❤❤یـــانەی کوردژیـن/Kurd Zhin❤❤/ / مـــــاكــیـــــــا ڤــــیـــــلـــی

.



نازناو:  وشه‌ی تێپه‌ڕبوون:  ‌  |  

ئاگاداری

‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌به‌ڕێزان : هه‌رکاتێک کێشه‌یه‌ک یان په‌یامێکی ناشیاوت به‌رچاو که‌وت له‌یانه‌دا ئه‌توانن په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ :_

1- بەڕێوەبەری یانە Hemn Zanko لە کوردستان بە ئمێڵی ( hemn_kurdzhin@yahoo.com ) .. ژمارەی مۆبایل ( 07812539505 ) .

2- به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ( ReKaN ) له‌ ئه‌وروپا به‌ ئیمێڵی ( Rekan_uk@hotmail.com ) ، ژماره‌ ته‌له‌فوونی( 00447754007706) .

New Page 1

    بابه‌ته‌ گرنگه‌کانی به‌کارهێنانی یانه‌  



#1 2011-04-23 10:28:14

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

مـــــاكــیـــــــا ڤــــیـــــلـــی

(مـــــاكــیـــــــا ڤــــیـــــلـــی).




نیكۆلا ماكیاڤیلی لە ساڵی (1469) لە شاری فلۆرنسا كە دەكەوێتە ناوەڕاستی ئیتاڵیا لەدایك بووە ، چەند كتێبێكی بەناوبانگی هەیە لەوانە میر و گوتارەكان سەردەمی ئێستاو سەردەمی كتێبی میر زۆر لێك جیاوازە ئەو لە كتێبی میردا باس لەوە دەكات كە دەبێ پاشا چۆن بێت و چۆن حوكم بكات.
ناوی ماكیاڤیلی بەرامبەر بووە بەناوی شەیتان چونكە ئەو لە خزمەتی پاشاكان دا بوو وێرای ئەوەی لەژێر كاریگەری هزری هیومانیزم دا بوو ، ئەو بەرهەمی ئەو بارودۆخە پەشێوەی ووڵاتەكەی بوو. ماكیاڤیلی لەئەنجامی ئەو بارودۆخە دەگاتە ئەو بڕوایەی كە مرۆڤ بوونەوەرێكی زۆر كەمە ناكرێ بە چاوی بەرز سەیری بكەین ، زۆر نزیكە لە ئیبن خەلدون وەكو ئەو سیاسەت و ئەخڵاق لەیەكتر جیادەكاتەوە ، هەروەها لە ڕاڤەكردنی كۆمەڵگا زۆر دوور كەوتۆتەوە لە هزری ئەفلاتون و ئەرستۆ.

•     لەكاروبارە كۆمەڵایەتیەكاندا ڕەچاوی داب و نەریتی نەدەكرد هەرلەبەر ئەوەشە ڕەخنەیەكی        زۆری لێگیراوە.

•     خەڵكانێكی زۆر پێیان وایە كە بەرهەمەكانی بریتین لە چەند ڕێنماییەك بۆ پاشا ، بەڵام ئەگەر كتێبەكانی بخوێنینەوە ئەوا دەردەكەوێ كە بیروڕاكانی سیاسی بووە وە هەندێ بنەمای دیارو ڕوون لەناو هزری ماكیاڤیلی دا هەبووە.

•     ماكیاڤیلی سەرنجی دەدا ڕەوشی دەوروبەری خۆی تێبینی دەكرد ئینجا گەیشتە ئەنجامەكان ، كە دەگەیشتە ئەنجامەكان ئینجا بە ڕووداوە مێژووییەكانی دەبەستەوە.

•     تەوەری فەلسەفەی ماكیاڤیلی ئەوەیە كە مرۆڤ كائینێكی زێدە خوازە واتە چەند زەوی و پارەی هەبێ حەز دەكات زیاتری هەبێ پێی وایە ئەوە مەیلێكە لە مرۆڤ هەرگیز بەوەی هەیەتی ڕازی نیە.

•     پێی وایە كە خەڵكی خۆیان بە خراپە ئاڵودە دەكەن و ڕوو لە چاكە وەردەگێڕن وە لە خراپە بەردەوام دەبن دەسەڵات خوازی و پێگە پێی وایە ئمە لەناخی مرۆڤدا زۆر بەهێزە وەپێی وایە مرۆڤەكان هەموو ئەو مەیلەیان هەیە لە هەر كوێ بن.

