❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / nwezhakanm pchr pchra!!!!

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-12 18:13:59

hane2010
خونچەی نوێ
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-23
په‌یامه‌كان: 58
WindowsXPMSIE7

nwezhakanm pchr pchra!!!!

slaw mamostai barez
mn tamanm 17 salm nwezh akam balam mawa mawa wata mawayak aikam pashan dasti le bar ayam dwai das peakamawa
aya  ama gunaha ??
aya abe chy bkam hata nwezh ba reki bkam???

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-15 19:02:34

باوكى دروود
مامۆستای ئاینی
شوێن: Choman
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2011-03-28
دواترین سه‌ردان: 2012-06-25
په‌یامه‌كان: 86
WindowsXPMSIE

Re: nwezhakanm pchr pchra!!!!

به‌ناوی خوای به‌خشنده‌ی میهره‌بان
سوپاس و ستایشی بێ پایان بۆ خوای گه‌وره‌ و دروود و بارانی ڕه‌حمه‌ت بڕژێ به‌سه‌ر گیانی پاکی پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی پێغه‌مبه‌رمان (د.خ)، وه‌ یار و یاوه‌رانی و شوێنکه‌وتوانی تا ڕۆژی دوایی.
فه‌رموو به‌ڕێز (hane2010) بۆ وه‌ڵامی پرسیاره‌که‌ت:

ئیمامی (ابن القیم الجوزیة) ده‌ڵێت: "نوێژ هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڕزقه‌، پارێزه‌ره‌ بۆ ته‌ندرووستی، خراپه‌ دوور ده‌خاته‌وه‌، دوورخه‌ره‌وه‌ی ده‌رمانه‌، به‌هێزکه‌ره‌ بۆ دڵ، ڕووخسار ڕۆشن ده‌کاته‌وه‌، شادی هێنه‌ره‌ بۆ ده‌روون، ته‌مبه‌ڵی له‌ناو ده‌بات، چست و چالاکی ده‌به‌خشێت، هێز و توانا به‌رده‌وام ده‌کات، سینه‌ فراوان ده‌کات، ئاوی پاکه‌ بۆ گیان، دڵ ڕووناک ده‌کاته‌وه‌ ، پارێزه‌ره‌ بۆ نیعمه‌ت(به‌خششی خوا)، دوورخه‌ره‌وه‌ی ڕق و کینه‌یه‌، خۆشی و به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێت، دوور خه‌ره‌وه‌یه‌ له‌ شه‌یتان و نزیک که‌ره‌وه‌یه‌ له‌ په‌ردوه‌ردگار".
وه‌ پێغه‌مبه‌ری خوا (د.خ) ده‌فه‌رمووێ: (یه‌که‌م شت که‌ لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر ده‌کرێ له‌ڕۆژی دوایی‌دا (قیامه‌تدا) نوێژه‌، ئه‌گه‌ر باش بوو ئه‌وا هه‌موو کرده‌وه‌کانی تری باش ده‌بێت، وه‌ ئه‌گه‌ر خراپ بوو ئه‌وا هه‌موو کرده‌وه‌کانی تری خراپ ده‌بێت).
وه‌ نوێژ نه‌که‌ر له‌گه‌ڵ تاوانباران له‌دۆزه‌خدایه‌، خوای گه‌وره‌ ده‌فه‌رمووێ: (کل نفس بما کسبت رهینة إلا أصحاب الیمین* في جنات یتسآءلون* عن المجرمین ما سلککم في سقر* قالوا لم نک من المصلین) (المدثر 38-43). واته‌: " هه‌موو که‌س بارمته‌ی ده‌ست پێش خه‌ری خۆیه‌تی و کرده‌وه‌کانی دێنه‌وه‌ڕێی، جگه‌ له‌ده‌سته‌ی ڕاستان و ئیماندارانی کرده‌وه‌ چاک، له‌ناو به‌هه‌شته‌کاندان و پرسیار ده‌که‌ن له‌یه‌کتر، له‌باره‌ی تاوان بارانه‌وه‌، ئه‌وه‌ چی بوو ئێوه‌ی ڕاپێچی دۆزه‌خ کرد؟ به‌که‌ساسیه‌وه‌ ده‌ڵێن: ئێمه‌ له‌ نوێژ که‌ران نه‌بووین".

وه‌ بزانه‌:
*نوێژ مرۆڤ فێری ڕاهێنان ده‌کات له‌سه‌ر به‌هێز کردنی (ئیراده‌) و به‌خشینی ئارامی به‌گیان و دڵ.
*نوێژ وه‌سیه‌ت و ئه‌مانه‌تی پێغه‌مبه‌ره‌ (د.خ) پێش به‌جێ هێشتنی دونیا و له‌دواساته‌کانیدا فه‌رمووی:"نوێژ،نوێژ" واته‌ پارێزگاری له‌ نوێژه‌کانتان بکه‌ن.
*نوێژ په‌یوه‌ندی نێوانی خۆت و خالقت و به‌دیهێنه‌رته‌، نه‌که‌ی هه‌رگیز نوێژه‌کانت فه‌رامۆش بکه‌یت و په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ زاتی پاکی په‌روه‌ردگارت بپچڕێنی.
*نوێژ نوێبوونه‌وه‌ی ژیان و ئاسووده‌یی ده‌روون
چه‌ند هه‌نگاوێکی کرده‌یی بۆ چاره‌سه‌ر کردنی سستی له‌ به‌جێگه‌یاندنی نوێژدا:
1- داوای یارمه‌تی کردن له‌ خودا و پاڕانه‌وه‌ بۆ چالاک کردن و زاڵبوون به‌سه‌ر شه‌یتاندا.
2- پێویسته‌ مرۆڤ ویست و ئیراده‌ی خۆی به‌هێز بکات، بۆ به‌جێ گه‌یاندنی نوێژ.
3- نابێت له‌کاتی کردنی نوێژ و به‌جێگه‌یاندنیدا په‌له‌ی تێدا بکرێت، به‌ڵکو ده‌بێت به‌ ئارامی و له‌سه‌ر خۆییه‌وه‌ به‌جێ بگه‌ینرێت.
4- هه‌وڵدان بۆ به‌ جێگه‌یاندنی نوێژه‌کان له‌کاتی خۆیدا (کاتی سه‌ره‌تا).
5- بیرکردنه‌وه‌ له‌ ژیانی کاتی دونیا که‌ کۆتایی دێت، دواتر ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌ لای خوای باڵاده‌ست، بزانه‌ چۆن وه‌ڵامی زاتی پاکی ئه‌ده‌یته‌وه‌ که‌ ئایا بۆچی که‌مته‌رخه‌میت کردووه‌ و نواندووه‌ له‌م ئه‌رک و فه‌رمانه‌ گه‌وره‌یه‌دا.
6- بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پابه‌ندبیت به‌ نوێژه‌کانت بزانه‌ هاوڕێیه‌تی کێ ده‌که‌یت؟ نه‌که‌یت هاوڕێیه‌تی که‌سێک بکه‌یت که‌ له‌ نوێژ و فه‌رمانه‌کانی خودا دوورت بخاته‌وه‌.
7- هه‌وڵدان بۆ کردنی زۆر له‌ یادی خوا و خوێندنه‌وه‌ی قورئان یا گوێگرتن بۆ قورئان.
8- کاروباری دوانیا نه‌بێته‌ کۆسپ بۆ کردنی نوێژه‌کانت، له‌یادت بێت وته‌یه‌ک هه‌یه‌ و ئه‌م وته‌یه‌ بۆ خۆت بیکه‌ به‌ درووشمێک و هه‌رده‌م بیڵێوه‌ که‌ ده‌ڵێت: "به‌نوێژ مه‌ڵێ کارم هه‌یه‌، به‌کار بڵێ نوێژم هه‌یه‌".


* له‌وه‌ی که‌وا سستیت نواندووه‌ له‌ به‌جێگه‌یاندنی نوێژه‌کانت پێویسته‌ په‌شیمانی ته‌واو ده‌رببڕیت به‌رامبه‌ر به‌ یه‌زدان و چیتر واز له‌ نوێژه‌کانت نه‌هێنی، چونکه‌ نه‌کردنی نوێژ تاوانێکی زۆر گه‌وره‌یه‌.
والسلام علیکم ورحمةالله‌ وبرکاته‌...

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-15 19:58:33

hane2010
خونچەی نوێ
شوێن: Finland
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-11-04
دواترین سه‌ردان: 2013-12-23
په‌یامه‌كان: 58
WindowsXPMSIE7

Re: nwezhakanm pchr pchra!!!!

zos supas bo aw zanyariyanat xwai gawra padashtt bdatawa

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net