خوێنەری بەڕێز:
بەڕێزانی یانەی کورد ژین ، ئەمەی کەلەبەر دەستاندایە ، بەئەرک و ماندو بونێکی زۆر هاتۆتە بەرهەم ، بۆ ناساندنی شاعیرو نووسەران و فەیلەسوفەکانی جیهان و ئاشنابوونی ،
خوێنەری کورد لە ژیان و لە هۆنراوەکانیان ، وەرگێران ، ڕاوەستانە لەپێش ئەو دەرگا داخراوانەدا کەلەسەرەتای درووست بونیەوە مرۆف جاویان تێ ئەبڕێت ، کارێکی هێندە ئاسانیش،
نی یە کەلێ ی نەترسیت ، بەڵام بەردەوام تەزوی خۆش و ناخۆش لەناختدا دەگێڕێت ، جێژێکی ئاسودەت دەداتێ.
ژیانی ئەم نووسەرو شاعیر و بلیمەتەی لەپێش جاوتاندایە زادەی هەلو مەرجی ڕوخساری ڕۆژگاری خۆیەتی . هیوادارم توانیبێتم خزمەتێکی بجوکم بەیانەی کورد ژین و هەموو ،
ئەندامە بەڕێزەکانی کردبێت.
Dawin
ئەمە وێنەی کورت تۆخۆلسکی یە[i:/.jpg[/img]/kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-791mg]http1301416379
img]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013118971.jpg[/im
ئەمە وێنەی ئەو خانوەیە کە تیالەدایک بووە
[img]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013118971.jpg[/img
ئەمە وێنەی کورت و ئێلینی خوشکی و فریتزی برایەتی

( [img]http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-1301414 ------------------------------------------------- :
کورت تۆخۆلسکی Kurt tocholsky
---------------------------------------------
کورت توخولسکی لە نۆی کانونی دووەمی 1890 لەگەڕەکێکی شاری( بەرلین) بەناوی( لوبیکەر ) لەخانووی ژمارە 13 هاتۆتە دنیاوە , بەهۆی کارەکەی باوکیەوە کە ناوی،
(ئەلێکس توخولسکی) یە کەلەگەڵ بانکێک کاری دەکرد ، ناجار بەرلینیان بەجێ هێشتو ڕویان کردە شتێتین، کورت توخولسکی ژیانی منداڵی لەوێ بەسەر بردوە، باوکی کورت ،
واتە ئەلێکس توخولسکی لە ساڵی 1887 لەگەڵ کجێکی ئامۆزای خۆی بەناوی( دۆریس ) Doris ژیانی هاوسەریان پێک هێناوە ، سێ منداڵیان بووە گەورەکەیان کوڕە و ناوی کورت،
دووەم ئێلین کجە و سێهەم کورە بەناوی فریتز

لەساڵی 1905دا باوکی کۆجی دوای ئەکات و هاوڕێکانی باوکی نایەڵن سەریان لێ بشێوێ بە کورت ئەڵێن دەتوانی لە بانکەکە لە جێگای باوکت ئیش بکەیت ، ئێمە یارمەتیت دەدەین،
ماوەیەک باوکی بەند دەکرێت لەتەمەنێکی مناڵیدا ئەم پارجە شیعرەی نوسیوە و بۆتان ئەکەم بە کوردی ..
هۆنراوەکە بە ئەڵمانی هۆنراوەکە بەکوردی
------------------------------------------------------------------------- ------------------------------------------------------------------------------------
Hier stehn wir in dem Garten لێرەدا... لەباخجەکەدا ، وەستاوین ..
Und warten ... warten .. warten جاوەڕوانین... جاوەڕوانین.... جاوەڕوان.
Vater kommt nicht باوکم.... هەر نەهات.....
Bei Krauses wird ..gleich . geschlosen کراوس دای دەخات و کاری هەیە..
Vater ist aus gespert باوکیشم ... هەر لەبەندیخانەیە..
Durch, Rheinland zieht es brausend بەناو ڕاینلەند سەیرم کرد هەورەکانی قاوەی یە.
Sie haben Zweihundert tausend
Aus dem Fabriken ..gezert لەڕاینلەند فابریکێک هەیە ، لەڕۆژێکدا دووسەد هەزار
کاڵا ،،دروست دەکات ...
Wir stehn hier und darben ئێمە وەستاوین .. و هەر سەیری ئەکەین..
Es blüh die ..IG Farben کەجۆن لەگەڵ هەورەکان ڕەنگ ئەبن
Vater ist aus gespert ..بەڵام باوکم ......هەر بەندە،،
Wir sind dazu da ..um später ئێمە هەر جاوەڕێین کەباوکم، دەرجێ..
