێكسییه‌وه‌" په‌نا بۆ دروستكردنی‌ خۆشه‌ویستی‌ ده‌به‌ن له‌گه‌ڵ‌ ژنان، به‌ڵام هه‌ندێكی‌ دیكه‌ له‌ژنان‌و پیاوان جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر كێشه‌ی‌ خێزانیشیان هه‌بێت، ئاماده‌ نین په‌نا بۆ خیانه‌تی‌ هاوسه‌ریی‌ ببه‌ن.

سامان ئه‌حمه‌د كه‌ گه‌نجێكی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵه‌، دوای‌ شكستهێنانی‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ‌ چه‌ند كچێكدا، ئێستا په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ ژنێكی‌ ته‌مه‌ن سی‌‌و دوو ساڵدا دروستكردووه‌ كه‌ خاوه‌نی‌ چوار منداڵه‌.

ناوبراو وتی‌ "هۆكاری‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌پتی‌ سێكسی‌، چونكه‌ منیش پێویستم به‌ سێكسه‌، ئه‌و كچه‌ی‌ له‌گه‌ڵیدا بووم نه‌ ده‌چووه‌ ژێر ئه‌و باره‌، بۆیه‌ ئێستا زۆر ئازادانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م ژنه‌ سێكس ده‌كه‌م‌و هه‌ردووكیشمان ئاسووده‌ین، خۆشه‌ویستیه‌كی‌ زۆر له‌نێوانماندا دروستبووه‌‌و ده‌مانه‌وێت چیرۆكی‌ عاشقانه‌ بنوسینه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌ك خۆشم ئه‌وێ‌، كه‌ ناتوانم هه‌رگیز وازی‌ لێبێنم‌و ئه‌ویش به‌هه‌مان شێوه‌، منداڵه‌كانیشی‌ به‌قه‌د باوكێكی‌ باش منیان خۆشده‌وێت‌و منیش به‌هه‌مان شێوه‌م بۆ ئه‌وان".

مه‌یخواردنه‌وه‌ی‌ له‌ڕاده‌به‌ری‌ پیاوان‌و فه‌رامۆشكردنی‌ خێزانه‌كانیان، هۆكارێكی‌ دیكه‌ی‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ ژنانه‌ له‌گه‌ڵ‌ گه‌نجاندا. بڕیار حه‌مه‌ی‌ ته‌مه‌ن بیست ساڵ‌ كه‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌ له‌گه‌ڵ‌ ژنێكدا به‌ستووه‌، روونیكرده‌وه‌ كه‌ ژنه‌كه‌ وتویه‌تی‌ مێرده‌كه‌ی‌ هه‌میشه‌ سه‌رخۆشه‌و سه‌رقاڵی‌ مه‌یخواردنه‌وه‌یه‌و نازانێت ژن‌و ماڵی‌ هه‌یه‌ یان نا، بۆیه‌ په‌نای‌ بۆ ئه‌و هێناوه‌و په‌یوه‌ندی‌ له‌گه‌ڵ دروستكردووه‌، ئه‌و وتی‌ "ماوه‌یه‌كی‌ زۆره‌ په‌یوه‌ندیمان هه‌یه‌، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه‌ رۆژێك دێت كه‌ واز بهێنین له‌یه‌كتری‌".

به‌پێچه‌وانه‌ی‌ ئه‌و بۆچوونانه‌شه‌وه‌، تاهیر تۆفیق كه‌ پیاوێكی‌ ته‌مه‌ن سی‌‌و پێنج ساڵه‌‌و خاوه‌نی‌ سێ‌ منداڵه‌، روونیكرده‌وه‌ كه‌ مه‌رج نییه‌ هه‌موو پیاو‌و ژنێك خیانه‌تی‌ هاوسه‌ری‌ بكه‌ن‌و ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ خۆی‌ چه‌ندین جار هه‌لی‌ بۆ ره‌خساوه‌ بۆئه‌وه‌ی‌ خیانه‌تی‌ هاوسه‌ری‌ بكات، به‌ڵام له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ خێزانه‌كه‌ی‌ ئه‌و كاره‌ی‌ نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر خێزانه‌كه‌شی‌ كه‌موكورتی هه‌بێت، هه‌وڵ ده‌دات بیبورێت، ناوبراو وتی‌ "خیانه‌تی‌ هاوسه‌ریی‌ قێزه‌ونترین دیارده‌یه‌و ماڵوێرانی‌ بۆ خێزان ده‌هێنێت".

هه‌ندێك له‌ژنانیش خۆشه‌ویستی‌ خۆیان بۆ هاوسه‌ره‌كانیان دووپات ده‌كه‌نه‌وه‌‌و هه‌رگیز ئاماده‌ نین خیانه‌ت له‌هاوسه‌ره‌كانیان بكه‌ن، ناز عه‌زیزی‌ ته‌مه‌ن بیست‌و پێنج ساڵ جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ به‌هه‌موو دونیا نادات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر پشتگوێشی‌ بخات، هه‌وڵ نادات خیانه‌تی‌ هاوسه‌ریی‌ بكات، به‌ڵكو هه‌وڵ ده‌دات كێشه‌و كه‌موكورتیه‌كانی‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی‌ چاره‌سه‌ر بكات، ئه‌گه‌ر زانیشی‌ هه‌وڵه‌كان سوودی‌ نییه‌، ئه‌وكاته‌ جیابوونه‌وه‌ باشترین رێگایه‌.

ناز وتیشی‌ "هه‌ندێك له‌و ئافره‌تانه‌ی‌ خیانه‌تی‌ هاوسه‌ریی‌ ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ن كه‌ منداڵیان هه‌یه‌و له‌به‌ر منداڵه‌كانیان ناتوانن جیا ببنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان".

له‌مباره‌یه‌وه‌ توێژه‌ری‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌، ئاكۆ قادر بۆ ئاوێنه‌ی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ دروستكردنی‌ په‌یوه‌ندی‌ خۆشه‌ویستی‌‌و هه‌ندێجاریش "سێكس"ی‌ ژن یاخود پیاو له‌گه‌ڵ ره‌گه‌زی‌ به‌رامبه‌ردا، له‌كاتێكدا كه‌ هاوسه‌ریان هه‌یه‌، ده‌چێته‌ چوارچێوه‌ی‌ "خیانه‌تی‌ هاوسه‌رییه‌وه‌"و به‌ "لادانی‌ ئه‌خلاقی‌" ئه‌ژمار ده‌كرێت، ناوبراو روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ كه‌موكورتی له‌هه‌ڵسوكه‌وتی‌ ئه‌و كه‌سه‌دا كه‌ خیانه‌ته‌كه‌ ده‌كات، یان كه‌می‌ ئیلتیزامی‌ كه‌سه‌كه‌ به‌ئه‌خلاقیاتی‌ خۆی‌‌و كه‌سایه‌تی‌ خۆیه‌وه‌.

ئاكۆ روونیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م حاڵه‌ته‌ بوو به‌دیارده‌، ئه‌وا دیارده‌كانی‌ دیكه‌ی‌ كۆمه‌ڵگا كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر هه‌بووه‌ له‌وانه‌ش كه‌مبونه‌وه‌ی‌ هه‌ندێك ئاكاری‌ یاسایی‌ یان پابه‌ندنه‌بوونی‌ مرۆڤ به‌پابه‌ندبوونه‌ شه‌رعییه‌كانه‌وه‌، یاخود حاڵه‌ته‌كانی‌ جه‌نگ‌و هه‌ژاری‌، یان تێرنه‌كردنی‌ پێداویستیه‌كانی‌ ئه‌و كه‌سه‌، بۆیه‌ په‌نا بۆ خیانه‌تی‌ هاوسه‌ری‌ ده‌بات.

ئاكۆ ئاشكرایكرد كه‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ عێراق كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی‌ "تا سه‌ر ئێسقان" دواكه‌تووه‌، چونكه‌ ژنان ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كانیشیان له‌گه‌ڵیاندا خراپ بن، به‌ڵام له‌ترسی‌ تانه‌و ته‌شه‌ری‌ خه‌ڵكی‌، ناوێرن داوای‌ جیابوونه‌وه‌ بكه‌ن، بۆیه‌ تائێستاش رێژه‌یه‌كی‌ به‌رچاو له‌ژنان به‌زۆر به‌شوو ده‌درێن یان ده‌رفه‌تێكی‌ زۆری‌ له‌به‌رده‌ستدا نه‌بووه‌ كه‌ به‌باشی‌ ئه‌و كه‌سه‌ بناسێت كه‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ‌ ده‌كات.

ناوبراو روونیكرده‌وه‌ كه‌ مه‌ترسییه‌كانی‌ خیانه‌تی‌ هاوسه‌ریه‌تی‌ له‌قۆناغی‌ یه‌كه‌مدا شكاندنی‌ كه‌سایه‌تی‌ ئه‌و دوو كه‌سه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، كه‌ خیانه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن‌و له‌دواجاریشدا كه‌ ئاشكرا ده‌بن یان كوشتنیان، یاخود ته‌ڵاقدانی‌ ژنه‌كه‌ی‌ لێده‌كه‌وێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر ژنه‌كه‌ خیانه‌ته‌كه‌ بكات، پیاوه‌كه‌ی‌ گه‌ر نه‌یكوژێت ته‌ڵاقی‌ ده‌دات‌و ئه‌گه‌ر پیاویش خیانه‌ته‌كه‌ بكات ئه‌وا ژنه‌كه‌ی‌ ته‌ڵاقی‌ خۆی‌ لێوه‌رده‌گرێته‌وه‌، به‌مه‌ش رێژه‌ی‌ ته‌ڵاق زیاد ده‌كات.

وتارخوێن‌و پێشنوێژی‌ مزگه‌وتی‌ ره‌حمان له‌كانی‌ كورده‌، مه‌لا مه‌سعود جاف بۆ ئاوێنه‌ی‌ روونكرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر ئافره‌ت‌و پیاوێك خیانه‌تی‌ هاوسه‌ریی‌ بكات، ده‌بێت "ره‌جم" بكرێت "كاتێك حوكمی‌ خیانه‌تی‌ زه‌وجی‌ جێبه‌جێده‌كرێت كه‌ چوار شاهیدی‌ مسوڵمان شاهیدی‌ بده‌ن، یاخود كه‌سی‌ زیناكه‌ر خۆی‌ دان به‌وه‌دا بنێت كه‌ خیانه‌تی‌ هاوسه‌رگیری‌ كردووه‌".
ئاوينه

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-10 22:38:05

mari
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-07-27
دواترین سه‌ردان: 2012-06-01
په‌یامه‌كان: 3
WindowsMSIE7

Re: بۆ ئه‌وه‌ی‌ "تۆڵه‌" له‌مێرده‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌، خیانه‌تی‌ لێده‌كات

destt xosh bet berezm ba rasti babeteki bapeze.
belam ager aw kesaneishy hawseryan hebeto ba dzy hawserakanyanew seiry sayte sexyakan bken ,aya amash ba xyanety hawsery hezhmar dekret??????????
legel rezmboto dobare dest xoshit le dekam.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net