❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / نهێنی یه‌کانی بژار ئاشکرا بوو

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-17 19:21:12

chraxan
کازیوەی یانە
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-08-24
دواترین سه‌ردان: 2013-08-20
په‌یامه‌كان: 1078
WindowsXPMSIE7

نهێنی یه‌کانی بژار ئاشکرا بوو

موزیكژەن و گۆرانیبێژ بژار دیلان كە چەند رۆژێكە سروودی (جوانی وڵات مەشێونن)ی بڵاوكردووەتەوە، رایگەیاند “لە كاتی ئامادەكردنی ئەو سروودە پەیوەندیم بە هەشت هونەرمەندەوە كرد، بۆ ئەوەی پێكەوە بیڵێین، بەداخەوە وەڵامێكی زۆر ناخۆشیان دامەوە”.

لەبارەی ئەو سروودەی كە لەچەند رۆژی رابردوودا لەسەر بارودۆخی ئێستای كوردستان تۆماری كرد، موزیكژەن و گۆرانیبێژ بژار دیلان بە(رووداو)ی راگەیاند “سروودی (جوانی وڵات مەشێونن) بەشێوەیەكی خێرا كاری ئامادەكاری موزیك و تۆماركردنم بۆ ئەنجامدا، ویستم پەیامێك لەرێگەی سروودێكەوە ئاراستەی خەڵكی كوردستان بكەم، كە ئەو ئەزموونە نەدۆڕینین لەپێناو هەڵچوونێك و توڕەبوونێك، ئاخر ئێمە دەبێ نەوەی ئێستا لەوە حاڵی بكەین ئەو باردۆخەی ئێستا بۆ كورد دروستبووە، بە ئاسانی بەدینەهاتووە”.

بژار دیلان وەك هونەرمەندێك هیوای خواست خۆپیشاندەرانی بەردەركی سەرای شاری سلێمانی بە شێوەیەكی مەدەنیانە داواكارییەكانیان ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن “چونكە ئەوە ئەزموونی هەمووانە، هیوادارم ئێمەی خەڵكی كوردستان بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو ئەزموونە و یەكتری بكەین”.

سروودە تازەكەی بژار هۆنراوەكەی لەلایەن (حەمە سەعید ئیبراهیم) نووسراوە . بژار دیلان لەكاتی تۆماركردنی ئەو گۆرانییەدا داوای لەچەند هونەرمەندێك كردووە بەشداری بكەن لە گوتنی، بەڵام ئامادەی خۆیان نیشاننەداوەو گوتی “لە كاتی ئامادەكردنی ئەو سروودە پەیوەندییم بە هەشت هونەرمەندەوە كرد، پێمگوتن وەرن بابەیەكەوە ئەو سردووە بڵێین بۆ ئەوەی ببێتە شتێكی جوان و پەیامێكی گشتی هونەریانەو هونەرمەندانە بۆ جەماوەری كوردستان، بەڵام زۆر بەداخەوە وەڵامێكی زۆر ناخۆشیان دامەوە و پێیانگوتم تۆ ئێستا ئەو كارە دەكەی، سبەینێ ئەوانەی خۆپیشاندان دەكەن بێنە سەر حوكم ئێمە جێگەمان نابێتەوە و دەرماندەكەن لەم وڵاتە”.
سةربةست

Kurdzhin
گەورەترین هەڵە کە لەلایەن زۆرینەی مرۆڤەکانەوە دەکرێت ئەوەیە :
تەنها گوێ لە نیوەی دەگرن، لە چارەكێکی تێدەگەن و دوو ئەوەندەش قسەدەکەن !!!!!! "

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net