An stelle unsere Vater بۆی.. بیهێنینەوە ،، سەر ڕێگای جاران
Großmutter sag es den kleinen نە نکم..هەموو جارێ بەمنداڵەکانی ئەووت:
Sie sollen bei Hunger nicht n weinen کە برسیتان بوو.. نابێ بۆ نان بگرین..
Sie sollen gerade stehn.mit Vater und dem ganzen Brüder ئەبێ جاو ، لە باوک و براکانتان ، بکەن. جونکە..
ZumLicht.. zur Freiheit empor. ژیان ، لەڕووناکی و سەربەخۆی پێک هاتوە..نەک لەگریان.

ئەمە وێنەیەکی منداڵی کورت تۆخۆلسکیییە
لە ساڵی 1899 جوە قوتابخانەی فەرەنسی لەبەرلین هەتا ساڵی 1903 پاش دووساڵ قوتابخانەکەی گۆڕی بۆ ئامادەی شاهانە ی( فێهلمس) لەساڵی 1907 خۆی ئامادە کرد،
لەگەڵ مامۆستایەکی تایبەت بۆ خو یندنی یاسا، لەساڵی 1909 لەزانکۆی بەرلین وانەی یاسای خوێندو لەساڵی 1910 بەناجاری جۆتە زانکۆی جنێف ،
لەسەردانێکی دا لەساڵی 1911 بۆ( براغ ) لەوێ جاوی بەنووسەری بەناوبانگ( Franz kafka فرانز کەفکە ) میوانداری لێکردوە داوای لێکردوە جەند هۆنراوەیەکی خۆی بۆ بخوێنێتەوە،
کەخوێندویەتیەوە فرانز زۆر بەدڵی دەبێت هانی ئەدات کەبەر دەوام بێت،
ئەم لاوە خوێن گەرمە لەتەمەنی 21 ساڵیەوە جوە ناو کاروانی نووسین و ڕۆژنامە گەریەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زۆر ئازایانە قۆناخاکانی یاسای بڕی ،لەساڵی 1913 نووسینەکانی .
لەدەرەوەو ناوەوەی ئەڵمانیادا دەنگی دایەوە، پاشان یەکەم کەس بووە هەوڵی داوە بۆ پێک هێنانی پارتێکی دیموکراتی ، یاساو پێشەکی بۆ داناوە ، هەر لە ساڵین 1913یەکەم ،
جیرۆکی شانۆی نووسی بەناوی دەستەکانی دایکم ،، مەبەستی لەخاکی ئەڵمانیایە و دەستەکانیش مەبەستی لە هەردو ئەڵمانیایە کە لەو سەردەمەدا پێیان ووتوە ،
ئەڵمانیای شەرقی و ئەڵمانیای غەربی ، لەجیهانی دەرەوەو لەناو ەوە بەرز ڕاگیرا ، دوای دەرهێنەری بەتوانای ئەو سەردە مە( Siegfried jacob زیکفرید یاکوب) ی دەر هێنەر ،
جوانترین شانۆی بۆ داناوەو بینەرێکی زۆری لەخۆ گرتوە،
پاشان جەنگی جیهانی یەکەم دەستی پێ کرد لەساڵی 1914 هەتا1916 لەزانکۆی jena دەرسی خوێندوە، لە مانگی 12 ی ساڵی 1916 لەڕۆژنامەی یەک بوون ، نووسینێکی ،
بەناوی ( بافڕۆکەکان ئاسمانی ووڵاتەکەمان بەجێبهێڵن) بڵاوکردەوە ،پاش ئەم نووسینە هەموو قوتابیەکانی زانکۆ پشتگیریان لەنووسینەکەی کرد. لەناو ئەماندا خاتوو،
(MaryGerold ماری گیڕۆڵد) ی ناسی ، خاتوو ماریە نامەیەکی بۆ ئەنوسێت ئەڵێت من ئەتوانم کەسێک بم بۆ شاردنەوەی نووسین و پۆستەکانت، ئاڵێرەوە دەستی کرد ،
بەشاردنەوەی ناوی خۆی لەجیاتی کورت تۆخۆلسکی ناوی تری ئەنوسی لەبڵاوکراوەکانی وەک:پیتر ،،،، بانتر ..... لاتیغر...یئناتس .... کاسبەر هاوسەر،
ئەمە وێنەی کورت تۆخۆلسکی و ماریە گیڕۆڵدە لەهینداس سوید
