.
1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) ..
ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .
2- بهڕێوهبهری گشتی ( ReKaN ) له ئهوروپا به ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره تهلهفوونی( 00447754007706) .






بابهته گرنگهکانی بهکارهێنانی یانه













میلان کۆندیرا..(Milan Kundera)
--------------------------------------
میلان کوندیرا لە ١ی نیسانی ساڵی ١٩٢٩ لە شاری ( برنۆی ) جیکۆسلۆفاکیا لەدایک بوە ، باوکی میلان ناوی لودفیک کوندیرایە لەساڵی ١٨٩١ لەدایک بووە ، پیانۆ ژەن و ،
لەمۆسیقازانە ناودارەکانی ئەو سەردەمە بووە، لەگەڵ ناودارێکی تری مۆسیقادا بەناوی.. لیۆس یانسیک .. باوکی لەساڵی١٩٤٨هەتا ساڵی ١٩٦١ سەرۆکی ئەکادیمیای مۆسیقای،
برنۆی بووە، لەساڵی١٩٧١ مردوە.
میلان کوندیرای لاو لەلای باوکی فێری پیانۆ بوە و دوای مۆسیقا ناسی خوێندوە، لەئەکادیمیای مۆسیقاو هونەرە درامیەکانی .. پراگ.. لەساڵی ١٩٥٢ خوێندنی تەواو کردوە ،
هەر لەوێدا بوە بەمامۆستای فیلمساز ، وردە وردە ڕوی لەنوسینی شیعر و کورتە جیرۆک ،شانۆ نامە و ڕۆمان کردوە.
یەکەمین دیوانە شیعری بەناوی (مرۆف .. باخجەیەکی بەرین) * لەساڵی ١٩٥٣ و یەکەمین شانۆ نامەی بەناوی ( کلیلدارەکان)* لەساڵی ١٩٦٢ و یەکەمین ڕۆمانیشی( گاڵتە)*
لەساڵی ١٩٦٧دابڵاوکردۆتەوە،
میلان کوندیرا لەساڵی ١٩٤٨ جۆتە ناو پارتی کۆمۆنیستی *( جیکەوە) وەکو زۆربەی ڕۆشنبیرەکانی تری ئەو سەردەمە لەساڵی ١٩٥٠ دەرکراوە لەساڵی ١٩٥٦ پەیوەندی کردوە،
بەڕیزەکانیەوە و دوای داگیر کردنی جیکۆسلۆفاکیا لەلایەن سۆفیەتەوە ،لە ٢١ی ئابی ١٩٦٨ ڕژێمی ستالینی دەسەڵاتی سەربازی و ئایدیۆلۆژی بەسەر جیکۆسلۆفاکیادا سەپاند،
میلان کۆندیرا سەر سەختانە بەرەنگاری کردن، ڕەخنەی لەو پارت و گروپانە گرت کەبەهەر بیانویەکەوە یارمەتی هاتنی ئەو لەشکرەی داوە یان بانگەشە بۆ مانەوەی دەکات.
لەسەر کارەکەی لابراو ، ئیتر بەرهەمەکانی بەتەواوی قەدەغەکرا و تەنانەت ناسنامەی جیکی لێ سەندرایەوە،
لەساڵی١٩٧٥ لەگەڵ (فێرا)*ی هاوسەری بەیەکجاری ووڵاتی بەجێهێشت و ڕوی لەپاریس کرد
وێنەی میلان کۆندیرا و فێرای هاوسەری
لە زانکۆی( ڕینس)*تا ساڵی ١٩٧٨ وەکو مامۆستا وانەی ووتەوە، تائێستاش هەر لەفەرەنسا ئەژی . لەڕۆمانە ناودارەکانی کۆندیرا ( ژیان لەشوێنێکی ترە)* لەساڵی ١٩٦٩ ،
لەساڵی ١٩٧٨ خەڵاتی( پرمێو مۆندێلۆ) ی ئیتاڵی وەرگرت ، دوای( پێکەنین و لەبیر جونەوە)*ساڵی ١٩٨١ خەڵاتی( کۆمینۆس ئوارد)ی وەرگرتوە.
لەساڵی ١٩٨٣ پلەی دکتۆرای فەخری لەزانکۆی ( میشیگان)ی درایە.

