❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / تۆش وا ئه‌بی؟

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-12 11:39:09

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

تۆش وا ئه‌بی؟

تۆش وا ئه‌بی؟!!؟
*     *     *
گه‌ر له‌ ژیانتدا فه‌قیری ڕووی تێکردی، خوا نه‌داری بۆناردی، هه‌ژاریت بۆهات،، ئایا تۆش ڕێگای نادرووست ئه‌گریته‌به‌ر بۆ په‌یداکردنی سه‌روه‌ت و ماڵ؟ دوای ئه‌وه‌ی خوا وای داناوه‌ که‌ تۆی هه‌ژار و فه‌قیری خۆڕاگر له‌پێش ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان ب‌چیته‌ به‌هه‌شته‌وه‌..

گه‌ر له‌ ژیانتدا خوا ماڵی پێداوی، گه‌ر توانای به‌خشینت هه‌یه‌،، ئایا تۆش بێ هه‌ست و بێ کردار ئه‌بیت به‌رامبه‌ر نه‌داران؟ دوای ئه‌وه‌ی به‌خشین کردارێکی مرۆڤانه‌یه‌ و خوا بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی که‌ ئه‌به‌خشن، سێبه‌ری عه‌رشی خۆی داناوه‌ بۆیان له‌ قیامه‌تدا..

گه‌ر ئێستا له‌ته‌مه‌نی گه‌نجیدای، خراپه‌کاریه‌کان زۆر ئاسانن و له‌به‌ر ده‌ستدان،، ئایا تۆش ڕووئه‌که‌یته‌ خراپه‌کاریه‌کان و کرده‌ نامرۆڤینیه‌کان به‌ناوی گه‌نجایه‌تی، دوای ئه‌وه‌ی زاتی خوا پاداشتی زۆر گه‌وره‌ی داناوه‌ بۆ ئه‌وکه‌سانه‌ی له‌گه‌نجی‌یه‌وه‌ ده‌ست ئه‌که‌ن به‌ چاکه‌کاری و پشت ئه‌که‌ن له‌ خراپه‌کاری، و له‌ قیامه‌تیشدا شوێنی تایبه‌تیان بۆدانراوه‌ له‌به‌ر سێبه‌ری عه‌رشی خوادا..

گه‌ر ئێستا ته‌مه‌نت لایداوه‌ له‌گه‌نجی، که‌مترت ماوه‌ تا مردن پێشوازیت لێبکات ئه‌مه‌ش به‌ ڕووکار،، ئایا تۆش دونیات مه‌به‌سته‌؟ دوای ئه‌وه‌ی ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ زیاتر پارێزکار بیت، دوورکه‌ویته‌وه‌ له‌ ڕق و قین و دڵت په‌یوه‌ست که‌ی به‌حه‌قه‌وه‌..

گه‌ر له‌ژیانتدا نه‌هامه‌تی و ناخۆشی بوونه‌ هاوده‌مت و له‌گه‌ڵت بوون،، ئایا تۆش ڕێگه‌ پیسه‌کان ئه‌کوتیته‌وه‌ تا له‌م ناخۆشیانه‌ ڕزگارت بێ؟ دوای ئه‌وه‌ی خودا له‌گه‌ل ئارامگرانه‌، ئه‌وکه‌سانه‌ی ئارام ئه‌گرن له‌سه‌ر ناخۆشی و نه‌هامه‌تیه‌کان، له‌ پێناو پاکی و حه‌ق..

گه‌ر له‌ژیانتدا خۆشی و دڵ ئارامیت بۆ هات،، ئایا تۆش ڕێگه‌ی پیس ئه‌گریته به‌ر تاکو ئه‌م خۆشیه‌ی پێ ده‌ر ببڕیت؟ دوای ئه‌وه‌ی سوپاسی خوات له‌سه‌ره‌، دوای ئه‌وه‌ی خوا پێت ئه‌فه‌رمووێ: شوکرانه‌م بکه‌ن و بێ باوه‌ڕمه‌بن و کوفرانه‌م مه‌که‌ن..

گه‌رله‌ژیانتدا خیانه‌تت به‌رامبه‌ر کرا و خیانه‌تیان ده‌رحه‌ق و به‌رامبه‌ر کردی،، ئایا تۆش هه‌مان خیانه‌ت ئه‌نجام ئه‌ده‌یته‌وه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و یا یه‌کێکی تر؟ دوای ئه‌وه‌ی خۆت ئازاری خیانه‌تت چه‌شتووه و هه‌ست به‌ ئازاری ئه‌که‌یت‌، دوای ئه‌وه‌ی خوا به‌هه‌مووشێوه‌یه‌ک ڕێی خیانه‌تی گرتووه‌، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر خیانه‌تیشت به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدرا..