ئاوا جوابی نامەکەی خاتوو ماریا ئەداتەوە:
من بۆ ماوەی سێ ساڵ دەبێت لەژێر کاریگەری جەنگدام،، بەتەنها لەکوێ ئەتوانم.(.........)من زۆربەی ناوەندەکانم ئاگادار کردبوو کە جەک هەڵ نەگرن دژی مرۆف،
ڕێ بۆ ئەو پاپۆڕانە خۆشکەن کەدەرمان و خواردن بۆ مناڵو پەککەوتەکان ئەگوێزنەوە.. بەڵام هەموو ناوەندەکان ڕاستگۆ نەبون و درۆیان لەگەڵ کردین هەمویان لەپشتەوە پارەو بەرتیلیان ،
لە میری وەرگرتوە ،سەیرە بەمن ئەڵێن خیانەت کار لەووڵات ئەمانەیش بەفیداکاری ووڵات .. زۆرم کرد ماریە بەڵام بێ هودە بوو،
لەساڵی 1920 بۆ ماوەیەکی کورت لەگەڵ( Else weil ئڵێسە فایل ) ژیاوە بەڵام کەمی خایاندوەە جیابونەتەوە ،لە30ی ئابی 1920( ماریا گیڕڵۆدی Marya Gerold) خواستوەو
بوە بەخێزانی . بەڵام هیج منداڵێکیان نەبووە ،
لە دیسەمبەری ساڵی 1918 بوو بەسەر نووسەری (ڕۆژنامەی UIKیەک بوون) هەتا ساڵی 1920، ئەم ڕۆژنامەیە لەلایەن جەپەکانەوە بڵاو دەکرایەوە ،
لەساڵی 1922 شیعرێکی کورت بەناوێکی ترەوە دەنێرێ بۆ وەزیری دەرەوەی ئەوکاتە تێیدائەنوسێ:
هۆنراوەکە بەئەڵمانی هۆنراوەکە بەکوردی
----------------------------- ------------------------------------- ------------------------------------------------------------------------------------
Steh einmal auf schlag mit der Faust darein هەڵوێستی جەلاد ئەبێ،، دوای ئەشکەنجەدان جی بێ..
Schalf nicht nach Vierzehn Tagen wieder ein, نەخەوتم.. دوای جواردە ڕۆژ، ناخەوم. . دووڕۆژی تر،،
Heraus mit deinem Monarchist enrichter لەدەرەوە.. لەگەڵ ، مەلیکەکانی جەنگ....
Mat offizieren undmit dem Gelichter, لەگەڵ.. ئەفسەرەکانت و لەگەڵ نۆکەرەکانت...
Das von dir lebt und das dich sabotirt, ئەم ژیانە.. بۆ ئێوەیەو ..تێکی ئەدەن...
an die Häuser haken kreuze schmiert بەخاج ماڵەکان ..بەیەکەوە ، ئەبەسترێ،
Vier jahre Mord -das sind weiß Gott genug جوار ساڵ لەکوشتار ، مەگەر خوای گەورە بزانێ جیتان کردوە،،
Das stehst jetzt vor dem letzen Atenzug, تۆ.. ئێستا وەستاوی لەبەردەم شەمەندەفەرێکی .. خێرا،
Zeig, was du bist, halt mit dir selbst Gericht وابۆی ئەجم ..بڕیار بدەی ..کەدادگای خۆت بکەیت..
Strib oder ..kämpfe , Drittes gebt es nicht ئەمریت... یاخود ، دژایەتیت ئەکرێت.. نیتە جارەی سێیەم
Rothenau, 29.05http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13012977202.jpg.1922
ئەم وێنەیەکی ئەو نامەیەیە کەناردویەتی بۆ وەزیر

لەکتێبە نایابەکانی کەلەساڵی 1929 لە غەریبی و لەدوورە ووڵات نووسیویەتی ناوی( Heimat ) بەمانای ووڵاتەکەم ئەمەش جەند دێڕێکی......
