.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













کۆمەڵناسی لادێ
گوند نشینی چیە: واتە هەر پار زەویەك لەلایەن مرۆرڤەوە چاندرابێت و سودی لێ وەربگیرێت . و كشتوكاڵی تێدا كرابێت یان بكرێت ، شوێنەواری لەسەر ڕوی دیاربێت ئەوە لادێیە بۆیە بە زەویە دەست لێنەدراوەكان نا گوترێت لاێ
دوومەرجی سەرەكی لە زۆربەی پێناسەی لادێكان بەدی دەكرێت ئەوانیش:
یەكەم/ هۆكاری دانیشتوان:
1/گرنگترین هۆكاری جیاكەرەوەی شار و لادێیە، خەسڵەتی ژمارە و چڕی دانشتوانە.
2/ پیشەی خەڵك زیاتر جوتیاریی و زەوی كشتوكاڵی زیاتر هەیە تا خانوو
4/ كاتێك چڕی دانیشتوان كەمە. یەكێتی كۆمەڵایەتی زیاترە ،نەناسراو مومكین نیە، دابەشكردنی كار سادەترە، بزاوتی كۆمەڵایەتی كەمترە ، لادانە كۆمەڵایەتیەكان كەمترە.
دووەم/ جۆری چالاكی:
1/ كار پەیوەندی بەخێزانەوە هەیە و لەسەر بنەمای تەمەن و رەگەز دابەش دەكرێت
2/ جۆری كار پەیوەندی بە ئاینەوە هەیە
3/ كار زیاتر بۆ بژێویە نەك بازرگانی و سەروەت كۆكردنەوە
4/كار پێوسیتی بە پێشبینی و بەرنامە ڕێژی نییە.
5/كات ڕۆلێكی گرنگی نییە و كارەكات بە پێی كات دابەش ناكرێت و حاڵەتی پشپۆڕی نییە یان كەمە
6/ پیاوان بەدەگمەن بەتەنیا كار دەكەن بەتایبەتی لە مەڕو ماڵات و پەلەوەر بەخێو كردن
تایبەتمەندیەكانی كۆمەڵگای لادێ
1/ بچوكی رەهەندەكانی كۆمەڵگا
2/ كەمی چری دانیشتوان
3/ پێكەوە گونجانی كۆمەڵایەتی و یەك دەستی دانیشتوان و دابەشكردنی كار و جیاوازی رۆڵە كۆمەڵایەتیەكان
4/ جێگیری و بەرەنگار بوونەوەی گۆرانكاری . مخافزكاری
5/ دوورە پەرێزی كۆمەڵایەتی و جوگرافی
6/ پشت بەستنی كۆمەڵگا بە خێزان و بونیادی خزمایەتی.
پێكهاتەی ژیانی ژینگەی كۆمەڵگای لادێ
1/ دەكرێت بوترێت لەدێ لە ژێر كاریگەری شروست ژیان بەسەر دەبەن شار زیاتر دەتوانن پارێزگاری لە تاكەكان بكەن.
2/كركردن و چالاكی تاكی لادی واتە كاركردن لە كێڵگەدا ئەو روبەروی توندوتیژی سروشت دەكاتەوە.
