❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / خاتوو ژولیا و سه‌مای فلامێنگۆ له‌ هه‌ولێر نمایشكرا

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-13 20:04:47

zhekaf
پڕشنگی یانە
شوێن: Hawler
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2007-10-12
دواترین سه‌ردان: 2013-04-01
په‌یامه‌كان: 884
WindowsFirefox

خاتوو ژولیا و سه‌مای فلامێنگۆ له‌ هه‌ولێر نمایشكرا

خاتوو ژولیا و سه‌مای فلامێنگۆ له‌ هه‌ولێر نمایشكرا
Peyamner PNA- په‌سار فایه‌ق/ هه‌ولێر- شانۆگه‌ری "خاتوو ژولیا" دوای وه‌رگرتنی پێنج خه‌ڵات له‌ فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ، بووه‌ میوانی هه‌ولێر و بۆ جه‌ماوه‌ری شانۆیی له‌و شاره‌ نمایشكرا.

ئێواره‌ی ئه‌مرِۆ چوارشه‌ممه‌ (13 نیسان/ ئه‌پرێل 2011)، ئه‌م شانۆگه‌رییه‌ به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌ هه‌وادارانی هونه‌ری شانۆ له‌ هۆڵی میدیا له‌ شاری هه‌ولێر نمایشكرا.

شانۆگه‌ری "خاتو ژوولیا" له‌ نووسینی "سترینبێری" و وه‌رگێرانی محه‌مه‌د موكری و سینۆگرافیاو ده‌رهێنانی شانۆكارو ده‌رهێنه‌ر به‌كر ره‌شید ـه‌.

له‌م به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌دا هه‌ریه‌ك له‌ شانۆكاران دێرین عومه‌ر، ئه‌ڤین حه‌مه‌ نوری و شیلان عه‌بدوڵڵا رۆڵی سه‌ره‌كی ده‌گێرِن.

شانۆگه‌ری "خاتوو ژولیا" به‌رهه‌می به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی سلێمانییه‌، به‌ داوه‌تی فه‌رمی به‌رِێوه‌به‌رایه‌تی شانۆی هه‌ولێر، له‌ شاری هه‌ولێر نمایشكرا و ماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

ئه‌م به‌رهه‌مه‌ شانۆییه‌، له‌ مانگی ئادار/ مارسی رابردوودا به‌شداری له‌ فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ كرد، توانی زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ به‌ده‌ست بێنێت و له‌ دوای فیستیڤاڵیش نمایشی دیكه‌ی له‌ شاری سلێمانی بۆ كرا.

ده‌رهێنه‌ری شانۆگه‌ری به‌كر ره‌شید له‌ لێدوانێكی پێشه‌ه‌دا بۆ ئاژانسی په‌یامنێر له‌باره‌ی ئه‌م شانۆگه‌رییه‌وه‌ گوتی "هه‌موو ده‌قێك نامه‌كه‌ی مرۆڤایه‌تییه‌، ئه‌و ده‌قه‌ی من به‌كارم هێنابوو بۆ شانۆكه‌ باس له‌ ده‌سه‌ڵات و چینایه‌تی ده‌كات".

گوتیشی "له‌ناو میلله‌تی ئێمه‌دا بابه‌تی ده‌سه‌ڵات و چینایه‌تی بوونی هه‌یه‌".

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی فیستیڤاڵ سللێمانی بۆ شانۆ ئه‌ركی ئێمه‌ قورستر ده‌كات، هه‌رچه‌ند من پیشتر له‌چه‌ندین كاری دیكه‌دا خه‌ڵاتم وه‌رگرتوه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا من ئه‌ركم قورستره‌ ده‌بێت".

له‌ فیستیڤاڵی سلێمانی بۆ شانۆ كه‌ له‌ مانگی ئادار/ مارس 2011 له‌ شاری سلێمانی به‌رِێوه‌چوو، تیایدا ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می شانۆیی تیایدا به‌شداربوون، شانۆگه‌ری "خاتوو ژولیا" توانی زۆرینه‌ی خه‌ڵاته‌كانی فیستیڤاڵ به‌ده‌ست بێنێت.

peyamner

Kurdzhin
  له‌ هیچ شتێکی مناڵیم په‌شیمان نیم ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێت که‌ خۆزگه‌م ئه‌خواست گه‌وره‌بم.
   

श्रमिकों के हाथ एक पूरा पेट पर है

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net