وێنەیەکی میلان کۆندیرا لەتەمەتی لاویدا
میلان کۆندیرا بەرهەمی دەسپێکی خۆی بەزمانی جیکی نووسیوە و بەرهەمەکانی تری بەزمانی فەرەنسی نوسیوە،
کارەکانی میلان کۆندیرا تۆنێکی ئیرو تیزمی گاڵتە جاڕیان تیایە و تەنیا لەدیدی سیاسی و مێژوویەوە تەماشاناکرێت ، بەڵکو دەتوانین لەڕوانگەی قەیرانی ڕۆحی مرۆفی ئەم سەردەمەوە ،
بەتایبەتی مرۆفی ئەوروپای لێ ی بڕوانین، کاتێک کەمرۆف بێجگە لە خۆ پەرستی و هۆکارە تاک و ڕەهەندییە تتایبەتی و حاڵەتە دەرونی و بۆ جونە جرکەساتیەکان زیاتر جیتر نابینێت،
تەنیا بیر لەژیان و مانەوەی خۆی و پاراستنی بەرژەوەندیەکانی دەکاتەوە ، ئەمە ئەو کاتەیە کەخۆشە ویستی و سۆزە ئینسانیەکانی لە مەترسی و کەم بوونەوەو لەناو جوندان و
ئەو جۆرە کاراکتەرانەش پراکتیزەی دەکەن کەدەشێت بەخۆیان نەزانن.
دەر هێنەری ئەمەریکی فیلیب کاوف مەن توانیویەتی ڕۆمانی ( ئاسانی) Leichtigkeit l میلان کۆندیرا کەلەساڵی ١٩٨٤نووسیویەتی. لەساڵی ١٩٨٧ کردوە بە فیلمێکی سینەمای.
جیهانی و بەکامێرای سفین نیکفیست .
وێنەیەک لەفیلمی ئاسانی نووسینی میلان کۆندیرا
لەساڵی ١٩٥٠ بانگێشدەکرێت لەلایەن سەرۆکی نوسەرانی کۆماری ئەڵمانیای دیموکران( DDR )*بۆ بەشداری کردنی لە یادی دامەزراندنی نووسەرانی DDR ی گشتیەوە ،
بەبەشداری نووسەرانی .. پۆڵۆنی و جیک و فەرەنسا و ئەلبانیا و کوبا لەبەرلین ساز کراوە ،لەلایەن سەرۆکی نووسەرانی ئەڵمانیەوە ( کورت بۆرتێل)* Kurt Bortel خەڵات کراوە.
میلان کۆندێرا لە بەرلین ساڵی ١٩٥٠
هەندێ لە ڕۆمان و نووسینەکانی:
------------------------------------------<
Der Mensch Ein weiter Garten--- Gedichte 1953-1
مرۆف .. باخجەیەکی بەرین شیعر لەساڵی ١٩٥٣.
2- Monologe--- Gedichte1957
موناجات یاخود .. ڕاوێژ لەگەڵ خۆم ..شیعر لەساڵی ١٩٥٧.
3- Der Scherz --1965-- 1967 Romane
گاڵتەجاڕی لەساڵی ١٩٦٥ هەتا ساڵی ١٩٦٧ ڕۆمان .
4- Das Buch der Lächer lichen Liebe1969 Romane
پێکەنین و خۆشەویستی ساڵی ١٩٦٣ دەسپێکردن ساڵی ١٩٦٩بڵاو کراوەتەوە . ڕۆمان.
5- Das Leben ist anders wo 1969--1970 Romane
ژیان لەشوێنێکی ترە .. ١٩٦٩دەست پێکردن ساڵی ١٩٧٠ بڵاوکراوەتەوە، ڕۆمان.
6- Abschieds walzer 1970 1971 Romane
ئاهەنگی ماڵئاوایی .. ساڵی ١٩٧٠ دەست پێکردن ساڵی ١٩٧١ بڵاوکراوەتەوە ڕۆمان.
7- Das Buch vom lachen und vergessen --1978 --Romane
پێکەنین و لە بیر جوونەوە ساڵی ١٩٧٨ ڕۆمان.
8- Leichtigkeit --1984 -- Romane
ئاسانکاری ساڵی ١٩٨٤ ڕۆمان.
9- - -die Unster blichkeit .--1990 --Romane
نەمری ساڵی ١٩٩٠ ڕۆمان.
10- Die Langsamkeit --1994 --Romane
لەسەر خۆی ساڵی ١٩٩٤ ڕۆمان.
11- Die Identität ..1995 erschienen 1998 -- Romane
ناسنامە ساڵی ١٩٩٥ دەست پێکردن ساڵی ١٩٩٨ بڵاوکردنەوە // ڕۆمان
12- Die Unwissen heit --- 2000 Romane
نەزانراوەکان ساڵی ٢٠٠٠ ڕۆمان،
کورتە باسێک لەڕۆمانی ئاهەنگی ماڵئاوایی:-
-----------------------------------------------------
کاری کۆندێرا لەم ڕۆمانەدا لەسەر تاکەکان وەک کاری پزیشکێکی توێکار وایە، ئەو نەوەک فەیلەسوف و نەوەک مێژوو نوس کار ناکات ، تەنیا رۆمان نوسێکە کەبوون و دەرونی ،
مرۆفەکانی شیدەکاتەوە و دژایەتیەکانیان دەردەخات و بەقوڵی سۆراخی پەناو پەسێرەکانی دەکات ، هێند ڕوتیان دەکاتەوە ، تاڕادەی شەرم لەخۆ نەکردن و بێ دەربەستیان.