گه‌رله‌ژیانتدا خۆشه‌ویستێکت له‌ده‌ستدا، جا هه‌رکه‌سێک بێت و به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت،، ئایا تۆش ناسوپاسگوزاری ئه‌نوێنی و ئارام ناگری له‌سه‌ر ئه‌م ناخۆشیه‌؟ دوای ئه‌وه‌ی پێویسته‌ باشتر فێری خۆڕاگری بیت و خوا بۆ که‌سی ئارامگر له‌سه‌ر ئه‌م ناخۆشیه‌ ته‌نها به‌به‌هه‌شت پڕ ئه‌کاته‌وه‌..

گه‌ر له‌ژیانتدا بوویته‌ به‌رپرسی خه‌ڵکی، کاری خه‌ڵکت که‌وته‌ ژێر ده‌ست،، ئایا تۆش جوودایی ئه‌که‌یت له‌نێوان که‌سه‌کان، ئایا تۆش هۆیه‌ک ئه‌بیت بۆ پووچیه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م خراپه‌یه‌ زۆر قێزه‌ونه‌، دوای ئه‌وه‌ی خوای باڵاده‌ست بۆ که‌سانی دادپه‌روه‌ر سێبه‌ری عه‌رشی خۆی داناوه‌ بۆیان له‌قیامه‌تدا..

گه‌ر له‌ ژیانتدا هۆکارێکی توڕه‌یی هاته‌ به‌رده‌مت که‌ بتوانی ئه‌م توڕه‌ییه‌ت ده‌ربڕی،، ئایا تۆش توڕه‌ییه‌که‌ت ته‌وا وده‌ر ده‌بڕی  و ده‌نگت به‌رز ده‌که‌یه‌وه‌  وناخۆشی په‌یدا ئه‌که‌ی؟ دوای ئه‌وه‌ی توڕه‌یی زیانی ته‌نانه‌ت بۆخۆشت هه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی توڕه‌یی ناخۆشی به‌دواوه‌یه‌، دوای ئه‌وه‌ی خوای باڵاده‌ست به‌و هه‌موو گه‌وره‌ییه‌یه‌وه‌ پێمانی فه‌رمووه‌ که‌ توڕه‌ییتان بخۆنه‌وه‌..

گه‌ر له‌ ژیانتدا چاکه‌ت هاته‌ پێش، له‌گه‌ڵ ئه‌م چاکه‌یه‌شدا خراپه‌ت هاته‌ پێش،، ئایا تۆش پشت له‌و چاکه‌یه‌ ئه‌کیت و ڕوو ئه‌کیته‌ خراپه‌؟ دوای ئه‌وه‌ی چاکه‌ که‌ پڕیه‌تی له‌ باشی، به‌ره‌و لوتکه‌ی باشیت ئه‌بات و به‌رزت ئه‌کات جاله‌لای خوا یا ده‌وروبه‌ر و خه‌ڵک، و خراپه‌ پڕیه‌تی له‌ قێزه‌ونی و نزمت ئه‌کاته‌وه‌ جا لای خوا بێت یا خه‌ڵکی و ده‌وروبه‌ر بێت، دوای ئه‌وه‌ی وازهێنان له‌ خراپه‌ چاکه‌یه‌ و کردنی چاکه‌ پاداشتی چاکه‌که‌یه‌ به‌ دووئه‌وه‌نده‌ یا زیاتر..



نووسینی: موسلیــم چـــۆمانــی
تایبه‌ت به‌: کــوردژیــــــــن


له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-12 16:19:07

xama
☆گروپی پێشه‌نگی کوردژین☆
Kurdzhin: Grupy peshangy
شوێن: -
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-18
دواترین سه‌ردان: 2014-01-22
په‌یامه‌كان: 2776
WindowsMSIE7

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مسلم گیان
هیوادارم هه‌میشه‌ له‌ نوسینه‌ جوانه‌کانت به‌هره‌ وه‌ربگرین و بێ به‌شمان نه‌که‌یت

سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin

که‌ ئه‌زانیت خودا له‌ خۆڵ دروستی کردویت، ئیتر بۆچی خۆت به‌ گه‌وره‌ ئه‌زانیت؟!

