.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه













خاتوو ژولیا دێته هه‌ولێر
زیره‌ك عه‌بدولرِه‌حمان/ سلێمانی- دوای نمایشكردنی شانۆگه‌ری "خاتوو ژولیا" له فیستیڤاڵی شانۆ بۆ سلێمانی و به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی، ده‌رهێنه‌ری شانۆییه‌كه ئه‌م به‌رهه‌مه ده‌باته هه‌ولێر.
به‌كر ره‌شید له لێدوانێكی تایبه‌ت به ئاژانسی په‌یامنێر گوتی "شانۆكه‌مان له فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ نمایشكرد و توانیمان زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و فیستیڤاڵه به‌ده‌ست بێنین، دواتریش ماوه‌ی دوو رۆژی دیكه‌ش له‌سه‌ر داوای بینه‌ران شانۆكه‌مان له ده‌ره‌وه‌ی فیستیڤاڵ نمایش كرده‌وه".
گوتیشی "كاتژمێر 5ێ ئێواره‌ی رۆژی چوارشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 13-14 نیسان/ ئه‌پرێل 2011 ، له‌هۆڵی میدیای شاری هه‌ولێر شانۆییه‌كه نمایش ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی بینه‌رانی شاری هه‌ولێریش شانۆییه‌كه‌مان ببینن".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌پێی توانا هه‌وڵده‌ده‌ین ئه‌م شانۆگه‌رییه له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان نمایش بكه‌ین".
جێگه‌ی ئاماژه بۆ كردنه شانۆگه‌ری "خاتو ژوولیا" له‌نواندنی دێرین عومه‌ر، ئه‌ڤین حه‌مه نوری، شیلان عه‌بدوڵڵایه، له نووسینی "سترینبێری" و وه‌رگێرانی محه‌مه‌د موكری و سینۆگرافیاو ده‌رهێنانی شانۆكارو ده‌رهێنه‌ر به‌كر ره‌شید ـه.
peyamner

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه