❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی درێژ كرایه‌وه‌

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-11 11:05:56

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsFirefox

مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی درێژ كرایه‌وه‌

مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی درێژ كرایه‌وه‌


مه‌نووچێهر جیهانی/ تاران ـ مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی كه‌ به‌هاری ئه‌مساڵ له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، درێژ كرایه‌وه‌.

به‌ پێی راپۆرتی تایبه‌تی به‌شی هونه‌ریی ئاژانسی هه‌واڵی په‌یامنێر، مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌مه‌كان بۆ یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی كه‌ به‌هاری ئه‌مساڵ له‌ شاری تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌هۆی پێشوازیی به‌ربڵاوی هونه‌رمه‌ندان و به‌شداربووان تا رۆژی 19ی ئایار/ مای 2011 درێژ كرایه‌وه‌.

یه‌كه‌مین خولی فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی وڵاتی پان و به‌رین و سه‌رتاسه‌ر جوان و دڵڕفێنی ئًێران له‌ رێگای وێنه‌وه‌، له‌ مانگه‌كانی ئایار/ مای و حوزه‌یران/ جۆن 2011 بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له‌ دامه‌زراوه‌ی ئێرانناسی له‌ شاری تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

فیستیڤاڵی "وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی" له‌ سێ به‌شی فه‌رهه‌نگ و كه‌له‌پووری خه‌ڵكی وڵاتی ئێران، هه‌رێم و كه‌ش و هه‌وا و جوغرافیای ئێران، بیناسازیی وڵاتی ئێران و به‌شی تایبه‌ت كه‌ بریتییه‌ له‌ وێنه‌ كۆن و دێرینه‌كان به‌ شوناسی مێژوویی ئێران، پێكهاتووه‌.

دامه‌زراوه‌ی ئێرانناسی بانگهێشتی سه‌رجه‌م هۆگران و لایه‌نگران و وێنه‌گرانی فۆتۆگرافی وڵاتی ئێرانی كردووه‌ و بۆ ناساندنی وڵاتی ئًێران له‌ رێگای وێنه‌وه‌، خولی یه‌كه‌می "فیستیڤاڵی وێنه‌ی فۆتۆگرافی ئێرانناسی" ساز ده‌كات.

ئه‌م فیستیڤاڵه‌ به‌ ئامانجه‌كانی دابین كردنی ركابه‌ری بۆ بردنه‌سه‌رێی ئاستی كوالیته‌ی وێنه‌گریی فۆتۆگرافی وڵاتی ئێران، ره‌خساندنی بواری به‌شداربوونی خه‌ڵك و جه‌ماوه‌ر له‌ تۆماركردنی نیشتمانی ئێران له‌ رێگای وێنه‌وه‌، په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندان و رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ وێنه‌گریی فۆتۆگرافی و هه‌روه‌ها به‌دیهێنانی بواره‌كانی هاوكاری له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌ی ئێرانناسی له‌ تاران به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

peyamner

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net