ئێمە ووتومانە لەزۆر ساید بەزۆرینە ..نا... بۆ ناوەندی ،، نابۆ بۆ ژیانی ژێر دەستی.... نابۆ جاندنی ڕق و کینە... نابۆ کوشتنی ئازیزانمان... نابۆ لەدەست جونی خاکەکەمان،
ئێمە ئەمانەوێت یەک جار بڵێین .. بەڵێ،،بۆ کۆماری ئەڵمانیا،، بەڵێ بۆدۆستایەتی،کەئێمە تیا لەدایک بووین ، زاراوەیەکی خۆمان هەیە کەڕاوێژی پێ ئەکەین ئەویش ئەڵمانی یە،
بەو بەڵێنەی بە بەڵێ ی ئێمەی دەدەن ئینجا ڕاست ناکەن ، ئەو گەلەی ئێوە بەناوییەوە پارە پەیدا ئەکەن حەزی لەشەڕو کوشتار نی یە ، ئەم ووڵاتە و زمانە جوانەکەی ،
بۆ خەڵکی خۆی قەدەغەکراوە، بەجاوی هاوڵاتی یەکسان ناڕوانرێتە هاوڵاتی ئەم ووڵاتە،، بەڵام هەموان لێرە ئەژین ، ئەڵمانیایەک کەدابەش کراوە بە دووبەشەوە.
بۆ بێ دەنگی ووڵاتەکەمان ??!! بۆ.......بۆ
لێرەدا هەر لەم کتیبەیدا ،لەسەر ئەم دێرە کەنووسیویەتی( سەربازە پیاو کوژەکان) بەمە ناوەندی دەسەڵاتی زور تورە کرد،

ماوەی (کۆماری Weimar فایمار) پاش ئەوەی نازیەکان هاتنە سەر حوکم ، دوژمنی سەر سەختی( کورت تۆخۆلسکی ) بوون.
hhttp://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013003372.jpgttp://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013003371.jpg
لەشەوی 27ی شوبات ئاگرێکی گەورە بینای ڕایشتاغ واتە( پەرلەمان ) ی ئەڵمانی کەوتەوە ، هەر ئەو شەوە سەرۆکی پەرلەمان ( هیرمان گۆرگ) و وەزیری ڕۆشنبیری بۆیان دەرکەوت ،
کەئەمە دوا هەوڵی شیوعیەکانە بۆ نانەوەی ئاژاوە لەووڵات ، سەرکردە( غوستابۆ ) لەبەردەم سەرۆکی پەرلەمان وەستابوو بەرامبەر ئاگرەکە و ، ووتی:
لەمەودوا ڕوحمیان پێ ناکەم ، ئەبێ هەموو بەر پرسە شیوعیەکان پاک بکرێنەوە ،ئەمە کارێکی پلان داڕێژراو بووە بەبۆجونی نازیەکان، دەبێ ئەندامەکانی شیوعی سزا بدرێن،
بەم جۆرە شیوعیەکان و ئیشتراکیەکان تۆمەتبارکران بەسوتاندنی پەرلەمان، بەڵام بەگوێرەی قسەی جەند سەرکردەیەکی نازیەکان لە دادگای نۆرنبیرگ ، کەئەمە پلانی نازیەکانە،
بۆ لەناو بردنی نایارەکانیان، هێزە ئەمنیەکانی نازی 4000 کادرو ئەندامانی پارتی ئیشتراکی و لیبڕالی و شیوعیان دەست گیر کرد و بەئارەزوی خۆیان جیان ویست کردیان،
هەموو ڕۆژنامەی جەپەکانیان داخست ،پاشان قائیمەیەکیان لە نووسەرو ڕووناکبیری ئەڵمان کەدژی نازیەکان دەیان نووسی دەرکرد، هەموو کتێبەکانیان بەئاشکرا لەبەرلینی ،
پایتەخت سووتاندن، کەوتنە جاودێریان و لێسەندنەوەی پێ ناسەی ئەڵمانی و زۆربەیان ووڵاتیان بەجێ هێشتوو بڵاو بوونەوە بە جیهان دا،
لەناویان دا ( کورت تۆخۆلسکی) بوو ... برتولد برشت،،،توماس مان.... ئانا زیفرس.....هاینرش مان ...هێرمان هاسە... پاش ئەوەی( نەمسا) جوە ژێر دەسەڵاتی لیوای رایخی ،
ئەڵمانیەوە هە ندێ زاناو فەیلەسوفی دیکەی ئەڵمان تۆمەتبارکران ، لەناویان دا ئەلبێرت ئەنیشتاین .. ماکس هۆک هایمەر ...جۆرج لوکاس، دەسەڵاتەکەی هیتلەر ئەمانەی ،
بە خائینی نیشتیمان وەسف کرد،لەم کاتەدا نووسەرەکانی شەرق و غەرب یەکیان گرتەوەو لە ووڵاتان ژیانیان بەسەربرد . لەناویاندا (کورت تۆخۆلسکی) لەم پارجە هۆنراوەیەدا دەڵێت:
بێدەنگیان کرد دەنگەکانی زمانی دایک..
کەبەلێوەکانی .. پێ ی ئەوتین..