3/ لەشار لەگەڵ زۆر بوونی یەكەكانی نیشیتەجێبوون هیچ زیندەوەرێكی ناماڵ نابینرێت
4/ پیشەشازی لەناوچەیەكی بچوك دەكرێت لەیەرامبەردا كشتوكاڵ ناوچەیەكی فراوانی دەوێت بۆیە لەكاتی كاركردن تاكی لادێ كەمتر یەكتر دەبینن
5/ لەلادێ خەڵكی حەزی لە پەرتەوازی و دورە پەرێزیە و خانوەكانیان گەورەترە
هۆكارەكانی سەر هەڵدانی لادێ
یەكەم : هۆكارە ژینگەر و سروشتیەكان
1/خەسڵەتە جوگرافیەكان بە پلەی یەكەم دێت لەنێو هۆكارەكانی نیشتە جێی بوون وەك بونی ئاوی خواردنەوە و كشتوكاڵ
2/روكاری ئاو و هەوا وەك باران، قلەی گەرمی ، باری زەوی ، گونجانی بەرز و نزمی زەوی كشتوماڵی و نیشتەجێبوون
3/ زەویش هۆكارێكی گرنگە چونكە زەوی تا پڕ بایەخ تر و گونجاو تر بێت زیاتر بوە هۆكاری نیشتی جێ بوون پلەی وابەستەیەە بەو جێگایەوە
4/نەرمی و رەقی و ئەو سەرچاوانەی ژێر خاك هۆكارێكی ترن
دووەم: هۆكاری كۆمەڵایەتی
1/ زۆر بونی ژمارەی دانیشتوان و نارەحەتی زو زو گواستنەوە چونكە پێشتر مرۆڤەكان زیاتر وابەستەی یەك بوون ژیان دەستە جەمعی بوو
2/ مرۆڤ بەتەنیا ناژی و لەیەك كۆدەبنەوە چونكە مرۆڤ گیانەوەرێكی كۆمەڵایەتییە
3/ بەهۆی بونی مەترسی لەسەر مرۆڤ
سێ هەم: رەوشی كشتوكاڵی
1/قوناغە جیاوازەكانی كشتوكاڵ كاریگەریەن هەیە لەسەر جێگیر بوونی لادێ كان
2/كشتوكاڵ مرۆڤی جێگریكردو كۆچ و رەو و راوكردنی كەم كردەوە
بەهۆی جیاوازی شێوازی كۆ بونەوە
سێ جۆرە پەیوەندی هەیە لە كۆمەڵگار لادێ دا
یەكەم :نیشتە جێبونی پەراگەندە
1/ خانوەكان پەراگەندەن چونكە دەكەونە ناوەندی كێڵگەكان و ئەمانیش لێك دورن كە ئەم دووریە هەندێك جار دەگاتە 40 كم
2/یەكەكانی بەرهەم هێنانی كشتوكاڵ كە چالاكی سەرەكیان ئاژەڵداریە زۆربەی كات لەنێو لەوەڕگا كانن
3/ بەهۆی دوری یەكەكانی نیشتەجێ بوون خزمەتگوزاریە گشتیەكان لە ناوچەیەكی چۆڵ كەدەكەوێتە چەقی ئاوەدانی لەوێ دروست دەكرێت وەك ناوەندی ئاینی ، قوتابخانە.بنكەی تەندروستی
دووەم: نیشتەجێبونی كۆمەڵ
1/خانوەكان نزیك بەیەكن و قەرەباڵغن و بەبێ ئەندازەی بڵا و بونەتەوە
2/ گوند رویەكی تایبەتی هەیە و دەتوانرێت دوای ماوەیەك ببێتە شارۆچكە
3/كۆڵانەكان باریكن و و پێچاو پێچن
4/ هۆكاری دروست بونی ئەم جۆرە زۆرە وەك ئاسایش و بونی ئاو , مەیلی بەكۆمەڵ بون
5/ سەرەتای زۆربەی ئەم جۆرە گوندانە چادر نشین بوون
سێ هەم: شێوەكانی دیكە
1/لەنێو دوشێوەكەی تردا ئێوە سێ هەم هەیە كەئاستێكی مام ناوەندە
2/ لەهەندێك باردا خانوەكان لەشوێًنێكی نیمچە فراوان بەشیًوەیەكی ناڕێك بڵاو بونەتەوە
3/ لەدامێنی هەر خانوویەك باخێك یان شوێنێكی نانەوێڵە یان پەلەوەلا هەیە
4/زۆربەی خانوەكان پێكەوە نەبەستراونەتەوە بەڵام دوری نێوانیشیان زۆر نیە
شێوازەكانی لادێ
یەكەم: كێڵگە فراوان و دوور هەڵكەوتووەكان:
خێزان لەناو كێڵگە ژیان بەسەر دەبات, هاوسێكەی لەوانەیە چەند كیلۆمەترێك لێی دوور بێت, ئامێرو پێداویستیەكانی كێڵگە لە زەویەكەیدا هەیە.
