❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / ئەو كچەی بەعسییەكان رفاندیان و دەستدرێژییان كردە سەر

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-10 22:50:01

marewan zangana
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: WI,ئەمریکا
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-27
دواترین سه‌ردان: 2013-09-05
په‌یامه‌كان: 333
ویبگه‌
WindowsMSIE7

ئەو كچەی بەعسییەكان رفاندیان و دەستدرێژییان كردە سەر


ئەو كچەی بەعسییەكان رفاندیان و دەستدرێژییان كردە سەر

http://kurdzhin.info/up/do.php?img=2019
هێشتا حەنان تاڵاوی ئەو رۆژانە ئازاری دەدەن، كە بەعسییەكان لەگەڕەكەكەی خۆیان رفاندیان و كردیانە پارووی چەوری چەندین شەوی سووری ئەو ماڵە بەرپرسانەی كە وێنەی سەددام حوسێن دیوارەكانیانی داگرتبوو.

چیرۆكی حەنان، دڵۆپێكە لە دەریای دوا نەهاتووی دەستدرێژییەكانی پیاوەكانی بەعس لەسەروەختی دەسەڵاتدارێتیاندا. هەرگیز ئەو باوەڕی نەبووە، رۆژێك خودا لە سلێمانییەوە فریادرەسێكی بۆ بنێرێ بۆ بەغداو رزگاری بكات.

مەینەتییەكانی حەنان، درێژەوەبووی مەینەتییەكانی دایكە كوردەكەیەتی لەنێو باوەشی بنەماڵەیەكی عەرەبی بەعسیدا “دایكم هەمیشە پێیدەگوتین، مامەكانتان بەعسین و زۆر پیسن، بۆیە ئامادەم نانەكەری ماڵان بم بەس نەكەونە دەستی مامەكانتان، چونكە دڵنیام هەمووشتێكی ناشیرینتان لەگەڵ دەكەن”.

وەك چەندین جار دایكی بۆی گێڕاوەتەوە، چیرۆكی بەیەكگەشتنی دایكی لەگەڵ پیاوێكی عەرەب بەهۆی كارو كاسبییەوە بووە “باوكی دایكم بەكرێ سەرپەرشتی ئاژەڵی ماڵی باوكی باوكمی كردووە، بەهۆی تێكەڵییەوە دایكمی داوەتە كوڕی ئەوان كە عەرەب بوون لەبەغدا، هەربۆیە ساڵی 1980 دایكم شوی بەو پیاوە كردووەو لەكەركووكەوە گواستویانەتەوە بۆ بەغدا”.

وەك خۆی لە زمانی دایكییەوە دەیگێڕێتەوە، باوكی وەك براكانی دیكەی بەعسی نەبووە”ئەو زۆر كوردی خۆشدەویست، بەڵام براكانی زۆر بەعسی بوون و رقیان لەكورد بوو، هەر لەبەر ئەوەش رقێكی زۆریان لە دایكم بوو”.

لەمانگی ئەیلولی ساڵی 1999 باوكی حەنان بەهۆی شێرپەنجەوە گیان لەدەستدەدات “دایكم نەیوێرا ئێمە بخاتە ژێر دەستی مامەكانم و بۆ ژیاندنمان قۆڵی كارەكەری ماڵانی لێهەڵماڵی، چەندین جار دەیگوت، مامەكانتان ئەوەندە پیسن ناوێرم ئێوە بخەمە بەردەستیان”. ئەو كە دوو خوشك و برایەكی دیكەی هەیە، پێیوایە كاریگەری نیشتمانی دایكی بەسەر باوكییەوە ئەوەندە زۆر بووە، گەیشتوەتە ئەوەی لەسەر كورد گفتوگۆ لەگەڵ برا عەرەبەكانیشی بكات.

حەنان چەندینجار دایكی بینیووە كە خوشكە كۆرپەكەی بەكۆڵەوە بووەو ئێوارە لە كاركردنی ماڵان بە هیلاكی گەڕاوەتەوە “لەناخەوە دەهەژام كە دایكمم ئاوا دەبینی، بەراستی دایكم زۆر ئیماندار و بەشەرەف بوو”.

چەند رۆژێك پێش كۆتایی هاتنی ساڵی 1999، كە حەنان ئەوكات تەمەنی 16ساڵان بووە و یەكێك بووە لە كچە هەرە جوانەكانی ئەوكات، ناچار بووە بەهۆی ئیشكردنی دایكییەوە دەستبەرداری خوێندن ببێت و سەرپەرشتی منداڵەكان بكات لەماڵەوە “ئەو رۆژە دەمویست بچمە قوتابخانە و بۆ مامۆستاكانمی روون بكەمەوە كە بۆچی ناچمەوە بۆ خوێندن، لەپڕ ئۆتۆمبیلێكی جام رەش لە تەنیشتم وەستا و چەند كەسێك بەزۆر سواریان كردم و منیان برد “.