شیر و دار و جۆگەی ئاوەکان
مانگ و ئەستێرەکان و جەدۆلەکانی لێدانی شەو،،
ئێستا دارستانێکە ، بەزمانێک قسە ئەکات ..
نەمان بیستووە... هەرگیز .. لەمەوبەر،،
یەک ووشەی ئەڵمانی نەوترا.. لەسەر هەڵدانیەوە.
دڵنیابن .. بەم زووانە لەبیر ئەجنەوە ئەتوێنەوە وەک بەفر.http://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013037901.jpghttp://kurdzhin.info/up/uploads/kurdzhin-13013037912.jpg
لەنووسینە بە ناوبانگە کانی تری( شانۆگەری جیهانە) کەلەم ساڵانەی دووای دا خەڵاتی نۆبڵی پێ درا لەلایەن دەرهێنەری بەناوبانگ کارل فون ئوسیشکی،
ئەم نووسەرە یەکێک بووە لەڕەخنە گرە باشەکانی گۆرەپانی ئەڵمانی لەسەردەمەکەیدا،
ئەم نووسەرە زۆربەی ژیانی بەتەنیای و لەغەریبی بردە سەر ئەمانەش هەندێ لەنووسین و کتێبە کانیەتی:
1. تۆ نانی بەیانیت بڕین.
2. ئەمانەت هەموی بە دەست کردووە.
3. تۆ بەخێوت کردین.
4.دەستێک لەساردی و دەستێک لەگەرمی.
5. دێم بۆ لات.

6.تەنها بۆ خولەکێک.
7. هاوڕێ ودوژمن.
8. کاتێ برا بووین.
9. نزیک بوونەوە لەکۆتایی.
10. ئەڕۆم بە درێژای تەمەن.
11.ئایا ئەم کۆتایی یە غەریبی یە?
12.ئەگەر پارەت هەبوو . بێ ژن ئەبیت.
13.منداڵ جوانن ..ژیان بەختیار ئەکەن.
14. شانۆگەری جیهان.
15. دەستەکانی دایکم.
16. مەسینەیان دابەش کرد.
17.ئێمە هەشت کەس بووین.
18.جاوێک لەشارێکی گەورەدا.
19. قاوەیان ئامادە کرد.
20. تۆ شیرەکەت داپۆشی.
بۆ ئە م نووسەرە لە کۆشکی مەلەکی لەشاری ڕاینز برغ مۆزە خانەیەکیان لەبەرزایەکانی ئەو شارە بۆ داناوە کەزۆربەی ئەو کاڵایانەی کەبەکاری هێناوە تیا بەدی ئەکرێت،
کەلەزۆربەی ڕیوایەتەکانیا باسی ئەمشارەی کردوە،
مردنی
ئەمە وێنەی ماڵەکەیەتی لەهنداس
ئەمە گۆڕەکەیەتی لە گۆڕستانی هنداس لەسوید


ئە مەش کتێبی جاوێک لەشارێکی گەورەدا.
لە 14ی تشرینی یەکەم هەتا 4 ی کانونی یەکەمی ساڵی 1935( کورت تۆخۆلسکی ) بە ئازاری گەدەیەوە لەدوورە ووڵات لە نە خۆشخانە شەو ڕۆژی بەئازاوەوە بەسەر ئەبرد،
نەی ئەتوانی بە بێ دەرمانی خەو جاوەکانی لێک بنێت ، پاشان نەخۆشخانە جێ دەهێڵێت و ئەگەڕێتەوە ماڵەکەی خۆی.
ئەمەش ئەو ڕستەیەیەتی کە نازیەکانی نارەحەت کرد
بەمانای سەربازە پیاو کوژەکان
پاش ئەو هەموو ناڕەحەتی یە بۆ ماوەی دوو مانگ نەی توانی بەرەنگاری ئەو دەردە سەختە بێتەوە ، ناجار خۆی دەرمان خوارد کردووە،
لەئێوارەی 21ی کانوونی یەکەم ساڵی 1935 لە هندس لەووڵاتی سوید کۆجی دوایی کردووە.
سەرجاوەکان
Dutsche Amazon. de exec obidos
Deutsch Wirikilez Weimar
Wahrig, gerhard Deutsch
تایبەت بەکورد ژین
ئامادەکردن و وەرگێڕانی لە ئەڵمانییەوە بۆ کوردی Dawin.
کاتتان شاد
لەگەڵ ڕێزی Dawin.
دواترین جار دهستكاری كراوه لهلایهن dawin (2011-03-29 16:55:47)