تەنانەت لەسەر ئاستی مەسەلە هەرە گرنگەکانی ژیان کەپەیوەندیان بە هەڵوێستی سەخت و ئاکاری ئەو کاراکتەرانەوە هەیە لەناو گێژەنی ڕووداو تراژیدیە هەرە حەساسەکاندا.
لەم ڕۆمانەدا کۆندێرا بەپێجەوانەی هەردوو ڕۆمانی گاڵتەو ژیان لەشوێنێکی تردا کەباس لە دەوری ستالین و بەهاری پراگ و داگیر کردنی ووڵاتەکەی دەکات لەلایەن سۆفییەتەوە،
دەست ناخاتە سەر سیستمێکی سیاسی دیاریکراو ، ئەوەندەی دەست لەسەر تراژیدیا ئینسانیەکان دادەنێت و تاکەکان هەڵدەوەشێنێت هەمو دیاردەو جالاکیەکان دەخاتە ژێر پرسیارەوە،
گومان لەو کردانەی ڕواڵەتیان درەوشاوەو ناوەوەیان پۆخڵە، کارئەکتەرەکان لەدنیایەکی دوالیزمیدا سەرگەردانن ، جەندە مرۆف دۆستن ئەوەندەیش شەڕئەنگێزن ،جەندە ئیرۆسین
ئەوەندەیش بکوژن نەگریانیان تاسەرەو نەپێکەنین ڕێکەوت و گۆڕانە دژ بەیەکەکانیش وەک کاری تەکنیکی هێندە خێران کەمایەی سەر سوڕمانی خوێنەرە لەبەهرەی نووسەرەکەی.
خوێنەر لەبەر دەم ئەو پرسیارانەدا هەمیشە لەڕاجەنین و سەرسامیدایە، جونکە هەندێک لەو دیاردانە کەسروشتی مرۆفەکانی بەرهەمی دێنیت دوورە لەڵۆژیکی ژیان و تەنیا ڵۆژیکی هونەر ،
توانای قەناعەت پێکردنیانی پێیە، کۆندیرا لەجاوی ڕێژە گەراییەوە لەهەمو و ئاکارو هەڵوێستەکانی مرۆف دەڕوانێت و مامەڵە کردنیش لەگەڵیاندا هەر بەو ئاقارەیە،
ئەو نایەوێت هیج بسەلمێنێ و ڕایەکی بنەبڕی لەسەر بدات، بەڵکو دەیداتە دەست ئەو ئەنگێزانەی کەمەیل و ئارەزوە تایبەتیەکانی مرۆف دەیانجوڵێنێت و ڕێکەوتە نەگونجاوەکان ،
بەیەکتر دەگەیەنێت کەزۆربەیان لەخۆیانەوە دێن و لەناوەندی بەسەر هات دا قوت دەبنەوە.
شوێنی ڕوداوەکانی نێو ئەم ڕۆمانە شارۆجکەیەکی دوورە کە ئاوی کانزایی تیایەو نەخۆش بۆ جارەسەر کردن ڕووی تێدەکات زۆربەی نەخۆشەکان ژنی نەزۆکن و هەندێک پیاویش،
کەنەخۆشی دڵیان هەیە، تەوەری کارەکەش هەوڵێکە بۆ پاراستنی ڕەگەز و نەوە خستنەوە ، ئەم تەوەرە لەڕێگای کارەکتەرەکانەوە لەبەردەم کێشەی قبووڵکردن و ڕەتکردنەوەدایە.
دکتۆر سکریتای پزیشکی ژنان ، مەبەستێتی درێژە بەهاو مافەندی بدات و ژیان لەڕێڕەوە ئاسایەکەی خۆی نەکەوێت،بۆیە لەشێوازێکی پزیشکانەی پڕ فەنتازیادا توانای منداڵبوون ،
بەژنە نەخۆشەکان دەبەخشێت ، کەنەزۆکی زۆربەیان لەپیاوەکانیانەوەیە،
لەم لایشەوە یاکوب هەیە کەبڕوای بەو بەها باوانە نەماوە و تاسەر ئێسقان نائومێد و نەهلیستیە ،ئەم کەسە لەئەنجامی تێکشانێکی ئایدۆلۆژیەوە کەماوەیەکی زۆر ژیانی خۆی بۆ تەرخان ،
کردوە و لەپێناویا گەیشتۆتە کەناری مردن، تووشی ڕەشبینی هاتوەو هەموو ئاوا تێکی لەخۆ دزینەوەی ئەرک و دەربازبوونی لەووڵاتەکەیدا دەبینێت، بێئەوەی هیج شوێنەوارێک لە،
دوای خۆیەوە بەجێبهێڵێت..........
لەم ڕۆمانەدا پاساوێکی قەناعەتکەر نەبۆ قوربانیەکان هەیە نەبۆ جەلادەکان ، نازانیت کامیان تاوانبارە و کامیان بێگوناهە ، زۆر جار ئەو دوانە لەتەرازوی یەکسانیدا وەک یەک دەوەستن.
تەنانەت ئەوانەی دەبنە قوربانی هیج لەوانە باشتر نین کەئەوانیان کردوتە قوربانی ، وەک یاکوبیش لەشوێنیکدا دەڵێت ، کەتاوانبارو قوربانی هیج جیاوازیەکیان لە بەینا نەما،
ئیتر ئەوە دۆزەخێکە بۆ خۆی..
لەهەموو ڕۆمانەکانی کۆندیرا ،،، ئاهەنگی ماڵئاوایی ،،، لەنەزمدا خێراترینیانە، ئەم ڕۆمانە خۆشترین و سەرنج ڕاکێشترین بەرهەمی ئەوە،
وێنەیەکی لەتەمەنی ٧٩ ساڵیدا یە میلان کۆندیرا
سەرجاوەکان:
-----------------
1- de.wikipedia , org wiki milan kundera
2-Livre. fnac .com Martine Boyer Winmman
3- Bundes archiv Bild ..6Juli 1950
4- 