•     ئەو دەڵێ سروشت مرۆڤی وا دروست كردووە كە مرۆڤ هەموو شتێكی هەبێ بەڵام مرۆڤ ناتوانێ هەموو شتێك بەدەست بێنێ چونكە مەیلی مرۆڤ بەهێزترە لەتوانای بەدەست هێنان.

•     دەڵێ مرۆڤ لەبەر ئەوەی زێدەخوازە بۆیە پێویستە سەردارانی كۆمەڵگاو پاشاكان ئەو           مەیلەی  مرۆڤ لەبەر چاونەگرن بەڵكو بەپێی ئارەزووی خۆیان مەیلی مرۆڤ جێ بەجێ بكەن ،          وە بەرژەوەندی پاشا لەوە دایە كە بە پێی بەرژەوەندی خۆی كارەكانی بكات و پاشاكان            هەرچی لە دەستیان دێت بیكەن بۆ سنوردار كردنی ئەم مەیلە.

•     جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە دەبێ پاشاكان زوڵم و ستەم لەبەرامبەر مرۆڤەكان بەكاربێنن.

•     ئەو دەڵێ ئەگەر بپرسرێ ئێمە دەبێ كەسێكمان خۆش بوێ یان بیترسێنین ، هەردووكیان دەبێت پێكەوە بەڵام كۆكردنەوەی ئەو دووانە پێكەوە زەحمەتە كاتێك هەڵومەرجێك دێتە پێش دەبێ یەكێك لەوانە هەڵبژێرێ ماكیاڤیلی گرنگی بە ترس دەدات چونكە دەڵێ خەڵكی ڕیا كارو زمان لوسن كاتێ تۆ هێزت هەیە خۆیان فیدای تۆ دەكەن بەڵام كاتێ كە پێویستیت پێیان دەبێ كەس هیچت بۆ ناكات ، ئەو ئەم سیفاتانەی لە مرۆڤ دیوە بۆیە دەبێ پاشا زوو ئەو ڕێوشوێنانە بگرێتە بەر.
دەڵێ پاشا دەبێ هەم سروشتی شێری هەبێ هەم ڕێوی چونكە ئەگەر تەنها شێربێ دەكەوێتە تەڵەوە بەچی لەو تەڵەیە ڕزگاری دەبێت ، دەبێ ڕێوی بێ بەڵام بۆ خۆ ڕزگاركردن لە گورگ دەبێ سیفاتی شێری هەبێ.

•     دەڵێ پاشا هەمیشە بەڵێن دەدات بەڵام ناكرێ بەڵێنەكانی خۆی هەموو بێنێتەدی ، هەمیشە      ئەو پاساوانە هەیە كە خۆی ڕزگار بكات لەدەست خەڵك هۆكارەكەشی ئەوەیە كە خەڵك بێ وەفایە شایەنی ئەوە نیە كە كاری بۆ بكەی بەڵام كە خەڵكەكە خراپە زۆر ئاساییە كە تۆ بەامبەر ئەو خەڵكە كەمە كە بەڵێنەكانی نەیەنێتە دی بۆیە پێویستە لەسەر پاشاكە ڕیا كار بێت و فێڵ باز بێت وە خەڵكیش سادەیە لەو كاتە دەتوانێ بەسەریان زاڵ بێت  وە دەبێ پاشا خۆی بە كەسێكی مرۆڤ دۆست و دیندارو دادپەروەر پیشان بدات بەڵام پاشا نابێ ئەمانە بكاتە سیفاتی بەردەوامی (دائمی) خۆی پاشا دەبێ لەكاتی پێویستدا پێچەوانەی ئەمانە بێ ئەگەر پێویست بوو مرۆڤ كوژ بێت         دڵ ڕەق بێت ....هتد
لە كتێبی ووتارەكاندا باس لەوە دەكات كە هەر شتێك لەبەرژەوەندی دەوڵەتدایە پەسەندە ئیتر چەوسانەوە بێت ترس بێت ....هتد ، ئەمەش دەبێ بەردەوام بێت تا ئەو كاتەی بەرژەوەندی ووڵات وا دەخوازێت وە دەڵێ ئەو كاتانەی كە ئاسایشی ووڵات لە تێكچوون بێت ئەوكات دەبێ بڕیاری خۆمان نەبەستینەوە بە دادپەروەری یان نادادپەروەری پێش هەموو شتێك دەبێ ئەوە لەبەرچاو بگرین كە چ ڕێوشوێنێ ووڵات ڕزگار دەكات.

