.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه











سڵاوی خوات لێ بێت .
لهپێش ههموو شت دهست خۆشیتان لێ دهکهم هیوادارم لهش ساغ و سهرکهوتوو بن.
بهرێزم من پرسیارهکهم ئهوهیه ئایا درۆی مهصلهحهت گوناحه،بهس ئهگهر بزانی ئهو درۆیه سودی ههیه وه نابێته جێگهی دڵ تهنگی و دڵ ئێشان بۆ بهرامبهرهکهت.
دوباره دهستان خۆش بێت.


لهسهر هێڵ نییه




بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
سوپاس و ستایش بۆ پەروەردگاری بەبەزەیی، دروود و سڵاو بۆ گیانی پاکی پێشەوای ڕاستگۆی دەستپاک و شوێنکەوتوانی...
فەرموو بەڕێز (تەنکە) بۆ وەڵامی پرسیاری بەڕیزت:
پێشەکیەک دەربارەی درۆکردن:
خوای گەورە باوەڕدارانی بە پاک و بێ گەرد هەڵبژاردوون لەڕووی کردار و گوفتار و بیر و باوەڕەوە، وە لەڕۆژی دواییشدا تەنها ڕاست گۆیان ڕزگاریان دەبێت، و ڕاستگۆییش نیشانەی بەختەوەری و کلیلەی سەرکەوتنە، ئەمەش چونکە ڕاستگۆیی ڕۆح و دڵ و پۆشاک و ڕێ نیشاندەری ڕاستەقینەی مرۆڤەکانە، بەڵام درۆکردن نیشانەی مرۆڤی دووڕوو و ڕێگە خۆشکەرە بۆ گشت تاوانەکان، لەم بارەوە پرسیار لە پێغەمبەر (د.خ) کرا: ئایا مرۆڤی موسڵمان دەترسێت و ترسنۆکە؟ فەرمووی: بەڵێ جاری واهریر مرۆڤ باوەڕدار ڕووبەڕووی ترس دەبێتەوە ئینجا پرسیار کرا ئایا موسڵمان بەخیل و ڕژدە؟ فەرمووی: باوەڕداری واهەیە ئەم ڕەوشتەی تێدایە، پاشان پرسیار کرا: ئایا باوەڕدار درۆزنە؟ فەرمووی: نەخیر، واتە باوەڕ و درۆ لەدڵی مرۆڤی باوەڕداردا بەیەکەوە کنابنەوە، چونکە باوەڕ ڕووناکیە و درۆکردنیش تارکیە.
حوکمی درۆ لە ئیسلامدا:
درۆ کردن بەشێوەیەکی گشتی گوناهێکە لەگوناهە گەورەکان، درۆزن گەر تەوبە نەکات ئەوا سزای دۆزەخ دەچێژێت.
لە قورئاندا زیاتر لە ٢٠٠جار باسی درۆ هاتووە، هەمووی باس لە ناشیرنی و نابەجێیی ئەم ڕەوشتە نزمە ئەکات، هەروەها کۆتایی و چارەنووسی درۆزنان بەدیار دەخات کە بەسزای سەختی دۆزەخ دەگەن.
پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ: (نەکەن درۆبکەن، چونکە درۆ کردن ڕێنموونیتان دەکات بەرەو هەموو تاوانەکان و تاوانەکانیش ڕێنموونیتان دەکەن بەرەو ئاگری دۆزەخ، وەبەردەوام کەسێک درۆدەکات و بەشوێن درۆوەیە هەتاوەکو لەلای خوداش بە درۆزن دەنووسرێت).
خوای گەورە دەربارەی درۆزن دەفەرمووێت: (قتل الخراصون). واتە: "نەفرین لەدرۆزنەکان".
وە پێغەمبەر (د.خ) دەفەرمووێ: (نیشانەی مرۆڤی دووڕوو سیانن، ١- کاتێک قسەی کرد درۆ دەکات. ٢-ئەگەر بەڵێنی دا نایباتە سەر. ٣- کاتێک ئەمانەتی پێ سپێردرا خیانەتی لێدەکات).
ئەو هۆکارانەی دەبنە هۆی درۆکردنن:
١- کەمبوونی ترسی خودا و بێ ئاگایی لەیادی خودا و بەچاودێر نەزانینی خودا.
٢- هەوڵدان بۆ گۆڕینی ڕاستی لە پێناو بەرژەوەندیە تایبەتیەکانی.
٣- لەپێناو سەرنج ڕاکێشانی بۆخۆی بەچیڕۆک و قسەی نەستەق و ناڕاست، واتە: بەدرۆ کردن سەرنجی خەڵک بۆخۆی ڕابکێشێت.
٤- خۆ دزینەوە لە ڕاستیەکان و هەست نەکردن بەبەرپرسیاریەت لەنێو کۆمەڵگادا..
٥- ڕاهاتن لەسەر درۆ لەتەمەنی منداڵی و زووەوە.
٦- خۆهەڵکێشان بەدرۆ و زمان لووسی.
چارەسەر بۆ وازهێنان لەدرۆکردنن:
١- هەوڵدان بۆ وەدەست هێنانی زانیاری لەبارەی تاوانی درۆ و سزاکەی.
٢- خۆڕاهێنان لەسەر ڕاستگۆیی و بەرپرسیاریەت لە گفتار و وتەکانیدا.
٣- پاراستنی زمن و بوونی بردەوامی لە بەخۆداچوونەوەدا.
٤- وازهێنان یا هەوڵدان بۆ گۆڕینی ئەو هۆکارەی کە دەبێتە هۆی درۆکردنت جا هاوڕێت بێ یا شوێنێک بێ.
٥- پێویستە درۆزن بزانێت کە ئەم کردارەی یەکێکە لە نیشانەکانی مرۆڤی دووڕوو.
٦- وە بزانێت ڕاستگۆیی ڕێگای بەهەشت و ڕزگار بوونە و درۆکردنیش گرتنەبەری ڕێگای دۆزەخ و شەرمەزارییە.
٧- پەروەردەکردنی منداڵەکان لەسەر ڕاستگۆیی و دوورخستنەوەیان لە خووی درۆکردن.
**********************************************************
حوکمی ئەو قسانەی کە بەڕواڵەت درۆن (درۆی مەصلەحەت)..
هەندێ درۆکردن هەیە تەنها بەڕواڵەت بدرۆ دادەنرێ ئەگینا درۆنیە، وەک: لەکاتی شەڕ و جەنگ للەگەڵ بێ باوەڕان، یا لەکاتی چاکسازی نێوان دووکەس، یا دوو هۆز و گەل وە یان قسەی پیاوێک بۆ ژنەکەی یاخود قسەی ژنێکە بۆ پیاوەکەی،نمونە: پیاوێک لەبەر دڵی خێزانەکەی پێی بڵێت: کەس لەتۆ جوانتر نیە، کە ڕەنگە لەئەصلدا وانەبێت، تەنها لەبەر ڕازیکردنی ئەو دەیڵێت، ئەمجۆرە درۆکردنە بەگوناه و تاوان هەژمار ناکرێت. واللە أعلم..
والسلام علیکم ورحمة اللە وبرکاتە...
لهسهر هێڵ نییه





دهست خۆش مامۆستا گیان بۆ وهڵامهکهت لهش ساغ بێت ئیشالله.
لهسهر هێڵ نییه