لهسهر هێڵ نییه










دهست و چاوت خۆش بێ ئهزیزم بابهتێکی زۆر بهسووده
بابهتێکه جێگهی زیاتر له دهست خۆشیهکه ،ماندوو بونی بهڕیزتانی پێوه دیاره
هیوای بهردهوامیت بۆ ئهخوازم له پێشکهش کردنی کاره جوانهکانت و تواناو بههرهکانت کاکه داوین گیان
ئهو پهڕێ و خۆشی و کامهرانی بۆ بهڕێزتان
ئاسوده بیت


لهسهر هێڵ نییه










یاخوا دوین گیان ئهو دهستانهت خۆش بێتو ههمیشه سهر بهرزبیت
بهراستی بابهتێکی زۆر جوانه و زۆر مهزنه ههر سهر کهوتو سهر فراز بیت
هیوادارم ههمیشه بابهتی وا بهسودمان بۆ دابنێیت و بێبهشمان نهکهیت له شته بهنرخهکانت
ههر سهر کهوتو تهمهن درێژ و بهختهوهر بیت دوباره دهستت خۆش بێت یاخوا

عادهتی ئهم چهرخه وایه ، ئههل دڵ غهمگین ئهکا
شا ههمیشه ماته ، پیاده پهیلی جێی فهرزین ئهکا
لهسهر هێڵ نییه







دەستی بەڕێزتان خۆش ، سەرکەوتوبن
سوپاس بۆ ئەو ووشە جوانانەتان .
لهسهر هێڵ نییه