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-229e550541.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-17 17:56:30

ئاسؤ دوكان
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
شوێن: dukan
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-26
دواترین سه‌ردان: 2013-11-11
په‌یامه‌كان: 162
WindowsXPMSIE7

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

دةستت خؤش كاك مسليم

Kurdzhin
ئـــــه وه ى تــورِه بــون ئــــــةى بـــات
                         بـــيكه نـــين نـــاتـــونىَ بــى كيَـريَته وه!

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-05-09 11:10:48

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

زۆر سوپاستان ئەکەم هاوڕێ زۆر ئازیز و بەڕێزەکانم کاکە خەمەو کاکە ئاسۆ گیان
سوپاسی پەیامە جوانەکەتان ئەکەم و دەستی ئێوەش خۆش بۆ پەیامەکەتان
ئینشآءاللە خۆشحاڵ و سەرکەوتوو بن لەژیانتان.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#5 2011-05-09 13:05:28

brwabatasi
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: BATAS
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2008-09-19
دواترین سه‌ردان: 2014-02-24
په‌یامه‌كان: 2905
ویبگه‌
WindowsXPFirefox

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێط یاخوا کاکه‌ موسلیم گیان بابه‌تێکی زۆر جوانه‌
خوای گه‌وره‌ پاداشتت بداته‌وه‌ ، هه‌ر ده‌م سه‌ر که‌وتو ته‌ندروست بیت یاخوا
هیوام به‌رده‌وام می و باشی تۆیه‌

Kurdzhin

عاده‌تی ئه‌م چه‌رخه‌ وایه‌ ، ئه‌هل دڵ غه‌مگین ئه‌کا
شا هه‌میشه‌ ماته‌ ، پیاده‌ په‌یلی جێی فه‌رزین ئه‌کا

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#6 2011-06-02 06:23:55

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

زۆر زۆر سوپاس کاکە بڕوا گیان دەستی تۆش خۆش بێت بۆ ئەم پەیامە ڕەنگینەو
زۆر سوپاسی هەستی بەرز و جوانت ئەکەم براگیان
ئینشآءالله تەمەنت پڕ بەرەکەت و ژیانت پڕ خۆشی و هەردەم سەرکەوتوو بیت.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#7 2011-06-02 06:44:26

RONALDO2
خونچەی نوێ
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-04-19
دواترین سه‌ردان: 2011-06-19
په‌یامه‌كان: 9
WindowsSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مسلم گیان
هیوادارم هه‌میشه‌ له‌ نوسینه‌ جوانه‌کانت به‌هره‌ وه‌ربگرین و بێ به‌شمان نه‌که‌یت

سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#8 2011-06-04 10:01:18

tina
فریشته‌ی ناز
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-25
دواترین سه‌ردان: 2013-07-30
په‌یامه‌كان: 5508
WindowsXPFirefox

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مسلم
هیوادارم هه‌میشه‌ له‌ نوسینه‌ جوانه‌کانت به‌هره‌ وه‌ربگرین و بێ به‌شمان نه‌که‌یت

سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم

Kurdzhin
وقتی کسی رو دوست داري. حاضری جون فداش کنی.     
حاضری دنيا رو بدی فقط يک بار نگاهش کنی.
قيد تموم دنيا رو به خاطر اون ميزنی.                                   
خيلی چيزا رو می شکنی تا دل اون رو نشکنی.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#9 2011-06-11 20:05:20

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

زۆر زۆر سوپاس بۆ هەردوو هاوڕێی بەڕێزم
کاکە ڕۆناڵدۆ گیان
و
خاتوو تیناگیان
دەستی ئێووەش خۆش بۆ پەیامەکانتان خۆشحاڵ بووم بە بەشداریتان
سوپاسی هەستی بەرز و جوانتان ئەکەم
سەرکەوتوو و ئاسوودە و  سەرفرازبن ئینشآءالله.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#10 2011-06-12 11:36:40

ديمة
:: گـوڵـی یـانه‌ ::
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-05-02
دواترین سه‌ردان: 2012-07-05
په‌یامه‌كان: 1011
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

دةستةكانت خوش بيت كاك موسليم كيان
هیوادارم هه‌میشه‌ له‌ نوسینه‌ جوانه‌کانت به‌هره‌ وه‌ربگرین و بێ به‌شمان نه‌که‌یت