پێیوایە پاشا نابێت بەیەك شێواز ڕەفتار لەگەڵ چین و توێژەكان بكات دەبێ ڕەفتاری جیاواز بێ ، دەبێ لەگەڵ خەڵكی لاواز زاڵم بێ وە لەگەڵ خەڵكی بەهێزو دەوڵەمەند نەرم بێ لەهەمان كاتدا لێبوردە بێ لەبەر ئەوەی خەڵكی لاواز هیچیان پێ ناكرێ ، بەڵام خەڵكی دوڵەمەند ناكرێ لەگەڵی توند بی چونكە دەسەڵاتیان هەیە وە دەڵێ دەبێ پاشا لەكاتی توندی خۆی دادپەروەر بێ واتە توندوتیژی لەگەڵ هەمووان وەكو یەك بەكاربێنێ بەڵام نابێ وا بكات خەڵك لێی بێزار بێت ، وە دەڵێ هیچ پاشایەك سوودی لەوە دانیە كە خەڵك خۆشیان نەوێ وە هەر پاشایەك كاتێ خەڵكی خۆشیان نەویست چارەنوسێكی خراپ چاوەڕێی دەكات .
پێیوایە مرۆڤ هەركێ بێت توشی گەندەڵی دەبێت واتە ئەگەر من گەندەڵ بم ئەو گەندەڵ نەبێ كەواتە من پارەم لەبەر دەستەو ئەو نییەتی.
پێوایە داهاتووی هەر مرۆڤێك وەكو ڕابردوویەتی لەبەرئەوەی مرۆڤ دیلی داب و نەریتەكانیەتی بۆیە پاشا كاتێك دێ ڕیفۆرم (چاكسازی) دەكات دەبێ لەداب و نەریت لانەدات.

•     ماكیاڤیلی پێچەوانەی فەیلەسوفە كلاسیكەكانی وەك ئەرستۆو ئەفلاتونە لەوەی كە ئەوان پێیان وابوو كە دەبێ شار سنوردار بێ و ژمارەی دانیشتوانی كەم بێ ئەو دەڵێ نەخێر بەهێزی شارو دەوڵەت لەوە دایە دانیشتوانی زۆربێ و سنورەكانی فراوان بن.

•     ئەو هاوسەنگی كۆمەڵایەتی لە دینامیكیەتی كۆمەڵایەتی دەبینێ وە پێیوایە نەك تەنیا فراوان بوونی سنورەكان بەسە بەڵكو پێویستە ژمارەی دانیشتوانیش زیاد بكات وە ئەو پاشایانەی دەیانەوێ ببن بە ئیمپراتۆر دەبێ ژمارەی دانیشتوان زیاد بكەن ، وە بەبڕوای ئەو دەبێ خەڵكی بێگانە بێننە ناو شارەوە ئەویش بە (2)دوو ڕێگا دەبێت.

ڕێگاكانی هێنانی خەڵكی بێگانە بۆ ناو شارەوە بۆ زیاد بوونی ژمارەی دانیشتوان بریتین لەمانەی خوارەوە:

1. ڕێگای یەكەم: بە هاندانی بێگانەكان بۆ كۆچ كردن بۆ شارەكان لە ڕێگەی دابین كردنی ئارامی و ئاسایش.

2. ڕێگای دووەم: دەبێ بە زۆرە ملێ بیان هێنێ بۆ ناو شار ئینجا كە بێگانەكان هاتن چەند شێوازێك هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵیان.


1. بێگانەكان و شارییەكان پێكەوە شار دروست دەكەن وە بێگانەكان وەكو شارییەكان ماڵی فەرمانڕەوا بپارێزن.

2. شارییەكان و بێگانەكان یەك دەگرن لە شارێك دا بەڵام مافی فەرمانڕەواییان لێ دەستێنرێ ئەمەش ڕۆمانیەكان وا دەكەن.

