.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













چه‌مچه‌ماڵ: كه‌سێك دوو برای خۆی ده‌كوژێت
هاوڕێ باوه‌یس / سلێمانی - برایه‌ك دووبرای له‌خۆی بچوكتر ده‌كوژێت و له‌گه‌ڵ دووكوڕی خۆی هه‌ڵدێت و ئێستا ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی به دوای ئه‌و تاوانبارانه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
له شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵی سه‌ربه‌پارێزگای سلێمانی پیاوێكی ته‌مه‌ن 45 ساڵ پاش ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌ویوزار كێشه‌ی له‌گه‌ڵ دووبرای خۆیدا ده‌بێت, ده‌ستڕێژی گولـله‌یان لێده‌كات و ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوكیان ده‌كوژێت, تاوانبار پاش كوشتنی براكه‌ی له‌گه‌ڵ دوو كوڕی خۆی هه‌ڵدێت و ئێستا هێزه ئه‌منیه‌كانی شاری سلێمانی به‌دوای ئه‌و تاوانبارانه‌دا ده‌گه‌ڕێن و داوای زانیاری له هاوڵاتیان ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ عه‌قید "عه‌دنان عوسمان" له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵ و رادیۆی په‌یامنێر رایگه‌یاند: ئه‌و كێشه‌یه له‌سه‌ر زه‌ویوزار بووه, تا ئێستا ئه‌و تاوانبارانه نه‌گیراون و به‌ره‌و سلێمانی رۆیشتوون به‌ڵام نازانین له‌وێ ماون یاخود نا, بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئاگاداری بازگه و هه‌موو بنكه‌كانمان كردووه.
شارۆچكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ 40 كیلۆمه‌تر له خۆرئاوای شاری سلێمانییه و یه‌كێكه له ناوچه میللیه‌كان و زۆر كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌م شێوه‌یه‌ی تێدا روو ده‌دات و تا ئێستاش دیارده‌ی چه‌كداری له‌م شاره بنهبڕنهكراوه و هێزه ئه‌منیه‌كانیش وه‌ك پێویست نه‌یانتوانیوه له‌م رووه‌وه كۆنترۆلی ئه‌و شاره بكه‌ن, چه‌ند مانگێك به‌ر له ئێستاش له رووداوێكی ته‌مومژاویدا به ناشیرنترین شێوه دوو خوشك به‌یه‌كه‌وه كوژران و تا ئێستاش نه‌توانراوه بكوژانی ئه‌و كه‌یسه ئاشكرا بكرێن.
peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نییه