Kurdzhin
ئە زانی بۆ دنیای شعرم هه‌ر پایزه‌و هه‌ر خه‌زانه‌
من ته‌نها  پایز شک ئە به‌م پایز بۆ من نیشتیمانه‌

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#11 2011-06-12 11:43:13

BILALPC
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: هه‌ڵه‌بجه‌
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-04-20
دواترین سه‌ردان: 2014-02-22
په‌یامه‌كان: 2655
WindowsFirefox

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

كۆد:

xamaنوسی:
ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ مسلم گیان
هیوادارم هه‌میشه‌ له‌ نوسینه‌ جوانه‌کانت به‌هره‌ وه‌ربگرین و بێ به‌شمان نه‌که‌یت

سه‌ربه‌رزی و کامه‌رانیت بۆ ئه‌خوازم
Kurdzhin
خوایه‌گیان زانست و زانیاریم زیادبكه‌

مه‌رج نیه‌ به‌ دلی هه‌موو که‌سێک بم
چونکه‌ هه‌موو که‌سێک به‌ دڵی من نیه

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#12 2011-06-23 19:03:13

^Astera^
ئه‌ستێره‌ی دره‌وشاوه
شوێن: سليمانى
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-01
دواترین سه‌ردان: 2014-02-01
په‌یامه‌كان: 1008
WindowsXPFirefox

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

هەربژیت بۆ ئەو بابەتە زۆر جوانانەت یاخوا سەرکەوتو بیت

Kurdzhin
سُــبْـــحَـــانَ اللهِ الــعًــظِـــيــــمْ
سُـــبْــحَــانَ اللهِ وَبِــحْـــمـــدِهْ 

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#13 2011-06-28 15:20:28

hulya
کازیوەی یانە
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-16
دواترین سه‌ردان: 2013-11-03
په‌یامه‌كان: 2012
WindowsMSIE7

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

بابةتيكى زور جوانه
دةستةكانت خوش بيت و سةركةوتوو بيت هةميشه وة تةمةن دريز بيت انشاء الله

Kurdzhin
هةرچةندئةكةم ئةو خةيالةى بێى مةستم       بۆم ناخرێتة ناو چوارچێوةى هةلبةستم
           لێكدانةوةى دةروون قسةى زبانم                  بۆچى وةها دوورن لةيةك نازانم

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#14 2011-06-28 15:27:23

شازه‌
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-09-16
دواترین سه‌ردان: 2013-08-03
په‌یامه‌كان: 1363
WindowsMSIE7

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

به‌راســـــــــــــــتی بابه‌تێکـــــــــــــی جـــــــــــــــوانه‌ ده‌ســــته‌کانت خۆشــــــــبێت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#15 2011-06-28 16:08:53

يارا كورد
ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-06-22
دواترین سه‌ردان: 2012-07-19
په‌یامه‌كان: 152
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

سلا و كاكه موسلمي به ريززده سته كانت خوش و سه ر كه و توو به رده وام بيت له م جوره بابه ته به بيزانه.
   ئا سوده بيت هه رده م..

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#16 2011-07-07 09:11:42

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

زۆر زۆر سوپاس بۆ هەمووتان
بەڕێز خاتوو دیمة
بەڕێز کاکە بیلال گیان
بەڕێز خاتوو ئەستێرە٩٣
بەڕێز خاتوو هولیا گیان
بەڕێز یارا کورد گیان
خۆشحاڵی کردم پەیامەکەتان
سوپاسی هەستی بەرز و جوانتان ئەکەم
هیوام بۆتان سەرکەوتن و سەربەرزی و ئاسوودەییتانە.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#17 2011-07-07 15:34:03

sedad
کازیوەی یانە
شوێن: HAWLER
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-01-29
دواترین سه‌ردان: 2014-01-05
په‌یامه‌كان: 1447
ویبگه‌
WindowsFirefox

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

dastt xosh bit

Kurdzhin
kurd i phone

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#18 2011-07-19 08:09:48

Muslim
کازیوەی یانە
شوێن: Suli
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-04-05
دواترین سه‌ردان: 2024-11-22
په‌یامه‌كان: 1977
WindowsXPSafari

Re: تۆش وا ئه‌بی؟

سوپاس کاک سیداد گیان
دەستیئ تۆش خۆش بۆ پەیامەکەت
سەرکەوتوو و ئاسوودە بیت إن شآءالله.

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net