2/گوندە شێوە ڕاستە هێڵیەكان:
خانوەكان بەدرێژای جادە یان روبار یان هێڵەكان درێژ دەبنەوە, خانوەكان لێك نزیكن زیاتر ئاشناییان پێكەوە هەیە.
3/ گوندە شێوە بازنەییەكان:
خانوەكان بەشێوەیەكی بارنەی لەیەك كۆبونەتەوە, بەزۆری شوێنە گشتیەكان دەكەونە ناوەندی ئەم بازنە, هەڵكەوتنی خانوەكان پەیوەندی نیە بە شوێنی كێڵگەكەیانەوە
4/ گوندە چوار ڕێیانی و ناوەندە فرۆشیاریەكان
پێكهاتەیان بەهۆی هەل و مەرجی ئابوریە , ئەمجۆرە گوندانە حاڵەتی بازاڕییان هەیە, یان شوێنی ناوچەیەكە كاسبی زۆرە یان دەكەونە سەر ڕێگای شوێنە گەشت و گوزارییەكان, زۆربەی دامیشتوان دوكانی بچوكیان هەیە, زۆربەیان ژیان لە شوێنی دوكانەكەیان بەسەر نابەن بەڵكو چەند كیلۆمەترێك دورتر دەژین.
5/گوندە بچوكەكان:
ئەمانە جوریەكی زۆریان هەیە لەگەڵ وندەكانی دیكە, دوریشن لەناوەندە گرنگەكانی شار , بەگشتی بێ بەشن لەو خزمەنگوزاریانەی لە شارو لادێ گەورەكاندا هەیە
6/جۆرەكانی دیكە:
لەهەندێك باردا لادێ رۆڵێكی تایبەت دەگێڕێت, وەك ئەو ناوچانەی زیارەتگان یان شوێنێكی پیرۆزی ئاینێكە , لەم جۆرە گوندانە سەرەتا ناوەندی پەرستن وەك مزگەوت یان كەنیسە دادەنرێت پاشان بەپێی تێپەڕبونی كات خەڵك لە دەوری كۆدەبنەوە و ژمارەیانزیاد دەكات , شوێن و ناوچە مێژوی و نەتەوایەتیەكانیش بەهەمان شێوەن.
لادێ و لادێیەكان:
وابەستەی بەلادێوە دەكرێت لەكاتی نیشتەجێ بونیش لەشاردا بوونی هەبێت ,شێوەی وابەستە بوون چەند جۆرێكە.
یەكەم: نیشتەجێ بوون
1/كۆمەڵە كەسێكن لە لادێ نیشتە جێن و شوێنی ژیان و كار و بژێویانە
2/هەندێكی دیكە لەگەڵ ئەوەی لە لادێ دەژین بەڵام بۆ كار و بژێوی دەچن لەشار كار دەكەن
3/هەندێكی كەش هەیە لەگەڵ ئەوەی لە شار نیشتەجێن بەڵام كاتی پشویان بۆ مەبەستێكی ایبەتی خۆیان دەچنەوە لادێكەیان
دووەم:وابەستەیی ئابوری
1/ئەنجام دانی چالاكی پیشەیی و دەست خستنی دەرامەتی دەبێتە ئەوەی تاك وەك جوتیارێك وابەستە بێت بە لادێوە دەرامەتی بەستراوە بەخاكی لادێوە
2/هەندێك هەیە لەگەڵ ئەوەی لەلادێ ناژی بەڵام بەهۆی پێشكەشكردنی هەندێك خزمەتگوزاری بەلادێ وەك مامۆستایان و كارمەندانی پۆستە
سێ هەم: بەشداری كۆمەڵایەتی
هەبونی جۆرە پەیوەندیەك وەك جۆری هاوسێیەتی یان كاركردن لەڕێكخراوەكان دەبێًتە هۆی وابەستەی تاك بەلادێوە
چوارەم: پەیوەستی كەلتوری