3.    خەڵكی بێگانە دەكەنە ژێر دەستەو ریعایەتی خۆیان.


ئەو دەڵێ ئاین بەشێكی جیانەكراوەی دەوڵەتە ، بەڵام خۆی لە خۆیدا هیچ بەهایەكی نیە ، بەهاكەی لەوەدایە كە خزمەتی دەوڵەت بكات وەك چۆن سەفەوییەكان شیعەیان بەكارهێنا تا ووڵاتی فارس دروست بكەن.

پێیوایە ئاین دەتوانێ ووڵات بەرەو بەهێزی ببات بۆیە پێویستە لەسەر پاشا ڕەواج بە ئاین بدات و پاشا گرنگی بە موعجزەكان بدات تا خەڵك بڕوا بە ئاین بێنن بۆیە دەڵێ هەرشتێك لەگەڵ ئاین بێت دەبێ دەوڵەت قبوڵی بكات ، دەڵێ هەرچەندە فەرمانڕەوا عاقڵانەتر بێت زۆرتر كاردەكات بۆ ئەوەی شتەكان لەگەڵ ئاین بڕوات.

باسی هەندێ لایەنی دەروونی دەكات ، باسی ئەوە دەكات كە مرۆڤەكان دەگەنە یەكتر ئازاو دلێرن بەڵام تاكەكان بەتەنها ناتوانن كاتێ چوونەوە ماڵی خۆیان لەبنەوەو بەتەنها خەڵكە ترسنۆكەكەی جارانن.   

   تایبەت بەکوردژین
   

نوسین و ئامادەکردنی :سورێن &ڕەنج

Kurdzhin
http://www.kurdupload.com/images/1Qhi3D1340444249/i4.jpg

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#2 2011-04-23 11:19:49

ماريا
☆ سه‌رپه‌رشتیار ☆
Kurdistan
Kurdzhin: barewabarayaty
شوێن: سليماني
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2010-10-29
دواترین سه‌ردان: 2025-01-18
په‌یامه‌كان: 2149
WindowsMSIE7

Re: مـــــاكــیـــــــا ڤــــیـــــلـــی

دةستة كانت خؤشبيت مانوونة بيت كاك سورين ى بة ريز بابةتيكى جوانت ئامادة كردووة

Kurdzhin
پرشنگی کام خۆر له‌ دونیا وه‌ک تۆ جوانه تیشکه‌کانی
کویربێ دیده‌‌م نور نه‌بینێ ، دور له تۆ ئه‌ی سلیمانی

http://www.kurdzhin.info/up/uploads/images/kurdzhin-83e98f3b21.gif

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#3 2011-04-23 13:18:08

باپیره‌
خۆشه‌ویستی یانه‌
شوێن: سلێمانی
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-11-18
دواترین سه‌ردان: 2011-05-07
په‌یامه‌كان: 374
WindowsXPOpera

Re: مـــــاكــیـــــــا ڤــــیـــــلـــی

ده‌سته‌کانت خۆش بێت کاکه‌ سورێن گیان
بابه‌تێکی به‌ سوده‌
هیوای سه‌رکه‌وتن و به‌رده‌وامیت بۆ ئه‌خوازم ئازیزه‌که‌ی باپیره‌.
شاد و ته‌مه‌ن درێژ بیت بۆ ( کوردژین ) و باپیره‌ی خۆت

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


#4 2011-04-24 18:59:18

سورێن
سونبولی یانه
Kurdzhin: Grupy peshangy
ڕێكه‌وتی به‌ ئه‌ندامبوون‌: 2009-02-08
دواترین سه‌ردان: 2025-02-10
په‌یامه‌كان: 953
WindowsFirefox

Re: مـــــاكــیـــــــا ڤــــیـــــلـــی

زۆر سوپاس بۆ پەیامەکانتان سوپاس بۆ خوێندنەوەی بابەتەکەم هیوادارم توانیبێتم فەڕاغێکی بچوک پڕبکەمەوە

له‌سه‌ر هێڵ نی‌یه‌‌

 


خوارووی مه‌كۆ

Your IP Address : 216.73.216.104
Powered by PunBB 1.2.15
© Copyright 2007 – 2011
Translated By : Webchin.Org
Design And Style By : Kurdzhin.net