هەرچەند هاواری كردووە بێسوود بووە “كەس نەبوو هانای بۆ ببەم، ئەوان بردمیانە كۆشكێكەوە نەمزانی هی كێیە، هێندەم هەستكرد ماڵە بەرپرسێكی حیزبییە، چونكە چەكداری لێبوو، شەش كەس وەك سەگ بەربوونە گیانم و جلیان لەبەر دادڕیم و دەستدرێژیان كردە سەرم”.

تەزوویەك بەلاشەیدا هات، حەنان تا ئەوساتە شوومەی ژیانی، یەكەمجار بووە جەستەی پیاو بەڕووتی ببینێ “چونكە من لە خێزانێكی بەڕەوشت بووم”، ئەو دەڵێ بەوەندەش هەر وازیان لێنەهێناوە “ چەند گریام و تكام كرد نەیانناردمەوە، ئەوشەوە وەك لەشفرۆشێك هەر لەو ماڵەدا كە مەلهای تێدابوو، منیان عەرزكرد بە جوانترین كچ، كە ئەو شەوەی پێ بڕازێننەوە”. هەروەها دەڵێ “لەبیرمە ژنێكی بەتەمەن بەجلێكی سەماوە مۆڕەی لێدەكردم و دەیگوت خوا بتكوژێ رسقی ئێمەت بڕی و بوویە بەڵا بۆمان، گریام و تكام كرد، گوتم من كوردم و سەما نازانم، بێسوود بوو، دوو ئافرەت منیان گۆڕی و جلێكی نیوە رووتی هەنارییان كردە بەرم و گوتیان سەما نەكەی فیشەكێكت پێوە دەنێین”.

ئیدی حەنان ناچار دەبێ بەرامبەر بەو ستەمە گەورەیە دەستی بەرز بكاتەوەو دەبێتە سەماكار.

ماوەی سێ ساڵ، حەنان وەك زار بووە بەدەست بەعسییەكانەوەو هەر شەوێك لە ماڵی بەرپرسێكدا خۆی بینیوەتەوە بۆ دامركاندنەوەی حەزە سێكسییەكانیان و سازكردنی شەوە سوورەكان “بیركردنەوە لە هەڵاتن بێمانابوو، چونكە تازە من ببوومە سۆزانی و هەموو شتێكیان پێكردبووم و بەردەوام چاودێریان دەكردم”.

ساڵی 2002، خوا فریادڕەسێك بۆ حەنان دەنێرێ “لە یەكێك لە هوتێلەكان سەمایان پێدەكردم، دیارە كوڕێكی كوردیش هاتبووە ئەوێ و لەمێزەكەم نزیك بووەوە، كاتێك زانیم كوردە، دەستم كرد بەگریان، چیرۆكی خۆم لەدەرفەتێك بۆ گێڕایەوە”.

خوا بەرهەم دەكاتە ئەو كلیلەی كە لەسلێمانییەوە دەینێرێ دەرگا داخراوەكانی دۆزەخ بۆ حەنان بكاتەوە.

حەنان دەڵێ”بەرهەم پاش رێككەوتنی لەگەڵ خاوەنی هۆتێلەكە بەبڕی 3000 دیناری سویسری كە رێگەی چوونە دەرەوەمان بۆ خۆش بكات، هەر ئەو ئێوارەیە بە ئۆتۆمبێلی یەكێك لە هاوڕێیەكانی دەرچووین و هاتینە گەراج، بۆ بازگەكانیش بیرمان كردەوە من خۆم بدەم بەسەر شانی بەرهەم و پیاوێكی دیكەدا تاوەكو وەك نەخۆش دەربكەوم و داوای ناسنامەم لێنەكەن”، بەم شێوەیە حەنان لەگەڵ بەرهەم دەگاتە سلێمانی.

ئێستا كە حەنان ئەم چیرۆكە دەگێڕێتەوە، دایكی 3 منداڵە و ژیانێكی تەواو ئارام بەڕێدەكات لە سلێمانی، چونكە ئەو هەر دوای گەیشتنەوەی بە سلێمانی، بڕیاریداوە ببێتە هاوسەری بەرهەم “بەرهەم بۆ من فریشتەیە، هەر پاش ماوەیەك دایكم و خوشك و براكانیشمی هێنایە سلێمانی، مەگەر خودا پاداشتی بەرهەم بداتەوە”. 

هەرچەندە ئەم چیرۆكە ساڵانێكە تەنها لای بەرهەم و حەنان ماوەتەوە، بەڵام ئەوە یەكەمجارە حەنان بۆ (رووداو)ی دەگێڕێتەوە. حەنان دەڵێ، سەرەتا كەسوكاری بەرهەم بەچاوی گومانەوە سەیریان كردووەو خۆشیان نەویستووە “بەڵام دواتر راهاتن لەگەڵم و ئێستا هەموومان ئاسوودەین بەیەكەوە”.
س:رووداو

Kurdzhin
http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13016566701.gif
كوردم و له‌ ڕێی كورد و كوردستان .. سه‌ر له‌ پێناوم گیان له‌سه‌ر ده‌ستان
به‌ كوردی ده‌ژیم به كوردی ده ‌مرم .....به كوردیش ئه‌ ده‌م وڵامی قه‌برم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net