.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له ئه‌وروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابه‌ته گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه














ئه‌مشه‌و وه‌کو چاوه‌ڕوانده‌کرا یاری کلاسیکۆی ئیسپانیا له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ له نێوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌که‌ی تۆپی پێ ڕیاڵ مه‌درید و به‌رشلۆنه به‌ڕێوه‌چوو .. له‌و یارییه‌ی که ملیۆنه‌ها که‌س له سه‌ره‌تاسه‌ری جییهان و زیاتر له 80 هه‌زار هانده‌ر له نێو یاریگا تا دوا خوله‌ک به تاسه‌وه چاودێرییان ده‌کرد به به‌رامبه‌ربوونێکی نه‌رێنی بۆ ڕیاڵ و ئه‌رێنی بۆ به‌رشه به‌کۆتاهات.
له نیوه‌ی یه‌که‌مدا به‌رشلۆنه به‌هه‌مان پلان و ته‌کتیکی هه‌میشه‌یی خۆی ده‌ستی به یاریکردن کرد و مۆرینهۆ و ڕیاڵ مهدریدیشش به پلانێکی تازه‌وه بینران که ئامانجی ئه‌و پلانه ڕاگرتنی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پلانه‌که‌ی به‌رشه بوو که تا ئاستێکی باش ڕیاڵ سه‌رکه‌وتووبوو له‌و پلانه و ده‌کرێت هۆکاری سه‌ره‌کی پیپی به‌رگریکار بوو که له ناوه‌ڕاستی یاریگا ئه‌رکی پوچه‌لکردنه‌وه‌ی هێرشه‌کانی پێسپێردرابوو . هه‌ردوولا زۆر به ترسه‌وه یارییان ده‌کرد و به وردی ڕێنماییه‌کانی ڕاهێنه‌ر و ئه‌رکه‌کانیان جێبه‌جێ ده‌کرد ئه‌مه‌ش بووبوه هۆی ئه‌وه‌ی بۆ هیچ لایه‌کیان ئاسان نه‌بێت مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر گۆڵی یه‌کتر . ڕیاڵ مه‌درید له چه‌ند بۆنه‌یه‌کدا نزیک بوو له تۆمارکردنی گۆڵی یه‌که‌م له ڕێگای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و به‌نزیمه‌وه و به‌رشلۆنه‌ش له دوو هێرش له ڕیگای ڤیا و میسی نزیکبوون له گۆڵ به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ڕیاڵ باشتر ده‌بینرا به‌و پێیه‌ی مه‌ترسی زیاتری خستبووه سه‌ر گۆڵی یانه‌ی میوان . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هیچ کامێکیان نه‌یانتوانی گۆڵی یه‌که‌م تۆماربکه‌ن .
له نیوه‌ی دووه‌م یارییه‌که به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام بوو تاوه‌کو له خوله‌کی 52 هه‌مووشتێک گۆڕا کاتێک ڕاول ئه‌لبیۆل له ناو ناوچه‌ی سزا داڤید ڤیای خست به زه‌ویدا و به‌هۆیه‌وه له‌لایه‌ن ناوبژیوان به کارتی سوورکرایه ده‌ره‌وه و لیۆنێل مێسی به سه‌رکه‌وتویی لێدانه سزاکه‌ی جێبه‌جێ کرد . دوای ده‌رکردنی ئه‌لبیۆل پیپی گه‌ڕایه‌وه جێگای ئه‌لبیۆل و شوێنه‌که‌ی له ناوه‌ڕاستی یاریگا به چۆلی مایه‌وه ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی یاریزانانی به‌رشلۆنه به پێچه‌وانه‌ی نیوه‌ی یه‌که‌م توانیان وه‌ک هه‌میشه‌یی خۆیان ئاسانی کۆنترۆلی یاریگا بگرنه ده‌ست و مه‌ترسی بخه‌نه سه‌ر گۆڵی ڕیاڵ . به‌ڵام دوای چه‌ند گۆڕانکارییه‌کی هه‌ردوولا ، ڕیاڵ توانی هاوسه‌نگی خۆی به‌ده‌ست بهێنێته‌وه و هێرشه‌کانیان چربکه‌نه‌وه تا له یه‌کێک له هێرشه‌کاندا مارسێلۆ له ناوچه‌ی سزا به‌ردرایه‌وه و ناوبژیوان دووه‌م لێدانی سزای له یارییه‌که هه‌ژمارکرد به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له به‌رژه‌وه‌ندی ڕیاڵ . که تێیدا کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له خوله‌کی 82 ئه‌نجامه‌که‌ی یه‌کسانکرده‌وه . پاشانیش هه‌ردوولا به‌رده‌وام بوون له هێرشکردن به‌ڵام ئه‌نجامی یارییه‌که هه‌ر به‌و شێوه‌یه مایه‌وه و هه‌ردوولا به خاڵێک ڕازی بوون.
به‌م بهرامبهربوونهش به‌رشلۆنه به ته‌واوی له‌به‌ده‌ستهێنانی لالیگا نزیک بووه‌وه که ته‌نیا 6 یاری له خوله‌که‌دا ماوه و له پێنجیان ئه‌رکی ئاسانه ئه‌مه له کاتێکدا 8 خاڵ له پێش ڕیاڵ مه‌درید ڕکابه‌ری سه‌رسه‌ختی دێت.
سه‌رچاوه :ياريگا



















له‌سه‌ر هێڵ نییه








ده‌سته‌کانت خۆش بێت بێ‌یار گیان
هه‌ر بژیت


♥..... BesT FriendS ArE HArD To FinD CuZ ThE VerY BesT OnE Is AlreadY MinE......♥
له‌سه‌ر هێڵ نییه



دةست خوش زورجوانن


له‌سه‌ر هێڵ نییه