واتە رادەی بەكۆمەڵایەتی بون و داب و نەریت و بەهاكان جۆری بیركردنەوەی تاك پەیوەندی بە بیركردنەوەی لادێوە هەیە, بەگشتی لە تەمەنی منداڵیدا زەینیان لەگەڵ ئاژەل َ و رووەك شكڵیا وەرگرتووەو لەژینگەی لادێدا تاك كەلتورییە نەك فرە كەلتوری
دژایەتی وجیاوازی شار و لادێ
1/پەیوەندی بە جیاوازی لایەنی جوگرافیەوە هەیە, شار فەزایەكی قەرەباڵغە و چڕی دانیشتوانی زۆرەو سروشت دەستكاری ناكرێت لە لادێ بەڵام لەشار دەگۆردرێت
2/بونیادی چالاكی شار و لادێ جیاوازن لەشار بەزۆری كتای كار كردن دیارە و زۆر جار داهات سنوردار نییە
3/لادێ بەرهەم هێنی خۆراكە شار بەرهەم هێنی پێداویستییە
4/خەڵكی لادێ شارەزایی لەكاێكدا هەیە كەم تازۆر هاوسێكەشی دەزانێت بەڵام لەشار كارەكان ئاڵۆزن و پێویستی بە پسپۆری هەیە
5/ شار شوێنێكە بۆ ئاڵو گۆڕی فكری و ماددی , شار ناوەندێكی داهێنانی هونەر و تەكنەلۆژیا و ئایدۆلۆژیایە ولەشاردا هێزە سیاسیەكان دروست دەبن,لادێ هەردەم گرفتاری جۆرێك لە دواكەوتەی كەلتورییە, ناوەندی پاراستنی نەریت بیروباوەرە كۆنەكانە و زیاتر پارێزگارە.
جیاوازی شارو لادێ
ژ پێوەر كۆمەڵگای شار كۆمەڵگای لادێ
1 شێوەی تیَڕوانین لە ئایندە دەڕوانن بۆ ڕابردوو دەڕوانن
2 فاكتەری كونترۆڵی كۆمەڵایەتی یاسا داب و نەریت
3 پەیوەندی تاكەكان ڕەسمی و بەگرێ بەست عاتفی و هاوڕێیانە
4 دابەشكردنی كار ئاڵۆز و فراوان سادە و سنوردار
5 توانای بزاوتی چینایەتی زۆر سنوردار
6 سیستەمی ئابوری ئاڵۆز پشت بەخۆ بەستن
7 توانای كات بەسەر بردن و ڕابواردن فراوان سنوردار
8 بالا]دەستی خێزان سنوردار زۆر
9 سیستەمی پەروەردە زیاتر رەسمیە زیاتر نارەسمیە
بەراوردی بەها نەریتیەكانی لادێ و بەها نوێ كان
ژ بەها نەریتیەكان بەها نوێیەكان
1 وەقاداری و پشت بەخێزان بەستن ماقەكانی تاكەكەس
2 موڵكداری زەوی و زار وەك بابەتێكی ڕێزگرتن زەوی وەك هۆكارێكی بەرهەم هێنان
3 پارێزگاری پێشكەوتن
4 تەسلیم بوون بەسروشت زاڵبون بەسەر سروشت
5 كات كوشتن سود وەرگرتنی كاریگەر لەكات
6 جەبریەت پەسەند كردنی ئەگەری گۆڕانكاری و بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی
ئامادەکردنی سورێن
تایبەت بەکوردژین


لهسهر هێڵ نییه
dast xosh hawre barez

لهسهر هێڵ نییه





دةستت خؤش بيت بؤ بابةته كةت

لهسهر هێڵ نییه